موسوڵمان بوونی مێرووزانێكى ئه‌مه‌ریكى
موسوڵمان بوونى مێرووزانێكى ئه‌مه‌ریكى
ئاماده‌کردنی باوکی هاوکار
لێكۆڵه‌ره‌وه ومێرووزانى به‌ناوبانگى ئه‌مه‌ریكى (جۆن سه‌ن بایه‌ر) گه‌نجێكى خوێن گه‌رم و زانایه‌كى بلیمه‌ته له بوارى مێرووزانى دا، هه‌ر به موسڵمان بوونى یه‌كسه‌ر ناوى خۆى دهگۆرِێت به (یه‌حیا) …
یه‌حیا باسى چۆنێتى ئیسلامبوونى خۆى ده‌كات و ده‌ڵێت: بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ به ئیشوكارى رِهسمى له (میسر) مامه‌وه و له ماوه‌ى ئه‌و دوو ساڵه‌دا له نزیكه‌وه و به ورديى سه‌رنجى ژیانى كۆمهلاَیهتى و گوزه‌ران و هه‌ڵسوكه‌وتى خه‌ڵكى میسرم ده‌دا، له‌و ماوه‌یه‌دا بۆم ده‌ركه‌وت كه يهیوهندييه كۆمهڵایهتىیهكان له‌و وڵاته‌دا زۆر به‌تینه، به جۆرێك كه رِێز و خۆشه‌ویستى و گیانى هاوكارى و هاریكارى باڵى كێشاوه به‌سه‌ر خه‌ڵكى دا، ئه‌مه جگه له يهیوهندىيه خێزانىیهكان كه له لوتكه‌ى جوانى و بهرزيدایه، به‌جۆرێكى وا كه نموونه‌یان له كۆمه‌ڵگاى ئهمهریكىدا نييه، من خۆشم هه‌ستم بهوپهرِى ئاسوده‌یى و كامه‌رانى و دڵشادى ده‌كرد، من له‌و میانانهدا بۆم ده‌ركه‌وت كه هۆى ئه‌و ژیانه ئاسودهییهیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان پابه‌ندن به یاسا و رێوشوێنه ئیسلامىیهكانهوهو ته‌نها ئاینى ئیسلامه كه هه‌ڵیان بنێت بۆ ئاوا رِهفتارێك.
ئینجا ده‌ڵێت: من له‌و دوو ساڵه‌دا و له میانه‌ى ئیشه‌كه‌م و هه‌ڵسوكه‌وتم له‌گه‌ڵ زاناكانیاندا بۆم ده‌ركه‌وت كه زۆر ئاماژه‌ى زانستى له قورئاندا هه‌یه و به تایبه‌تى له بوارى مێرووزانيدا كه خۆم تێیدا يسيۆرِم، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ى زیاتر سه‌رنجى راِكێشام ئه‌و دڵسۆزى و گورجوگۆڵى و رِاستىیهتیه بوو كه تیایاندا به‌دیم ده‌كرد، رِۆژانه به تایبه‌تى له مانگى رِهمهزاندا بهرِۆژ بهرِۆژوو ده‌بوون و كار و فرمانى خۆشیان ئه‌نجامده‌دا، به‌بێ ئه‌وه‌ى ماندوو بوون و بێتاقهتىیان ڵێوه دیاربێت، ئێوارانیش دواى رِۆژوو شكاندن ده‌ستیان ده‌كرد به نوێژى ته‌راویح، منیش هه‌رچه‌نده زمانى عه‌ره‌بیم نه‌ده‌زانى به‌ڵام به‌هۆى هاورِێكانمهوه كتێبى ئینگلزیم ده‌ستده‌كه‌وت كه به‌هۆیانه‌وه باش له ئیسلام گه‌یشتم و به قه‌ناعه‌تى ته‌واوى خۆمه‌وه موسوڵمان بووم، و برِواشم وایه كه ئیسلام ئاین و رِژێمێكى وایه كه ئه‌رك و مافه‌كانى هه‌موو تاكێكى تێدا يارێزراوه.
(بایه‌ر) په‌یمان ده‌دات كه ئه‌و ئیسلامه بگه‌یه‌نێت به هاوزمانه‌كانى خۆى له ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵێ ئا به‌و جۆره گهرِانهوه بۆ ئاینى ئیسلام، ئاینى فیتره‌تى مرۆڤایه‌تى له ناوه‌نده زانستيیهكانهوه دهستثێدهكات، رِۆژههڵاتناسى فهرِهنسیش (جاك بیرك) له میانه‌ى وتارێكى دا به ناوى (تێكه‌ڵى یه‌ك له نێوان داهێنراوه نوێیه‌كان و شارستانييهتدا)كه له كوه‌یت يێشكهشى كردبوو ده‌ڵێت: (ئاینى ئیسلام ئاینى دوارۆژى مرۆڤایه‌تى ده‌بێت، چونكه موسڵمانه‌كان توانایه كى وایان هه‌یه كه ببنه خاوه‌نى شارستانیهكى وا كه جێگاى ئه‌م شارستانى یه ماددیه‌ى ئێستا بگرێته‌وه، و ئه‌وان خاوه‌نى هێزێكى رووحى و گیانى مه‌زن، و كهلهيورێكى رِهسهنن)
سه‌رچـاوه: گـــۆڤــــارى ( التـربــیـة الاسلامیة )