You Are Here: Home » بابەتەكانمان » فەرموودە و ئیعجاز

فەرموودە و ئیعجاز

فەرموودە و ئیعجاز

و: سازگار عوسمان

ئاوی وەستاو دادەنرێ‌ بە ژینگەیەكی لەبار بۆ گەشەسەندنی زۆرێك لە بەكتریا وەك كۆلێرا, سالمۆنێلا, شیجلا و هی تریش, هەروەك هەندێ‌ مشەخۆری سەرەتایی و كرم هەن كە پێویستیان بە ئاوە تاوەكو خولی ژیانیان تەواو بكەن لە دەرەوەی لاشەی مرۆڤ وەك زوحامی ئەمیبی, كرمی پێچ خواردوو و بەلهارسیا.
بۆیە (میزكردن) و (پیسایی كردن) یارمەتیدەرە بۆ گەشەسەندنی ئەم جۆرە مشەخۆر و كرمانە, هەروەها یارمەتیدەرە بۆ زۆربوونیان و بڵاوبوونەوەیان بە خێرایی, هەر لەبەر ئەمەیە كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) نەهی كردووە لە میزكردن لە ئاوی وەستاودا (ئەو ئاوەی كە لەبەری ناڕوات) تاوەكو ئاوەكە بپارێزرێت لە پیسبوون.

هەروەك لە (أبی هریرە)ەوە دەگێڕنەوە (ڕەزا و ڕحمەتی خوای لەسەر بێت) كە فەرموویەتی: گوێم لە پێغەمبەر بوو (صلی الله علیه وسلم) كە دەفەرموێت: (لا يبولن أحدكم في الماء الدائم الذي لا يجري ثم يغتسل فيه) متفق عليه. واته: نەكەن كەس لە ئێوە میز بكات لە ئاوێكدا كە لە بەری ناڕوات و دواتر خۆی تێدا بشوات.

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top