You Are Here: Home » بابەتەكانمان » بۆچی؟! زیناکەر و ئارەق خۆر جەڵدەیان لێ دەدرێت

بۆچی؟! زیناکەر و ئارەق خۆر جەڵدەیان لێ دەدرێت

ڕۆژنامەی (دەیلی مەیلی بەریتانی) بەناوبانگ وتارێکی بڵاوکردەوە لە بەرواری 2013-7-1 لە بارەی شێوازێکی نوێ بۆ چارەسەری ئالودەبوون بە سێکس و ماددە هۆشبەرەکان و ئارەق و…هتد. ئەمەش لە ڕێگای جەڵدەکردنی یان لێدانی کەسی ئالودە بوو بە چەند جارێك لەسەر پشتی. ئەمەش بەشێوەیەکی کاریگەر ڕێگەخۆشکەر دەبێ لەسەر ڕزگاربوون لە ئالودەبوون.

 

جه ڵدكردن به كارده هێنێت Marina Čuhrovaپرۆفیسۆر بۆ چاره سه ری ئالوده بوون

زانا (ڕوسيەکان) دەڵێن ئەم ڕێگایە کاریگەری خۆی سەلماندووە و سەرکەوتوو بووە، لەکاتێکدا زۆربەی هەرەزۆری شێوازە کۆن و کلاسیکییەکان هەرەسیان دەهێنا و سەرکەوتوو نەدەبوون بۆ چارەسەری ئالودەبوون، بەڵام نهێنی ئەمە چیە؟

دکتۆر Dr. German Pilipenko كه‌ زانایه‌كی سێبیرییه‌ جەخت لەوە دەکاتەوە کە زیاتر لە 1000 حاڵەتی بەم شێوازە چارەسەرکردووە، هەتا لە زۆربەی وڵاتانەوە دێن بۆ سەردانی تا چارەسەریان بۆ بکات و سود لەم ڕێگایە وەربگرن.

هەر ئەم زانا سێـبیرییە (لە سێبیریا) دەڵێـت لێـدانی ئالوودەبوو بە سێکس بە ئامانجی پاککردنەوەی لە گوناح و تاوان، دەبێتە هۆی دەردانی ماددەی ئەندرۆفین «Endorphin» لە دەماغ کە ماددەیەکی بەرپرسە لە (کامەرانی و دڵخۆشی)، والە کەسی ئالوودە بوو دەکات هەست بەخۆشی بکات و ئەمەش یارمەتی دەدات لەسەر تەرککردنی کردارە سێکسیەکان و وەرگرتنی ماددە هۆشبەرەکان.

وە زانایانی دەرونناسی دەڵێن: ئەم شێوازە جۆرێکە لە سزادانی جەستەیی لەسەر ئەو تاوانانەی کەسەکە کردوویەتی کە ئالودەی ماددەی هۆشبەر و زینا بووە، کە وای لێدەکات هەست بە گوناحەکەی بکات و بزانێت کە ئەوەی کردوویەتی هەڵەیەکی گەورە بووە و هەر دەبێ وازی لێ بێنێت و نەگەڕێتەوە سەری، ئەمەش شیوازێکی کاریگەرە و هەندێ لە گەورە قەشەکانی کەنیسە کردوویانە پێش سەدان ساڵ.

وە دکتۆر Dr. Sergei Speransky کە بەڕێوەبەری توێژینەوە زیندەییەکانە لە پەیمانگای Novosibirsk ‎Institute of Medicine دان بەوەدەنێت کە شێوازی لێدان بە دار یان حەیزەران لەسەرپشتی کەسەکە زۆر کاریگەر دەبێت لە چارەسەرکردنی نۆرە خەمۆکی و هەست کردن بەتاوان.

وە کرداری لێدان یان جەڵدەکردن هەندێ ناوچە لە دەماغ هاندەدات لە لایەن کەسی ئالوودە بوو بۆ نموونە بە ماددە هۆشبەرەکان وە کرداری زۆر ئاڵۆز ڕوودەدات کە دەبێتە هۆی ڕزگار بوون لە ئالوودەبوون بە ئاسانی.  

ئێستا با چەند پرسیارێك بکەین:

بۆچی وڵاتانی خۆرئاوا هەموو ڕێگایەك وەردەگرن و بەکار دەهێنن بۆ چارەسەر هەتا ئەگەر جەڵدەکردنی ئالوودەبوو بێت بە سەد جەڵدە!!! وە کاری پێ دەکەن و برەوی پێ دەدەن لە کاتێکدا لە ئیسلام دوورن؟ وە بۆچی ئەمە ڕەتدەکەنەوە کاتێك ئیسلام بانگەشەی بۆ بکات؟ لە کاتێکدا ئاکارەکانی ئیسلام سۆز و میهری پێیە بۆ مرۆڤایەتی، وە کەسی زیناکەر چاوەڕێ ناکات تا بگاتە قۆناغی ئالوودەبوون؟

ئێمە دەزانین کە خودای باڵادەست دیاردەی ئالودەبوونی بە سێکس چارەسەرکردووە لە ڕەگ و ڕیشەوە، لە ڕێگای ئەم ئایەتە پیرۆزە:الزَّانِيَةُ وَالزَّانِي فَاجْلِدُوا كُلَّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا مِائَةَ جَلْدَةٍ ۖ….(2) النور.

ئەم سزایەش زیناکەر پاك دەکاتەوە و کەسانی تریش دووردەخاتەوە لەم کارە و کارەساتی بێ ڕەوشتی و بەڕەلڵای لە ڕەگ و ڕیشەدا دەبڕێت… وە ملیۆنان گەنج لەم تەنگژە تاوانیانە ڕزگار دەکات.

هەر بۆیە دەتوانین بڵــێین:

-1 چارەسەری کێشەی زینا و خواردنەوەی مەى لە ڕێگای جەڵدەکردن لە سەر پشتی کەسەکە، چارەسەرێکی تەندروستە و تاقیکراوەتەوە لەلایەن تایبەتمەند و سپێشیەڵەکانەوە لە بواری چارەسەری دەروونی و چارەسەری ئالوودەبوون.

-2بوونی ئەم سزایە یان ئەم حەددە لە کتابی خودای پەروەردگار (حەددی ئارەق و زیناکەر بە هەردوو ڕەگەز) بەڵگەیەکە لەسەر ئەوەی ئەمە کتابێکە لەلایەن خوداوە دابەزیوە، نەوەك بەم شێوەیەی کە لافی ئەوە لێدەدەن ئیسلام فەرمان بە توند و تیژی دەکات و دەستدرێژی دەکاتە سەر مافی مرۆڤ. شایه‌نی باسه‌ له‌ ئیسلامدا ده‌بێت جه‌ڵد له‌ پشت بدرێت و، له‌ كاتی جه‌ڵده‌لێداندا ده‌ست تا نیوه‌ به‌رز بكرێته‌وه‌ و، نابێت ئازاری زۆری كه‌سی لێدراو بدرێت، هه‌روه‌ها نابێت له‌ ده‌م و چاو بدرێت…تاد

3 جێبەجێکردنی حەددی زینا ملیۆنان کەس ڕزگار دەکات لە مردن بە هۆی نەخۆشیە سێکسیەکان. وە ملیاران دینار و دۆلار دەگێڕێتەوە کە خەرج دەکرێت بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشێانە و ملیۆنان خێزان لە هەڵوەشانەوە و توند و تیژی خێزانی دەپارێزێ و، چەندان کێشەی تر کە هەندێك جار دەبێتە هۆی خۆکوشتن..!

کامەیان باشترە: سەد جەڵدە یان مردن و نەخۆشی؟

-4 دانپیانانی ئەو کەسانەی کە چارەسەری دەروونی دەکەن بەوەی کە لێدانی ئالوودەبوو دەبێتە هۆی چارەسەر، ئیعجازی قورئان دووپاتدەکەنەوە لە حەددی زینا. وە ئیعجازی قورئان تەنها لە بوارە زانستی و زمانەوانیەکان ناوەستێ! بەڵکو لە جێبەجێکردنی حەددی شەرعیش ئیعجاز هەیە.

وە ڕەنگە لە ماوەکانی داهاتوودا توێژینەوەکانیان بۆمان بێت لە بارەی «دەست بڕین»ی دز بۆ چارەسەری کێشەی دزین لە ڕەگ و ڕیشەوە.. ئەگەر سەرنج بدەین لە وڵاتێکی وەکو ئەمریکا بۆ نموونە دەبینین سەدان هەزار دز بوونیان هەیە!! لەگەڵ بوونی ئەم هەموو سزایەی دەرهەق بە دزەکان بەڵام هەر دەبینیــین ڕێژەی دزی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە زیادبوون دایە، وە هەموو جیهان چارەسەرێكی باشتر و بە سۆزتر نادۆزێتەوە لە دەست بڕینی دز بۆ چارەسەری ئەم ئافە و کارەساتە لە ڕەگ و ڕیشەیەوە. خودای پەروەردگار دەفەرموێ:وَالسَّارِقُ وَالسَّارِقَةُ فَاقْطَعُوا أَيْدِيَهُمَا جَزَاءً بِمَا كَسَبَا نَكَالًا مِّنَ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (38)المائدة. ئا ئەمەیە حیکمەت و دانایی پەروەردگار.. ئەی کوا دانایی مرۆڤ؟

وە لە کۆتايیدا ئەم ئایينە بە سۆز و میهرەبانی هاتووە بۆ هەموو جیهانەکان، بۆيه شتێکی سەیر نیە کاتێك دەبینین کەوا هەرچەند جەنگ و دژایەتی لەسەر ئیسلام زیاد دەکات، لە بەرامبەردا بڵاوبوونەوەی ئەم ئایینە خێراتر دەبێ، بە تایبەت لە وڵاتانی خۆرئاوا کە خەڵك خاوەنی ئازادی بیروڕا و ئایدیای خۆیەتی.. ئەمەش بەڵگەیەکی ماددی لەسەرئەوەی کە مرۆڤی ژیر کاتێك بواری ئازادی بیروڕای بۆ فەراهەم دەبێت ئایینی میانڕەوی هەڵدەبژێرێت.  

سەرچاوە:

http://www.kaheel7.com/ar/index.php/2010-02-02-22-25-21/1712-2014-10-26-00-36-35

سەرچاوەکانى نوسەر:

http://www.dailymail.co.uk/news/article-2258395/How-beat-addictions-literally-‎Siberian-psychologists-thrash-patients-sticks-help-kick-habits.html

http://www.nydailynews.com/life-style/russian-patients-pay-therapists-cane-‎article-1.1960979‎

http://siberiantimes.com/other/others/features/beating-addiction-out-of-you-‎literally/

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top