چاره‌سه‌ر به‌ڕه‌نگی سه‌وز
چاره‌سه‌ر به‌ڕه‌نگی سه‌وز ڕێگایه‌كی زۆر نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی خه‌مۆكی: چاره‌سه‌ره به‌سه‌یركردنی ڕه‌نگه سروشتییه‌كان‌و تێڕامانیان… تێڕامان هه‌موو ڕۆژێك بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر له دره‌خت‌و گوڵی ڕه‌نگاوڕه‌نگ ڕێگه‌یه‌كی كارایه بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی‌و تێكشكان‌و زۆر له باره ده‌روونییه گرانه‌كان. ئه‌مه‌یه كه له ئايةتی خوای گه‌وره‌دا ده‌یبینین، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (له ئاسمانه‌وه بارانی بۆ باراندون‌و باخ‌و باخاتی جوان‌و ڕازاوه‌و شادمانیی به‌خشی پێ به‌رهه‌مهێناوه)، له‌گه‌ڵ مندا له‌م په‌یوه‌ندییه جوانه‌ی نێوان ده‌سته‌واژه‌ی (حَدَائِقَ ذَاتَ بَهْجَةٍ) و وشه‌ی (بَهْجَةٍ -شادمانیی) ڕابمێنن، له‌كاتێكدا كه لێكۆڵه‌ران ده‌ڵێن: سه‌یركردنی باخ‌و باخات شادمانيی له ده‌رووندا ده‌سته‌به‌رده‌كات… |