You Are Here: Home » 2013 (Page 3)

چەند وێنەیەكی سەرنج ڕاكێشی بوڕكان لە هاوای

  چەند وێنەیەكی سەرنج ڕاكێشی بوڕكان لە هاوای.   كاتێك ئاگر و سوتاوی بوڕكانەكان تێكەڵ بە جوانی سروشت دەبن.   ئەم وێنانە لە لایەن وێنەگری بەناوبانگ (شون كینگ) وە گیراوە لە دورگەی (بوهوا) لە (هاوای)، كە تەمەنی (47) ساڵە و خۆشی دانیشتووی ئەو دورگەیەیە، پلەی گەرمی سوتاوی ئەم بوركانانە لە (1500) پلەی سەدی زیاترە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا كاتێك ئەو ئاگرە سوتێنەرە زۆر ترسناكە تێكەڵ بە سروشت دەبێت جوانییەكی بێ‌ وێنە و سە ...

Read more

ڕەواندنەوەی گومانێك سەبارەت بە ئیعجازی باسكردنی كونە ڕەشەكان لە قورئاندا

ڕەواندنەوەی گومانێك سەبارەت بە ئیعجازی باسكردنی كونە ڕەشەكان لە قورئاندا نوسین و ئامادەكردنی: خالد حسن علی دوای پێشكەوتنی زانستی گەردونی، لە كۆتاییەكانی سەدەی بیستەمدا، زاناكان چەند تەنێكی زۆر سەیر و نامۆیان لە گەردوندا دۆزیەوە، هەرچەندە زانا ئەنیشتاین لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ئاماژەی بە بوونی ئەم تەنانە كردبوو، بەڵام نەتوانرابوو ببینرێن و دەربخرێن، زانایان بینیان ئەستێرە زەبەلاحەكانی كە چەندین جار لە خۆر ...

Read more

مێروولە مردووەكانیان دەبەن بۆ گۆرستان!

مێروولە مردووەكانیان دەبەن بۆ گۆرستان! ئەمە وێنەی مێروولەیەكە كە مێروولەیەكی تری هەڵگرتوە و دەیبات بۆ گۆڕستان! پاك و بێگەردی بۆ ئەو خودایەی ئەم مێروولانەو چەندین گیانداری تری بۆ ئەم كردارە ڕێنمایی كردووە. لە لێكۆلینەوەیەكی تازەدا كە زانایانی سەرسام كردووە بۆیان دەركەوتووە كە چۆن مێروولەی ئەرجەنتینی تەواو پیَگەیشتو ئەتوانیَت لە ماوەی یەك كاتژمێر بە سەر مردنی مێروولەكەدا بیدۆزیتەوەو فڕیی بداتە دەرەوەی كۆمەڵگا ...

Read more

به‌هێزی مێرووله‌…..

به‌هێزی مێرووله‌.....     سایه فارس زاناکان ده‌ڵێن: مێرووله‌ ده‌توانێت گه‌ڵایه‌ک که‌ کێشه‌که‌ی ده‌ ئه‌وه‌نده‌ی کێشی خۆی یان بیست ئه‌وه‌نده،له‌وانه‌یه‌ زیاتریش به‌پێی قه‌باره‌ی خۆی هه‌ڵبگرێت، له‌ کاتی هه‌ڵگرتنی گه‌ڵاکه‌دا ته‌کنیکی ئه‌ندازه‌یی به‌کارده‌هێنێت ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیه‌وێ حسابی بکات یان چاوی لێبکات پێویستی به‌ کتێبێکی گه‌وره‌ له‌ هاوکێشه‌ی بیرکاری هه‌یه‌ (هاوکێشه‌کانی هاوسه‌نگ کردن). سبحان الله.... ...

Read more

پێغەمبەرمان قەدەغەی كردوە لێدان لە دەم وچاو ئەزانی بۆچی ؟

پێغەمبەرمان قەدەغەی كردوە لێدان لە دەم وچاو ئەزانی بۆچی ؟     سەیری ئەم دۆزینەوەیە زانستیە بكە كە ڕوو دەدات لە ئەنجامی لێدان لە دەم و چ   پێغەمبەرمان (د.خ) دەفەرموێت (اذا ضرب احدكم اخاه فلیتجنب الوجه) وفی روایە (اذا قاتل أحدكم فلیجتنب الوجه) رواه مسلم ئەگەر یەكێ‌ لە ئێوە لە براكەی یان لە كەسێكی دا با خۆی بپارێزێت لەدەم و چاوی . زانایان دەڵێن كە ئەمە مانای ئەوەیە كە لێدان قەدەغەكراوە لە دەم و چاو ، چونك ...

Read more

دەركەوتنی ئیعجازی فەرمودەكانی پێغەمبەر،(8 هەفتە) بۆ گەیشتن بە تەندروستییەكی نموونەیی:

  دەركەوتنی ئیعجازی فەرمودەكانی پێغەمبەر،(8 هەفتە) بۆ گەیشتن بە تەندروستییەكی نموونەیی:       نوسینی: دكتۆر كاوە فەرەج سەعدون   ئەمـــە ناونیشـــانی كتێبێكە كـــە زانای خۆراكـــزانی ئەمریكی ئەندریا وایــــڵد (Andrea Wild) بــە زمانی ئینگلیــزی داینـــــاوە, نـــــاونیشــــــــانی كتێبەكە بە زمانی ئینگلیزی بریتییە لـــــــە (8 Weeks to Optimum Health), ئــــەوەی ســـەرنج راكێشە ئەوەیە كــــە (ئەندریـــا ...

Read more

سوودەكانی وەرزشی ڕۆیشتن

    سوودەكانی وەرزشی ڕۆیشتن       (روی الترمذی عن علی رضی الله عنه قال: كان رسول الله صلی الله علیه وسلم إذا مشی كأنما ینحدر من صبب) كاتێك پێغەمبەرمان (د.خ) دەڕۆیشت وەكو ئەوە وابوو كە لە شوێنێكی بەرزەوە دابەزێتە سەر زەوی. ئەبە هورەیرەش (خ.ل) دەڵێت كەسم نەدیوە كە لە پێغەمبەر (د.خ) خێراتر بێت لە ڕۆیشتندا  (مارأیت احدا أسرع فی مشیه من رسول الله (ص) ...) ( قاچەكانی زۆر بەرز دەكردەوە وە بە بەهێزیش ...

Read more

ئه‌و پیاوه‌ی‌ فلیمه‌ خراپه‌كه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنا، چی‌ له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر ده‌ڵێت؟

ئه‌و پیاوه‌ی‌ فلیمه‌ خراپه‌كه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنا، چی‌ له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر ده‌ڵێت؟ له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: سۆران كه‌ریم   به‌رهه‌مهێنه‌ری‌ ئه‌و فیلمه‌ی‌ سووكایه‌تی‌ به‌ پێغه‌مبه‌ری‌ ئیسلام "محه‌مه‌د" دروودی‌ خوای‌ له‌سه‌ر بێت، له‌ ئێستا له‌ وڵاتی‌ سعودیه‌یه‌ بۆ به‌جێهێنانی‌ فه‌ریزه‌ی‌ حه‌ج، راشیده‌گه‌یه‌نێت، له‌وكاته‌وه‌ی‌ گه‌یشتووه‌ته‌ مه‌ككه‌ به‌ به‌رده‌وامی‌ فرمێسك له‌ چاوه‌كانی‌ دێته‌ خوار‌و له‌ خۆشترین كاتیدا د ...

Read more

ئيعجازى غەیبی قورئان

    ئيعجازى غەیبی قورئان     نوسینی: عبدالمجید الزندانی وەرگێڕانی: خالد حسن علی   خودا نەبێت كەس غەیب نازانێت، قورئانی پیرۆز هەواڵی غەیبی زۆری داوە، كە دەبێتە بەڵگەیەك لەسەر قورئان كه لەلایەن خوداوەیە و موحەممەدیش كە ئەم قورئانەی گەیاندووە، پێغەمبەری خودایە(صلی الله علیه وسلم). لەو هەواڵە غەیبیانە: 1- كاتێك فارسە ئاگر پەرستەكان بەسەر ڕۆمەكانی خاوەن پەیام لە فەلەستیندا سەركەوتن، كافرانی قوڕەیشی مەك ...

Read more

ڕاستگۆیی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

  ڕاستگۆیی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)     ن/ عبدالمجيد زنداني و/ خالد حسن علي   گەلەكەی شایەتی ڕاستگۆییان بۆ داو پێش ئەوەی ببێتە پێغەمبەر ناویان نابوو ( الصادق الامین) ڕاستگۆی ئەمین. ئەبو جەهل پێی وت: ئێمە بەدرۆزنت نازانین، بەڵام ئەوەی هێناوتە بە درۆی ئەزانین، خوای گەورەش ئەم ئایەتەی دابەزاند: (قد نعلم إنه لیحزنك الذی یقولون فإنهم لا یكذبونك ولكن الظالمین بایات الله یجحدون) الانعام 33 واتە: به‌ڕاستی چاک ...

Read more

وەڵامی گومانێك

وەڵامی گومانێك !؟     ن/ عبدالمجيد الزنداني و/ خالد حسن علي هەندێك نەفام بانگەشەی ئەوە دەكەن گوایه خوای گەورە گومڕا و ناچاری كردوون نوێژ و ڕۆژو و عیبادەتەكان نەكەن و، ئەم ئایەتە بە بەڵگە دەهێننەوە كە خوای گەورە بە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: ( إنك لا تهدی من أحببت ولكن الله یهدی من یشا‌‌ء وهو أعلم بالمهتدین ) القصص56 واتە: به‌ڕاستی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص) تۆ ناتوانیت هیدایەتی ئەو كەسە بدە ...

Read more

بەڵگەیەكی تری پێغەمبەرایەتی: (پابەندبوون بەوەی بانگی خەڵكی بۆ دەكرد)

  بەڵگەیەكی تری پێغەمبەرایەتی: (پابەندبوون بەوەی بانگی خەڵكی بۆ دەكرد)     ن/ شيخ عبدالمجيد زنداني و/ خالد حسن علي دەرونی مرۆڤ هەمیشە حەزی بە پابەندبوون و خۆبەستنەوە بە شتێكەوە نیە، بە تایبەتیش ئەگەر ئەو كەسە جێی خۆی لە كۆمەڵگا گرتبێت. بەڵام ئەگەر سەیری حاڵی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بكەین دەبینین كە پارێزگارترین و لەخواترسترین كەس بوە و، لەسەر بەرزترین ڕەوشت بووە، لە هەمو كەس عیبادەتی زیاتر بووە، ...

Read more

ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) شایەتحاڵە بە ڕاستێتی پەیامبەریەكەی.

  ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) شایەتحاڵە بە ڕاستێتی پەیامبەریەكەی.   گەیاندنی پەیامەكە بە خەڵكی ن: شێخ عبدالمجید زندانی و: خالد حسن علی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) پەیامەكەی  زۆر بەباشی گەیاند، جارێك لە ڕێی پەیوەندی تاكەكەسی و، جارێك لە ڕێی بانگكردنیان بۆ سفرە و خوان و، جارێك بە خۆناساندنی بە هۆزەكان و ئارامگرتنی لەسەر بە گژاچوون و ڕەتكردنەوەی یەك لە دوای یەكیان و، جارێك  بە بانگكردنی خەڵكی بۆ ...

Read more

بۆنی خۆش بیر و هۆشی مرۆڤ بەهێزتر دەكات!؟

  بۆنی خۆش بیر و هۆشی مرۆڤ بەهێزتر دەكات!؟ زانایان لەم دواییانەدا بۆیان دەركەوت كە بۆنەخۆشەكانی وەك بۆنی گوڵ ناوەندەكانی بیر و هۆشی دەماغ چالاك دەكەن! و یارمەتی مرۆڤەكان دەدەن بەهێز تر سوود لە بیروهۆشیان وەربگرن. بۆنكردنی خۆش لە پێش نوستندا یارمەتی چەسپاندنی ئەو كارانە دەدات كە مرۆڤ لە كاتی ڕۆژدا ئەنجامی داون. هەروەها لێكۆڵینەوەی تر سەلماندویانە كە بۆنە خۆشەكان یارمەتی جێگیری باری دەروونی مرۆڤ دەدەن... پاك ...

Read more

شەویلگەی مێرولە لە شەویلگەی تیمساح بەهێزترە…

شەویلگەی مێرولە لە شەویلگەی تیمساح بەهێزترە... سایە فارس وەك لەو وێنەیەدا دەردەكەوێ مێروولە دوو شەویلگەی هەیە،زاناكان دەربارەی ئەو شەویلگانە دەڵێن بەهێزترن لە شەویلگەی تیمساح،بێگومان بەپێی وەرگرتنی قەبارەی هەردوكیان. بە پێی لێكۆڵینەوەیەكی وورد كە پێی هەستاون دەریدەخات كاتێك مێروولە هێرش بۆ نێچیرەكەی دەبات بە شەویلگەكانی بە هێزێكی زۆر لێی دەدات كە لە گیانەوەرەكانی تر بەهێزترە كە دڕندەن ! سبحان الله!!! ئەو در ...

Read more

ئیعجازی زانستیی لە كەوتنە خوارەوەی نەیزەكەكەی ڕوسیا

ئیعجازی زانستیی لە كەوتنە خوارەوەی نەیزەكەكەی ڕوسیا ڕۆژی (15/2/2013)، كاتژمێر (9:15)ی سەرلەبەیانی ناوچەی باشوری ئۆرالی ڕوسیا، كەوتنە خوارەوەی نەیزەكێكی بە خێرایی (18كم/چركە)یەكدا بە خۆوە بینی، كە بارستاییەكەی (10) هەزار تەن بوو، لەئاسماندا دوو هەوری سەریەكی حەلەزۆنی دوكەڵیی لەسەر شاری شیلابینسك دروستكرد، دواتر لە بەرزی (10كم) تەقیەوە، كە (30) هێندەی بۆمبی ئەتۆمی وەك ئەوەی هێرۆشیما بەهێز بوو، ئاسمانی ئەو ناو ...

Read more

باشترین سیستمی كەمكردنەوەی كێش

باشترین سیستمی كەمكردنەوەی كێش.   بۆچی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فرمانی بە ڕۆژوگرتنی دوو ڕۆژ كردووە لە هەفتەیەكدا؟ وە ئایا زانست سوودەكانی ئەم سیستمە دەسەلمێنێت؟ لێكۆڵەرەوان ئەوەیان سەلماندووە كە شوێنكەوتنی سیستمێكی توند بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە ماوەی هەفتەیەكدا،بە كاریگەرترین ڕێگا دادەنرێت بۆ كەمكردنەوەی كێش و كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك، هەروەها دەبێتە هۆی خۆپاراستن لە پاڵەپەستۆی خوێن و ش ...

Read more

هاوەڵانی ئەشكەوت 309 ساڵ بە خەوتوویی مانەوە

هاوەڵانی ئەشكەوت 309 ساڵ بە خەوتوویی مانەوە      جێگای سەرسوڕمان ئەوەیە، كاتێك ژمارەی وشەكان لە سورەتی كهف دەژمێرین لە وشەی (لبثوا) ی یەكەم كە واتای تیا مانەوەیە، لەسەرەتای چیرۆكەكە (لنعلم أی الحزبین أحصی لما لبثوا أمدا) هەتا وشەی (لبثوا)ی كۆتایی، لە كۆتایی چیرۆكەكە (قل الله أعلم بما لبثوا) دەبینین ژمارەی وشەكان بە تەواوی 309 وشەیە، بە هێندەی ژمارەی ساڵەكانی هاوەڵانی ئەشكەوت كە تیا مانەوە!! جارێ‌ ...

Read more

لە باكوور بەستەڵەك كەم دەبێتەوە و لە باشوور زیاد دەكات.

لە باكوور بەستەڵەك كەم دەبێتەوە و لە باشوور زیاد دەكات. لێكۆڵەوەران ژمارەیەكی پێوانەیی تازەیان بۆ قەبارەی بەستەڵەكی دەریایی لە جەمسەری باشووردا پێوانەكرد، گەیشتنە ئەنجامێكی سەرسوڕهێنەر كە سەهۆڵ لە جەمسەری باشوور كۆدەبێتەوە و بە خێراییش لە جەمسەری باكوور كەم دەكات، كە هۆكاری ئەمەش تا ئێستا نادیارە و نەزانراوە. سەرچاوە: http://www.gmx.net/themen/wissen/klima/48arzjw-eisrekord-antarktis#.channel3_6.Eisrekord%2 ...

Read more

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top