You Are Here: Home » زانستە مرۆییەكان » غەیبی و مێژوویی » موعجیزه‌ى ئیسرا و میعراج

موعجیزه‌ى ئیسرا و میعراج

 موعجیزه‌ى ئیسرا و میعراج

نووسین و ئاماده‌كردنى: د. كاوه‌ فه‌ره‌ج سه‌عدون

ئه‌م موعجیزه‌یه‌ بریتى یه‌ له‌ یه‌كێك له‌ موعجیزه‌ گه‌وره‌کانى ژیانى پێغه‌مبه‌ر (عليه الصلاة والسلام), كه‌ له‌ دوو به‌ش پێك هاتووه‌: (الإسراء) واته‌ شه‌ورِه‌وى كردن كه‌ تێى دا پێغه‌مبه‌ر (عليه الصلاة والسلام) خواى گه‌وره‌ له‌ به‌شێكى شه‌ودا له‌ شارى مه‌ككه‌ى پیرۆزه‌وه‌ گه‌یاندى یه‌ شارى (قودس)ى پیرۆز, و به‌شى دووه‌مى موعجیزه‌كه‌ بریتى یه‌ له‌ (المعراج) واته‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ شارى (قودس)وه‌ پێغه‌مبه‌رى (صلى الله عليه وسلم) به‌رز كرده‌وه‌ بۆ ئاسمانه‌کان و پاشان گه‌یشته‌ لاى په‌روه‌ردگار و گفتوگۆى راسته‌وخۆى له‌گه‌ڵ كرد, له‌به‌ر گرنگى ئه‌م موعجیزه‌یه‌ و به‌ناوبانگ بوونى له‌نێوان موسوڵماناندا و به‌رز رِاگرتنى پێم باش بوو ئه‌م جاره‌ كه‌مێك له‌سه‌رى بنووسم له‌ژێر رۆشنایی ئایه‌ته‌کانى قورئان و فه‌رمووده‌ ( صحيح )ه‌کاندا.
ئه‌م موعجیزه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ ساڵى (11)ى پێغه‌مبه‌رایه‌تى دا رووى دا {هه‌ندێك له‌ زانایان ده‌ڵێن له‌ پێش كۆچ كردن به‌ ساڵێك بوو و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ته‌مه‌نى (52)ساڵ بوو}, جیاوازى یه‌كى زۆر هه‌یه‌ له‌ نێوان زانایاندا له‌سه‌ر دیارى كردنى ئه‌و شه‌وه‌ى ئه‌م موعجیزه‌یه‌ تێى دا رووى دا, به‌ڵام ئه‌وه‌ى به‌ناوبانگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ شه‌وى 27ى مانگى (ره‌جه‌ب)دا رووى داوه‌.
ئایه‌ته‌کانى قورئان ده‌رباره‌ى ئه‌م موعجیزه‌یه‌:

سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلاً مِّنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ البَصِيرُ (الإسراء:1).

واته‌: پێك و بێگه‌ردى و ستایش بۆ ئه‌و زاته‌ى كه‌ شه‌ورِه‌وى كرد له‌ به‌شێكى كه‌مى شه‌ودا به‌ به‌نده‌ى خۆى (محمد صلى الله عليه وسلم) له‌ مزگه‌وتى حه‌رام (كه‌عبه‌ى پیرۆزه‌وه‌) بۆ مزگه‌وتى ( الأقصى ) له‌ ( بيت المقدس ) كه‌ ده‌وروبه‌ریمان پیرۆز و پرِ به‌ به‌ره‌كه‌ت كردووه‌, تا هه‌ندێك نیشانه‌ و به‌ڵگه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارى و تواناى خۆمانى نیشان بده‌ین, به‌ رِاستى ئه‌و زاته‌ بیسه‌ر و بینایه‌.

وَالنَّجْمِ إِذَا هَوَى {1} مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمْ وَمَا غَوَى {2} وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَى {3} إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَى {4} عَلَّمَهُ شَدِيدُ الْقُوَى {5} ذُو مِرَّةٍ فَاسْتَوَى {6} وَهُوَ بِالْأُفُقِ الْأَعْلَى {7} ثُمَّ دَنَا فَتَدَلَّى {8} فَکانَ قَابَ قَوْسَيْنِ أَوْ أَدْنَى {9} فَأَوْحَى إِلَى عَبْدِهِ مَا أَوْحَى {10} مَا كَذَبَ الْفُؤَادُ مَا رَأَى {11} أَفَتُمَارُونَهُ عَلَى مَا يَرَى {12} وَلَقَدْ رَآهُ نَزْلَةً أُخْرَى {13} عِندَ سِدْرَةِ الْمُنْتَهَى {14} عِندَهَا جَنَّةُ الْمَأْوَى {15} إِذْ يَغْشَى السِّدْرَةَ مَا يَغْشَى {16} مَا زَاغَ الْبَصَرُ وَمَا طَغَى {17} لَقَدْ رَأَى مِنْ آيَاتِ رَبِّهِ الْكُبْرَى {18} (النجم).

واته‌:سوێند به‌ ئه‌ستێره‌ کاتێك له‌ شوێنى خۆى ده‌ترازێت و به‌ خێرایی به‌رده‌بێته‌وه‌ و ئاوا ده‌بێت, هاوه‌ڵ و هاورِيَى ئێوه‌ (محمد صلى الله عليه وسلم) گومرِا و سه‌ر لێشێواو نه‌بووه‌ و له‌ رێگه‌ى راست نه‌ترازاوه‌.

قسه‌ و گوفتاریشى به‌ گشتى (و ئه‌وه‌ى كه‌ قورئانه‌) له‌ ئاره‌زوو و هه‌وا و هه‌وه‌سه‌وه‌ نایڵێت, ئه‌وه‌ى كه‌ راى ده‌گه‌یه‌نێت ته‌نها نیگا و وه‌حى خودایى یه‌, جوبرائیلى فریشته‌ خاوه‌نى هێز و توانایی زۆر قورئانى فێر كردووه‌, ئه‌و جوبرائیله‌ى كه‌ خاوه‌نى بیر و هۆشێكى زۆر به‌هێز و دیمه‌نێكى جوان بوو و ئینجا له‌سه‌ر شێوه‌ راسته‌قینه‌كه‌ى خۆى وه‌ستا, له‌ کێتێكدا له‌ ئاسۆى هه‌ره‌ به‌رز و بڵنده‌وه‌ سه‌رى هه‌ڵدا بوو و ئاسۆى پرِ كردبوو,له‌وه‌ودوا (جوبرائیل) تا ده‌هات نزیك ده‌بووه‌وه‌ و سه‌ره‌نجام هاته‌ خواره‌وه‌ بۆلاى پێغه‌مبه‌ر (علیه الصلاه‌ والسلام), ئه‌وه‌نده‌ لێى نزیك بووه‌وه‌ نێوانیان به‌ قه‌ده‌ر دوو كه‌وان یان كه‌متریش بوو.
ئینجا خوا له‌ رێگه‌ى ئه‌وه‌وه‌ نیگاى كرد بۆ به‌نده‌ى خۆى و ئاى چ نیگایه‌ك بوو!؟, ئه‌وسا ئه‌وه‌ى كه‌ به‌ چاوى سه‌رى بینى له‌ ناخ و ده‌روونى یه‌وه‌ برِواى پێى هه‌بوو و ناخ و ده‌روونى راستى یه‌کانى به‌ درۆ نه‌ده‌زانى, جا ئایا راسته‌؟ ئێوه‌ موجاده‌له‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن له‌سه‌ر شتێك كه‌ ئه‌و دڵنیایه‌ له‌ دیتنى؟ سوێند به‌خوا بێگومان جارێكى تریش له‌ دابه‌زینێكى تردا جوبره‌ئیلى بینیوه‌ (کاتێك هاتووه‌ بیبات بۆ شه‌ورِه‌وى), ئه‌ویش له‌ کاتێكدا له‌ ( سدرة المنتهى )دا بوو, كه‌ له‌وێدا به‌هه‌شتى (مڕوى) هه‌یه‌ (به‌ واتاى لانه‌ و جێگه‌ى حه‌وانه‌وه‌), کێتێك ئه‌وه‌ى (سدره‌)ى داپۆشى مه‌گه‌ر هه‌ر خوا خۆى بزانێت كێن و چین و کاریان چى یه‌..؟, جا بینینى ئه‌و به‌دیهێنراوانه‌ له‌و شه‌وه‌دا وه‌نه‌بێت چاوبه‌ست له‌ پێغه‌مبه‌ر كرابێت و چاوى لێى لادا بێت به‌ راست و چه‌پدا, بێگومان پێغه‌مبه‌ر ( عليه الصلاة والسلام ) له‌و شه‌وه‌دا له‌ به‌ڵگه‌ و نیشانه‌ و موعجیزه‌ گه‌وره‌کێنى
په‌روه‌ردگارى بینیوه‌ به‌ چاوى سه‌رى, به‌ هه‌موو هه‌ستى ….

إِنَّهُ لَقَوْلُ رَسُولٍ كَرِيمٍ {19} ذِي قُوَّةٍ عِندَ ذِي الْعَرْشِ مَكِينٍ {20} مُطَاعٍ ثَمَّ أَمِينٍ {21} وَمَا صَاحِبُكُم بِمَجْنُونٍ {22} وَلَقَدْ رَآهُ بِالْأُفُقِ الْمُبِينِ {23} وَمَا هُوَ عَلَى الْغَيْبِ بِضَنِينٍ {24} (التكویر).

واته‌: سوێندبێ به‌رِاستى و بێ دوودڵى ئه‌م قورئانه‌ له‌ زارى نێردراوێكى به‌رِێزه‌وه‌یه‌ (كه‌ جوبرائیله‌), خاوه‌نى هێز و ده‌سه‌ڵاته‌ و لاى خاوه‌نى عه‌رش فریشته‌یه‌كى پایه‌داره‌, فه‌رمانرِه‌وایه‌ له‌وىَ و هه‌روه‌ها ئه‌مین دڵسۆزه‌ له‌ کاره‌کانى دا.
دڵنیابن كه‌ هاورِێكه‌تان (محمد صلى الله عليه وسلم) شێت نى یه‌ و له‌ كه‌ماڵى ژیریى دایه‌, بێگومان محمد (صلى الله عليه وسلم) جوبرائیلى بینى له‌ ئاسۆى ئاشكرا و روونكه‌ره‌وه‌دا, هه‌رچى پێده‌گات له‌ جیهانى نهێنى و شاراوه‌کێنه‌وه‌ لێتان ناشارێته‌وه‌ و راستیتان پێراده‌گه‌یه‌نێت چونكه‌ هه‌رگیز له‌ گه‌یاندنى په‌یامه‌كه‌ى دا رژد و ره‌زیل نى یه‌.
له‌ ئایه‌ته‌کێنى سووره‌تى ( النجم )دا خواى گه‌وره‌ رێزێكى گه‌وره‌ى له‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ناوه‌, چونكه‌ خواى گه‌وره‌ سیفاته‌کانى پێغه‌مبه‌رى (صلى الله عليه وسلم) به‌ دوور گرتووه‌ له‌مانه‌:

1- عیلم و زانیارى یه‌کانى به‌دوور گرتووه‌ له‌ گومرِایی و هه‌ڵه‌ مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمْ .
2- کاره‌کانى پاراستووه‌ له‌ سه‌رلێشێواوى و له‌خشته‌ بردن وَمَا غَوَى .
3- زمان و ووته‌کێنى پاراستووه‌ له‌ شوێن هه‌وا و ئاره‌زوو كه‌وتن و درۆ وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَى .
4- دڵ و ده‌روونى به‌دوور گرتووه‌ له‌ باوه‌رِ نه‌بوون و به‌درۆ خستنه‌وه‌ مَا كَذَبَ الْفُؤَادُ مَا رَأَى .
5- چاو و بینینى پاراستووه‌ له‌ چاوبه‌ست و لادان به‌لاى راست و چه‌پدا مَا زَاغَ الْبَصَرُ .
6- هه‌روه‌ها پاراستوویه‌تى له‌ زوڵم و سته‌م و له‌سنوور ده‌رچوون وَمَا طَغَى .
خواى گه‌وره‌ ته‌ئكیدى له‌سه‌ر ئه‌م شتانه‌ كردووه‌ته‌وه‌ به‌وه‌ى له‌ سه‌ره‌تادا سوێندیشى له‌سه‌ر خواردو

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top