You Are Here: Home » بابەتەكانمان » قاپ و دەفرەكان سەر بنێنەوە

قاپ و دەفرەكان سەر بنێنەوە

فەرموودە و ئیعجاز

و: ناسك عەزیز

پێغەمبەرمان (علیه الصلاة والسلام) ئامۆژگاری كردووین، كە قاپ و دەفرەكان سەر بنێینەوە و بە دانەپۆشراوی جێی نەهێڵین، بۆ ئەوەی میكرۆب و زیندەوەری زیان بەخش نەچنە ناوی و پیسی بكەن. ئیدی لەوەوە نەخۆشی بڵاو ببێتەوە و زیانی لێبكەوێتەوە، هەر بۆیە ئازیزمان دەفەرموێت:” قاپ و سەقا دابپۆشن، چونكە لەساڵەكەدا شەوێك هەیە كە پەتا (نەخۆشی یان هۆكاری نەخۆشی) دێتەخوارێ و بەسەر هەموو قاپ و سەقایەكدا دەگەڕێت، و هەر چیەك لەوانە سەری دانەپۆشرابوو، بەشێك لەو پەتایەی تێكەڵاو دەبێت.” موسلیم گێڕاویەتیەوە.

هەروەها بۆ خاوێن ڕاگرتنی ئاو و پاراستنی لە پیس بوون، پێغەمبەر (علیه الصلاە والسلام) فەرمانی كردووە لە فەرموودەیەكدا كە دوای هەڵسان لەخەو، دەست نەخرێتە جامی ئاوەوە، هەتا دەستەكان نەشۆردرێت یاخود پاك نەكرێتەوە، نەبادا ئەو كەسە دەستی بەشوێنێكی بریندار كەوتبێت، یاخود شوێنێكی پەنهانی خۆی پێ‌ خوراندبێت، فەرموودەكەش لە موسلیمەوە گێڕدراوەتەوە كە دەفەرموێت:

ئەگەر یەكێك لە ئێوە بەخەبەر هات، با دەست نەخاتە ناو قاپەوە هەتا سێ‌ جار نەیشوات، چونكە نازانێت كە ئەو شەوە، دەستی لە كوێدا داناوە.”

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top