You Are Here: Home » بابەتەكانمان » خوای گەورە باس لە ڕەنگی سەوز دەكات

خوای گەورە باس لە ڕەنگی سەوز دەكات

خوای گەورە باس لە ڕەنگی سەوز دەكات

sawz

لەنێو هەمو ڕەنگەكانی دیكەدا ڕەنگی سەوز ئەو ڕەنگەیە كە خۆشی و جوانیەكی بێ‌ وێنە دەبەخشێت بە دڵ و دەرونی مرۆڤەكان، بەردەوام ڕوبەرێكی فراوانی ئەم سەرزەویە خۆی دەڕازێنێتەوە بەو ڕەنگە دڵڕفێنە، با سەرنج بدەین و بزانین چۆن دەبو ئەگەر هەمو چیاكان و دەشتەكان و دۆڵەكان وشك و ڕوتەن و بێ‌ ڕوەك و سەوزایی بونایە؟ خوای گەورە سەرنجمان بۆ ئەو دیمەنە جوانەی ڕوەكەكان ڕادەكێشێت و دەفەرموێت: [ اَڵمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنْزَڵ مِنَ السَّمَا‌ء مَا‌ء فَتُصْبِحُ الْأَرْض مُخْضرَّەً…] (الحج:63)
[…فَأَنْبَتْنَا بِهِ حَدَائِقَ ذاتَ بَهْجَەٍ…] (النمل:60)… لێرەدا قورئان ئاماژە دەكات كە: باغچەكان خۆشیبەخش و دڵڕفێن و ڕەنگینن و ئەو دیمەنانەش مایەی خۆشنودی و ئاسودەیی و كامەرانیە بۆ تەماشاكارانی و دڵەكان زیندودەكاتەوە…

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top