You Are Here: Home » 2012 (Page 12)

جو‌ڵه‌ی خۆر

جو‌ڵه‌ی خۆر كاوه محمد شارباژ‌ێڕى خوای گه‌وره‌ له‌ سوره‌تی لوقمان ئایه‌تی: 29 دا ده‌فه‌رموێت: (أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يُولِجُ اللَّيْلَ فِي النَّهَارِ وَيُولِجُ النَّهَارَ فِي اللَّيْلِ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ يَجْرِي إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى وَأَنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ) [لقمان: 29]. ڕاڤه‌ی ئایه‌ته‌كه‌: زانایان له‌ڕاڤه‌كردنی ئایه‌تی( وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ يَجْرِي إ ...

Read more

دار كونكەرە Acorn Woodpecker

دار كونكەرە  Acorn Woodpecker تەماشای ئەم وێنانه بكە و بزانه چۆن داركونكەره خواردنی خۆی پاشەكەوت دەكات ...!  بەڕوو بە خواردنێكی سەرەكی بۆ باڵندەی داركونكەره دادەنرێت... داركونكەره هەڵدەستێت به هەڵكەندنی كون له قەدی داره مردووەكانداو بەڕووەكانی تێدا دەپارێزێت، هەر كاتێكیش بەڕووەكان وشك بوونەوه دەیان گوێزێتەوه بۆ كونێكی بچووكتر... ئەم كارەش بێگومان زەحمەت و تێكۆشانێكی گەورەی دەوێت... پاك و بانی بۆ كردگاری بەد ...

Read more

ئیعجازی زانستيی له‌ فه‌رمووده‌ی: تێپه‌ڕبوونی چل‌ودوو شه‌و به‌سه‌ر نوتفه‌دا

ئیعجازی زانستيی له‌ فه‌رمووده‌ی: تێپه‌ڕبوونی چل‌ودوو شه‌و به‌سه‌ر نوتفه‌دا نوسینی: د. عبدالدائم الكحیل و: د. دیاری أحمد إسماعیل چه‌ند جار له‌ لایه‌ن بێباوه‌ڕانه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ له‌م فه‌رمووده‌یه‌ گیراوه‌: (إذا مر بالنطفة ثنتان وأربعون ليلة بعث الله إليها ملكاً فصوًّرها وخلق سمعها وبصرها وجلدها ولحمها وعظمها)، كه‌ پێشه‌وا موسلیم گێڕاویه‌تیه‌وه‌. واته‌: (هه‌ر كات 42 شه‌و به‌سه‌ر نوتفه‌دا تێپه‌ڕی، خوای گه‌وره‌ فری ...

Read more

وانه‌ له ‌چه‌ند سیفه‌تێكی خوای گه‌وره‌وه‌

وانه‌ له‌ چه‌ند سیفه‌تێكی خوای گه‌وره‌وه‌ ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی: خالد حسن 'پرسیار:  بۆچی خوای گه‌وره‌ له‌م ئایه‌ته‌دا (فلينظر الإنسان الى طعامه) فه‌رمانمان پێده‌كات، كه‌بیرله‌خواردنه‌كه‌مان بكه‌ینه‌وه‌؟ وه‌ڵام: خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێكردووین بیر له‌ هه‌موو شتێك بكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام له‌م ئایه‌ته‌دا له‌ خواردنه‌كه‌مان ،چونكه‌ به‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ هه‌ندێك له‌ سیفاته‌كانی په‌روه‌ردگار ده‌زانین. پرسیار: ئه‌و ...

Read more

ئه‌ستێره‌

  ئه‌ستێره‌     نووسینی: د.مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ڕه‌شید   ئه‌ستێره ‌ یه‌كه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی‌و گرنگی ئه‌م گه‌ردوونه‌یه‌، بۆیه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ له‌ سیفات و دیارده‌كانی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ و هه‌ر له‌ مێژه‌وه‌ فه‌یله‌سوف و زانایان هه‌وڵیانداوه‌ له‌و سیفاتانه‌ تێبگه‌ن و وه‌ڵامی زۆرێك له‌ پرسیاره‌كان بده‌نه‌وه‌ له‌وانه‌: ئایا ماوه‌ی نێوان ئه‌ستێره‌كان ماوه‌یه‌كی فراوانه؟‌ ئایا ئه‌ستێره‌كان له‌ناو ده‌چن ...

Read more

زانستی قورئان له‌ بناغه‌ی بیناكاندا

زانستی قورئان له‌ بناغه‌ی بیناكاندا ئه‌ندازیار/شاهۆ رشید غفور زانستی ئه‌ندازه‌یی وه‌ك زانسته‌كانی تر، له‌ زۆر شوێندا قورئانی پیرۆز ئاماژه‌ی پێداوه‌ و بێبه‌شی نه‌كردووه‌ له‌ خۆی...  له‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌توانین سوود له‌ زانستی ئه‌ندازه‌یی وه‌ربگرین له‌ بواری بناغه‌ی بیناكاندا له‌ شێوه‌ و جۆر و چۆنێتی دروستكردنی بنچینه‌ی بناغه‌ی بیناكاندا, و ئاماژه‌پێدان له‌ جۆری پته‌وی و فشه‌ڵی بناغه‌كان ... ...

Read more

مژده‌ی هاتنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌ مێژوودا و له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌رانى پێشینه‌وه ‌-به‌شی یه‌كه‌م-

مژده‌ی هاتنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌ مێژوودا و له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌رانى پێشینه‌وه‌ -به‌شی یه‌كه‌م- ئاماده‌ كردنى مامۆستا: فارووق ره‌سوول یه‌حیا پێشه‌كى ئه‌و "بابه‌ت "ه‌ بنه‌ره‌تىیه‌ى كه‌ ئه‌م باسه‌ى بۆ ته‌رخانكراوه‌ رووى له‌ هه‌موو مرۆڤیكى هۆشمه‌ند و خاوه‌ن ژیرىیه‌ له‌ گرۆى ئاده‌میزددا.. ده‌ڵێم (بابه‌ته‌كه‌) نه‌ك باسه‌كه‌ى ئێمه‌. چونكه‌ خولگه‌ى بابه‌ته‌كه‌: "چه‌سپاندنى پێغه‌مبه‌رێتى "ى سه‌روه‌رما ...

Read more

ترشی ناوكیی (DNA)، كتێبخانه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێن

ترشی ناوكیی (DNA)، كتێبخانه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێن نوسه‌ر: هارون یه‌حیا وه‌رگێڕ: نه‌رمین عومه‌ر با باس له‌ شتێكی زۆر بچووك له‌ له‌شماندا بكه‌ین، شتێك كه‌ به‌ چاو نابینرێت، زانایان ناویان ناوه‌ (ترشی ناوكیی)، به‌ڵام با له‌سه‌ره‌تادا پێش ئه‌وه‌ی بچینه‌ سه‌ر باسی شیكردنه‌وه‌ی ترشی ناوكی، نموونه‌یه‌ك بهێنینه‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌مان بۆ ڕوونبكاته‌وه‌، ترشی ناوكیی چییه‌؟ ئه‌و نموونه‌یه‌ی هه‌ڵمانبژاردووه‌، پیت‌و وشه‌كانن، ئه‌ ...

Read more

وَ جَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَي

وَ جَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَي مامۆستا دارا عومه‌ر زانــــراوه‌كـــه‌ هه‌موو مادده‌یه‌ك لـــه‌ سروشتــــدا (ره‌ق بێت یـــــان شل یــــان له‌ شێوه‌ى هه‌وادا بێت) بـــه‌پێى رێسا بـــــه‌ گه‌رمـــا دةكشێت و قه‌باره‌كه‌ى زیادده‌كات, به‌ سه‌رماش ده‌چێته‌وه‌یه‌ك و قه‌باره‌كــــه‌ى كه‌مده‌بێتــــه‌وه‌ . هـــــه‌ر ئه‌مه‌شه‌ ده‌بێته‌ هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى چریى مادده‌یه‌ك له‌ كاتى گه‌رمبووندا و به‌رز بوونه‌ ...

Read more

تێرِوانینێكى زانستیى ده‌رباره‌ى حه‌رام بوونى عه‌ره‌ق له‌ قورئان و سوننه‌تدا

تێرِوانینێكى زانستیى ده‌رباره‌ى حه‌رام بوونى عه‌ره‌ق له‌ قورئان و سوننه‌تدا ئاماده‌كردنى: ئاسیا كه‌مال حه‌سه‌ن  asiakamal2000@yahoo.com لـــــــــه‌ روانگـه‌ى شه‌ریعه‌تى پیرۆزى  ئیسلامه‌وه‌ (مه‌ى) و هه‌موو جۆره‌كانى حـــه‌رامـــــه‌، و پێــــویسته‌  خــــۆمــانى لێبپارێزین، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو شته‌  حه‌رام كراوه‌كان زیانى تێدایـــه‌ بـــــۆ مرۆڤ، پێغه‌مبـــــه‌ر (صلى  الله عليه وسلم) ده‌فه‌ ...

Read more

ڕوانینێكی زانستی بۆ دیاردەی تاریكى و ڕووناكی

ڕوانینێكی زانستی بۆ دیاردەی تاریكی و ڕووناكی بە پێنوسی: عبدالدائم كحیل پاك وبێگەردی بۆتۆ ئەی خوای خاوەن دەسەڵات ئەی خاوەنی میهر! هەردەم قورئانەكەی تۆ دەستپێشكەر بووە لە باسكردنی دۆزینەوەی زانستيه نوێیەكان، ئەمەش گەورەیی قورئانەكەی تۆ دەردەخات، چۆن وانەبێت كە خۆت فەرمووتە:[ما فرَّطنا في الكتاب من شيء] ڕاستیە زانستیە نوێیەكانی بونەوەر: بەپێ‌ی تازەترین بیردۆزە زانایان دەڵێن: تەمەنی بونەوەر 13.7 بلیۆن ساڵه، سەر ...

Read more

درووستكردنی مرۆڤ له‌ قوڕێكی پاڵفته‌وه‌

 درووستكردنی مرۆڤ له‌ قوڕێكی پاڵفته‌وه‌ ئاماده‌کردنی : فیرده‌وس نوری خــــوای گـــــه‌وره‌ لـــــــه‌ قــــــورئــانــدا ده‌فه‌رموێت: ( وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَكُم مِّن تُرَابٍ ثُمَّ إِذَا أَنتُم بَشَرٌ تَنتَشِرُونَ ) (الروم:20) واته‌: {له‌ نیشانه‌كانی ئه‌و(خودا) ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ى له‌ خاك دروستكردوه‌, له‌ پاشماوه‌یه‌ك كتوپر ئێوه‌ بوونه‌ته‌ مرۆڤ‌و بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ له‌ زه‌وىدا} هه‌روه‌ها خواى گه‌وره‌ له ...

Read more

چیرۆكی (گالیلۆ)‌و ته‌بابوونی قورئان له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌ زانستییه‌كان له‌ باره‌ی زه‌وییه‌وه‌

چیرۆكی (گالیلۆ)‌و  ته‌بابوونی قورئان له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌ زانستییه‌كان له‌ باره‌ی زه‌وییه‌وه‌ ئا/مه‌ریوان عومه‌ر گالیلۆ یه‌كێكه‌ له‌ زانا دیاره‌كانی بواری بیركاری‌و فیزیا‌و فه‌له‌كناسی له‌ چاخی نوێدا، له‌ ساڵی 1564 له‌ (پیزا)، له‌ ئیتاڵیا له‌ دایكبووه‌، هه‌رچه‌نده‌ خێزانه‌كه‌ی هانیاندا بچێته‌ بواری پزیشكییه‌وه‌، به‌ڵام بیركاری‌و فیزیا‌و فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ڵبژارد‌و ئه‌وانه‌ی به‌ "زانستی خوا" ده‌زانی. ساڵی1609 جۆرێك ل ...

Read more

نهێنییه‌كانی خۆرگیران و مانگگیران

 نهێنییه‌كانی خۆرگیران و مانگگیران نووسینی : د. عبدالدائم الكحیل وه‌رگێڕانی: نه‌رمین عمر گرنگیی و بایه‌خی ئیعجاز له‌ فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه‌ و سلم) له‌ ئیعجازه‌كانی قورئانی پیرۆز كه‌متر نییه‌. چونكه‌ فه‌رمووده‌كانی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ سروش‌و نیگا (وحی)ن له‌ خوای گه‌وره‌وه‌. خوای گه‌وره‌ له‌ وه‌صفی پێغه‌مه‌به‌ره‌ گه‌وره‌كه‌یدا ده‌فه‌رموێت:   (وَالنَّجْمِ إِذَا هَوَى * مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمْ ...

Read more

ئایا به ‌وشكبوونی فورات كێوه‌ ئاڵتونه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت؟

ئایا به ‌وشكبوونی فورات كێوه‌ ئاڵتونه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت؟ ئاماده‌و وه‌رگێڕانی: كاوه‌ محمد شارباژێڕی یه‌كێك له‌و نیشانانه‌ی، كه‌پێغه‌مبه‌ری خوا "صلی الله علیه‌ وسلم" ئومه‌ته‌كه‌ی له‌باره‌وه‌ ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ و به‌نیشانه‌یه‌كی نزیكبوونه‌وه‌ی ڕۆژی دوایی باسكردووه‌ ده‌ركه‌وتنی شاخێكی ئاڵتونه‌ له‌ڕووباری فوراتدا. بوخاری له‌"فتن"دا، هه‌روه‌ها موسلیم له‌"فتن"دا (2894) له‌ (باب لا تقوم الساعة حتى يحسر الفرات عن ...

Read more

چاره‌سه‌ر به‌ڕه‌نگی سه‌وز

چاره‌سه‌ر به‌ڕه‌نگی سه‌وز ڕێگایه‌كی زۆر نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی خه‌مۆكی: چاره‌سه‌ره‌ به‌سه‌یركردنی ڕه‌نگه‌ سروشتییه‌كان‌و تێڕامانیان... تێڕامان هه‌موو ڕۆژێك بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر له‌ دره‌خت‌و گوڵی ڕه‌نگاوڕه‌نگ ڕێگه‌یه‌كی كارایه‌ بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی‌و تێكشكان‌و زۆر له‌ باره‌ ده‌روونییه‌ گرانه‌كان. ئه‌مه‌یه‌ كه‌ له‌ ئايةتی خوای گه‌وره‌دا ده‌یبینین، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (وَأَنْزَلَ لَكُمْ مِنَ السَّمَاءِ ...

Read more

كێبڕكێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ته‌لار‌و باڵه‌خانه‌كان

كێبڕكێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ته‌لار‌و باڵه‌خانه‌كان نووسینی :  فراس نور الحق وه‌رگێڕان: دییه‌ ڕزگار له‌ صه‌حیحی موسلیمدا  له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی درێژدا، باسی هه‌ندێك له‌ نیشانه‌كانی نزیكبوونه‌وه‌ی ڕۆژی دوایی هاتووه‌: عن أبي هريرة؛ قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم "سلوني فهابوه أن يسألوه. فجاء رجل فجلس عند ركبتيه. فقال: يا رسول الله! ما الإسلام؟ قال "لا تشرك بالله شيئا. وتقيم الصلاة. وتؤتى الزكاة. وتصوم رمضان" ...

Read more

گرنگترین ئاماژه‌ پزیشكییه‌كانی چیرۆكی هاوڕێیانی ئه‌شكه‌وت

 گرنگترین ئاماژه‌ پزیشكییه‌كانی چیرۆكی هاوڕێیانی ئه‌شكه‌وت وه‌رگێڕانی به‌ ده‌ستكارییه‌وه‌: نه‌رمین عومه‌ر قورئانی پیرۆز په‌رتووكی بیروباوه‌ڕ‌و ڕێبازی ژیانه‌، له‌پێناو پێكهێنان‌و دروستكردنی مرۆڤی صاڵح‌و كۆمه‌ڵێكی باش له‌سه‌ر ڕێبازی باوه‌ڕبوون به‌خودا‌و ڕۆژی دوایی‌و كۆڵه‌كه‌كانی دیكه‌ی باوه‌ڕ، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (إنَّ هذا القُرْان يَهدِي للتي هِي أقوم ويُبشرُ الْمُؤمنينَ الذينَ يَعْمَلون الصَّالِحَاتِ ...

Read more

ئیعجازی قسەكردن لە مرۆڤدا

 ئیعجازی قسەكردن لە مرۆڤدا نووسينى/ عبد الدائم الكحیل وه‌رگێڕان: به‌رزان ئه‌بوبكر قسەكردن ئەو موعجیزە سەرسوڕهێنەرەیە، كە تا ئێستا زاناكان لە ئاستیدا سەرسامن، لێكدانەوەیەكی زانستییانەیان بۆ ئەو دیاردە سەرسوڕهێنەرە نه‌دۆزیوه‌تەوه‌، بەڵام قورئانی پیرۆز ئاماژەی بۆ ئەو موعجیزە سەرسوڕهێنەرە كردووە، با لەم بەڵگەو نیشانە گەورەیە ڕابمێنین... زاناكان دەڵێن: مرۆڤ تەنها بوونەوەرە پێكهاتەو داڕشتەی بە جۆرێك داڕێژراوە بتو ...

Read more

ئیعجازی زانستیی لە ڕووی بنەمادۆزی و نوێگەرییەوە

ئیعجازی زانستیی لە ڕووی بنەمادۆزی و نوێگەرییەوە تەوەری یەكەم: بنەمادۆزی ئیعجازی زانستیی لە قورئان و سوننەتدا (تأصیل الإعجاز العلمي فی القران والسنة) د.دیاری أحمد إسماعیل/ (بە هاوكاری پەیمانگای جیهانی فیكری ئیسلامی) الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله  دیارە ئەمە بابەتێكی كۆنی نوێیە، بەو مانایەی كە پێش چەند سەدەیەك لەمەو پێش باسی لێوە كراوە، و زانایان بوون بە دوو تاقمەوە.. هەندێكیان زۆر دژی وەستاوون، و ه ...

Read more

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top