You Are Here: Home » بابەتەكانمان » كەناڵی ناشنال جیۆگرافیك ئیعجازی فەرموودەیەك ڕووندەكاتەوە

كەناڵی ناشنال جیۆگرافیك ئیعجازی فەرموودەیەك ڕووندەكاتەوە

كەناڵی ناشنال جیۆگرافیك
ئیعجازی فەرموودەیەك ڕووندەكاتەوە

پێغەمبەری سەروەر ﷺ دەفەرموێت:

(ألم تروا إلى البرق كيف يمر ويرجع في طرفة عين)! صحیح مسلم..

واتە: (ئایا هەورە بروسكەتان نەبینیوە كە چۆن لە ماوەی چاوتروكاندنێكدا دەڕوات و دەگەڕێتەوە؟!)
لەم باسەدا دەبینین، كە پێغەمبەر بە وردییەكی سەرسووڕهێنەر لە قۆناغەكانی هەورە بروسكە دواوە، تەنانەت كاتی ڕوودانەكەشی دیاری كردووە. لەوانەیە بەلامانەوە سەیر بێت گەر بزانین ماوەی پێویست بۆ ڕوودانی بروسكەیەكی هەور هەمان كاتە كە بۆ چاوتروكاندنێك پێویست دەبێت! ئەمەش دەیسەلمێنێ‌ كە پێغەمبەر ﷺ چەند شتێكمان بۆ باس دەكات، كە تەنها بە ئامێرە پێشكەوتووەكانی وێنەگرتن (كە لە چركەیەكدا هەزار وێنە دەگرێ‌) توانیومانە بیبینین.
لێرەدا پرسیارێك دێتە پێش: ئەگەر پێغەمبەر ﷺ ڕەوانەكراوی خوای گەورە نەبوایە، ئەم زانیارییە وردانەی لە كوێ‌ بوو كە دۆزینەوەیان كاری لێكۆڵینەوە و، توێژینەوەی زانستیی پتر لە دوو سەدەی خواست؟!
هەورە بروسكە چۆن ڕوو دەدات؟
زانایان بۆیان دەركەوتووە كە هەورە بروسكە بە چەند قۆناغێكدا دەڕوات، گرنگترینیان قۆناغی (ڕۆشتن و گەڕانەوە)یە، ئەوەبوو توانییان وێنەی ئەو قۆناغانە بگرن و، دڵنیا بوون لەوەی كە بروسكە لە هەورەوە دادەبەزێت و پاشان دەگەڕێتەوە بۆ ناوی!!
ئایا پێغەمبەری مەزن ﷺ چــۆن لەم دیاردە ئاڵۆزە دواوە؟ ئایا فەرمایشــتی ئەو سەروەرە تێكەڵ بە ئەفســـانەی ئەو چەرخە بووە كە تیایدا ژیاوە؟ كە پێیان وا بووە ڕووداوێكی پیرۆزە و، پەیوەستە بەو بتانەوە كە گوایا سزای سەرپێچیكارانیان دەدەن!! خەڵكی سەدەی حەوتەمی زاینی (سەردەمی پێغەمبەر)، لەو باوەڕەدا بوون كە: خوایەك (بتێك) بۆ هەورە بروسكە هەیە بە ناوی: ”زیووس“!! تەنانەت زیرەكترین مرۆڤی جیهان لەو ڕۆژەدا ئەم باوەڕەی هەبووە!
ئایا بەچاوی ئاسایی سەركەوتن و گەڕانەوەی بروسكە دەبینرێت؟
با لەم بابەتەی كەناڵی ناشناڵ جیوگرافیك وەڵامەكەمان دەست بكەوێت: خێرایی بروسكە ئێجگار زۆرە، دەگاتە نزیكەی 300000 كیلۆمەتر لە چركەیەكدا!
ئەگەر بروسكە ئەو خێراییە گەورەیەی هەیە، چۆن هاتن و گەڕانەوەكەی دەبینرێت؟ بێگومان ئەستەمە، بەڵام لە ئێستادا بە كامێرای تایبەت و پێشكەوتوو وێنەی دەگرن، لە به‌رنامه‌یه‌كی دۆكیۆمنتاری كه‌ناڵی(ناشنال جیۆگرافیك)دا له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا به‌و كامێرا پێشه‌كه‌وتوانه‌ پیشانی ده‌دات و ده‌ڵێت: كاتێك كرداری بروسكە دەبینین و ئاسمان ڕووناك دەكاتەوە، بێگومان ئەوەی دەیبینین گەڕانەوەی برووسكەكەیە، كاتێك لە زەویەوە بۆ هەورەكە دەگەڕێتەوە. بڕوانە چۆن باس لە گەڕانەوەی بروسكە دەكات و ڕاستی فەرموودەكە دەسەلمێنێت، پێغەمبەرﷺ ئەم زانیاریەی چۆن زانی؟ لە كاتێكدا بە چاو نابینرێت؟
هەروەها له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدۆیی تردا ده‌ڵێت: بۆچونێكی هەڵە هەیە كە تا ئێستا وا دەزانین ئەو ڕووناكیەی لە بروسكەوە دەیبینین، بەرەو زەوی دێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە گەڕانەوەی بروسكەكەیە بەرەو ئاسمان، چونكە بروسكە بە تەنیا یەك ڕێگا بەرەو زەوی ناگرێتەبەر، بەڵكو سوڕێكی شێوە بازنەیی هەیە، كە دێت و دەگەڕێتەوە بۆ ئاسمان، ئەوەشی دەیبینین هێڵی كۆتایی بازنەكەیە.
ئەگەر موحەممەدﷺ كەسێكی ئاسایی بوایە و پێغەمبەر نەبوایە، چۆن زانی بروسكە هەر دابەزینی نیە، بەڵكوسەركەوتنەوەشی هەیە!؟ بە خێراییەكی زۆریش كە چاو تروكانە!؟ ئایا ئەمە ئیعجازێكی ڕۆشن نیە بۆ هەموو ئەوانەی بە گومانن بەرامبەر پێغەمبەرایەتی موحەممەد؟ ئەو لە ژینگەیەكی بیاباناوی ژیاوە كە باران و بروسكەی نیە یان زۆر كەمە، هەتا لێكۆڵینەوەی لەسەر بكات، خۆ ئەگەر بروسكە زۆریش بێت، توانای فێربوونی ئەم زانیاریەی هەر نەبوو، ئایا پێغەمبەرﷺ كامێرای پێشكەوتووی لەبەردەستدا بووە، تا جوڵە نهێنیەكانی برووسكە و خێراییەكەی بگرێت؟ ئەگەر ئەمە نیگای خودایی نەبێت، باسكردنی ئەم زانیاریانە لەو كاتەدا بۆ بێباوەڕانی مەككە چ بەرژەوەندی و سوودێكی هەبوو؟ ئایا بەمە وازیان لە بتپەرستی دەهێنا؟ بێگومان نەخێر بەڵام بۆ دەرخستنی ڕاستێتی پەیامەكەیەتی بۆ ئێمە و نەوەكانی داهاتوو.
هەروەها لەگرته‌یه‌كی ڤیدۆیی تردا، باس لە خێرایی بروسكە وەك چاوتروكان دەكات، وەك لە فەرموودەكەدا هاتوە: چەندین ئەمپێر و ملیۆنان ڤۆڵتیە لەم بروسكانەوە بەرەو هەورەكان دەگەڕێنەوە. هەورە بروسكە لە چاوتروكانێكدا شەوق دەداتەوە. بە جۆرێك كە مرۆڤ بە چاوی ئاسایی زۆر ئەستەمە بیبینێت. هەروەها بە شێوازی ئاسایی باو ناتوانرێت وێنەی بگیرێت.
بۆ ئەوەی بتوانیت وێنەیەكی ڕوونی ئەو شەوقی بروسكەیە بگریت. كە هەموو وردەكاریەكانی دەربكەوێت تێیدا. پێویستی بە دەزگا و ئامێری وێنەگرتنی زۆر خێرا هەیە لەگەڵ ئامێری ئەلكترۆنی دەمودەستدا. لە ڕێگەی ئەو كامێرا تازانەوە، كە دەتوانێت 10 هەزار گرتە لە یەك چركەدا وێنە بگرێت. واتە خێرایی ئەم ئامێرانە 400 جار زیاترە لە هەر كامێرایەكی تری پیشەگەر.
وەك لەم فیلمەی ناشنال جیۆگرافیك بە كامێرای تایبەت و پێشكەوتووی ڤیدۆیی بروسكە گیراوە:

http://natgeotv.com/ae
لەمەشەوە بۆمان دەردەكەوێت كە سەروەرمانﷺ ئەم زانیاریەی لە خۆیەوە نەگەیاندووە، بەڵكو نیگایەكە لەو زاتەی ئاگاداری هەموو نهێنیەكانی ئاسمان و زەویە.

سه‌رچاوه‌:

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top