You Are Here: Home » 2013 (Page 4)

ئیبن خەلدون

ئیبن خەلدون م. جمال محمد أمین مێژونووس و پەروەركاری بەناوبانگی ئیسلامی ئیبن خەلدون كە هەرگیز ناتوانرێت شوێنپەنجەكانی لەو بووارە گرنگانەی ژیاندا فەرامۆش بكرێت. زانا عبدالرحمن موحەمەد كوڕی خەلدون لە ساڵی (1332) ز لە تونس لەدایك بووە و لە بنەچەدا سەر بە بنەماڵەی كندەی عەرەبین. ئیبن خەلدون هەر لە منداڵیەوە فێری ڕێزمانی عەرەبی بووە لەسەر دەستی باوكی و بەشێكی زۆری زانستە مێژووییەكان و فەلسەفیەكانی لە زانا مەغریبی ...

Read more

هەور و هەورە بروسكە

هەور و هەورە بروسكە زانایان سەلماندوویانە، كە هەورەكانی ئاسمان كێشیان بە ملیۆنان تەنە، واتە زۆر قورسن، چەند لێكۆڵنەوەیەك دەریانخستووە، كە هەورەبروسكە پێویستی بە هەورە قورسەكانە، كە بە هەورە كەڵەكەبووەكان ناودەبرێن. كەواتە ڕاستییە زانستییەكە دەڵێت: پەیوەندیی لە نێوان هەورە قورسەكان یان كەڵەكەبووەكان و ڕوودانی هەورە بروسكەدا هەیە، سەیر ئەوەیە، كە قورئان باسی ئەمەی بۆ كردووین و خوای گەورە دەفەرموێت: :(  هُوَ ا ...

Read more

زەردەخەنە

زەردەخەنە زانایان بۆیاندەركەوت، كە زەردەخەنە زانیاریی زۆر لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت، كە دەتوانێت كاربكاتەسەر هەستی نادیار(العقل الباطن)ی مرۆڤ، زەردەخەنە بەخششێكە كە دەتوانین پێشكەشی كەسانی تری بكەین، چونكە خۆشی دەخاتە دڵیانەوە، گەیاندنی زانیاریی بە ئاسانی ‌و زەردەخەنەیەكی جوانەوە كەشی نائارامی و شڵەژاویی دوردەخاتەوە، ئەمەیە كە پارە ناتوانێت بیكات، لێرەدا دەبینین زەردەخەنە لە پارە گرنگترە، بۆیە كەمترین بەخشینێك ...

Read more

وشكانی و ڕووبار

وشكانی و ڕووبار زانایان ئەوەیان سەلماندووە، كە ڕێژەی ئاو لەسەر ڕووی زەوی 71% و ڕێژەی وشكانی نزیكەی 29% یە، سەیر ئەوەیە، قورئان 33 جار وشەی (البحر) ناوبردووە، وشەی (البر) 13 جار، دەبینین كۆی وشكانی و ئاو بریتییە لە 33+13 = 46 ، ئەم ژمارەیە وشكانی و ئاو دەنوێنێت، بەمشێوەیە ڕێژەی دووبارەبوونەوەی (البحر) بەپێی ئەم كۆكردنەوەیە بریتییە لە 33 ÷ 46 ئەمەش یەكسانە بە نزیكەی 71%، كە ڕێژەی ئاوو دەریایە، بەهەمان شێوە ڕی ...

Read more

ناوەندی درۆ

ناوەندی درۆ زانایان تازەكی چەند تاقیكردنەوەیەكیان بەمەبەستی داهێنانی ئامێری دەرخستنی درۆ داهێنا، لە ئەنجامی ئەم لێكۆڵینەوەیەدا ئەوەیان بۆ دەركەوت، كە ناوچەی بەرپرس لە درۆ لای مرۆڤ بەشی پێشەوەی مێشكیەتی (Prefrontal Lobe) واتە ( الناصیە – پێشەسەر)، هەروەها ئەوەشیان بۆ دەركەوت، كە ناوچەی پێشەسەر لەكاتی هەڵەكردندا زۆر چالاك دەبێت، بۆیە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكەیان بەمشێوەیە كۆتایی پێهێنا: درۆ و هەڵە لە ناوچەی پێشەسە ...

Read more

دوكەڵی گەردوونیی

دوكەڵی گەردوونیی زانایانی ناسا(NASA) ئەوەیان سەلماندووە، كە گەردوون بڕێكی گەورە لە دوكەڵی تێدایە! هەندێك لەتەپوتۆزی گەرودوونییان هێنا و لە ئەنجامی پشكنینی تاقیگەییەوە ئەوەیان بۆ دەركەوت، كە دوكەڵە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی زۆرزووی گەردوون، وتیان باشترین وشە، كە گوزارشت لەم پێكهاتە زۆر بچوكانە بكات، وشەی (Smoke) واتە (دوكەڵ)ە، ئەوەی جێی سەرنجە قورئانی پیر‌وز پێش (14) سەدە باسی ئەمەی كردووە و خوای گەورە دەفەرمو ...

Read more

گیرانی خۆرو مانگ

گیرانی خۆرو مانگ كاتێك مانگ دەكەوێتە نێوان زەوی و خۆرەوە بەری تیشكی خۆرمان لێدەگرێت. ئەم دیاردە سروشتییە گەواهی لەسەر توانای خوای گەورە دەدات. بۆیە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت: (إن الشمس والقمر ایتان من ایات الله تعالی لا ینخسفان لموت أحد ولا لحیاته) [رواه البخاری](خۆرو مانگ دوو نیشانەو بەڵگەن لە نیشانەو بەڵگەكانی خوای گەورە، بۆ مردن و ژیانی كەس ناگیرێن).ئەم فەرمودەیە موعجیزەیەكی زانستی دەنوێنێت، ...

Read more

زۆربوونی بومەلەرزه

زۆربوونی بومەلەەرزه یەكێك لە نیشانەكانی نزیكبوونەوەی ڕۆژی دوایی زۆربوونی بومەلەرزەیە، ئەمڕۆ ئەم ڕاستییە دەبینین، بەجۆرێك هەزاران كەس بەهۆی بومەلەرزەوە گیانلەدەستدەدەن و ژمارەكە هەرلە زیادبوونیشدایە، بەدڵنیاییەوە سەردەمی پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) كەس نەیدەزانی لەم سەردەمەی ئێمەدا چی ڕوودەدات، بەڵام پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) بۆی باسكردووین و دەفەرموێت: (لا تقوم الساعە حتی یقبض العلم، وتكثر الزلازل)(رۆژی ...

Read more

كێوەكانی ئاسمان

كێوەكانی ئاسمان چەند وێنەیەكی نوێ لەبارەی كێوی ڕٍاستی لە هەور خراونەتەڕوو، هەر كێوێك بنی هەیە و لووتكەی هەیە و هەزاران مەتر بەرزدەبێتەوە، ئەم هەورانە كە سەرما تیاندا پێكدێت، هیچ كەس نەیدەتوانی پێش سەدەی بیستەم ئەم وێنانە ببینێت، سبحان الله، لە ئایەتێكی گەورەدا وەصفكردنێكی وردی ئەم هەورانە دەبینین: (وَيُنَزِّلُ مِنَ السَّمَاءِ مِنْ جِبَالٍ فِيهَا مِنْ بَرَدٍ فَيُصِيبُ بِهِ مَنْ يَشَاءُ وَيَصْرِفُهُ عَنْ مَنْ ...

Read more

لە نیشانەكانی ڕۆژی دوایی: مناڵی زۆڵ

لە نیشانەكانی ڕۆژی دوایی: مناڵی زۆڵ لێكۆڵینەوەیەكی ئەمریكی دەڵێت لەسەدا چلی دایكان لە ئەمریكادا شوونەكردوون، ئەو مناڵانەی هەیانە لە ڕێی پەیوەندی لە دەرەوەی پەیوەندی خێزانییەوە بوویانن، ئەم دیاردەیە لە وڵاتە ئیسلامییەكاندا دەستی بەبڵاوبوونەوە كردووە... ئایا پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) ئاماژەی بۆ ئەم دیاردەیەكردووە؟ پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) لەبارەی نیشانەكانی ڕۆژی دواییەوە دەفەرموێت: (ويكثر أولاد الزنا ح ...

Read more

هاوبەشی ژن بۆ پیاو

هاوبەشی ژن بۆ پیاو سەردەمی نوێ بە بەشداری كردنی فراوانی ژن لە هەموو بوارە سیاسی و ئابوورییەكاندا دەناسرێتەوە، ژن ئێستا پلەوپایەی لە ڕاگەیاندەكان و لە كارگەكان و لە خوێندن و لە بازرگانی دا هەیە، هەروەها چەندین دامەزراوەی تایبەت بە ژنانی خاوەنكار و هتد هەیە، ئەمە لە سەردەمی پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) شتێكی زانراو نەبووە، بەڵكو كەس پێشبینی نەدەكرد، بەڵام پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) ئاماژەی بەم دیاردەیە زۆر ...

Read more

ئایەتێك وای لە بێباوەڕێك كرد باوەڕبهێنێت

ئایەتێك وای لە بێباوەڕێك كرد باوەڕبهێنێت یەكێك لە گەورە بێباوەڕەكان لە ئەڵمانیا بڕیاریدا لێكۆڵینەوە لەبارەی قورئانەوە بكات بۆ ئەوەی هەڵەزانستییەكانی بدۆزێتەوەو لە ڕێیانەوە هێرش بكاتە سەر موسڵمانان و بەم هۆیەشەوە لەدین وەریانبگێڕێت، بەڵام ویستی خوای گەورە وابوو كە خەونێك ببینێت، لە خەویدا بینی كە خەریكە نوقم دەبێت لەو چركەساتەی نزیكی خنكانی بوو هاواری كرد: یا الله!! بەترسەوە خەبەری بووەو و دەیگوت چۆن دەبێت د ...

Read more

گەڕان بەدوای ژیاندا

گەڕان بەدوای ژیاندا پەیوەندیی ژیان بە ئاوەوەو بووەتە ڕاستییەكی بێگومان، بەجۆرێك كە زانایان ئەوەیان بۆ دەركەوتووە، كە بوونی ژیان بێ ئاو ئەستەمەو نابێت، هەر ئەمەشە پاڵیان پێوەدەنێت بۆ باوەڕبوون بەبوونی ژیان لەسەر مەریخ، دوای ئەوەی تازەكی بوونی ئاوی بەستوویان لەسەر ئەم هەسارەیە بۆ دەركەوت، ئەم ڕاستییە قورئانی پیرۆز ئاماژەی پێداوە بە ئاماژەیەكی ڕوون كاتێك خوای گەورە دەفەرموێت: (وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ ش ...

Read more

هەورە بروسكە ڕەحمەتی خوای گەورەیە

هەورە بروسكە ڕەحمەتی خوای گەورەیە زانایان دەڵێن ئەو بروسكانەی لە زەوی دەدەن بۆ سەلامەتی بەرگەهەوا زۆر پێویستن! ئەگەر هەورەبروسكە نەبێت ئەوا كەشی زەوی بە كارەبا شەحن دەبووەو ژیان نەدەماو بارانیش نەدەبوو... هەروەها زانایان دووپاتیدەكەنەوە، كە زەوی لە هەموو چركەیەكدا توشی زیاتر لە سەد لێدان دەبێت، واتا 8000000 لێدانی بروسكە لە هەر ڕۆژێكدا!! لە بەخشندەیی خوای گەورەیە، كە ئەم لێدانانە لە ناوچەی دوور لە ئاوەدانید ...

Read more

نوێژ‌و هاوسەنگی دەروونی

نوێژ‌و هاوسەنگی دەروونی نوێژ كاریگەریی دەروونی گەورەی هەیە، كاتێك باوەڕدار لە خشوعی نوێژدایە، ئەمە یارمەتی دەدات بۆ ڕامان وتەركیزكردن، كە باشترین ڕێگایە بۆ چارەسەری ماندوویەتی مێشك. هەروەها نوێژ ڕێگەچارەیەكی سەركەتووە لە چارەكردنی توڕەیی و هەڵچوون و مرۆڤ فێردەكات چۆن لەسەرخۆ‌و ڕەزامەندبێت و ملكەچ بێت بۆ خوای گەورە و فێری ئارامگرتن و خۆبەزلنەزانینی دەكات. ئەم شتانەش بەشێوەیەكی باش و پۆزەتیڤ كارلە كۆئەندامی د ...

Read more

نزمترین خاڵ

نزمترین خاڵ وێنەیەكی مانگە دەستكردەكان نزمترین ناوچە لە جیهاندا دەردەخات، ئەم ناوچەیە، ئەو شوێنەیە كە جەنگی نێوان فارس و ڕومەكان تێیدا ڕوویداوەو لەو جەنگەدا ڕۆمەكان دۆڕاون، قورئانی پیرۆز باسی ئەم ناوچەیەی كرووەو پێی ڕاگەیاندووین، كە جەنگەكە لە نزمترین ناوچەی وشكانی زەویدا ڕوویداوە، دەفەرموێت: (غُلِبَتِ الرُّومُ * فِي أَدْنَى الْأَرْضِ وَهُمْ مِنْ بَعْدِ غَلَبِهِمْ سَيَغْلِبُونَ * فِي بِضْعِ سِنِينَ) [الروم: ...

Read more

نەیزەكەكان

نەیزەكەكان زانایان دەڵێن ملیۆنان نەیزەك هەیە، كە ڕۆژانە دەكەونە سەرزەوی و زۆربەیان دەسووتێن لە سنووری بەرگەهەوای زەویدا، بەڵام ئەو نەیزەكانەی دەتوانن بەرگەهەواكە ببڕن لە ناوچەی دوور لە ئاودانی دەكەونە خوارەوە، ئەگەر وانەبووایە ئەوا مرۆڤ تووشی زەرەرو زیانی زۆر گەورە دەبوون... پاكی و بێگەردی بۆ ئەوخوایەی لە شەڕی ئەم نەیزەكانە پاراستوینی و دەفەرموێت: (وَجَعَلْنَا السَّمَاءَ سَقْفًا مَحْفُوظًا وَهُمْ عَنْ آَيَا ...

Read more

مس و ئاسمان

مس و ئاسمان زانایان دەڵێن لە ئاسماندا مس لە ئەنجامی پلەی گەرمیی زۆربەرزەوە پێكدێت، ئەم دۆزینەوەیە لەسەردەمی پێغەمبەردا كەس زانیاریی لەبارەیەوە نەبوو، بەڵام قورئانی پیرۆز باسی كردووە و خوای گەورە تەحەدای مرۆڤ و جنی پێكردووە، خوای گەورە دەفەرموێت: (يُرْسَلُ عَلَيْكُمَا شُوَاظٌ مِنْ نَارٍ وَنُحَاسٌ فَلَا تَنْتَصِرَانِ) (ئەگەر لەسنوور دەرچوون، بڵێسەی ئاگر هاوڕێ لەگەڵ مسی تواوەدا بۆ ڕەوانەدەكرێت، ئیتر شكست دەخۆن ...

Read more

كۆكردنەوەی ئاو زەویدا

كۆكردنەوەی ئاو زەویدا زانایان دەڵێن، كە بڕی ئاوی سازگاری هەبوو و كۆبووەوە لە ژێر زەویدا زۆر لە ئاوی سازگاری ڕووبارو دەریاكان زیاترە، ئەم دۆزینەوەیە تاڕادەیەك نوێیە، بەڵام بۆ پەڕتووكی خوای گەورە نوێ نییە، ئایەتێك هەیە، كە ئاماژە بە كۆكردنەوەی ئاو لەژێر زەویدا دەكات، خوای گەورە دەفەرموێت: (وَأَرْسَلْنَا الرِّيَاحَ لَوَاقِحَ فَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَسْقَيْنَاكُمُوهُ وَمَا أَنْتُمْ لَهُ بِخَازِنِ ...

Read more

كۆتایی خۆر

كۆتایی خۆر كاتێك ئەستێرە گەورە دەبێت و پیردەبێت دەتەقێتەوەو قەبارەكەی بچووك دەبێتەوەو دەبێت بە كورتەبنەیەكی سپی(قزم ابیچ)، بەجۆرێك پلەی گەرمی ئەم تەقینەوەیە دەگاتە 400 هەزار پلەی سەدی! زانایان دووپاتی دەكەنەوە، كە خۆرەكەی ئێمە دەگاتە كۆتایی خۆی و دەسوتێت، كردەی سووتانەكە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی قەبارەی خۆر بەپێی چەند قۆناغێك تا دەبێتە خۆرێكی بچووكی كز، ئایا سەیر نییە، كە ببینین قورئان باسی كۆتایی هاتنی خۆری ...

Read more

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top