You Are Here: Home » 2012 (Page 15)

موسوڵمانه‌كان له‌ زانسته‌ تاقیگه‌ريیه‌كاندا

موسوڵمانه‌كان له‌ زانسته‌ تاقیگه‌ريیه‌كاندا نوسینی : دکتۆر احمد هجوان وه‌رگێڕانی : مامۆستا ئه‌نوه‌ر فتاح محمد ئیسلام یه‌كه‌م لایه‌نه‌ كه‌ بانگه‌وازى كرد بۆ فێربوونى زانست, و گه‌رِان ولێكۆڵینه‌وه‌, هاندانى تیایه‌ بۆ داهێنان كارى و شت دۆزینه‌وه‌, و په‌رده‌ لابردن له‌سه‌ر شارراوه‌كان و رِوانین و سه‌رنجدان له‌ دروست كراوانى ئاسمان و زه‌وى, ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ كه‌ یه‌كه‌م ئایه‌ت هاته‌ خوار فه‌رموى: إِقْرَأْ بِاسْم ...

Read more

دەریا گڕدراوەكان (وَ الْبَحْرِ الْمَسْجُورِ )

دەریا گڕدراوەكان (وَ الْبَحْرِ الْمَسْجُورِ ) ئاماده كردنى: خالد حسن على وشه‌ى (البحر) له‌زمانه‌وانیدا : دژى ووشه‌ى ووشكانىیه‌ (البَرّ) ، ووتراوه‌ له‌به‌ر قووڵى و به‌رفراوانى به‌وه‌ ناوبراوه‌، و به‌ هه‌موو رِووبارێكى گه‌وره‌ش ده‌ووترێت (بحراً) چونكه‌ له‌ بنه‌رِه‌تدا ووشه‌ى (البحر) هه‌موو شوێنێكى فراوانه‌ كه‌ ئاوى زۆرى له‌خۆ گرتبێت, هه‌رچه‌نده‌ ووشه‌ى (البحر) بۆ ئاوى سوێر به‌كار دێت. ووشه‌ى (البحر) له‌ قورئا ...

Read more

ئیعجازی هەورە باراناويیەكان (بەشی یەكەم)

 ئیعجازی هەورە باراناويیەكان (بەشی یەكەم)  ئامادەكردنی: جمال عەزیز- بەكالوریوس-جوگرافیا   كه‌ڵه‌كه‌هه‌وری باراناويی به‌گشتی جۆری هه‌وره‌كان زۆر و جیاوازن, هه‌ندێكیان باراناوی و هه‌ندێكیان بێ بارانن, هه‌وره‌ باراناویه‌كانیش چه‌ندین جۆریان هه‌یه‌ وه‌ك هه‌وری ته‌نك و رِوون (سمحاق), چینه‌ هه‌ور (طبقي), كه‌ڵه‌كه‌ هه‌ور (الركامي), زانایانی پێگه‌ (إرصاد) له‌سه‌ر بنچینه‌ى رِووی ده‌ره‌وه‌ى هه‌وره‌كان و چۆنێتی درووست ...

Read more

مردنى دڵ و مردنى مێشك

مردنى دڵ و مردنى مێشك نووسینى:د. محمد على البار ـ رِاوێژكارى نه‌خۆشى یه‌كانى هه‌ناوى و رِاوێژكارى بزیشكى ئیسلامى. ئاماده‌کردنی : ئاودێر پێنجوێنی بێگومان پێناسه‌ بۆ مردن، و زانینى نیشانه‌كانى و چۆنێتى ده‌ستنیشان كردنى زۆرى ده‌وێت. ئه‌كرێ بڵێین كه‌ به‌ ملیۆنه‌ها مرۆڤ دێنه‌ دنیاوه‌ و پاشان ده‌مرن و كۆچى دوایى ده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ى پێویستیان به‌وه‌ هه‌بێت كه‌ پزیشكێك ده‌ست نیشانى مردنه‌كه‌یان بۆ بكات. به‌ڵام هه ...

Read more

زانستى كۆرپه‌له‌زانى له‌ قورئان و سوننه‌تدا

 زانستى كۆرپه‌له‌زانى له‌ قورئان و سوننه‌تدا ئاماده‌كردنى: د.كـــاوه‌ فــرج ســعـدون به‌كالوَریوَس له‌ پزیشكى و نه‌شته‌رگه‌رى گشتيدا پزیشكى نه‌خۆشى یه‌كانى سنگ و كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌دان خواى گه‌وره‌ دروست كه‌رى مرۆڤه‌ و ئاگادارى سه‌رجه‌م نهێنى یه‌كانى و پێویستى یه‌كانێتى, بێگومان ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى كه‌ ئه‌و بۆ مرۆڤایه‌تى دابنێت به‌رزترین و كامڵترین به‌رنامه‌ ده‌بێت, به‌رده‌وام په‌روه‌ردگار به‌پێغه‌مبه‌ره‌ به ...

Read more

زانستى فیزیا له‌ خزمه‌تى ئیعجازدایه‌

 به‌سه‌رهاتى موسڵمان بوونى لاوه‌ زانایه‌كى ئۆكرانى به‌پێنووسی: ئه‌ندازیار تاریق حه‌مامى وه‌رگێرِانى بۆ كوردى: فارووق رِه‌سووڵ یه‌حیا نوێژخوێنانى مه‌ڵبه‌ندى ئیسلامیى شارى "كیف " له‌ ئۆكرانیا وا رِاهاتوون كه‌ یه‌ك دوو هه‌فته‌ جارێ كه‌سێكى ئۆكرانى – ژن بێت یان پیاو – دێت و له‌ به‌رده‌مى ئه‌واندا موسڵمان ده‌بێت.به‌ڵام به‌سه‌رهاتى موسڵمان بوونى كه‌سى ئه‌م جاره‌یان ئاسایى نه‌بوو.. ده‌با بزانین چۆن؟ لاوى ئۆكرانى: ...

Read more

زانستی شاخەكان لە قورئان دا (بەشی یەكەم)

 مه‌فهومى زانستى شاخه‌كان له‌ قورئانى پیرۆزدا (بەشی یەكەم) ئـامـادەكـردنــی: ســـەروەر حـســن عـلــی بـەكالـۆریـۆســی فـیـزیــا/زانـكــۆی سـلـێـمـانــی *شاخ له‌ زانستى زه‌ویناسىدا: له‌ زاستى زه‌ویناسىدا شاخ به‌و بارسته‌یه‌ له‌ زه‌وى پێناسه‌ ده‌كرێت كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى دیار به‌رزتره‌ له‌ وشكانیه‌كانى ده‌وروبه‌رى و لێوارى كوورِى هه‌یه‌…ئاسایى شاخ به‌و به‌رزایىیانه‌ ده‌وترێت كه‌ زیاتر له‌ (600م) له‌ سه‌روو ئاستى ...

Read more

موعجیزه‌ى ئیسرا و میعراج

 موعجیزه‌ى ئیسرا و میعراج نووسین و ئاماده‌كردنى: د. كاوه‌ فه‌ره‌ج سه‌عدون ئه‌م موعجیزه‌یه‌ بریتى یه‌ له‌ یه‌كێك له‌ موعجیزه‌ گه‌وره‌کانى ژیانى پێغه‌مبه‌ر (عليه الصلاة والسلام), كه‌ له‌ دوو به‌ش پێك هاتووه‌: (الإسراء) واته‌ شه‌ورِه‌وى كردن كه‌ تێى دا پێغه‌مبه‌ر (عليه الصلاة والسلام) خواى گه‌وره‌ له‌ به‌شێكى شه‌ودا له‌ شارى مه‌ككه‌ى پیرۆزه‌وه‌ گه‌یاندى یه‌ شارى (قودس)ى پیرۆز, و به‌شى دووه‌مى موعجیزه‌كه‌ بریتى ...

Read more

ئیعجازی هەورە باراناویيەكان (بەشی دووەم)

ئیعجازی هەورە باراناویيەكان (بەشی دووەم) ئامادە كردنی: جمال عەزیز- بەكالوریوس جوگرافیا زانائه‌وروپىیه‌كان له‌ چاخه‌كانى ناوه‌راستدا وایان دانابوو كه‌ جیهانى سروشتى، له‌وانه‌ هه‌وره‌كان، بونه‌وه‌ریكى پیرۆزن، سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى یۆنانیه‌كان له‌ رۆژگارى (ئه‌رسطو)دا هه‌ندىَ زانیاريیان له‌سه‌ر باران پىَ بووه‌ كه‌ له‌ هه‌ڵمه‌وه‌ درووست ده‌بێت، و پاشان هه‌ڵمه‌كه‌ بۆ ئاو چرِده‌بێـته‌وه‌. زانستى كه‌شناسیش هه‌تا سه‌ده ...

Read more

سیواک و زانستی سه‌رده‌م

رووه‌كى سیواك له‌ زۆربه‌ى ووڵاته‌ گه‌رمه‌كاندا ده‌رِوێت, وه‌ك: سـوودان, ســـــــــــعوودیه‌, هیندستان, ئه‌م رووه‌كه‌ له‌ پۆلى رووه‌كه‌كانى جۆرى (Salvadoracea), له‌ سه‌رچاوه‌ زانستى یه‌كاندا له‌ژێر ناوى لاتینى (Salvadorapersicalinn) دا ئـه‌نـــــاســـــرێتـــه‌وه‌, درێژى یه‌كه‌ى نزیكه‌ى 2مه‌تر ده‌بێت, ســـیواك له‌ چه‌ند جۆرێك له‌ ئاوێته‌ى ئه‌رۆماتى ( مركبات أروماتية )ى تام خۆش پێك دێت, هه‌روه‌ها پێك دێت له‌ ...

Read more

ئیعجازێك له‌ سوننه‌ته‌وه‌ (كلێنچكه)

 ئیعجازێك له‌ سوننه‌ته‌وه‌ (كلێنچكه) ئامادەكردنی: م. جمال محمد أمین به‌پىَى توێژینه‌وه‌یه‌كى نوىَ كه‌ دكتۆر (عوسمان گه‌یلانى) له‌ زانكۆى (سه‌نعاء) ئه‌نجامیداوه‌, ئیعجازى فه‌رمووده‌یه‌كى پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم) ده‌رده‌كه‌وێـت كه‌ ده‌فه‌رموێت: (كل ابن أدم يأكله التراب الا عجب الذنب، منه خلق ومنه يركب رواه) مسلم واته‌: هه‌موو به‌شێكى مرۆڤ زه‌وى ده‌یخوات و ده‌یرِزێنێت ته‌نها به‌شێكى ئێسكێك نه‌بێت كه‌ ه ...

Read more

گرِكانی عه‌ده‌ن و ئاگری حه‌شر

به‌پێنوسی: طارق عبده إسماعيل وه‌رگێرِانی: د.دارا گوڵ حامد له‌ صه‌حیحی موسلیم دا هاتووه‌ له‌ حوزه یفه‌ى كورِى ئو‌سه یدى غه‌فاریيه‌وه‌(خوا لێى رِازى بێت):  (اطلع النبي صلى الله عليه وسلم علينا ونحن نتذاكر فقال: ما تذاكرون؟ قالوا: نذكر الساعة. قال: إنها لن تقوم حتى ترون قبلها عشر آيات، فذكر الدخان والدجال والدابة وطلوع الشمس من مغربها ونزول عيسى ابن مريم صلى الله عليه وسلم ويأجوج ومأجوج، وثلاثة خسوف: خسف بالمش ...

Read more

ئیعجازى زانستى له‌ چه‌ند ئایه‌تێكدا

ئیعجازى زانستى له‌ چه‌ند ئایه‌تێكدا ئاماده‌کردنی : م.جه‌مال محمد امین *خواى گه‌وره‌ له‌ ئایه‌تى ژماره‌ (6)ى  سـووره‌تى ( الطور ) دا ده‌فه‌رموێت: وَ الْبَحْرِ الْمَسْجُورِ {6}   (سجر) له‌ زمانى عه‌ره‌بى دا بــه‌ مانــــاى (گه‌رم كردنه‌وه‌  لــــه‌ ســـــه‌ر شتێـــك)دا دێــــت، خــــواى گـــه‌وره‌ سوێنــد بــــــه‌ ده‌ریایه‌كى گه‌رمكراو ده‌خوات. تــــا مـــــاوه‌یه‌كى نزیك پێش ئێستا خه‌ڵكى له‌ ماناى ئه‌وه‌ تێ ...

Read more

كه‌شتیى(نووح) ئیعجازێكى دره‌خشانى قورئانى پیرۆزه‌

كه‌شتیى(نووح) ئیعجازێكى دره‌خشانى قورئانى پیرۆزه چیرۆكى حه‌زره‌تى نووح – دروودى له‌سه‌ر بێت – له‌ قورئانى پیرۆزدا به‌ یه‌كێك له‌ موعجیزه‌ غه‌یبىیه‌كان داده‌نرێت، كه‌ ئاسه‌واره‌ دۆزراوه‌كانى سه‌رده‌م پشتى ده‌گرن. هه‌روه‌ك ئه‌م ئاسه‌وارانه‌ به‌سه‌رهاتى كه‌شتىیه‌كه‌ى نووح له‌و ئه‌فسانه‌ سه‌یر و سه‌مه‌رانه‌ خاوێن ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌كانى تر – واته‌ جگه‌ له‌ قورئانى پیرۆز - ئاوێته‌ى ئه‌و چیرۆكه‌یان  كردووه ...

Read more

به‌سه‌رهاتى موسڵمان بوونى د.موریس بوكاى

 به‌سه‌رهاتى موسڵمان بوونى د.موریس بوكاى ن: د.يحى الغوثانى   ئاماده‌كردن و وه‌رگێرِانى حكیم ابوبكر علىى/ كۆلیجى شه‌ریعه‌ قۆناغى دووه‌م / زانكۆى كۆیه ‌www.hakem85.jeeran.com    hakem1423@yahoo.com كاتێك فرانسۆ میتران سه‌رۆكى كۆچكردووى فه‌ره‌نسا له‌ساڵى 1981 ده‌سه‌ڵاتى حوكمى گرته‌ده‌ست، فه‌ره‌نسا ئه‌وكات له ‌كۆتایى هه شتاكاندا داواى له‌ میسركرد كه‌ ئه‌و مۆمیایه‌ بێنن بۆ فه‌رنسا، بۆ پشكنین و تویژینوه‌و توێكارى ...

Read more

زانستی شاخه‌کان له‌قورئانی پیرۆزدا

زانستی شاخه‌کان له‌قورئانی پیرۆزدا   بوونى( جدد ) له‌سه‌ر شاخه‌كان ئاماده‌كردنى:سـه‌روه‌ر حـسن على ـ بـه‌كالـۆریـۆســى فــیـــزیــــا كورته‌ى به‌شى پێشوو: بــــۆ ئــــه‌و ئـایه‌ته‌ى كــــه‌ خــــــواى گـه‌وره‌ ده‌فــــــه‌رمووێت: (وَ الْجِـبـَالَ أَرْسَاهَا )  ده‌كرێت دوو خـــوێندنـــه‌وه‌ى مانــاى بوَ بكرێت: یه‌كــــه‌م: ئـــــه‌وه‌ى كـه‌ شــاخه‌كان خوَیـــــان لــــه‌ زه‌وى دا چه‌سپـــاوون و له‌نگه‌ریـــا ...

Read more

به‌كارهێنانى هه‌نگوین وه‌ك دژه‌ میكرۆب

 به‌كارهێنانى هه‌نگوین وه‌ك دژه‌ میكرۆب  ئاماده‌کردنی: هێمن محى الدین عبدالرحمن ـ به‌کالۆریۆسی بایۆلۆجی وَ أَوْحَى رَبُّـكَ إِلَى النَّحْـلِ أَنِ اتَّخِـذِي مِـنَ الْجِبَالِ بُيُوتًا وَ مِنَ الشَّجَرِ وَ مِمَّـا يَعْرِشُونَ, ثُمَّ كُلِي مِن كُـلِّ الثَّمَـرَاتِ فَاسْلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلاً يَخْرُجُ مِن بُطُونِهَا شَرَابٌ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ فِيهِ شِفَاء لِلنَّاسِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَةً لِّـقَوْمٍ ...

Read more

مانگە دەستكردەكان شایەتی پێغەمبەرایەتی موحەمەد(صلى الله عليه وسلم) دەدەن!

مانگەدەستكردەكان شایەتی پێغەمبەرایەتی موحەمەد(صلى الله عليه وسلم) دەدەن!  شێخ عه‌بدولمه‌جید زيندانی  وەرگێڕانی: دانا فاضل خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی به‌ موسڵمانان كردووه‌ له‌ نوێژه‌كانیانا ڕوو له‌یه‌ك ڕووگه بكه‌ن، كه ئه‌ویش كه‌عبه‌ی پیرۆزه‌‌ له‌ شاری مه‌ككه‌ی به‌ڕێز، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ( فول وجهك شطر المسجد الحرام وحيث ما كنتم فولوا وجوهكم شطره)  واته‌: ـ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رـ ڕووت وه‌رگێڕه‌ بۆ لای مزگه‌وتی حه ...

Read more

زانسته‌كانی قورئان ده‌بنه‌ هۆی موسڵمانبونی زانایه‌كی تایله‌ندی

 زانسته‌كانی قورئان ده‌بنه‌ هۆی موسڵمانبونی زانایه‌كی تایله‌ندی  وه‌رگێرِانى له‌ ئينگلیزیه‌وه‌: له‌یلا عوسمان بارام له‌ ماوه‌ى سه‌ردانێكیدا بۆ وڵاتى سعودیه‌، پرۆفیسۆر Tajaten Tajasen سه‌رۆكى پێشوى به‌شی توێكاری و كۆرپه‌له‌زانى و رِاگرى ئێستاى كۆلیژى پزیشكى له‌ زانكۆى Chang-mi له‌ تایله‌ند، هه‌ندێك ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ى به‌و بواره‌ پیشان درا، ئه‌میش له‌ وه‌ڵام دا وتى: په‌رِاوه‌ پیرۆزه‌كانى بوزیش به‌ درێژى باس ...

Read more

وێنەكانی كتێبی ئاماژەكانی كۆرپەزانی لە قورئان و سوننەتدا

وێنەكانی كتێبی ئاماژەكانی كۆرپەزانی لە قورئان و سوننەتدا ی د.كاوە فرج سعدون پزیشكی شارەزا لە نەخۆشیەكانی سنگ و كۆئەندامى هەناسەدان ئەم كتێبە بۆ دەرخستنی ئیعجازی زانستی قورئان و سوننەتە لە بواری كۆرپەلەزانیدا, لە ساڵی 2008 چاپی یەكەمی بڵاوكرایەوە.. ژمارەی لاپەڕەكانی 724 لاپەڕەیە.. سەدان وێنەی ڕونكاری ڕەنگاوڕەنگی لە خۆگرتووە كە زیاتر بابەتەكان وئیعجازەكانی قورئان وسوننەت لەو بوارەدا ڕوون دەكەنەوە. ...

Read more

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top