You Are Here: Home » ئیعجازی زانستی » جوگرافی » باران دروستبوون و بارین و پێشبینی كردنی

باران دروستبوون و بارین و پێشبینی كردنی

باران دروستبوون و بارین و پێشبینی كردنی

 

 سەروەر حسن علی

پێكهاتەی ئاو

ئــاوی بێگەرد ماددەیەكی بێ‌ڕەنگ و بێ‌ بــــــۆن و بێ‌ تامە, لـــــــــــە بـــــــاری ئـــــــــاســایی دا لــــە دۆخی شلی دایــــــە, بەپێ‌ی پلــەی گەرمی و پەستانەكەی دەكرێت لـــــــــە هەر سێ‌ دۆخـــی شلی (ئاوی ئاســــایی) و رەقی (ســـــەهــۆڵ) و گــــازی (هـــەڵم)دا بوونی هـــەبێت, هەریەك گەرد ئــــــــاو لــــــــــە پێكـــــەوە بــەسترانی گەردیلـــــەیەكی ئۆكسجیــن (O) لـــــــــەگـــەڵ دوو گـــــــــەردیلــــــــە هـــایدرۆجین (H) پێكدێت… هێمـــای كیمیــــایی گــــەردێك ئــــاو بریتییە لـــە (H2O) (وێنەی 1).

بوونی ئاو لەسەر زەوی:

پەروەردگار زەوی بە دەوڵەمەندترین هەسارەكـــان بەدی هێنــاوە لــــە بوونی ئــاو تیـــایدا، كـــــە لــــــە ناوەخنی یەوە دەری كــــردووە و بــــــەرەو بـــــەرزایی – یەكــانی ئاسمان بەرزی دەكاتەوە, و پــــــاشانیش بە شێوەكـــــانی باران، بــــەفــــــــــر و تـــــــــــەرزە دووبـــــــــــارە دەیگێڕێتەوە بۆ زەوی لە سوڕێكدا كە بە سووڕی ئاو ناسراوە (پاشتر باسی لێوە دەكەین).
بڕێكی دیاری كراوی ئاو لە زەویدا جێگیـــر بووە, لـــــە ئۆقیـــانووسەكان ودەریا و دەریاچەكانیدا, ئەم ئاوە بە نێو ڕوبارو و چەمەكانیدا دەڕوات و هەندێكیشی لە چینە كونۆچكەدار و كەلێنی توێكڵەكەیدا خــــەزن كراوە و هەندێكی تریشی لــــــە كـــەلێنی بەردە شـــەق بردووەكــــــانی چینی بەردیی تـــــــوێكڵی زەویدا هــــــــــەن, تــــــــاكو بەشێوەی كانی و كارێز (سەرچاوەی ئاوی ژێر زەوی) بێنە سەر زەوی.
بەشێكی تــری ئـــــەم ئـــاوەی ســـەر زەوی بەشێـــوەی ســــەهۆڵ لـــــــەســـەر جــــــەمسەرەكـــان و لوتكــەی چیاكاندا هەن, هەموو ئەمانەش بـــــە ئـــەندازەی دیاری كـــراون (بەبێ‌ كەمی و زیادی), هەروەهـــــا بڕی تــــەواو پێویستیش بۆ داواكـــــارییــــەكــــانی ژیـــــان و ئـــــــەو هاوسەنگییە گەرمییە گونجاوەی لە چینی بــــەرگــــە هــــەوای نزیك ڕووی زەویدا هەیــــە, و نـــــەبوونی جیــاوازی گـەورە لــــــە نێوان پلەكـــانی گـــــەرمای هەریەكە لە هاوین و زستاندا دروست دەكات, ئەمەش تاكو گونجاو بێت بۆ سەرجــەم دیمەنە جیاوازەكانی ژیانی ســـەر زەوی, ئـــــەو بڕە ئــــاوەی سەر زەویش بــــە نزیكەی (1360- 1380) ملیۆن كیلـــۆمەتر سێجــــا دادەنـــرێت, زۆرینــــــەی ئـــــەم بڕەش كــــە ئـــــاوی خـــوێداری دەریــــا و ئۆقیــانووسەكانە ڕێژەكـەی (97,2%)ە, و كەمێكی ئاوی شیرینــــە (2،8%), بـــــە جــــۆرێك كــــە زۆربــــــەی ئــــەم ئـــــاوە شیــرینـــەش (2.052%- 2.15%) بە شێــوەی چینی ئەستووری سەهۆڵن لەســـەر هەردوو جــــەمســـەرەكــــەی زەوی و لـوتكـــــەی شاخــــەكــان, ئـــــەوەی دەمێنێتـەوە لــە بەردەكانی توێكڵی زەویدا خەزنكراون و لــــــە دەریــــای ئــــاوی شیــرینـــــدا و بـــــە شێــوەی شـێ‌ی خـــــاك و شـێ‌ی بەرگە هەوای زەوی… كەمتر لە ڕێژەی هەمــــــوو ئــــەوانــــەش ئــاوی ڕووبـار و چەمــــەكــــانن كــــــــــــە ڕێــژەكــــــــــەی (0.0047%)ی كـــــۆی ئــــــاوی ســــــەر زەوی دەگــــرنەوە.

سـووڕی ئاو لـــە سروشتدا (ڕێژەی باران بارین):

ئــــاو نزیكـــەی (71%)ی ڕووبـــەری زەوی دادەپۆشێـت كـــە بە دەوروبەری 510ملیۆن كیلۆمـــەتر دووجا مەزەندە دەكرێت، بە شێوەیـــەك ڕووبەڕی ڕووە ئاوییەكــــانی ســـەر زەوی دەوروبەری 361ملیـــۆن, و ڕووبــەری ووشكانیش 149 مـلــیـــۆن كــیـلــۆمـــەتــر دووجــــــا دەبـێـت. (وێنــەی 2).


تێكـــڕای بــــەهەڵمبـــوون لــــە ڕووی دەریــــا و ئۆقیانــووسەكـــانەوە لــە هەر ســـاڵێكـــدا بـــــە دەوروبــــەری 320هـەزار كیلۆمەتر سێ‌جا دادەنــــرێــت، لـــــــەكـــاتـێــكــدا تـێــكــڕای بـــــەهـــەڵمبـــوون لە ووشكانییەوە بە دەوروبەری 60هـــەزار كیلــــۆمەتر سێجـــا لـــەئـاو مــەزەندە دەكرێت, بە كـــــۆكـــردنـــــەوەی ئــــــەم دوو ژمـــــــــارەیە دەردەكـەوێت كــە سووڕی ئــاو لـــە نێـوان زەوی و بەرگە گازییەكەیدا دەگاتە بڕی 380 هـــەزار كیلـــۆمەتر سێ‌جـــــا لـــــە هـــەر ساڵێكدا, زۆرینەی ئــــەم بڕەش لـــە ناوچەكانی یەكســـانیدا دەبێت كــە تێكـڕای پلەی گــــەرمی ســاڵانـــەی دەگــــاتە 25پلــەی ســـەدی. (وێنەی 3).


كـاتێك ئاو لە ڕووبەری هەریەكە لە دەریا و ئۆقیانووسەكان لە لایەك و لە ووشكانی زەوییەوە لە لایەكی ترەوە دەبــیــَــتــــە هــــەڵـــم، بــەهـــــۆی كــــــەمی چڕییەكـــــەیەوە بــــــۆ ســــەرەوە بـــەرز دەبێتـــــــەوە و بــــــــەهـــــۆی تــــەوژمــــە هەوایییەكـــــانیشەوە دەگـــــاتە چینی ژێـــــرەوەی بــــــەرگــــــــە هــــەوا (چـیـنـی گۆڕانكـارییەكانی كەش), لەم چینەدا هــــــەڵمــــــە ئــــــاوە بـــــەرزبـــــووەوەكــــە لـــــە زەوییــــەوە لــــە شێــوەی هــەوردا دەردەكــــەوێت, و پاشان بەهۆی نزمی پلەی گەرمییەوە هــــەڵمەكــــە خــەست دەبێتــــەوە و جــــارێكی تـــر بەشێـوەی باران یان بەفر یان تەرزە یان تــەم و شـــەونم دەگـــــەڕێنـــــەوە زەوی, بـــــــە حیكـمــــەتـێـــكی خــــــوایـی ئـــــــــــــــــــاو لە گەڕانــــەوەیدا بۆ زەوی، بە بڕێكی زیــــاتر لـــەوەی لێوەی بووە بە هەڵم لەسەر ووشكــــانی دەبارێت (96هەزار كیلۆمەتر سێجــــا, بەرامبـــەر 60هەزار كیلۆمەتر سێجای كۆی بە هەڵمبوون لێ‌یەوە), لـــــە كـــاتێكدا بـــــــۆ دەریــــا و ئۆقیانووسەكان بە بڕێكی كەمتر (لەو بڕەی كــــــە لـــــە ڕووەكانیانەوە بووەتە هەڵم) دەبارێت (284هەزار كیلۆمەتر سێجا, بــەرامبەر 320هەزار كیلۆمەتر سێجا كە لێ‌یانەوە دەبێت بە هەڵم).
جــــــیــــــــاوازی نــێـــــوان ئــــــەم دوو ژمارەیــــــەش هــــەمان جیاوازی نێوان بــــــاریـــن و بــــــەهــــەڵـمـــبـــــوونــــە لــــــە ووشكانییەوە, كە ساڵانە بە 36هەزار كیلـۆمەتر سێجــــــا ئـــــاو دادەنــــرێـــت، ئەمەش بە شێوەی جیاجیا دەڕژێنەوە نێو دەریا و ئۆقیانوسەكان.
ئـــەم سووڕەی ئــاو لــە دەوری زەوی موعجیزەیـەكی گــــەورەی پــــەروەردگارە, بڕی ئاو لە كۆی قۆناغەكانی كردارەكەدا جێگیــرە, وایش دیــــاری كــراوە كــــە بۆ پێداویستی و داواكــــارییەكـــانی ژیـــانی ســـەر زەوی بەتـــەواوی گونجــاو و بەس بێت, ئەم سووڕەی نێوان بەهەڵمبوون و باران كـــاردەكــــاتە ســــەر پاكژكردنەوەی ئــــــاوی ســــــەر زەوی, و پـــــاراســتــنـــی هـــــاوســــەنگی گــــەرمی ڕووی زەوی و كەمكردنـــــەوەی توندی گـــەرمای خۆر لە هـــاویندا، هـــەروەهــــا كـــــاردەكــــاتە سەر كەمكردنەوەی جیاوازی لــــە نێوان پلەی گەرمی زستان و هاوین, هەموو ئەمانەش بــــــۆ پـــاراستنی ژیـــانی ســــەر زەوییــــــە بـــە ســــەرجەم دیمەنـە جیاوازەكانییەوە. (وێــنــــەی 4).


ئەگــــەر كۆی ئەو ئاوەی لە زەوییەوە بۆ بەرگــــە هــــەواكەی بەهــــۆی كــــرداری بەهــــەڵمبوونــــەوە لــە هەرساڵێكدا جێگیر بێت, و كۆی ئـــەو بـــــڕەی هەڵمی ئاوە كە بەرگە هەوا هــــەڵیدەگرێت جێگیــر بێت، ئەوا كۆی باران بارینی ساڵانەش بۆ سەر زەوی جێگیر دەبێت, ئەمە لەگـــەڵ زانینی ئـــــەو ڕاستییــــەی كــــە بارینی بـــاران لــە شوێنێكەوە بـــــۆ شوێنێكی تر دەگــۆڕێت (بە وویستی خوای گــەورە), بــــەم پێ‌یە بڕی بوون بەهەڵمی ئاو و دابارینی ئاو بە ڕێژەی دیاری كراون، بەجۆرێك كە ئەگەر كەم وكوڕییەكی سادە لەم هاوكێشەیەدا ڕووبدات ئەوا ناڕێكی ژینگەیی دروست دەبـێــت, و ژیــــان لــەســەر زەوی بـــەرەو كۆتایی و نەمان دەچێت.
لــــە فەرموودەیـــەكدا پێغەمبـەر (صلى الله عليه وسلم) ئامــــاژەی بەم ســـووڕە پڕ ســەراسیمایەی ئاوی داوە و دەفەرموێت:

[[مَا مِن عام بِأَقَل مَطر مـِن عَام]أخرجـه الإمام البیهقی فی السنن الكبـری برقم 6275

خوای گەورە دەربــارەی ڕێــــژەی دابـــــەزینی ئــــاو لـــــە ئاسمـــانەوە دەفەرموێت:

[وَالَّذِي نَزَّلَ مِنَ السَّمَاء مَاء بِقَدَرٍ فَأَنشَرْنَا بِهِ بَلْدَةً مَّيْتًا كَذَلِكَ تُخْرَجُـونَ] (الزخرف /11), واتــــە: خــوای گـــەورە بـە ئەندازە باران دەبارێنێت، تا بەهۆیەوە نــاوچە مردووەكانی پێ‌زیندوو بكەینەوە، هــــەر بەو شێوەیـــە ئێوەش لــە گۆڕەكانتان دەهێنرێنە دەرەوە.
دروست بوونی هەورە باراناوییەكان:

دروســــت بــــوونی هەورەكان لە ئەنجامی خەست بوونەوەی ئەو هەڵمی ئاوەوە دەبێت كە لە زەوییەوە بەرز دەبنـەوە بـــــۆ ئـــاستــە جیـــاوازەكـــانی چینی گـــــۆڕانـــكـــارییـــــــــــە كــــــەشـــییـــــەكـــــانـــی بـــــەرگـــــە هـــــەوا كـــــە بەرزییەكەی (7-16) كیلـــۆمەترە لەسەروو ئـــــــــــــاســتــی ڕووی دەریــــاوە، بە تــایبەت بـــــۆ بەشــە بەرزەكانی ئـــەم چینــــە, ئــەمەش بەشێوەی دڵۆپـە ئاوی زۆر بچووك كــــە بــەرگەهەوای زەوی لەبەر زۆركەمیی بارستایییەكــــانیان دەتوانێت هەڵیان بگرێت.
(
بــــا) ڕۆڵێــكی گرنــــگ دەبینێت لـــــە دروست كردنی هەوردا, كاتێك هەوا لە ناوچەی بەركەوتنی بە ڕووی زەوی گەرم دەبێت (بە ڕاددەیەك كە گەرمتر بێت لە هەوای دەوروبەری) ئەوا دەكشێت و بە كشانەكەشی چڕییەكەی كەم دەكات, و پەستانەكەشی دادەبەزێت و بۆ سەرەوە بەرز دەبێتەوە, لەگەڵ بەرز بوونەوەیدا پەستانەكەی زیاتر كەم دەبێتەوە و پلەی گەرمییەكــەشی دادەبـــەزێت (بـــــەهــــــۆی دووركەوتنـــــەوەی لـــــە سەرچاوەی گەرم كردنییەوە كە ڕووی زەوییە ، ئەمیش بەهۆی هەڵمژینی تیشكی خۆر و دووبارە دانەوەی), بارستە هـــەوا بەرز بووەكە لە چینی گۆڕانكــــــارییـــە كــــەشییەكــــاندا ساردتر دەبێت، تاكو ڕاددەی شێ‌یەكەی دەگاتـــە پلەی تێربوون, ئیتر لەم كاتەدا خــــــەســت دەبـێـتــەوە و بــــــەخــــەســـــت بـــــوونـــەوەشی هـــــەور پێكـــــدێت، كـــــە دەگـــــونجێت بــــاران یــــان بــــــەفری لێـــوە بـــبـــــارێـــت

(وێنەی 5).


پێكهـــاتە سەرەكییـــەكـــانی هــەور هـــــەوای شێدار و (بـــــا)یە كــــە هەوای شێداری زیاتری هەڵگرتووە بۆ هەورە پێكهاتووەكـــە, هـــــەروەهـــــا بــــــــوونی دەنكۆڵەی خـــــەست بوونەوە كە تۆزی زۆر ووردن یــــــان هەندێك ئاوێتە كە كێشكردنیان بۆ هــــەڵمی ئــــــاو هەیە, یاخود هەندێك لە گەردە خوێ‌یەكان كە لەگــــەڵ هــــەڵمی ئــــاوەكـــــەدا بەرز بوونەتــــەوە, بە نـــــەبوونی هەر یەكێك لەمانە هەور دروست نابێت و (با)یەكە بە نەزۆكی دەمێنێتەوە، یان دروست دەبێت بەڵام باراناوی نابێت.
دروست بوونی باران:
بەپێ‌ی ڕای كــــۆمەڵێك لـە زانایانی كەشناسی دروست بـــــوونی بــــاران بە سێ‌ قۆناغدا تێپەڕ دەبێت:
لــــە قۆنــــاغی یــــەكـــەمدا: مـــــاددە یەكەمییەكانی بــــــاران لەگەڵ (بـــا) بۆ هـــــەوا سەردەكـــــەون، لـــــەدوای ئـــەوە هەورەكـــــان پێكدێن و پــــاش ئەوەش دڵۆپە بارانەكان دەردەكەون.
خوای گەورە لـە وەسفی پێكهاتنی باراندا دەفەرموێت:

[اللَّهُ الَّذِي يُرْسِلُ الرِّيَاحَ فَتُثِيرُ سَحَابًا فَيَبْسُطُهُ فِي السَّمَاء كَيْفَ يَشَاء وَيَجْعَلُهُ كِسَفًا فَتَرَى الْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلَالِهِ فَإِذَا أَصَابَ بِهِ مَن يَشَاء مِـنْ عِبَـادِهِ إِذَا هُـمْ يَسْتَبْـشِرُونَ] (الروم /48)

واتـــــە: خـوا ئـــەو زاتــەیـــە كــە (بـــا) دەنێرێت، (ئەو بــــایە) هــەور هەڵدەگـــرێت و لەگەڵ خۆیدا ڕاپێچی دەكات، لـــەوەودوا پەخشی دەكــاتەوە بە ئاسماندا بە هەر شێواز و شێوەیەك كــــە بیـــــەوێت، (هـــەورەكـــان) كــەڵەكە دەكات لەسەریەك، ئینجا دەبینی كـــە بـاران لــــــە نێوانیـــــاندا دەردەچێـــت و (دادەبـــەزێتە ســـەر زەوی)، جــا هەر كـــــاتێك (ئـــــەو بــــارانە) باری بــــۆ هەر گرۆهێك لـــە بەندەكانی, ئەوا هەمووان خۆشحاڵ و دڵخۆش دەبن.
بە كـــورتی باسی ئــەم سێ‌ قۆنــاغە دەكەین:

قۆنــاغی یەكــەم: (اللَّهُ الَّذِي يُرْسِلُ الرِّيَاحَ):

(وێنەی 7)
بــــڵقــــــە هــــەوایییــــــە لــــە ژمـــــارە نـــەهـــاتـووەكـانی ســـەر ڕووی دەریـــــا و ئۆقیــانووسەكان كە بەشێوەی كەفی دەریـــان دەتــەقن و گـەردەكــانی ئــــاو بەرەو ئاسمــان دەهاوێژن، پاش ئەوە (با) ئەم گەردانە هەڵدەگرێت و بەرەو بەرگە هــەوا (چینی گۆڕانكارییەكانی كەش) بەرزیــان دەكـــاتەوە، ئەم گەردە ئـــاوانە كـــە بە شێوەی هـــەڵمن ووردە ووردە هەور پێكدێنن.
قوناغی دووەم: (فَتُثِيرُ سَحَابًا فَيَبْسُطُهُ فِي السَّمَاء كَيْفَ يَشَاء وَيَجْعَلُهُ كِسَفًا):
هـــــەورەكــــان لــــە هـــــەڵمی ئـاوەوە دروســــت دەبــــن كــــــە لــــــــە دەوری بلــــوورەكــــانی خــــــوێ‌ یـــــان گــــــەردە تۆزییەكانی هەوا خەست دەبنەوە، و لەبەر ئــــەوەی دڵۆپەكــــانی ئـــــاو لـــــەم هـەورانەدا زۆر بچووكن (تیرەی یەكێك لــــــــەوانـــــە دەگــــــاتـــــە 0.01- 0.02 میللیمەتر), بۆیە هەورەكان لە هــەوادا هەڵـــــدەواسرێن و لــــــــە بـــەشەكــــــانی ئــــاسمـــاندا بــــــڵاودەبــنــــەوە، بەمەش ئاسمان بەهەور دادەپشرێت.
پــەیوەندی نێوان (با) و باران:
خـــــوای گــــــــەورە دەفـــــەرمـــــوێت:

[وَأَرْسَلْنَا الرِّيَاحَ لَوَاقِحَ فَـأَنزَلْنَا مِـنَ السَّمَاء مَـاء فَأَسْقَيْنَاكُمُوهُ وَمَـا أَنتُمْ لَهُ بِخَازِنِينَ] (الحجر 22)

 

(وێنەی 8).

ئایاتەكـــە ئاماژە بەوە دەدات كە قۆناغی یەكـــەم لـــــە پێكهاتنی بـــــاران بریتییە لە (با)…
لـــــــــــەســــــــەر روِوی دەریــــــــــا و ئۆقیانووسەكان ژمارەیەكی بێ‌ كۆتا لە بڵقـــــە هەوا هەن, كە لە كەفی دەریا دروســـت دەبن، لــــەو ساتەی كـــە ئەم بڵقانە دەتەقن هەزاران گەردی وورد كە تیرەكانیان لە سەد میللیمەترێك تێپەڕ ناكات دەردەپەڕنە هەواوە، ئەم گـــــەردانە پێ‌یـــــان دەووتــــرێت تۆزی هەوایی و تێكــــەڵ بەو تەپوتۆزە دەبن كە (با) لە زەوییەوە هەڵیگرتوون و بەرەو چینـــە بەرزەكانی هەوا بەرزیان دەكـــاتەوە، (بـــــــا) ئـــــەم گــــەردانە بۆ بەرزایییـــە زۆرەكان هەڵدەگرێت تاكو لەوێدا بــــــە هــــەڵمی ئاوەوە دەلكێن، سەرەتــــا ئـــــەم دڵۆپـانە لەگەڵ یەكتردا كــــۆدەبنـــــەوە بـــــەشێـــــوەی هــــــەور و لەدواییدا بەشێـــــوەی باران دەبارنــــە سەر زەوی.

(وێنەی 6).
كـــــەواتە (بــــــا) ئـــــەو هـــەڵمی ئاوە دەپیتێنێت كـــە لــــە چینە بەرزەكــــانی هەوادا هەیـــــە بەو گـــــەردانەی كـــە لــە دەریـــــاوە هەڵیـــــان دەگـــــرێت و لـــــــە كۆتـــــاییشدا یــارمەتی دروست بوونی هەوری باراناوی و باران دەدات.
جـۆرەكانی هەورە باراناویەكان:
لــــەسەر بنچینەی ڕووی دەرەوە و چۆنێتی دروست بوونیـــان, هەورەكان پۆلێن كراون بۆ ئەم جۆرانە:
1- 
كەڵەكە هەوری بارانـــــاوی.
2- 
چینـــــە هــــــەور.
3- 
گەردەلــوولــــە هــــەوری باراناوی
.
بۆ درێژەی ئــــەم جــــۆرانـــەی هەور (شێواز و چۆنیەتی دروست بـــــوون و گــــەشــــە كــــردنیــــان) تـــــەمــــاشـــــای ژمــــارەكــــانی (4) و (5) ی ئەم گۆڤارە بكە (هەیڤ).
قۆناغی سێهەم: (فَتَرَی الْۆدقَ ێخْرُجُ مِنْ خِڵالِهِ):

گەردیلەكـــــانی ئــــــاو كــــــە دەوری بلوورەكـــــــــانی خـــــــــوێ‌ و گــــــــــەردە تۆزییەكـــانیان داوە, خەست دەبنەوە تاكو دڵۆپە باران پێكدەهێنن، بەمەش بارانەكە كـــە لە هەوادا قورستر دەبێت هــــەورەكــــــان جێ‌دەهیڵێت, و دەســت دەكات بە دابەزین بۆ سەر زەوی.
بەهـــــــۆی (بـــــــا)وە ئـــــەو هەوایـــــە بۆ چینی گۆڕانكارییەكانی كەش كە هەڵمی ئاوی هەڵًگرتووە دەگەیەنێت، بە بەرزبوونــەوەی ئــەم هـەڵمی ئاوە بۆ ئـــــــەو چینــــــەی بەرگـــــەهـــەوا كـــە بــە بەردەوامی پلـــــەی گـــەرمی و پەستان كـــــەم دەكـــــات، هێدی هێدی هەڵمەكە خەست دەبێتـــــەوە بــــــۆ دڵــــۆپی زۆر ووردی ئـــــاو و بەمــەش هەور دروست دەبێت، بە زیـــــاتر خەست بوونەوەی هەڵمی ئاو لــــــەســـەر ئـــــەو دڵۆپانــەی پێشتـــر دروست بوون دەبێتـــە هــــۆی زیاد بـــوونی قەبارە و بارستایی دڵۆپە ئاوەكـــــان، بەڕاددەیەك ئیتــر تــــەوژمە هەوایییەكـــــان ڕاگیـــریــــان ناكــــەن و بەشێــــوەی بــــــاران لــــە هـــەورەكانەوە دەبـــــــــــــــارن.

بـەفــر و تـــەرزە:

(وێنەی 9)
تــــەرزە بارانێكی بـــــەستووە و لە چەند چینێك سەهۆڵ پێكدێت، كاتێك دڵــــۆپێــــــك ئــــــاو بەهـــــۆی تــــــــەوژمی هەڵگرتنەوە بۆ سەرەوە بەرز دەبێتەوە (چـــــەند بەرزبێتەوە هێندەش ساردتر دەبێت) تــــا دەگاتە بەرزییەكی ئەوتۆ كە تیـــایدا دەیبەستێت و لە كۆتاییدا دادەبەزێتــــە خوارەوە، لە ڕێگادا ئاوی زیاتری پێوە دەلكێت، تاكــــو جارێكی تریش تەوژمەكــــانی هـــەڵگـرتن بەرزی دەكەنــــەوە و چینی دووەمی لــــەســـەر دروست دەبێت, لــــەوانەیە ئەمـە چەند جـــــارێك ڕووبدات تـــــا لـــــە ئەنجــــامدا دەنكۆڵەیـــەكی تـــەرزە دروست دەبێت و دەكەوێتە خوارەوە بۆ سەر زەوی.
بــــــەفـــر هــــەڵمی ئــــاوی بەستووە، ئاشكرایە هــــەڵمی ئـــــاو گەردی ئاوی تێدایە كـــــە بە شێوەیەكی هەڕەمەكی بڵاوبوونــــەتــــەوە، كــــــاتێك بـــــــــەنێو هەورەكــــــاندا تێپـــــەڕدەبن بەرەنگاری ساردییەك دەبنـــــەوە و بەمـــــــەش چالاكییان كەم دەبێتەوە, ئەم گەردانە كـــــە جووڵەكــــــەیان هێواش بووەوە ئارەزووی كۆبوونەوە دەكەن لەگەڵ یەكتردا, و پاشان دەگۆڕێت بۆ تەنی ڕەق، ئـــــــەم كۆبوونەوەیــــەیـــــان بــــــــە یەكگرتنی گـــەردەكانی ئاو دەبێت بۆ پێكهێنــــانی شێوەی شەش لای ڕێك وپێك، لە سەرەتادا هەر پارچە بەفرێك لە شەش لایەك پێكدێت, و پاشان بەللورەكە شەش لای تری بەشێوەی زەنجیرە پێوە دەلكێن… بەللورەكان بە گۆڕینی پلـــــەی گەرمی و شێ‌ شێوەی جیاواز وەردەگــــرن (بەڵام هەمویان شەش لا), هـــەر (10 سانتیمەتر) بەفر بە ئـــــەندازەی (1 سانتیمەتر) باران و ئاوی تێدا دەبێت).
فاكتەرە یاریدەدەرەكانی باران بارین لە هەورە باراناوییەكانەوە:
لـــــەو هۆكـــــارانەی یارمـــەتی باران بــــــــاریـــن دەدەن لـــــــــــە هـــــــــــەورە باراناوییەكانەوە ئەمانەن:
يه كــــەم: ڕاددەی شێ‌ی هــەوا:

كە بەم دەستەواژانە دەردەبڕدرێن.
1- 
شێ‌ی پــــــەتیبارستـــایی هەڵمی ئاوە لە یەكەیەكی قەبارەی هەوادا.
2-
 شێ‌ی جـــۆرییبارستـایی هەڵمی ئاوە لە بارستەیەكی هەوادا.
3- 
شێ‌ی ڕێـــژەییڕێـــــژەی ســــەدی نێــــوان بـــــڕی هــــــەڵمی ئاوەكــــە لـــــە جێگایــــەكی دیاری كــــراودا هــــەیە, و بڕی پێویست بۆ تێربوونی هەڵمی ئاو لـــــە هــەمان پلـــەی گەرمی و پەستانی ئـــــەو جێگــــایە.
لەكاتی تێربوونی هەواكە بەهەڵمی ئاو لـــــە پلەی گــــەرمی و پەستـــانێكی دیاریكــــراودا، هــــەواكە نــــاتوانێت لـە هەمـــان ئەو پلەی گەرمی و پەستانەدا لەو بڕە هەڵمە زیاتر هەڵبگرێت، بەڵام چــــەند پلەی گەرمی دابەزێت توانای هـــــــەواكە بــــــــۆ تێربـــــوونی بەهـــــەڵم كـــەم دەكــــات.
دووەم: دروست بوونی هەورهەور پێناسە دەكرێت بە بارستەیەك لە هەوای تێر بوو بە هـــــەڵمی ئاو، تا ڕاددەی خەست بوونەوە, هەندێك لەو هەڵمە لەسەر شێوەی كۆبوونەوەی ووردی دڵۆپە ئاو یان بەللوراتی بەفر یاخود هەردووكیان پێكەوە دەبن, ئەگەر ئەم كۆبوونەوەیە لە نزیك ڕووی زەوییــــــەوە ڕووبـــــدات ئــــــەوا پێ‌ی دەووتــــــرێـــــت (تـــــەم), لـــــە كـــــــاتی بەرزبوونەوەی ئـــــــەو هەوایەی هەڵمی ئاوەكەی هەڵگرتووە بۆ ئاستێكی بەرز لــــــە چـیــنی گــــــەڕێنــــەرەوە (چـیــنی گۆڕانكارییەكـــــانی كـــــەش), (7-16 كیلۆمەتر سەروو ئاستی ڕووی دەریا) پلـــەی گەرمییەكـــــەی دادەبــــەزێت و پەستـــــانی كــــەم دەبێتـــەوە، بــــەدوای ئەمەدا توانای بۆ تێربوون بەهەڵمی ئاو كـــەم دەكـــــات, لـە پلەی تێربووندا هەڵمە زیادەكـە بە شێوەی دڵۆپە باران جیا دەبێتەوە, و بە خەست بوونەوەی زیاتری هەڵم بە پلەبەندی بە سەریدا قەبـــــــارە و بارستــــایییەكــــەی زیـــــاد دەكات, تـــــاكو وەك باران دادەبەزێتە سەر زەوی, ئەمەش چونكە دابەزینی پلەی گـــــەرمی و پـــەستان شێ‌ڕێژەی هــــەوا بەرز دەكـــــاتەوە، كــــە ڕاددەی شێ‌یەكـــــەشی دەگــــــاتـــــە 100% ئەوا پەستانی ئەم هەوا تێربووە بە هەڵمی ئــــاو یـــەكسان دەبێت بــــــە پەستـــانی هەڵمی ئـــاو لـــــە هەمــــان پلەی گەرمی و پەستـــــاندا, لـــــەم حاڵـــــەتــەدا پێ‌ی دەووترێت (پلــــەی گەرمی تێربوون), هەر دابەزینێك لەو پلەیە دەبێتە هۆی جیابوونەوەی دڵۆپـــــە ئاوەكــــان لـــــــە جەستەی هەورەكە و بارینی باران.
سێ‌یــەم: بوونی دەنكۆڵەی خەست بوونەوە لە هەورەكەدا:
هــــەوا لـــــە چینی گـــــەڕێنەرەوەدا ژمارەیەك تەنۆلكەی ڕەق هەڵدەگرێت كە چڕییان لە نێوان كەمتر لە 100 و زیاتر لە ملیۆنێك تەنۆلكەیە لە هەر سانتیمەتر سێ‌جایەكدا, هەندێك لەم گــــــــەردە ووردە ڕەقـــــانە توانایـــەكی گــــەورەیــــان هـــــەیە بۆ مژینی شێ‌ و پارێزگــــــاری لێكـــــردنی، ئـــــەم ووردە تۆزانـــــــە یـــارمـــــەتی خەستبوونەوەی هەڵمی ئاو دەدەن لە هەورەكەدا.
بە هەمان شێوە لــــــــەو دەنكۆڵانە تەنۆلكەی ووردی (خوێ‌)ن كە لەگەڵ هــــــــــــەڵــمــی ئـــــــــــاوی دەریـــــــــــا و ئوقیانووسەكــــاندا بــــــەرز بوونەتەوە، هــــــەروەهــــا تۆزی ووردی خــــــۆڵ و لەوانـــــەش كریستــــــاڵی زۆر ووردی ســـــــەهۆڵ، ئەمانە چـــــەند ساردتر بن هــــەڵمی ئاوەكـــــەش زیـــــاتر خـــــەست دەبێتــــــەوە بەسەریــــاندا، ئـەم خەست بوونەوەیەش دەبێتە هۆی پێكهاتنی گەردەكـــــانی ئـــــاو كــــە تیرەكــانیان لە سنووری یــــەك بــــەش لـــە سەد بەشی میللیمەترێكە (واتــــە 10مــایكرۆن), و چڕییەكـــــانیشیان لــە سنووری چەند سەد دانەیەكدان لـــــە هـــەر سانتیمەتر سێجایەكی ماددەی هەورەكەدا.
ڕەحمی خوای میهرەبـانــە كــەئـــاوی بـاران تاڵ و سوێر نیە!
خــــوای گــــــەورە لـــــــە ســـــوورەتی (الواقعە)دا دەفەرموێت:

[أَفَرَأَیْتُمُ الْمَا‌ء الَّذی تَشْرَبُونَ, أَأَنتُمْ أَنزَلْتُمُوهُ مِنَ الْمُزْنِ أَمْ نَحْنُ الْمُنـْزِلُونَ, ڵـوْ نَشَا‌ء جَعَلْنَاهُ أُجَاجًا فَڵوْڵا تَشْكُرُونَ] (الواقعە/68-70)

واتــــە: ســــەرنجی ئـــەو ئـاوە نادەن كە ڕۆژانە چـــــەند جار دەیخۆنەوە؟! ئایا ئێوە داتان بەزاندووە لە هەورەكانەوە یـــــان ئێمـــــە دابەزێنـــــەرین؟ ئەگــــــــەر بمـــــانەوێت ئـــــــەو ئــــــاوە دەكـــــــەینە خوێ‌یـــــەكی تــــاڵ و سوێر، ئایـــا ڕەوا نــییـــە كـــــە شـــــوكـــرانـــــە بـــــژێــــــر و سوپــــاس گوزاربن؟
تێكڕای چڕیی خوێ‌یەكان لە ئاوی دەریـــــا و ئۆقیـــانووســـەكـــــاندا بــــــــــە دەوروبەری 34,481 بـــــەشی ملیۆنێك مەزەندە دەكرێت, كە چل جۆر گەردی توخمە بە ئایۆن بووەكان دەگرێتەوە, كە چڕی هەریەكەیان زیاترە لەیەك بەشی ملیۆنێك، ئەمە سەرباری بوونی ژمــــارەیـــەكی زۆر كــــــەمـی ئــــــایـــۆنی توخمەكـــــــانی تر كـــــە چڕیییەكانیان لەمە كەمترە.
چڕیی خوێ‌یەكان لە ئاوی دەریا و ئۆقیانووسەكاندا لە نێوان (32000-42000) بــــــــــەشــی مـلـیـــۆنـێــكــــدان, دەگــــــونجێت ئــــــەم بــــــڕە لـــــە دەریــــا داخراوەكاندا زیاتر بێت، بەتایبەت لە ناوچە ووشكەكانی نموونەی دەریای مردوودا, خــــوێداری ئــــاوی دەریــــا و ئۆقیانووسەكــان بە گۆڕانی بارودۆخە كەشییەكـــــانی دەوروبەریان دەگۆڕێن بەتایبـــــەت پلـــــەی گــــەرمی و ڕاددەی داخراوی و تێكڕای باران بارین و بڕی ئاوی شیرینی هاتوو بۆ ئەم ناوەندە ئاوییانە و جووڵەی ئاو تیایاندا.
ئاوی بەفر و باران كە لەئاسمانەوە دادەبــــــــارن بە پــــوخــت ترین ئــــاوی سروشتی دادەنرێن, لەگەڵ ئەوەی كە بڕێك لـــە خوێ‌یە تواوەكانی تێدایە كە لە 20 بەشی ملیۆنێك تێپەڕ ناكات, و وای لێدەكــــات شیرین و خاوێن بێت, كــــــاتـێـكـیـــش دەگــــــاتە زەوی و بـــــــە روِوەكــــەیدا دەڕوات ئەو خوێیانە كە توانـــــای توانــــەوەیان هەیە لە ئاودا و لەبەردەكـــــانی توێكــــڵی زەویدا هــەن تیایدا دەتــوێنەوە, و بەوەش ڕاددەی خوێدارییەكـــــەی بە پلــــەبەندی زیاد دەكات تا دەگاتە هەزار بەش لە ملیۆن بـــــــەش, و ئــەمــــەش پێ‌ی دەووترێت ئـــــاوی شیرین, (10هەزار) لە ملیۆنێك بـــەش پێ‌ی دەووتـــرێت ئـــاوی سوێر (خوێدارێتی كــــــەم), و بۆ 100هــــەزار لــە ملیۆنێك یان زیاتر دەووترێت (ما‌ء اڵاجاج – ئاوی سوێر) یان خوێدار.
ئــــەگـــــــەر خــــــوێ‌ی ئـــــاوی دەریـا بیتوانیـــــایە لەگـــــەڵ هەڵمی ئــــاودا بە ڕێژەیــــەكی زیــــاتر لەوەی ئێستا بەرز ببێتەوە، یان ئـــەگەر كەمێك گۆڕان لە پێكهاتەی بەرگەهەوادا ڕووبدات ئەوا ئــاوی بــــــاران بــــــــە سوێری (أجاج)ی دەبــاری, كە ئیتر زەوی پێ‌ی ناژێتەوە و تینووی پێ‌تێراو نابێت, بەڕاستی ئاوی شیرین پارێزەری ژیانە.
جیا لەوەی باسكرا دروست بوونی ترشــــە بارانیش دەبێتـــە هـــۆی زیــــان گەیـــــاندن بە مــــرۆڤــ و ئەستەم بوونی ژیان. چونكە گـــازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن و دووەم ئۆكسیدی نایترۆجین كە لـــــە ئەنجـــــامی دووكـــەڵی كارگە و سـووتانی سووتەمـــەنی ئۆتۆمبێل و سووتـــــانی پیسی و پاشمـاوە- كانەوە دروست دەبن.
بۆ سـەرەوە و چینەكانی بەرگە هـــــــەوای دەوری زەوی بـەرز دەبنەوە, كــە دەگونجێت ئەم پێكهاتانە جارێكی تر بە شێوەی گاز دابەزنەوە سەر زەوی، كاتێك مرۆڤیش هەڵی دەمژێت دەبێتە هۆی توشبوونی بە نەخۆشی, كە گرنگترینیــــــان نەخۆشییەكــــــانی كـــــۆئــــەندامی هەنــــاســــــەدان و حەساسییــــەتـــە، یــــاخود ئــــــەم گازە ترشــــانە لەگـــــەڵ هەندێــــك خــــــواردن یەكدەگرن و دەبنە هۆی بۆگەنكردن و خراپكردنیـــــان، یــــان لـە هەڵمی ئاوی هــــــــەوادا دەتوێنــــەوە و دەبنــــە هـۆی دروستكردنی ترشە باران.

(وێنەی 10)
كاتێك دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لە ئاودا دەتوێتــــــــەوە ترشی كــــاربۆنیك دروست دەبێـــــت, و كــــــــــــــــە دووەم ئــــۆكسیـــــدی نـــــایـتـرۆجیـــن لــەئـاودا دەتوێتەوە ترشی نیتریك پێكدێت, بەم شێوەیە ئەم دوو ترشە دادەبەزنە سەر ڕووی زەوی، یان لەگەڵ هەور تێكـــــەڵ دەبن و هـــــەورە ترشەكـــان پێكدێنن, كــــــە دەتوانێت مــــــــاوەی (1500كیلۆمـــــەتر) ببڕێت لە شوێنی كارلێكەكەیەوە و دووبارە بە شێوەی باران داببەزێتەوە سەر زەوی. (بڕوانە وێنەی 11).

ئەم حاڵەتانە هەر كامێكیان بێت ئەنجامەكە یــــــەكێكــــە ئــــەویش زیان گەیاندنــــە بــــــە زەوی و كشتوكـــاڵ, و تێكــــدان و زیان گــــەیشتنە نەك تەنها بــــــەو نـــــاوچــــــە دیــــاریكراوە، بەڵكو تەشەنـــــە دەكــات و هەموو سەر زەوی دەگرێتــــــــەوە، ئــەمــــــە یــــەكـێــكـە لەو هۆكــــارانــــــەی ســــــەردەم كــــــە مـرۆڤـــ دەستی تێ‌یدا هەیە …

پێشبینی كردنی باران بارین:
پێغەمبەر (صلى الله علية وسلم ) لە فەرموودەیەكدا دەفەرموێت:

[مَفاتِیـحُ الغَیْب خَمسە… ۆلا ێعْڵمُ أَحَـد مَتی ێـأْتـی المَطرأخرجه أحمد فی المسند (2/24-25).
((كەی باران دەبارێت؟)):
تــا ئێستاش وەك نهێنی و لوغزێك ماوەتــــــەوە و كــــــەس نـــــەیتـــــوانیــوە بەتەواوی بیزانێت, زانایانی تێڕوانین (علما‌ء اڵارصاد) دەتوانن پێشبینی ئەوە بكەن كە سبەینێ‌ پلەی گەرمی یان پەستانی كەش چەند دەبێت، زۆر جار دەتوانن بڵێن جووڵەی (با) ئاراستەكەی بەرەو كوێ‌ دەبێت, بەڵام هەرگیز ناتوانن بەتەواوی و دروست پێشبینی باران بارین بكەن, زانایان و كـــــەشناسان بۆ هــــەڵــەی پێشبینی- یەكانیـــــان دەگونجێت بڵێن بۆ ئەوەی بزانین كەی باران دەبارێت، پێویستە جووڵەی (بـــــــا) بزانین, بەڵام لەپڕ (بـا) ئـاراستـــە و ڕێڕەوەكـــــەی دەگۆڕێت و ئەمـــــەش كــاریگەریی لەسەر دروست بــــوونی هــــــەور و پاشـــانیش بــــــاران دەبێت, پلەی گەرمی كەش دەپێون و دەگونجێت لەپڕ بارستەیەك لە هەوای سارد یان هەوای گەرم بێت و پلەی گــــەرمی بگـۆڕێت… یاخود لەو كاتەی هەڵمی ئاو ساردییەكی تەواوی هەیــــە بەڵام لــــەپڕ ئەو دۆخەش دەگۆڕێت, هــــەروەهــــا بۆ ئەوەی بــــــاران ببـــــارێت پێـــــــویستـــــە دەنكۆڵــــەی پیتاندن هەبێت كە بریتین لـــــــە خـــــۆڵ و تـــــــۆز و كەمێكیش خــــــــوێ‌ كــــە لەگـــەڵ بەهەڵم بوونی ئاوی دەریاكانەوە بەرز دەبنــــــەوە، ئەگــــــەر ئـــــــەم دەنكــــۆڵانــــــە ساف بوون ئــــــەوا بـــــــەهۆیـــەوە دەزانرێــت بــــــاران دەبارێـــــت یــان نابــــارێت، ئەگەر خــــوار وخێچ وســـــاف نەبـــــوون ئـــەوا ئەگەری بـــــــاران بارین بـــــــە ڕێژەیەكی دیاری كراو دەبێت, دەووترێت ئێستـا بەو جۆرەیە بەڵام لەپڕ تەپوتۆزێك دێت و هــــاوكێشەكـــــە تێــــك دەدات, زاناكـــــان دەڵێن چــــەند هـەوڵ دەدەین لـــــــــە ڕوویەكــــــەوە ووردتربیــــن لــــــــە پێشبینییەكەماندا بەڵام لـــە ڕوویەكی ترەوە لێمان تێك دەچێت.
سەر چاوەكان:
– قورئانی پیرۆز.
– 
تەفسیری ئاسان بۆ تێگەیشتنی قورئان/ م. بورهان محمد أمین.
– 
المعجزات القرێ‌نیە: هارون یحیی.
– 
أیات اللــه فی اڵافــــاق: شێـــخ عبدالمجید الزندانی.
– 
الروعە فی كل مكان: هارون یحیی.
– 
الطقس: روی ودكوك.
– 
الگقس: سی ئەی بی بروكس.
– 
ئەم بابەتانەش لە ئینتەرنێتەوە سوودیان لێ‌وەرگیراوە:
موحازەرەیــەكی (عبدالمجیـــد الزندانی)/ كەناڵی جەزیرە: 24/2/2002.
بابــــەتێكی (ئەندازیار د. مصطفی محمد جمال – مامۆستا لە كۆلێژی ئەندازیاریی زانكۆی ئەسكەندەریە–مصر).
چــەند بابــەتێكی (پرۆفیسۆر د. زغلــول النجار).

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ژماره‌ ٩ ی گۆڤاری هه‌يڤ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top