You Are Here: Home » بابەتەكانمان » (دەستنوێژ لە رووی زانستی سەردەم)

(دەستنوێژ لە رووی زانستی سەردەم)

 

(دەستنوێژ لە رووی زانستی سەردەم)

نووسین و ئامادەكردنی:ئەحمەد مووحەممەد نەقاش Ahmad Naqash

الحمدلله الذي خلقنا وجعلنا خلفاء في الأرض، وجعلنا أذكى و أكرم المخلوقات، أما بعد:

دەستنوێژ ئەو شتەیە كە ئێمەی موسڵمان ڕۆژانە دەست و چاومان دەشۆین و مەسحی پرچمان دەكەین و پێكانیشمان دەشۆین ئینجا دەچینە بەردەم خوای گەورە و نوێژە فەڕزەكانمان ئەنجام دەدەین، لە ڕۆژێك پێنج جاران ئەم كردارە دەكەین، لەوانەیە زۆربەمان سوودەكانی بزانین لە ڕووی ئایینی لە فەرموودەكانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم ) وە ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز، بەڵام ئاخۆ پرسیومانە لە ڕووی زانستی سەردەمەوە چ سوودێكی هەیە، بۆیە هەنگاو بە هەنگاوی دەستنوێژ شووشتن سوودەكانی بە بەیەكەوە بزانین:

١)دەست شووشتن: كە دەستەكانمان دەشۆین ئەو ڤایرۆسانە و میكڕۆبانەی لەسەر دەستمانن لا دەچن، و پاك دەبێتەوە بۆ هەنگاوی داهاتوومان.

٢)ئاوكردن بە دەم(ئاو كردن بە زمان): ‎كە ئێمەی موسڵمان لە ڕۆژێكدا پێنج جار دەستنوێژ دەشۆرین لە هەر دەستنوێژێكدا سێ جار ئاوی پیادا دەكەین،(٣*٥=١٥) كەواتە ئێمە لە ڕۆژێكدا پازدە جار دەومان خاوێن دەكەین ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە ئەو خواردنانەی كە دەیخۆین لە نێوان نوێژەكاندا دەبێیتە هۆی پیسبوونی ددانەكانمان و دروستبوونی بۆنی ناخۆش لە دەمدا، بەڵام ئەو ئاو پیاكردنە دەبێتە هۆی پاك بوونەوەی ددانەكانمان و لاچونی پاشماوەی پیس لەسەر زمان و نەمانی بۆنی ناخۆشی دەم.

٣)دەمو چاو شووشتن(بێ سابوون): ‎شووشتنی دەموچاو دەبێتە هۆی چالاكبوونی خانەكانی پێست و نوێ بوونەوەیان،وە هەروەها لادانی چەوری لەسەر پێست و لادانی زیبكەی گەنجان كە پێی دەڵێن(حب الشباب)، هەر بۆیە ئەو گەنجانەی كە نوێژ دەكەن هیچ زیبكەیەك لەسەر دەموچاویان بوونی نابێت.

‎٤)شووشتنی دەست تا ئانیشك: ‎دەبێتە هۆی لاچوونی بەكتریا و ڤایرۆسەكانی سەری چونكە زۆر بەكاریان دەهێنین و ڤایرۆسی زۆری لەسەر دەبێت،بۆیە بۆ هەر دەستێك (٣) جار دەبێت بیشۆین وە هەروەها گەر نەیشۆرین ئەوە تووشی نەخۆشیەكانی پێست دێین.

‎٥)شووشتنی گوێكان: ‎دەبێتە هۆی بەخشینی هەستێكی خۆش بە ئێمە چونكە لەگەڵ مێشكدا زۆرترین پەیوەندی هەیە كە لە شەوانیشدا ناكوژێتەوە هەر بۆیە یارانی ئەشكەوت ٣٠٠ ساڵ زیاتر نووستن و ئاگاداریشی نەبوون چونكە گوێكانیان نەیدەبیست وەك و خوای گەورە لە سوڕەتی(الكهف)ئایەتی(١١)دا دەفەرمووێت(فضربنا على آذانهم في الكهف سنين عددا)،واتە:( لە ئەشكەوتدا لە گوێكانماندا بۆ چەندەها ساڵ)، هەر بۆیە پێویستە دەرەوە و ژوورەوەی گوێكانمان بشۆرین پێویست ناكات ئاو بكەین بە ناوەوەی گوێ چونكە دەستمان خۆی تەڕە و ئاوی بەردەكەوێت،وە پیسییەكە گشتی و زیاتریشی لە دەوری گوێدا كۆدەبێتەوە.

‎٦)مەسحی سەر: ‎لەو كاتەی كە سەرمان مەسح دەكەین لەبەشی پێشەوەی سەرمان ئاوی پێدادەكەین، چونكە ئەم بەشە لە هەموو بەشەكانی تر زیاتر تیشكی پێ دەكەوێت بۆیە بەم ئاوە هێمن دەبێتەوە.

‎٧)پێ شووشتن: ‎ئەو بەشەی كە دەیشۆین تا پشت پێییە، پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت(وەیل بۆ ئەوانەی كە دەبانی پێكانیان ناشۆن)، بۆیە پێویستە بیانشۆین لە ڕووی زانستیشدا ئەم بەشە زۆرترین نەخۆشی دەگرێتەوە، بۆیە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) وای فەرمووە. ‎ وە دەستنوێژ دەبێتە هۆی لابردنی شێرپەنجەی پێست چونكە ئەو بەشانەی كە دەیشۆین دیارن و زۆرترین پەیوەندیان هەیە لەگەڵ دەورووبەر، زانست سەلماندوویەتی كە ئەگەر بێتوو ڕۆژانە ئەم بەشانە ئاوی پێكەوێت شێرپەنجەی پێست بوونی نابێت، هەر بۆیە ئەم جۆرە شێرپەنجەیە لە ناو مووسڵمانان بوونی نییە و زۆر زۆر كەمن فسبحان الله،رب العزة عما يصفون،وسلام على المرسلين والحمدلله رب العلمين.

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top