You Are Here: Home » زانستە مرۆییەكان » دەروونناسی و پەروەردەیی » رۆڵی ئایەتە پیرۆزەكانی قورئان و وتە بەنرخەكانی پەیامبەر لە پەروەردەی دروستی مرۆڤـدا

رۆڵی ئایەتە پیرۆزەكانی قورئان و وتە بەنرخەكانی پەیامبەر لە پەروەردەی دروستی مرۆڤـدا

رۆڵی  ئایەتە پیرۆزەكانی قورئان و وتە بەنرخەكانی پەیامبەر لە پەروەردەی دروستی مرۆڤـدا : 

                  
 

دكتۆر سەعید شێخ لەتیف
مامۆستای كۆڵێجی پزیشكیی ددان /  زانكۆی سلێمانی
6-2-2012 زاینی   /    12 –ربیع ألاول- 1433 ی كۆچی

   بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
پێشەكی : وەك لەدێرزەمانەوە  ڕەچاو كراوە ئەوەی لە ژیاندا كۆمەڵ چالاك ، بەختیار و سەربەرز ئەكات ، بە پلەی یەكەم  خوو و  ڕەوشتی جوان  و   دروست بووە  و گرنگیی تەواوی پێدراوە ، بە پلەی دووەمیش چەكی زانستە ، كە بە پاڵپشتی خوو و ڕەوشتی جوان ، ئەندامانی كۆمەڵ ،میللەتان  و  وڵاتانی جیهانیان  بەرەو  لوتكەی شكۆمەندیی بردووە .
هەر ئەو دوو خاڵەش بوونەتە پایەی تۆكمە و پتەو لە مەڕ  جێگیریی كڕۆكی لانەی ژیانی  سەربەرزیی و  شكۆمەندیی . لە بەر ئەو هۆكارانەیە كاتێ‌ یەكێك كە هەست بە لاوازیی ئەو دوو خاڵە  گرنگە دەكات لەنێوان كۆمەلدا ، وای بەباش دەزانێت كە هەوڵی هاندانی بدات،بۆئەوەی  بەرەو كەمكردنەوەی  خاڵەلاوازەكان هەنگاوبنێت و بتوانێت  شانبەشانی میللەتانی پێشكەوتوو برەو بە سەروەری و ئاسوودەیی خۆی بدات .
لەم باسەدا رۆڵی مەزنی ئایەتەكانی قورئان و وتەكانی پەیامبەر  وگرنگیدانی بە لایەنی پەروەردەی مرۆڤەوە  ئەخەمە روو ، كە تاكەكەس و خێزان و كۆمەڵ بەرەو ژیانێكی شكۆمەندیی و ئاسوودەیی دەبات .

وتەی  پەیامبەر ،  ئایەتی  قورئان                رێـنماییە  بـۆ  هەمـوو   گـەلان
رەوشت  و  زانست ، هۆنراوەی كوردیی         پەروەردەی دروست ، ها وردەی  وردی
ئەوەی    بێهۆشە     هۆشی  بێتەوە             هۆشیار  پێی خۆشە ، چالاك بێتەوە

     لە بەر ئەوەی سورەتی ( الفاتحە ) دەسپێكردنی قورئانی پیرۆزە و دایكی كتێبە (أم الكتاب) واتە دایك شوێنی پێكهێنانە ،  هەروەها هەموو قورئان لەم سورەتەدا بەكورتی كۆكراوەتەوە  و ئامۆژگاریی كشت مرۆی سەر زەوی دەكات ، واباشە كە باسەكەمان بەئایەتە پیرۆزەكانی ئەم سورتە  دەستپێبكەین .:
سورەتی ( الفاتحە) ….

(1) ●    .

بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ الْحَمْدُ للّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ مَلِكِ يَوْمِ الدِّينِ إِيَّاكَ نَعْبُدُ وإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ اهدِنَا الصِّرَاطَ المُستَقِيمَ صِرَاطَ الَّذِينَ أَنعَمتَ عَلَيهِمْ غَيرِ المَغضُوبِ عَلَيهِمْ وَلاَ الضَّالِّينَ

یەكەم سورەتی قورئانی  پیرۆز               (الفاتحە) یە بۆ گشت گەل و هۆز
بە (بسم الله)   دەرگا   واڵایە                 بۆمان ئیلاهی   بەخشندە خوایە
الحمد لله  ،   شوكر و سابیرم                 ئەگەر لە دونیا   گەنجم یا پیرم
بە ( ناوی یەزدان) دەرگا واڵایە              لەگەڵ خوا راستبیت ، نزات گیرایە
(الحمد لله ) شوكر بۆ یەزدان                 رەحمان و رەحیم ، سەخی و میهرەبان
(مالك یوم الدین) ،دادگای یەكسان           (إیاك نعبد)، پەنا و پەرستان
(إهدنا الصراگ) ، رێی راستی ئینسان       رێگەی نیعمەت و دڵخۆشیی ژیان
(الحمد لله) رێگەی راستی ژین               رێگەی كەسانێك بە شادیی ئەژین
نەك وەك ئوانەی خودا لێی بەقین            وێڵو گوماڕابن ، بێبەریی لە دین
هەموو بە یەك دەنگ هاواركەین ئامین

(2) ●.  قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُولُو الْأَلْبَابِ (9) الزمر

– إنما بعثت ڵاتمم مكارم اڵاخلاق ( قران كریم)
–  اطلب العلم ولو بالصین ..(حدیث شریف)
– اطلب العلم من المهد الی اللحد ..(حدیث شریف)

         میللەتان بە :  ڕەوشتی جوان  و هەوڵی زانست شكۆمەند ئەبن
بە رەوشتی جوان ،چابووك لێزانبی              نەك بەد ڕەوشت بی ، گێل و نەزانبی
خۆشـە  نموونەی    شكۆی   گەلانبی            دڵسـۆزی   میللەت     هەم نیشتمانبی
لـە نێو باغی ژین   گوڵێكی جوانبی               ئاسـوودە  بژین     نەك  دەرد و ژانبی
زانسـت  دەرمانە   پشتی پێ‌ بەستن              بە  رەوشـتی جوان   ئێوە  سـەربەستن
بـڕۆ  داوایكـە  زانیـاریی  بۆ ژیـن                لە دوور وڵاتان  ، ژایۆن بێ‌  یا  چین

(3) ●. العمل عبادە  …..(حدیث شریف )
كاركردن خواپەرستییە

هەمیشە   كاركە   ،  لە   ژینا  كارا          كارێ‌  بەسوود بێ‌  ،  هەر ئەوە  كارە
هەر  كاری  بەسوود ، خواپەرستییە         كەسی    ئیماندار   ،   دژی   سستییە

(4) ●..   لایؤمن أحدكم حتی یحب ڵاخیه ما یحب لنفسه.. …..( حدیث شریف )  

ئەوەی بۆ خۆتت ئەوێت با بۆ براكەشت بوێت

    ئیماندار نابێت  ، ئەوەی  وانەبێت            چاكـەی بـۆ خـۆی  و  براكـەی  نەوێـت
برای لەبیـركا  و  لەخۆی   زویـركا          كارێ‌  سوودمەندبێ‌  ، بۆ خـۆی داگیركا
ئیماندار نابێت  ، كەسـێ‌  وانەبێت            چاكەی بۆ خەڵكیی ، وەك بۆ خۆی نەوێت
ئـەوەی ئەیەوێ‌  ،  بۆ خۆی ڕەوایـە         مـەرجـە  بۆ خـەڵكیـش  ، بڵێ‌ هەر  وایـە

 (5) ●… .الناس نیام  اذا ماتوا  ، انتبهوا …..( حدیث شریف ) 

سوود لەژینت وەرگرە …

    ژیانی ئەم خەڵكە   ، پڕ لە هەڵەیە                 بەئاگا نییە  ،  وەك نوستوو  وایە
كاتێ‌  كە  ئەمرێ‌ ، جا   بەئاگا  دێ‌                ئەڵێ‌  سەد  خۆزگە ، وانەبوومایە
خـەڵكـی نوسـتووە ،  كـە لـە ژینایـە               كاری چەوتییە  ، ئا لەم دونیایە
كاتێ‌ دەر ئەچێ‌  ،لە دونیای فانیی                گیانی دەرئەچێ‌   ، بە پەشیمانیی

   (6) ●…. من  غشنا  , فلیس مننا  . …..( حدیث شریف )  

                 چەوت و فێڵباز لە ئێمە نییە …..

تۆ  كە  لە درۆ و  فێڵا   بەكاری        سەرشۆڕی   دونیا  و  پەروەردگاری
كەسێ‌ فرمانی خۆی بەجێ‌ بێنێ‌         بێ‌ پێچ و پەنا  ،   چاكە  ئەچێنێ‌
بێ‌ فێڵ و درۆ ، سەرقاڵی  ژینە        سەربەرزی كۆمەڵ ، پەسەندی دینە

 (7) ●…...اللهم كما حسنت خلقی حسن خلقی …..( حدیث شریف )  

              خوایە…. چەشنی شێوەی شیاوم …. ڕەوشتیشم جوانكە…

خوایە چۆن شـیاو شــێوەت داڕشـتم        بەخشینی تۆیە  جوانیی رەوشتم
خوایە كە شێوەم  جوان ئەنەخشێنی        دەبا رەوشـتم  جوان بـڕەخسـێنی

   (8) ●…….ان أكثر المؤمنین ایمانا‌  أحسنهم  خلقا  …..(حدیث شریف)

                     ئیمانداریی ڕەوشت بەرزییە ….

تا رەوشت بەرزبێ‌ ، تۆ ئیمانداری         رەوشت پێوەرە ، بۆ ئیمانداری
كێ‌ پتر   بڕوای    بـە خوای مەزنە        بێگومان زیاتر ، رەوشت مەزنە

    (9) ●…….. ا‌یە المنافق ثلاث : أذا حدث كذب , اذا وعد أخلف و اذا أؤتمن خان…..( حدیث شریف )  

                  بەڵگەی دوو ڕوویی …..

بەڵگەی دوو ڕوویی ، نەهامەتهێنی         بە سێ‌ سەرپێچی ، شكست ئەهێنی :
1-  لـە گفتوگۆدا  ،   درۆ   بـچێنی
2 –  لات ئاسایی بێ‌ ، پەیمان شكێنی
3-  كێ‌ بڕوای پێت بوو  ،پشتی بشكێنی

     (10) ●……. ان الله لا یغیر ما بقوم حتی یغیروا ما بانفسهم………….الرعد….11 

خودای مەزن باری ژیانی كۆمەڵ ناگۆڕێت گەر خۆیان هەوڵ نەدەن ….

                  نایگۆڕێ‌ باری ژین پـەروەردگـار           خۆی هەوڵ نەدا بۆ  ژ ین  بە كردار
ئەوەی  لە ژینا  خۆی  هەوڵ نەدا          لەخۆڕا   باری   ناگۆڕێ‌  خودا

    (11) ●…….  من نم لك  ،  نم  علیك.  …..( حدیث شریف )  

لە پاشەملە باسی كەس نەكەی ….

     ئـەوەی  نهێنی  خەڵكـت  بـۆ دێنێ‌          نهێنییەكانی  تۆیـش   ئـەدركێنێ‌
ئەوەی قسەی خەڵك دێنێ‌ بۆ ئێوە           ئێوەش باس ئەكا  بەهەمان شـێوە

  (12) ●….  ….   طوبی لمن شغلته عیوبه عن عیوب الناس   …..( حدیث شریف )  

                     باسی كەموكوڕیی (عەیبەی ) كەس نەكەی …..

    (13) ●…..   من أعان ظالما علی ظلمه ، (سلطه الله علیه)  كاد أن یعمه بظلمه

                                 …..   ارحموا من فی اڵارض ، یرحمكم من فی السما‌ء      ( حدیثان شریفان )

              یارمەتی ستەمكار مەدە ….و   بەزەییت بە خەڵكدا بێتەوە

هەركەس یارمەتی ستەمكار بدا           ڕۆژێ‌ دێ‌، ستەم خۆی بگرێتەوە
كەسـێ‌ یارمـەتی نـەداران بدا             میهری  كـردگار    ئـەیگرێتەوە

  (14) ●…… الساكت عن الحق ، شیطان أخرس……..(حدیث شریف )

                  كەچەوتییت دی ، بێدەنگ نەبی ….

گەر  بێ‌ هەڵوێست بی ، بە قسە و كردار            بۆ كاری  چەوتیی  یاخود  ناهەموار
دروسـتە    ناوت  (  شـەیتانی  لاڵ ) بێ‌           چونكە  زوبانت  ، ناخەیتە  گوفتار

 (15) ●……اذا مات المر‌و انقطع عن الدنیا الا عن ثلاث :
ولد صالح یدعو له        علم ینتفع منه      صدقە جاریە . (حدیث شریف) 

كە لە دونیا دەرچوویت  تەنها سێ‌  شت بۆت بەهانا یەت : نەوەی رێكو پێك نزات بۆبكات ، زانستی بەكەڵك و خێری بەردەوام .

    سێ‌  تێشوو بخە ، ئا  لەم دونیایە                   كاتی مردنت  ،   بۆت بە هانایە :
نەوەی ڕێك و پێك ، بە ڕەوشت بەرزی             زانستی دروست ، مایەی سەربەرزی
تێشـووی سێیەمیان ، زێڕی بەهایە                 خێری بەردەوام كۆتایی نایە

 (16) ● ..كل نفس ذائقە الموت وانما توفون اجوركم یوم القیامە ..( ا‌ل عمران / 185 )

تێشووخستوو لە مردن ناترسێت ….

پیاوی   كارامـە ،  ژینی  پـڕ تینە             شكۆمەند دیارە  ، سەربەرزی  ژینە
تێشووی خستووە ، ناترسێ‌ بمرێ‌            تۆوی  چاندووە ، سبەی بەر ئەگرێ‌

   (17) ●……..  رحم الله إمر‌وً عرف قدر   نفسه……..(حديث شریف)

                     رێز و بەهای خۆت بزانە ….  احترم وقدر وأحب ذاتك جیداً

 ڕِێز لەخۆت بگرە ،نرخ و بەهای خۆت ئەبێ‌ بزانی
خۆتت خۆشـبوێ‌ ، لە ژینی دونیا ،  تۆ  شــادمانی
بە پێچەوانە ، بێ ڕێز ئەمێنی  و خۆت پەشـیمانی

  (لایكلف الله  نفساً الا وسعها ,,,,,,,(البقرە   286)     (18) ●  …..

هێندەی لەخۆت ڕائەبینی بە ئەنجامی بگەیەنە ..,                      A man can’t do more than he can –
No man can do above his power

چیت لە توانایە ، بە كارێ‌ هەستی          خۆت سەغڵەت مەكە ،  ئەنجامی   بێنی
خوای مەزن تەنها ،ئەیەوێ‌ هەستی        بەپێی توانای خۆت  ، خۆت  بڕەنجێنی

    (19) ●  الكلمة الطیبة صدقة….( حدیث شریف )

 … قسەی خۆش مار لە كون دەردێنی /   گفتی نەرم  دەروونی گرژ  خاو ئەكاتەوە

          الجواب الرقیق یسكت الغضب / الجواب اللین یصرف الغضب والكلام الموجع یهیج السخط

كاری  بەرامبەر ، گەر  جوێندان بێ‌            دەبا  وەڵامت  ، نـەرم  و نیان بێ‌
خاو بی ،  جوێنی   خاو  ئەبێـتەوە             ئاگری   نـاخی  ،    ئـەكوژێتەوە
توڕە  ،  بـە توڕە  وەڵام    بەیتەوە             كڵپـەی  ئاگری  ،  ئـەگەشـێتەوە
راسـتە :  مار   لە كون  دێتەدەرەوە            گەر  قسەت خۆش بێ‌ ناگەڕێتەوە
مرۆڤــ كاری باش بەدەست  ئەهێنێ‌             گەر گفت خۆشبێ‌ ، شكست ناهێنێ‌
قسـەی رەق  ، دەمار بەگیر ئەهێنێ‌             كار ئاسانیش بێ‌  ،گرفت ئەهێنێ‌

(20) ●   ..  وتعاونوا علی البر والتقوی…(سورە النحل 125)
..  والله فی عون العبد ما كان العبد فی عون أخیە…(حدیث شریف )
.. كل معروف صدقە….(حدیث شریف ) /  الكلمە الطیبە صدقە….(حدیث شریف )
.. لاتحقرن من المعروف شیئاً ولو أن تلق أخاك بوجه طلیق ……(حدیث شریف )

  بەدەم خەڵكەوە پێبكەنە، نەك بە خەڵكی  /  تەمەن دوو ڕۆژە ، تا پێت ئەكرێ‌ چاكە بكە / رووخۆشیی چاكەیە  /  ڕوو خۆشیبی.. ئێسك سووكی….

چەندە   دڵخۆشـی  ،  گەر  بە  ڕووخۆشی             پێشوازیت  بكەن ، لە  ئیش و كارا
چەندە  ڕۆح سووكن ، چوست و  چابووكن           كارت ئەنجام دەن ، ئاسان و  كارا
نەك ڕوو گرژكەن ، خۆیان  لێت گێژكەن               كاری   ئاسـایی  ،    لایان   دژوارە
ئێسكیان  قورس كەن ، كارت  ئاڵۆزكەن               لـە ناو كۆمەڵدا  ، رسـوایی دیارە

  (21) ● ….كیفما تكونوا یولی علیكم…….. ……….(حدیث نبوی )

        چۆنبن وا بەڕێوە ئەبرێن …

 خۆتان چۆن  بژین ،  وا  حوكم  ئەكرێن         چـەوت و ناپاك بن ، ژێر چەپۆك  ئەنرێن
ڕاسـت و چالاك بن ، ڕێـزتان  لێ‌ ئـەنێن         بە پێی  هەڵوێستتان ،  ناوتان   لێ‌ ئەنێن

  (22) ●…. لا یلدغ المؤمن من جحرە مرتین………..(حدیث شریف )

      ژیر  خۆی دووبارە گێل ناكات ….لایوقع الپعلب فی الشرك نفسه مرتین
A fox is not taken twice in the same snare

ژیر  و بڕوادار ،  قەت  نایەت دوو جار            دەست لە كونێك نێ‌ ، تا پێوەیدا  مار
رێویـش  ڕێویی  بێ‌  ،   تەڵـە  نایگرێ‌             ئەیناسـێتەوە   ،  لە بۆ   دووەم   جار

        لە سێ‌ ئایەت دوابەدوای یەك (9-10-11) لە سورەتی (المۆمنون) دا ،خوای پەروەردگار ، رێنماییمان دەكات تاكو پارە وپوڵ و مناڵانمان لە خواپەرستی دوورمان  نەخاتەوە ، تا لە دونیا دەرنەچووین فرسەتە بەخشندە بین ، كە وادەی مردن هات  پەشیمانی داڵدەی كەس نادات.:

    (23) ●….یا أیها الذین امنوا لا تلهكم أموالكم و لا أولادكم عن ذكر الله ومن یفعل ذلك   فؤلئك هم الخاسرون ………….( المنافقون : 9)

رێنمایی پەروەردگار  بۆ ئیمانداران : با پارە وپوڵ و مناڵانتان لە بیر و باسی خوداوەند دوورتان  نەخاتەوە ……هەركەس وا بكات لە دۆڕاوانە…..
كەسێ‌ لەم ژیینە كە  ئیماندارە            ئەبێ‌ نەنازێ‌  بە   نەوە و پارە
كەسێ‌  بۆ  پارە و  منالان  وێڵَە         لە خواپەرستیی شكستە و گێلە

    (24) ●….وانفقوا مما رزقناكم من قبل أن یأتی أحدكم الموت فیقول ربی لولا أخرتنی الی أجل قریب فأصدق وأكن من الصلحین ……. ..( المنافقون : 10)

 

بەخشندەبن لەو رزقەی خودا پێی بەخشیون ، بەر لەوەی كاتی مردنتان بڵێن خوایە مردنەكەم دوابخە بۆ ماوەیكی كورت تاكو بتوانم خێربكەم و بە پیاوچاك لە قەڵمم بدەیت
بەر لەوەی بمری و دەرچی لە دونیا         با بەخشندەبی لە ماڵی دونیا
دوای چی داواكەی لە پەروەردگار :        دواخەی مردنم تا ببم هۆشیار
تاكو ماوەیەك  بەخشندەكاریی                پیاوچاكیی بكەم بە تۆبەكاریی

(25) ●…..ولن یؤخر الله نفسأ إذا جا‌ء أجلها و الله خبیر بما تعملون ( المنافقون : 11)

كاتی كە كاتی گیاندەرچونتان هات ، خودا دوای ناخات ، خودا شارەزایە لە كردارتان
كەسێك وادەی هات ، ئەبێ‌ بزانی        هەرگیز دوای ناخا دەرچوونی گیانی
نەك كاتی مردن ، كە پەشیمانە           خوا  شــارەزایــە    لـەو  كـردارانــە

        لە شەش ئایەتی دوابەدوای یەك  (20-21-22-23-24-25)  لە سورەتی (الروم) دا ،خوای پەروەردگار ،بەڵگەی دەسەلات و گەورەیی خۆی باسدەكات ;كە لە خۆڵ دروستی كردوین و ئەبینەوە بەو خۆڵە  ، تاكو گومڕا نەبین ، گوێڕایەڵبین و ژییربین و بیر لە دروستبوونی خۆمان و ئاسمان و زەوی بكەینەوە :

(26) ●…..ومن ایاته أن خلقكم من تراب ثم إذا أنتم بشر تنتشرون. …. (الروم  : 20)

              بەڵگەی دروستكردنتان لە خۆل
لە  بەڵگەكانی خوای پـەروەردگار  :           در وستیكردووی لە خۆڵ ، بە كردار
لەسەر ئەم خاكە ئەژی ، گیانداری              ئـەتۆ  دەسـتكردی  پـەروەردگـاری
بەســەر  زەویـدا ، بـلاوو بوونــەوە            ســتەمە ، یەزدان  لەبیـرچوونەوە

(27) ●…..ومن ایاته أن خلق لكم من أنفسكم أزواجا  لتسكنوا إلیها وجعل بینكم مودە و رحمە  إن ذلك ڵایت لقوم یتفكرون. …. (الروم  : 21)

             بەڵگەی پێكهێنانی هاوسەرگیرییتان لە خودی خۆتان
بەڵگەیەكی دی  ، لە خودی خۆتان           هاوسـەرگیرییـە و بـە ئارامبوونـتان
نێوانتان خۆشیی و  میهرەبانیی بێ‌          بۆ هۆشداریی گەل، بەڵگەی هانی بێ‌

 (28) ●….. ومن ایاته  خلق السموت واڵارض واختلاف ألسنتكم والونكم إن ذلك ڵایت للعلمین.. …. (الروم  : 22)

         بەڵگەی دروستكردنی  ئاسمان و زەوی و جیاوازیی لە زمان و رەنگی مرۆدا
بەڵگەی پێكهێنان : زەوی و  ئاسمانی         جیاوازی  : زمان   ، رەنگی كەسانی
بـەڵگــەنـامە یـە    بـۆ  زانـایـانـی              بۆ :  مرۆی  هۆشــیار   ئیماندارانی

 (29) ●…… ومن ایاته  منامكم باللیل و النهار وابتغائكم من فضله إن ذلك ڵایت لقوم یسمعون… (الروم  : 23)

         بەڵگەی نوستنتان بە شەو و بە رۆژ
بەڵگەی  خەوتنتان بە شەو و بە رۆژ          كەڵك دەبەخشێ‌ ، دەروونی  بەسۆز
بەڵگەیە بۆ   گەل  ، كە گوێڕایەڵبێ‌             نەك بۆ مرۆڤێ‌  ، نەبیستێ‌ و كەڕبێ‌

(30) ●…..ومن ایاته یریكم البرق خوفا و طمعا و ینزل من السما‌ء ما‌ء فیحی به اڵارض بعد موتها إن ذلك ڵایت لقوم یعقلون  . …. (الروم  : 24)

بەڵگەی پێنیشاندانی هەورەتریشقە و ناردنی باران بۆ زیندوبوونەوەی زەوی

بەڵگەی   نیشاندان  :   هەورە تریشقە           چەخماخە و گرمەی ، ترسان لەو تیشكە
باران  لە ئاسمان ،   ئاو   دێتەخوارێ‌            بـۆ  زەوی  مردوو   ،   رەحـمەت  ئـەبارێ‌
بـارینی  بـاران   ، لـە  ئاســمانـەوە                زەوی وشك  تەربوو   ،   پێـی  بـوژانـەوە
بەڵگەنامەیە :   بۆ   گـەلێ‌   ژیـیربـێ‌             بۆ كەسـی هۆشـیار  ، خودای  لـەبـیر بێ‌
بەهای  مەزنـە  ،  لای   ئـەو  كەسـانە            بۆ   دانا  و  هۆشیار ،  زێـڕ   و  سـامانە

                  (31) ●…..ومن ایاته أن تقوم السما‌ء و اڵارض بأمره ثم إذا دعاكم دعوە من اڵارض إذا أنتم تخرجون. …. (الروم  : 25)

بەڵگەی راوستانی ئاسمان و زەوی بە فرمان  خوا و  بە یەك بانگەواز  لە زەوی دێنە دەرەوە
بەڵگەی  درووستی ،زەو یی  و  ئاسمانی           بە فرمانی  خوا  ، جوان  راوەستانی
هەر بانگێشەی كرد ، بە یەك بانگێشە               مرۆ  لە زەوی   ،  سـەری  دەركێشـا

سەرچاوەكان :
1- ألقران الكریم –   ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز
2- ریاض الصالحین –   فەرمودەكان پەیامبەری مەزن
3- زانست و رەوشت بۆ پەروەردەی دروست – زنجیرەی چوارەمی رێنمایی پەروەردەیی / د.سەعید شێخ لەتیف

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top