ئیعجازی  قورئان سەبارەت بە ژمارەی دەرگاکانی بەهەشت و دۆزەخ

ئیعجازی  قورئان سەبارەت بە ژمارەی دەرگاکانی بەهەشت و دۆزەخ نوسینی عبدالدائم الکحیل  وەرگێرانی  ئەحمەد نەقاش الحمدلله الذي جعلنا خلفاء في الأرض، وأفضل صلاة والسلام على رسول الله صلى الله عليه وسلم،أما بعد: خوای گەورە دۆزەخ و بەهەشتی دروست كردووە كە دۆزەخ بۆ كافر و بێباوەڕەكانە و بەهەشتیش بۆ بڕوادارانە خوای گەورە لەو كەسانەمان بگێڕی، بەڵام لێرەدا ئەوەی شایەنی باسە كە لە یەكێك لە فەرموودە (صحيح)ەكانی پەیغەمبەر ...

Read more

باسکردنی هۆکارە نوێیەکانی گەیاندن لەقورئاندا

باسکردنی هۆکارە نوێیەکانی گەیاندن لەقورئاندا لەکاتێکدا پەروەردگار نیعمەتی هۆکارەکانی گەیاندن لە ئەسپ و ماین و هێستر و گوێدرێژ و کەشتی بارکراومان بۆ دەژمێرێت، هەواڵدەدات نیعمەتەکانی تەنیا لەو هۆکارانە قەتیس نەبوون، بەڵکو چەندین هۆکاری تر دروستدەکات، دەفەرموێت: وَٱلۡخَيۡلَ وَٱلۡبِغَالَ وَٱلۡحَمِيرَ لِتَرۡكَبُوهَا وَزِينَةٗۚ وَيَخۡلُقُ مَا لَا تَعۡلَمُونَ (النحل :٨) ئه‌سپ و ماین و ئێسترو گوێدرێژیش هەتا سواریان ...

Read more

(دەستنوێژ لە رووی زانستی سەردەم)

  (دەستنوێژ لە رووی زانستی سەردەم) نووسین و ئامادەكردنی:ئەحمەد مووحەممەد نەقاش Ahmad Naqash الحمدلله الذي خلقنا وجعلنا خلفاء في الأرض، وجعلنا أذكى و أكرم المخلوقات، أما بعد: دەستنوێژ ئەو شتەیە كە ئێمەی موسڵمان ڕۆژانە دەست و چاومان دەشۆین و مەسحی پرچمان دەكەین و پێكانیشمان دەشۆین ئینجا دەچینە بەردەم خوای گەورە و نوێژە فەڕزەكانمان ئەنجام دەدەین، لە ڕۆژێك پێنج جاران ئەم كردارە دەكەین، لەوانەیە زۆربەمان سوودەكا ...

Read more

فەرموودە و ئیعجاز و: ناسك عەزیز پێغەمبەرمان (علیه الصلاة والسلام) ئامۆژگاری كردووین، كە قاپ و دەفرەكان سەر بنێینەوە و بە دانەپۆشراوی جێی نەهێڵین، بۆ ئەوەی میكرۆب و زیندەوەری زیان بەخش نەچنە ناوی و پیسی بكەن. ئیدی لەوەوە نەخۆشی بڵاو ببێتەوە و زیانی لێبكەوێتەوە، هەر بۆیە ئازیزمان دەفەرموێت:" قاپ و سەقا دابپۆشن، چونكە لەساڵەكەدا شەوێك هەیە كە پەتا (نەخۆشی یان هۆكاری نەخۆشی) دێتەخوارێ و بەسەر هەموو قاپ و سەقایە ...

Read more

فەرموودە و ئیعجاز

فەرموودە و ئیعجاز و: سازگار عوسمان ئاوی وەستاو دادەنرێ‌ بە ژینگەیەكی لەبار بۆ گەشەسەندنی زۆرێك لە بەكتریا وەك كۆلێرا, سالمۆنێلا, شیجلا و هی تریش, هەروەك هەندێ‌ مشەخۆری سەرەتایی و كرم هەن كە پێویستیان بە ئاوە تاوەكو خولی ژیانیان تەواو بكەن لە دەرەوەی لاشەی مرۆڤ وەك زوحامی ئەمیبی, كرمی پێچ خواردوو و بەلهارسیا. بۆیە (میزكردن) و (پیسایی كردن) یارمەتیدەرە بۆ گەشەسەندنی ئەم جۆرە مشەخۆر و كرمانە, هەروەها یارمەتیدە ...

Read more

ڕەنگی ڕەش حەوت جار هێندەی ژمارەی دەرگاكانی دۆزەخ دووبارە بووەتەوە!!!

ڕەنگی ڕەش حەوت جار هێندەی ژمارەی دەرگاكانی دۆزەخ دووبارە بووەتەوە!!! پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) ئەوەی پێڕاگەیاندوین كە دۆزەخ تاریكە و ئاگرەکەی ڕەشە! ئەوەی جێی سەرسامیە ئەوەیە: خواى گەورە ڕەنگی ڕەشی حەوت جار و بە ئەندازەی ژمارەی دەرگاكانی دۆزەخ بۆ باس كردووین!! وەک لەم ئایەتانەدا هاتووە: (وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمَوْعِدُهُمْ أَجْمَعِينَ * لَهَا سَبْعَةُ أَبْوَابٍ لِّكُلِّ بَابٍ مِّنْهُمْ جُزْءٌ مَّقْسُومٌ) (ال ...

Read more

موعجيزاتى قورئانى

بێداركردنەوەیەك: لەم نووری دووهەمەدا گەلـێ‌ ئایەت دەهێنینەوە كە تەنها تایبەت نین بەم نوورەوە‏، بەڵكو دەشبن بە نموونە بۆ بابەت و تیشكەكانی پێشووتریش‏. خۆ ئەگەر بمانەوێت مافی ڕوونكردنەوەی تەواوەتی بەم نموونانە بدەین، باسەكەمان درێژە دەكێشێت. بەڵام من لەم كاتەی ئێستادا ناچارم بە پوختی لێیان بدوێم، بۆیە لێرەدا زۆر بە كورتی ئاماژەمان بۆ ئەو ئایەتانە كردووە كە بۆ ڕوونكردنەوەی ئەم نهێنی‏یە مەزنەی ئیعجازی قورئان، ب ...

Read more

وەسفکردنی سیبەر لە قورئانی پیرۆز

پێشەكی: سێبەر یەكێكە لە بەخششەكانی خوای گەورە كە منەتی پێ دەكات بەسەرماندا و، شوێنێكە پەنای بۆ دەبەین لەكاتی گەرمادا، دروست دەبێت لەكاتی بوونی بەربەستێك لەبەردەم بڵاو بوونەوەی تیشكی خۆر.. ئێمە لەم بابەتەدا ئه‌و ئایه‌تانه‌ی قورئانی پیرۆز كه‌ باسی سێبەر ده‌كات ڕوون دەكەینەوە ئەویش لە دووتەوەردا: یەكەم: ڕاڤەكردنی لایەنە زانستیەكانی ئەو ئایەتانەی قورئانی پیرۆز كە باسی سێبەر دەكەن. دووەم: هێنانی ئه‌و ئایه‌تانه‌ی ...

Read more

ئادەم و حەوا بــە بەڵگەی زانستی

بە درێژایی مێژوو ئەوانەی کە بڕوایان بە خودا و كتێبه‌ ئاسمانیەکان نـەبوو تیۆری (خەلق)یـان ڕەتدەکردەوە و جێگرەوەی ماددی و هۆکاری سروشتیان دەخستە شوێنی، وە هەموو ئایینە ئاسمانیەکان کاتێك باسی بنه‌ڕه‌تی مرۆڤیان دەکرد دەیانبـردەوە سەر دوو کەس، کە باوك و دایکی مرۆڤایەتین ئەوانیش: «ئادەم و حەوا» یان (ئادەم و ئیڤە). هەموو زمانە جیاوازەکانی دونیا بەم شێوەیە ناوەکەی دێنن، واتە ئەم دوو ناوە نەگۆڕە هەتا لە هەموو کتابە ...

Read more

كۆنترین كۆپی قورئانی پیرۆز

زانا ئەڵمانیەكان كۆپیەكی قورئانی پیرۆزیان دۆزیوەتەوە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی حەوتەمی زاینی و، لە ساڵی 1864 دا گەیشتۆتە زانكۆی «توبینگن»ی ئەڵمانی و بڕوا وایە كە ئەو قورئانە پاش وەفاتی پەیامبەر موحەمەد (صلى الله عليه وسلم ) بە 20 تا 40 ساڵ نوسرابێتەوە، بە پێی زانكۆی ناوبراوی ئەڵمانی لە ڕۆژی دووشەمەی 10/11/2014 ئەو كۆپیەی قورئانی پیرۆز كە ئێستا وا لە كتێبخانەی ئەو زانكۆیە كۆنترە لەوەی كە یەكەم جار مەز ...

Read more

زانستە شاراوەكانی ئیسلام/به‌شی دووه‌م

زانستە شاراوەكانی ئیسلام/به‌شی دووه‌م و/ هاوژین طالب  hawzhin@gmx.de (هێندریك های) لە پێشەكی ئەڵقەی دووەمی بەرنامەكەیدا (جیهانی موعجیزەكان) دەڵێت: «باسی ئەمڕۆ لەسەر زانستە شاراوەكانی ئیسلامە، كە چۆن ئێمەی مەسیحیەكانی ئەوروپا ئەو زانستانەمان دەدزی و تا ئێستاش ڕاستیی سەرچاوەی زانستە تازەكانمان دەشارینەوە.» پاشان (های) دەڵێت: «دوو سەركردەی گەورە لە سەردەمی جەنگی خاچپەرستاندا بە یەكگەیشتن، (سوڵتان سەڵاحەدین) كە ...

Read more

سەبارەت بە قورئان وتوویانە

  پیكارد «ولیەم بێرچل بەشیر پیكارد William Burchell Bashyr Pickard» خەڵكی ئینگلتەرایە و، لە زانكۆی كانتەبری دەرچووە، نووسەرێكی بەناوبانگە و، ناوی هەندێ‌ لە بەرهەمە ئەدەبییەكانی بە زمانی ئینگلیزی: «مغامرات القاسم»،«عالم جدید».  لە جەنگی یەكەمی جیهانیدا بەشداری كردووە و بە دیل گیراوە. ماوەیەك لە ئۆغەندا كاری كردووە و ساڵی (1922ز) موسڵمان بوونی خۆی ڕاگەیاندووە. لە وتەكانی: «نوسخەیەكی وەرگێڕانە فەڕەنسییەكەی «سا ...

Read more

لێكۆڵینەوە نوێكان فەرمايشتێكی پێغەمبەر( صل الله عليه وسلم )دەچەسپێنن

    هه‌‌موو ئه‌و شتانه‌‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر( صل الله عليه وسلم )باسیكردون زانست پشتڕاستیان ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مڕۆ زانایان فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ر( صل الله عليه وسلم )بۆ به‌شكردنی خواردن دوبارە دەكەنەوە... لێكؤڵینه‌وه‌یەكی به‌ریتانی نوێ، كه‌ ڕێكخراوێكی ناحكومی به‌ناوی (به‌رنامه‌ی كار بۆ سه‌رچاوه‌ پاشه‌ڕۆیه‌كان) ده‌ڵێت: (سێ یه‌كی ئه‌و خواردنه‌ی مرۆڤ ده‌یكڕێت چاره‌نوسی بۆ ناو ته‌نه‌كه‌ی پاشه‌ڕۆكانه‌، ته‌نها كۆمپانیای ...

Read more

 تایبەتمەندیی پەیامی ئیسلام

 تایبەتمەندیی پەیامی ئیسلام موعجیزاتی پێغەمبەرانى پێشوو – دروودیان لەسەر بێت– پەیوەندیی بەناوەرۆكی پەیامەكە یاخود ڕاڤەی ئەركەكانی پێغەمبەرەكەوە نەبووە، بەڵكو زیاتر بەڵگەی پێغەمبەرایەتیی ئەو بووە, لەگەڵ ماڵئاوایی كردنیشی لەم دنیایە كاریگەریی ئەو موعجیزەیەش تەواو بووە و بەڵگە دڵنیایی بەخشەكانیش كۆتاییان پێهاتووە، مەگەر سەبارەت بەكەسێك كە ئەو بەڵگە و موعجیزانەی بەچاوی خۆی بینیبێت و لەگەڵیاندا ژیابێت. تایبەتمەن ...

Read more

ته‌مه‌ن و باوه‌ڕبوون به‌ خودا

ته‌مه‌ن و باوه‌ڕبوون به‌ خودا له‌گه‌ڵ به‌ره‌وسه‌رچوونی ته‌مه‌نی مرۆڤ باوه‌ڕبوون به‌ خودا زیاد ده‌كات ته‌نانه‌ت له‌ ده‌وڵه‌ته‌ بێ دینه‌كانیشدا به‌گوێره‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌ و ئامارانه‌ی ده‌ستكه‌وتووه‌ ده‌رباره‌ی وڵاته‌ جیاوازه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت له‌ ده‌وڵه‌ته‌ بێدینه‌كانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌گه‌ڵ به‌ره‌وسه‌رچوونی ته‌مه‌نی مرۆڤه‌كان باوه‌ڕبوونیان به‌ بوونی خودا زیاد ده‌كات. تێبینی/ مرۆڤه‌كان كاتێك ل ...

Read more

تێڕوانینێكی زانستی بۆ ئایەتی:

  خوای گەورە دەفەرموێت:  وَاللَّهُ جَعَلَ لَكُم مِّمَّا خَلَقَ ظِلَالًا وَجَعَلَ لَكُم مِّنَ الْجِبَالِ أَكْنَانًا وَجَعَلَ لَكُمْ سَرَابِيلَ تَقِيكُمُ الْحَرَّ وَسَرَابِيلَ تَقِيكُم بَأْسَكُمْ ۚ كَذَٰلِكَ يُتِمُّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكُمْ لَعَلَّكُمْ تُسْلِمُونَ (81) النحل. لە تەفسیری ئیبن كەسیردا هاتووە: دەربارەی فەرمایشتی: وَاللَّهُ جَعَلَ لَكُم مِّمَّا خَلَقَ ظِلَالًا  «قەتادە» دەڵێت: واتە درەخت، وَجَع ...

Read more

زانستە شاراوەكانی ئیسلام/1

زانستە شاراوەكانی ئیسلام/1 Hendrik Hey- welt der wunder   پێشەكی: ئەم بابەتە بریتیە لە بەرنامەیەكی دۆكۆمێنتاری بە ناوی (جیهانی موعجیزەكان welt der wunder)، كە پێشكەشكاری بەناوبانگی ئەڵمانی (هێندریك های Hendrik Hey) لە كەناڵی (RTL 2) پێشكەشی كرد، (های) سێ‌ ئەڵقەی ئەو بەرنامەیەی تایبەت كرد بە مێژوی زانستی موسڵمانان و ناوینا (زانستە شاراوەكانی ئیسلام)، وە لەبەر گرنگی بابەتەكە دوای وەرگێڕانی بۆ زمانی كوردی و ژێ ...

Read more

دووه‌م:گرنگی زانستی یەكتاپەرستی لە ئایندا

گرنگی زانستی یەكتاپەرستی لە ئایندا باوەڕ بنمای كارە : پرسیار: بۆچی خوای گەورە تەنها كار لە باوەڕدار وەردەگرێت ؟ وەڵام : ئەوانەی باوەڕیان بەخوانیەو ئومێدیان بە پاداشتی نیە و لە سزای ناترسن و كردەوەكانیان لەبەر خوانیەو نایانەوێت رەزامەندی خوای خۆیان بەدەست بێننو حەڵاڵو حەرامیی كارەكانیان بەلاوە گرنگ نیە ئەوانە شایستەی پاداشتی كردەوەكانیان نین ئەگەرچی چاكیش بن ، لەبەر ئەوەی ئەوانە بێ‌ باوەڕن و مەبەستیان وەرگرت ...

Read more

زانستی یەكتاپەرستی وەرزی یەكەم

وەرزی یەكەم زانستی یەكتاپەرستی پێناسی : پرسیار: زانستی یەكتاپەرستی چیە ؟ وەڵام : ئەو زانستەیە دەگەڕێت بەدوای چەسپاندنی بیروباوەڕە ئاینیەكان بە بەڵگەی ژیری و دەقی كە لەڕێیانەوە تەواوی گومانەكان دەسڕێتەوە ، ئەو زانستەیە كە ناڕەوایی بێ‌ باوەڕان رو گومان دروستكردن و درۆكانیان دەردەخات ، ناخەكان بەهۆیەوە جێگیر دەبن ، دڵی باوەڕ ڕو لە دڵنیایی دەكەن ، بۆیە بە زانستی یەكتاپەرستی ناوزەد كراوە لەبەر ئەوەی گرنگترین لێك ...

Read more

خوای گه‌وره‌ به‌رده‌وام‌ ئایه‌ته‌كانی خۆیمان پیشان ده‌دات

خوای گه‌وره‌ به‌رده‌وام‌ ئایه‌ته‌كانی خۆیمان پیشان ده‌دات ئه‌وه‌ گه‌وره‌یی و پیرۆزیه‌ كه‌ موعجیزه‌كانی قورئان له‌گه‌ڵ هه‌وڵی زۆریشدا بۆ تێگه‌یشتن لێیان چه‌ند سه‌ده‌یه‌كی درێژ خایه‌ن به ‌شاراوه‌ی بمێننه‌وه‌، تا خوای گه‌وره‌ له‌كاتی گونجاودا ده‌ریده‌خات، بۆ ئه‌وه‌ی ئا‌یه‌ته‌كانی خوای گه‌وره تا ڕۆژی دوایی‌ به‌ به‌رده‌وامی ڕێزدار و جێگیر بمێننه‌وه‌، ئه‌گه‌ر موفه‌سیره‌كانیش بیان توانیایه‌ هه‌موو قورئان ڕاڤه‌ بكه ...

Read more
Scroll to top