You Are Here: Home » بابەتەكانمان » موسڵمانبوونی قەشەیەك پێش 900 ساڵ

موسڵمانبوونی قەشەیەك پێش 900 ساڵ

موسڵمانبوونی قەشەیەك پێش 900 ساڵ

ن: ئەندازيار عوسمان

قەشە ئینسلیم تۆرمیدا لە ئەندەلوس لە ساڵی 600ی كۆچیدا لە دایكبووە و، لە شەش ساڵیيەوە خراوەتە بەر كەنیسە و بەردەوام تیایا ماوەتەوە و دایك و باوكی سەردانیان كردووە و زۆر بلیمەت و هەڵكەوتووبووە، بۆیە لە تەمەنی 16 ساڵیدا گەورەی قەشەكانی ئەوروپا زۆر پێی سەرسام دەبێ ‌و، دەیكات بە سكرتێری خۆی و، لە هەموو كۆبوونەوەكانیدا بەشداردەبێت، كلیلی هەموو كەنیسەكەی دەداتێ ‌تەنها كلیلی ژووری دیاریەكانی نەبێت.

لە تەمەنی 26 ساڵیدا ڕۆژێك لە كۆبوونەوەیەكدا كە ئەم لەجیاتی گەورەی قەشەكان ئامادە دەبێ‌ مانای (البارقلیط) دەخەنە بەر باس و لێكۆڵینەوە كە لە ئینجیلدا هاتووە وهەریەكە شتێك دەڵێن، كە ئەمە بۆ گەورەی قەشەكان دەگێڕێتەوە ئەویش دەڵێت: ئەو مانایانە هیچی ڕاست نین، پێی دەڵێت: ئەی تۆ دەزانیت مانای چییە؟ دەڵێت: بەڵێ‌، تۆش بگەیتە تەمەن و پلەی من دەیزانی، ئەمیش كە عاشقی گەیشتن بە هەق بوو، زۆر لێی پاڕایەوە و دەست و قاچی ماچ كرد پێی بڵێ: ئەویش وتی: پێت دەڵێم بەڵام تا دوای مردنی من نابێت باسی بكەیت ئەگینا ئینكاری دەكەم و دەڵێم وام نەوتووە، ئەویش پەیمانی دەداتێ‌ و ناوبراو دەڵێت: ئەو ناوە یانی ئەو كەسەی كە زۆر سوپاسگوزاری خوایە (أحمد) (ومبشرا برسول يأتی من بعدي اسمه أحمد) كە ئەویش مەبەست موحەمەدە، وتی: ئەی باشە بۆ موسڵمان نابیت؟ وتی: ئەی نەتخوێندۆتەوە لە ئینجیلدا كەخۆشەویستی دونیا هۆكاری هەموو تاوانێكە! منیش لەبەر دونیا و بەرژەوەندی ناتوانم ئیمان بهێنم بە محمد.

ئەمە وای لە ئینسیلیم كرد واز لەقەشەیەتی بهێنێ‌ و لە ئەوروپاوە بێتە تونس و ببێتە وەرگێڕی فەرمانڕەوای تونس و موسڵمان بوو ناوی خۆی كرد به (عبدالله الترجمان الاندلسی) و كتێبێكی نووسی بە ناوی (تحفە الاریب فی الردعلی أهل الصلیب)..

11

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top