You Are Here: Home » 2014

گرنگی کواڵیتی ژیان

گرنگی کواڵیتی ژیان                                                                                                                                                                     نوسینی: شەماڵ موفتی   کواڵیتی ژیان پێوەرێکە بۆ خۆشگوزەرانی وەک  پێوەری (جی دی پی ) بەکاردێت بۆ پێواندنی بەردەوامبونی وڵات و کۆمەڵ. خۆشگوزەرانی : وەسفێکە بۆ دۆخی تەندروستی و کامەرانی و رەفاھییەت , چەمکێکی نادیارە و چەند رەھەندێک ...

Read more

ئاگاداری ئەزموونی سۆزداری شكستخواردوو بن!!

ئاگاداری ئەزموونی سۆزداری شكستخواردوو بن!! ن: عبد الدائم الكحیل و: بەرزان ئەبوبەكر ئەم ئیسلامە چەندە جوان ‌و قەشەنگە كاتێك پارێزگاری لە مرۆڤی باوەڕدار دەكات ‌و ڕێگری لێ دەكات كە شوێنی هەوا و ئارەزووەكانی بكەوێت، پاك ‌و بێگەردی بۆ خودای میهرەبان، ئەمڕِۆ ڕۆژئاوا گەیشتوون بەو ڕاستییە! توێژینەوەیەكی نوێی زانستی: زانایان ئەمڕۆ جەخت دەكەنەوە كە تەنگژە سۆزدارییەكان تەنها گرفتێكی تایبەت بە هەرزەكاران نییە، بەڵكو هە ...

Read more

ئیعجازی زانستی قورئان

ئیعجازی زانستی قورئان ن: عبدالمجيد زنداني خوای بەتوانا دەفەرموێت: (سنریهم ایاتنا فی اڵافاق وفی أنفسهم حتی یتبین لهم أنه الحق أولم یكف بربك أنه علی كل شی‌ء شهید ) فصلت53 واتە: لە داهاتودا نیشانەكانی خۆمانیان لە ئاسۆكان و لە خودی خۆیاندا نیشان دەدەین هەتا بۆیان دەربكەوێت قورئان هەقە و وتەی خودایە، ئایا خودا بەس نیە بەوەی كە بەسەر هەموو شتێك ئاگادارە. ئەم ئایەتە بەڵێنی خودایە و لەم سەردەمەی ئێستاماندا خودا هێن ...

Read more

دووه‌م:گرنگی زانستی یەكتاپەرستی لە ئایندا

گرنگی زانستی یەكتاپەرستی لە ئایندا باوەڕ بنمای كارە : پرسیار: بۆچی خوای گەورە تەنها كار لە باوەڕدار وەردەگرێت ؟ وەڵام : ئەوانەی باوەڕیان بەخوانیەو ئومێدیان بە پاداشتی نیە و لە سزای ناترسن و كردەوەكانیان لەبەر خوانیەو نایانەوێت رەزامەندی خوای خۆیان بەدەست بێننو حەڵاڵو حەرامیی كارەكانیان بەلاوە گرنگ نیە ئەوانە شایستەی پاداشتی كردەوەكانیان نین ئەگەرچی چاكیش بن ، لەبەر ئەوەی ئەوانە بێ‌ باوەڕن و مەبەستیان وەرگرت ...

Read more

زانستی یەكتاپەرستی وەرزی یەكەم

وەرزی یەكەم زانستی یەكتاپەرستی پێناسی : پرسیار: زانستی یەكتاپەرستی چیە ؟ وەڵام : ئەو زانستەیە دەگەڕێت بەدوای چەسپاندنی بیروباوەڕە ئاینیەكان بە بەڵگەی ژیری و دەقی كە لەڕێیانەوە تەواوی گومانەكان دەسڕێتەوە ، ئەو زانستەیە كە ناڕەوایی بێ‌ باوەڕان رو گومان دروستكردن و درۆكانیان دەردەخات ، ناخەكان بەهۆیەوە جێگیر دەبن ، دڵی باوەڕ ڕو لە دڵنیایی دەكەن ، بۆیە بە زانستی یەكتاپەرستی ناوزەد كراوە لەبەر ئەوەی گرنگترین لێك ...

Read more

چۆنیەتی پەڕینەوەی پێغەمبەر موسا (علیە السلام) و شوێنكەوتووانی لە دەریای سوور…

چۆنیەتی پەڕینەوەی پێغەمبەر موسا (علیە السلام) و شوێنكەوتووانی لە دەریای سوور...   ن: ئەندازیار شاهۆ رشید غفور بەرپەرچدانەوەی هەواڵی ناڕاستی جولەكە لەسەر كەرت بوونی دەریای سوور... كاتێك پێغەمبەر موسا (علیە السلام) و شوێنكەوتووانی لە بەنی ئیسرائیل بێ‌ هیوا بوون لە زوڵم و ستەمی فیرعەون و دار و دەستەكەی, خوای گەورە وەحی ناردە خوارەوە بە موسا (علیە السلام )ی فەرموو لەو شارە دەرچن ئەوانیش بڕیاریاندا كۆچ بكەن ...

Read more

خوای گەورە باس لە ڕەنگی سەوز دەكات

خوای گەورە باس لە ڕەنگی سەوز دەكات لەنێو هەمو ڕەنگەكانی دیكەدا ڕەنگی سەوز ئەو ڕەنگەیە كە خۆشی و جوانیەكی بێ‌ وێنە دەبەخشێت بە دڵ و دەرونی مرۆڤەكان، بەردەوام ڕوبەرێكی فراوانی ئەم سەرزەویە خۆی دەڕازێنێتەوە بەو ڕەنگە دڵڕفێنە، با سەرنج بدەین و بزانین چۆن دەبو ئەگەر هەمو چیاكان و دەشتەكان و دۆڵەكان وشك و ڕوتەن و بێ‌ ڕوەك و سەوزایی بونایە؟ خوای گەورە سەرنجمان بۆ ئەو دیمەنە جوانەی ڕوەكەكان ڕادەكێشێت و دەفەرموێت: [ ...

Read more

بۆیەی زەیتون

بۆیەی زەیتون و: رامان عبدالخالق خودای گەورە دەفەرموێت: (ۆشَجَرَەً تَخْرُجُ مِنْ طوڕ سَیْنَا‌ء تَنْبُتُ بِالدُّهْنِ ۆصِبْغٍ لِلا‌كِلِینَ﴾ (المؤمنون: 20) واتا:(درەختێکیشمان بۆ رواندون کە لە کێوی طور لە بیابانی سینا سەوز دەبێت کە زەیت و بۆیەی لێدەردەهێنرێت ئامادەیە بۆ کەسانێک کە دەیخۆن، مەبەست درەختی زەیتونە ...) تەفسیری ئاسان. لەم ئایەتەدا خوای گەورە مرۆڤەكان منەت بار دەكات و، ئەم شێوازەش لە دەربڕیندا بونی سو ...

Read more

خوای گه‌وره‌ به‌رده‌وام‌ ئایه‌ته‌كانی خۆیمان پیشان ده‌دات

خوای گه‌وره‌ به‌رده‌وام‌ ئایه‌ته‌كانی خۆیمان پیشان ده‌دات ئه‌وه‌ گه‌وره‌یی و پیرۆزیه‌ كه‌ موعجیزه‌كانی قورئان له‌گه‌ڵ هه‌وڵی زۆریشدا بۆ تێگه‌یشتن لێیان چه‌ند سه‌ده‌یه‌كی درێژ خایه‌ن به ‌شاراوه‌ی بمێننه‌وه‌، تا خوای گه‌وره‌ له‌كاتی گونجاودا ده‌ریده‌خات، بۆ ئه‌وه‌ی ئا‌یه‌ته‌كانی خوای گه‌وره تا ڕۆژی دوایی‌ به‌ به‌رده‌وامی ڕێزدار و جێگیر بمێننه‌وه‌، ئه‌گه‌ر موفه‌سیره‌كانیش بیان توانیایه‌ هه‌موو قورئان ڕاڤه‌ بكه ...

Read more

پێڵاوی زیرەك

پێڵاوی زیرەك و: دەوەن بەكر پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم) باسی هه‌ندێك له‌ نیشانه‌ بچوكه‌كانی رۆژی دوایی ده‌كات و ده‌ڵێت: [والذي نفْسِي بِيدِهِ، لا تَقومُ الساعةُ حتى تُكلِّمَ السِّباعُ الإنْسَ، وحتَّى يُكَلِّمَ الرجلُ عَذَبَةَ سوْطِهِ، و شِراك نعلِهِ، و يُخبِرَهُ فخِذُهُ بما يُحْدِثُ أهلُهُ بَعدَهُ] صحيح الجامع – 7083، ‌به‌شێكی فەرمودە‌كە‌ باسی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌وا مرۆڤ له‌گه‌ڵ پێڵاوی خۆی قسه‌ده‌كات گه‌ر س ...

Read more

ئایا قوربانیکردن بەئاژەڵ لەناوبردنیان نییە ؟

ئایا قوربانیکردن بەئاژەڵ لەناوبردنیان نییە ؟ لەوەڵامداو بەپشتبەستن بەزانستی نوێ و بە ئامارەکانی دەزگا نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان دەڵێین : راستە هۆکاری پیسبوونی ژینگە زۆرن لەوانە : مرۆڤەکان ، کارگەکان ، هۆکارەکانی گواستنەوە ..هتد ، بەڵام گیانلەبەرانیش بەرێژەی (18%) رۆڵیان هەیە لەبەرزکردنەوەی پلەی گەرما بەهۆی دەردانی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن و میسان هەرچی ئاژەڵە کێوییەکانە یان ئەوانەی ئێمە گۆشتیان ناخۆین ، ئەوا ...

Read more

مێشی بێزراو شیفای نەخۆشییە!

مێشی بێزراو شیفای نەخۆشییە! لە ئەبی هورەیرەوە هاتووە كە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) فەرموویەتی: "ئەگەر مێش كەوتە ناو خواردنەوەی هەریەكێكتان با مێشەكە نوقم بكات تیایدا ئەوجا مێشەكە فڕێ بدات، چونكە لە باڵێكیدا دەرد هەیە و لە باڵێكیدا دەرمان هەیە." (ئەندازیارعەبدولدائیم ئەلكەحیل) دەڵێت: "ماوەیەك پێش ئێستا كەسێكی بێباوەڕ وتی: ئاخر ئێوەی موسڵمان چۆن باوەڕتان هێناوە بەو قسەیەی محەمەد كە دەڵێ:‌ ئەگەر مێش كە ...

Read more

پەیوەندی نێوان تەسبیحات كردن و ڕەزامەندی

پەیوەندی نێوان تەسبیحات كردن و ڕەزامەندی (د. ابراهیم ئەلسكران) دەڵێت: "یەكێك لەو شتانەی كە زۆر سەرنجی ڕادەكێشام ئەوە بوو كەسە بە یادەكان، ئەوانەی كە هەمیشە دەمیان پاراوە بە یادی خوا زۆر ئارام و ڕازین، بە ڕاشكاوی ئەم دیاردەی (تەسبیحات و ئارامی و ڕەزامەندییە) لە مێشكمدا بۆ من گرێ‌ نەدەدران پێكەوە، بەڵام كاتێك گەیشتم بە ئایەتێك لە قورئان ئەم نهێنییەی بۆ ئاشكرا كردم كە تەسبیحات كردن هۆكاری ئەو ئارامییەی دەروونە ...

Read more

خەوتن لە خواردن گرنگترە

خەوتن لە خواردن گرنگترە خوای گەورە خەوتن لە ڕیزی بەهرەكاندا دادەنێ‌ و بە ئارام بوونەوە و مت بوون ناوی دەبات، هەروەها بە مەرگی نەفس ئەیناسێنێ‌، شەویشی بۆ ئەو مەبەستە داناوە، هەستانیش لەخەو وەك ژیانەوەیەكی نوێ‌  پێناس دەكات، ئیعجازی ئەم چەند ئایەتەی خوارەوەش هەموو ئەو باسانەی لەخۆ گرتووە: (وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِبَاسًا وَالنَّوْمَ سُبَاتًا وَجَعَلَ النَّهَارَ‌ نُشُورً‌ا ﴿٤٧))(سورە الفرقان ). ...

Read more

دڵ لە نێوان قورئان و زانستدا

دڵ لە نێوان قورئان و زانستدا دڵ لە قورئادا تەنها دینەمۆی خۆێن نییە و بەس بەڵكو دڵ نیانی و قەلەقی، ترسان و ئازایەتی، نەرمی و ڕەقی، كەچبوون و نكولیكردن، خۆشەویستی و ڕق لێبوون، تێ گەیشتن و حاڵی نەبوون، تەنانەت بیركردنەوەش لە خۆدەگرێ‌، هەموو ئەوانە لە كارەكانی دڵن، بۆیە چاك بوون و سەلامەتی دڵ مایەی چاك بوون و سەلامەتی مرۆڤەكەیە و بە پێچەوانەشەوە پێچەوانە دەبێتەوە. ئەم ئایەتانەی خوارەوە بەڵگەن لەسەر ئەو كارانەی ...

Read more

ماوەی مانەوەی گەنم لە عەمبارەكاندا

ماوەی مانەوەی گەنم لە عەمبارەكاندا ئێمە باوەڕمان وایە هەرچی زانستێك هەیە لەسەر زەویدا خوا ئەسڵی ئەو زانستەی بۆ پێغەمبەر و ئوممەتێك ناردووە و هەمووشی بە ئاماژە یان بە ڕاشكاوی لە قورئاندا هەیە. یەكێك لەو زانستانەی كە پەیوەندی بە لایەنی ئابورییەوە هەیە وخەڵكی ئوممەتی پێغەمبەر دەتوانن سوودی لێوەربگرن شێوازی هەڵگرتنی گەنمە بۆ ماوەی (15) ساڵ بێ ئەوەی لە بەهای خۆراكی كەم بكات. یوسف پێغەمبەر (سەلامی خوای لێ بێت) خو ...

Read more

خەوتنی سێ سەد ساڵە

خەوتنی سێ سەد ساڵە   سورەتی (الكهف) كە ئاماژەیە بۆ تواناكانی گەنج لە گۆڕانكارییەكان و دانایی كەسانی بە تەمەن و ئەزموون، ئاماژەی فەرمانڕەوایەتی داد پەروەرانە و زۆر شتی تری تێدایە كە بە ڕاستی بە تەنیا خوا توانای ئەوەی هەیە. ئەوەی لێرەدا گرنگە و جێگەی بابەتەكەی ئێمەیە زمانی ژمارەیە، بۆچی خوای گەورە كاتێك باسی ژمارەی گەنجەكان دەكات ژمارەكەیان بە ئاماژە دەفەرموێ‌ بەڵام كە دێتە سەرباسی ژمارەی ساڵەكانی مانەوە ...

Read more

سیفەتەكانی جولەكە لە قورئانی پیرۆزدا

سیفەتەكانی جولەكە لە قورئانی پیرۆزدا ن: عەبدولدائم كەحیل  و: رامان عبدالخالق هیج كتێبێك نیە وەكو قورئان تایبەتمەندی هەموو شتێكی بە وردی رونكردبێتەوە، خودای گەورە باسی جولەكەكان دەكات و كۆمەلێك جیاكەرەوە و تایبەتمەندیان دەداتە پاڵ و، مێژوش ئەمە پشت راست دەكاتەوە، هەروەك ئێمەش لە رۆژگاری خۆمان ئەو سیفاتانەیان دەبینین: ئەوان خاوەن دڵێكی رەقن هەروەك خاوەن بانگەشەی درۆزنانەن، خودای گەورە دەفەرمێت: (وَلَا تَلْبِس ...

Read more

بیریاری و گەشەی ڕۆح ڕزگارییە

بیریاری و گەشەی ڕۆح ڕزگارییە مرۆڤ هەركات قاڵبوویەوە لەگەڵ دونیا و بەدەمەوە چوونی داواكانی لەش و دەروون، هەست بە ماندوو بوونێكی زۆر و بۆشایی ڕۆحی دەكات، بۆیە بە دوای پاكیزەیی و ئارامیدا دەگەڕێ‌ و نەبینراوە هیچ شتێك ئەوەندەی تەنیا بوونەوە و بیركردنەوەی ئیجابی باش بێت بۆ ڕزگار بوون لەو بێزاریە. بۆیە بۆ ئەم مەبەستە هەندێ‌ كەس پەنا دەبات بۆ ئاوازێكی مۆسیقی یان یۆگا كردن. موسڵمانی ڕاستەقینەش پەنا دەبات بۆ دەرمانخ ...

Read more

دوو ساڵ شیردان و ئیعجازی قورئان

دوو ساڵ شیردان و ئیعجازی قورئان خوای گەورە لەم سێ‌ شوێنەی قورئاندا بە ڕوونی باسی شیردانی دایك بۆ مناڵەكەی ڕوون دەكاتەوە: لە سورەتی بەقەرەدا دەفەرموێ‌: (وَالْوَالِدَاتُ يُرْ‌ضِعْنَ أَوْلَادَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ ۖ لِمَنْ أَرَ‌ادَ أَن يُتِمَّ الرَّ‌ضَاعَةَ) .( سورە البقرە الایە 233) دایكان دووساڵی تەواو شیر بە مناڵەكانیان دەدەن بۆكەسێك كە دەیەوێت شیری تەواو بە مناڵ بدات. خوای گەورە لەم ئایەتەدا لە شێوە ...

Read more

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top