You Are Here: Home » 2018 » ئایار

  دڵ

  دڵ ئەحمەد مووحەممەد نەقاش   تێڕامان و وردبوونەوە لە دروستکراوەکانی خوای گەورەدا،دەبێتە هۆی ئەوەی کە گەورەیی خوا بزانین، هەموو ئەو بوونەوەرە عەجایەبانەی کە دروستی کردوون شایەتی دەدەن بەوەی کە دروستبوونیان لەخۆوە نەبووە، وە شایەتی گەورەیی خوا دەدەن، ئەوەی کە ئێستا دەیخوێننەوە دەربارەی یەکێک لە ئەندامە هەرە گرنگەکانی لەشی ئادەمیزادە کەخوای گەورە  زۆر بە عەجایەبی دروستی کردووە، لە لەشی ئادەمیزاد دا (٨٠)ئەندام ...

Read more

ئیعجازی  قورئان سەبارەت بە ژمارەی دەرگاکانی بەهەشت و دۆزەخ

ئیعجازی  قورئان سەبارەت بە ژمارەی دەرگاکانی بەهەشت و دۆزەخ نوسینی عبدالدائم الکحیل  وەرگێرانی  ئەحمەد نەقاش الحمدلله الذي جعلنا خلفاء في الأرض، وأفضل صلاة والسلام على رسول الله صلى الله عليه وسلم،أما بعد: خوای گەورە دۆزەخ و بەهەشتی دروست كردووە كە دۆزەخ بۆ كافر و بێباوەڕەكانە و بەهەشتیش بۆ بڕوادارانە خوای گەورە لەو كەسانەمان بگێڕی، بەڵام لێرەدا ئەوەی شایەنی باسە كە لە یەكێك لە فەرموودە (صحيح)ەكانی پەیغەمبەر ...

Read more

باسکردنی هۆکارە نوێیەکانی گەیاندن لەقورئاندا

باسکردنی هۆکارە نوێیەکانی گەیاندن لەقورئاندا لەکاتێکدا پەروەردگار نیعمەتی هۆکارەکانی گەیاندن لە ئەسپ و ماین و هێستر و گوێدرێژ و کەشتی بارکراومان بۆ دەژمێرێت، هەواڵدەدات نیعمەتەکانی تەنیا لەو هۆکارانە قەتیس نەبوون، بەڵکو چەندین هۆکاری تر دروستدەکات، دەفەرموێت: وَٱلۡخَيۡلَ وَٱلۡبِغَالَ وَٱلۡحَمِيرَ لِتَرۡكَبُوهَا وَزِينَةٗۚ وَيَخۡلُقُ مَا لَا تَعۡلَمُونَ (النحل :٨) ئه‌سپ و ماین و ئێسترو گوێدرێژیش هەتا سواریان ...

Read more

هۆكاری موسڵمانبوونم مۆسيقا بوو!!

له‌ بەسەرهاتێکی: "زه‌غلول ئه‌لنه‌جار" باسی موسڵمانبوونی گەنجێکی ئیسپانی دەکات لەرێی موسیقاوە! ڕووداوێكی ڕاسته‌قینه‌یه‌ و خۆم له‌ زانای مسوڵمان دكتۆر ''زه‌غلول نه‌جار''م بیست. دكتۆر ده‌ڵێت: له‌ یه‌كێك له‌ ساڵه‌كاندا كه‌ له‌ حه‌ج بووم گه‌نجێكی موسڵمانم ناسی کە له‌گه‌ڵ كوڕه‌ بچووكه‌كه‌یدا بۆ به‌جێگه‌یاندنی حه‌ج هاتبوو، هه‌موو قورئانی له‌به‌ر بوو، ده‌رباره‌ی چیرۆكی موسڵمانبوونى پرسیارم لێ كرد، له‌ وه‌ڵامدا وتی: ...

Read more

(دەستنوێژ لە رووی زانستی سەردەم)

  (دەستنوێژ لە رووی زانستی سەردەم) نووسین و ئامادەكردنی:ئەحمەد مووحەممەد نەقاش Ahmad Naqash الحمدلله الذي خلقنا وجعلنا خلفاء في الأرض، وجعلنا أذكى و أكرم المخلوقات، أما بعد: دەستنوێژ ئەو شتەیە كە ئێمەی موسڵمان ڕۆژانە دەست و چاومان دەشۆین و مەسحی پرچمان دەكەین و پێكانیشمان دەشۆین ئینجا دەچینە بەردەم خوای گەورە و نوێژە فەڕزەكانمان ئەنجام دەدەین، لە ڕۆژێك پێنج جاران ئەم كردارە دەكەین، لەوانەیە زۆربەمان سوودەكا ...

Read more

قاپ و دەفرەكان سەر بنێنەوە

فەرموودە و ئیعجاز و: ناسك عەزیز پێغەمبەرمان (علیه الصلاة والسلام) ئامۆژگاری كردووین، كە قاپ و دەفرەكان سەر بنێینەوە و بە دانەپۆشراوی جێی نەهێڵین، بۆ ئەوەی میكرۆب و زیندەوەری زیان بەخش نەچنە ناوی و پیسی بكەن. ئیدی لەوەوە نەخۆشی بڵاو ببێتەوە و زیانی لێبكەوێتەوە، هەر بۆیە ئازیزمان دەفەرموێت:" قاپ و سەقا دابپۆشن، چونكە لەساڵەكەدا شەوێك هەیە كە پەتا (نەخۆشی یان هۆكاری نەخۆشی) دێتەخوارێ و بەسەر هەموو قاپ و سەقایە ...

Read more

فەرموودە و ئیعجاز

فەرموودە و ئیعجاز و: سازگار عوسمان ئاوی وەستاو دادەنرێ‌ بە ژینگەیەكی لەبار بۆ گەشەسەندنی زۆرێك لە بەكتریا وەك كۆلێرا, سالمۆنێلا, شیجلا و هی تریش, هەروەك هەندێ‌ مشەخۆری سەرەتایی و كرم هەن كە پێویستیان بە ئاوە تاوەكو خولی ژیانیان تەواو بكەن لە دەرەوەی لاشەی مرۆڤ وەك زوحامی ئەمیبی, كرمی پێچ خواردوو و بەلهارسیا. بۆیە (میزكردن) و (پیسایی كردن) یارمەتیدەرە بۆ گەشەسەندنی ئەم جۆرە مشەخۆر و كرمانە, هەروەها یارمەتیدە ...

Read more

گەردوون یەک پارچە دووکەڵ بوو

https://l.facebook.com/l.php?u=http%3A%2F%2Fwww.sciencemag.org%2Fnews%2F2010%2F11%2Fhow-early-universe-cleared-away-fog&h=ATMWVcPJaV7hM23W0sq0PZBAOC8XuKgxsYQAbA2ETPo_GLnHRAiziu5nAzw8-eSicK0ONpGmA9BsHToEJWTO_-5_B21YDrveRsR1Hz1Is7r8TPZRHEG__UGtQzy3L1Aj93q7AmpHy9umrjJJeLotbw ...

Read more

ڕەنگی ڕەش حەوت جار هێندەی ژمارەی دەرگاكانی دۆزەخ دووبارە بووەتەوە!!!

ڕەنگی ڕەش حەوت جار هێندەی ژمارەی دەرگاكانی دۆزەخ دووبارە بووەتەوە!!! پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) ئەوەی پێڕاگەیاندوین كە دۆزەخ تاریكە و ئاگرەکەی ڕەشە! ئەوەی جێی سەرسامیە ئەوەیە: خواى گەورە ڕەنگی ڕەشی حەوت جار و بە ئەندازەی ژمارەی دەرگاكانی دۆزەخ بۆ باس كردووین!! وەک لەم ئایەتانەدا هاتووە: (وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمَوْعِدُهُمْ أَجْمَعِينَ * لَهَا سَبْعَةُ أَبْوَابٍ لِّكُلِّ بَابٍ مِّنْهُمْ جُزْءٌ مَّقْسُومٌ) (ال ...

Read more

موعجيزاتى قورئانى

بێداركردنەوەیەك: لەم نووری دووهەمەدا گەلـێ‌ ئایەت دەهێنینەوە كە تەنها تایبەت نین بەم نوورەوە‏، بەڵكو دەشبن بە نموونە بۆ بابەت و تیشكەكانی پێشووتریش‏. خۆ ئەگەر بمانەوێت مافی ڕوونكردنەوەی تەواوەتی بەم نموونانە بدەین، باسەكەمان درێژە دەكێشێت. بەڵام من لەم كاتەی ئێستادا ناچارم بە پوختی لێیان بدوێم، بۆیە لێرەدا زۆر بە كورتی ئاماژەمان بۆ ئەو ئایەتانە كردووە كە بۆ ڕوونكردنەوەی ئەم نهێنی‏یە مەزنەی ئیعجازی قورئان، ب ...

Read more

إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُون

یەكێك لە موعجیزەكانی قورئان ئەوەیە، كە لەگەڵ بوونی ئەو هەموو دوژمنانەی، وەك خۆی پارێزراوە، بێ زیاد ‌و بێ نوقستان، ئەمەش تەئكیدی وەعدی خوای گەورە دەكات كە فەرموویەتی:إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ (9)الحجر. تا ئەمرۆ ملیۆنان نوسخەی قورئان لە جیهاندا بڵاوبۆتەوە بێ ئەوەی جیاوازیەك هەبێت لە نێوانیاندا. كە ئەمە بۆ خۆی موعجیزەیەكی گەورەیە. نەسەفی دەڵێت: (خوای گەورە لە هەموو كاتێكدا د ...

Read more

نەخشاندنی شاخ وكێوان بە ڕێگای سور و سپی و ڕەنگاوڕەنگ

تابلۆی ئەم كێوانە زۆر جوان و سەرنج ڕاكێشن و، شایەتی بۆ گەورەیی پەروەردگارمان دەدەن. ئەمانە جۆرێكی نامۆن لە چیا و كێو، كە ڕەنگەكانیان وەك شەپۆل، شاخ و كێوەكانی داپۆشیوە بە سور و سپی و ڕەش... با ساتێك لە ئەم موعجیزە خوداییە ورد ببینەوە و ئەوسا بڵێین، پاكی و بێگەردی بۆ خودای گەورە. لەو سەردەمەدا، كاتێك موحەممەدوەك پێغەمبەر( صلى الله عليه وسلم ) نێردرا، هیچ كەس لە دوورگەی عەرەبیدا، لە نهێنی و چۆنێتی پێكهاتنی شا ...

Read more

سەرچاوەی ئاو لەسەر ڕوی زەوی

ئایا ئاوی زەوی لە كوێوە هاتوە؟ دەریاكان چۆن لەسەر زەوی دروست بون؟ ئایا قورئان باسی هاتنە خوارەوەی ئاوی كردوە لە ئاسمانەوە، بەو شێوەیەی كە زانایانی ئەمڕۆ باسی دەكەن؟ ئاو ماددەی ژیانە كە خوای گەورە بۆ بەندەكانی دابین كردوە و، چەندین جار و بۆ چەندین مەبەست لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی پێ‌ كراوە.. بڕی ئاو لەسەر زەوی بە 1،4 بلیۆن  كیلۆمەتر سێجا مەزەندە دەكرێت، ئەم ئاوە ڕێژەی (%97،22)ی  دابەش دەبێت  بەسەر دەریا و ز ...

Read more

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top