یادی خوا و ئارامیی دڵ
یادی خوا و ئارامیی دڵلێكۆڵینهوهیهكی نوێ ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو، كه دووباره‌كردنه‌وه‌ی ناوه‌پیرۆزه‌كانی خوای گه‌وره به‌تایبه‌ت ناوی (الله) كاری جه‌سته زیاتر به‌ره‌و ئارامیی ده‌بات….
|
چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیسلامیی و ئه‌مریكیی ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه، كه بیركردنه‌وه له خوای گه‌وره له ئازاره‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه، لێكۆڵه‌ره‌وان ئه‌وه‌یان بۆده‌ركه‌وت، كه ئه‌و مرۆڤه‌ی باوه‌ڕی به‌خوا هه‌یه و ئه‌و بڕوایه‌ی هه‌یه، كه خوای گه‌وره توانای شیفادانی هه‌یه، زیاتر به‌ره و چاكبوونه‌وه ده‌چێت، له كه‌سی بێباوه‌ڕ، كه بڕوای به بوونی خوا نییه… لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی ڕوونكرده‌وه، شێوه‌ی ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی له مێشكه‌وه ده‌رده‌چن له كاتی بیركردنه‌وه له خوادا ده‌گۆڕێن، بۆیه پزیشكان ئامۆژگارییده‌كه‌ن، كه پێویسته له‌كاتی نه‌خۆشیدا یادی خوا بكرێته‌وه و نزابكرێت، ئه‌مه‌ش هاوكارییان ده‌كات بۆ چاكبوونه‌وه. به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیی درێژخایه‌نیان هه‌یه… هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، كه یادی خوای گه‌وره ده‌ردانی هۆڕمۆنه‌كان ڕێكده‌خات و كاری دڵ باشتر ده‌كات و وایلێده‌كات زیاتر ئارام بێت. پاك وبێگه‌ردیی بۆ ئه‌و خوایه‌ی فه‌رمانی پێكردووین یادی زاتی گه‌وره‌ی بكه‌ین و یادی خۆی كردووه‌ته هۆی ئارامیی دڵه‌كان، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ((الَّذِينَ ءَامَنُوا وَ تَطمَئنُّ قُلُوبُهُم بِذِكْرِ اللَّهِ أَلا بِذِكرِاللَّهِ تَطمَئنُّ الْقُلُوب)) الرعد 28 |