چیرۆكی موسوڵمانبوونی پزیشكێكی ئه‌مریكی(د. براون)
چیرۆكی موسوڵمانبوونی پزیشكێكی ئه‌مریكی(د. براون)
خۆشه‌ویستانم….. زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌میشه به‌دوای دینی ههقو ڕاستیدا دهگهرێنو ده‌یانه‌وێت خۆیان له ژیانی گومڕایی‌و دوور له هه‌قیقه‌ت ڕزگار بكهنو بێنه سه‌ر ڕێگای ڕاست‌و دینی هه‌ق.
ئاماده‌كردنی: كوردههیڤ
ئه‌م چیرۆكه یه‌كێكه له‌و سه‌دان چیرۆكانه‌ی له وڵاتانی ئه‌وروپاو ئهمریكاو ته‌نانه‌ت وڵاتانی ئاسیاشدا ڕوودهداتو باس له ڕووداوی پڕ له حیكمهتو ویستی په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سانه بۆ سه‌ر دینی ئیسلام جا ئه‌و كه‌سانه خاوه‌ن پیشه‌و كه‌سایه‌تی جۆربه‌جۆرن له پزیشك‌و قه‌شه‌و ئه‌ندازیارو زانایانی گهردوونییو فیزیاییو كه‌سانی ئاسایی‌و… هتد چیرۆكی ئه‌مجاره، چیرۆكی موسڵمانبوونی پزیشكێكی ئه‌مریكییه به‌ناوی(د. براون) به‌ڕێزان چیرۆكی ئه‌م پزیشكه پڕه له ده‌ركه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی بێكۆتای په‌روه‌ردگارو ویستی بۆ گه‌ڕانه‌وه ی ئه‌م پزیشكه بۆ سه‌ردینی ئیسلام، پێم خۆشه ئێوه‌ی به‌ڕێز به وردییه‌وه ئه‌م چیرۆكه بخوێننه‌وه‌و ببێته وانه‌یه‌ك بۆ هه‌موومان كه جارێكی تر بیكه‌ینه خاڵی وه‌رچه‌رخان و تازه‌كردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستییمان بۆ خودای گه‌وره‌و ئه‌م دینه پاكه. كورته‌ی چیرۆكی ئه‌م پزیشكه به‌ڕێزه به‌م شێوه‌یه‌یه، كه له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا له ده‌می خۆیه‌وه ڕاستییه‌كان ده‌بیستین:
سه‌ره‌تا به‌وه ده‌ست پێده‌كات، كه زۆر كه‌س له‌و باوه‌ڕه‌دان من پێش ئه‌وه‌ی ببمه ئیسلام مه‌سیحیی بووم، بۆیه ده‌بێت ئه‌وه‌یان بۆ ڕاستبكهمهوهو بڵێم كه من مه‌سیحی نه‌بووم، زۆر هه‌وڵم دا كه مه‌سیحی بم، ساڵانێكی زۆر هه‌وڵی ئه‌وه‌مدا، به‌زۆر ڕێگه‌ی جیاواز، به‌ڵام هیچ له‌وانه به‌كه‌ڵكی من نه‌هات، كورته‌ی قسه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه من بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌دوای دیندا گه‌ڕام، كه ئه‌مه‌ش پێش 17 ساڵ بوو، كاتێك كچه‌كه‌م له‌دایكبوو، له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونیدا نه‌خوشیی(Coarctation of the aorta) هه‌بوو، كه نه‌خۆشییه‌كی دڵه، ئه‌م نه‌خۆشییه بكوژه، واته زۆربه‌ی ئه‌و مناڵانه‌ی به‌م نه‌خۆشییه‌وه له‌دایكده‌بن ده‌مرن، به ڕێگایه‌كی زۆر ناخۆش ده‌مرن واته نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، پاش چه‌ند ساڵێكی تر جارێكی تر نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌نه‌وه، دیسان پاش چه‌ند ساڵێك دووباره نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌كرێت، واته له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی مناڵه‌كه ده‌بێت ئه‌و (شانه‌ی ده‌ستكرد- النسیج الصناعی) بۆی دانراوه قه‌باره‌كه‌ی گه‌وره بكرێت. له كۆتاییدا منداڵه‌كه ده‌مرێت. كاتێك حاڵی مناڵه‌كه‌مم زانی بۆ یه‌كه‌مجار له ژیانمدا هه‌ستم به بێده‌سه‌ڵاتی كرد‌و كۆنترۆڵی خۆمم له‌ده‌ستداو نه‌متوانی هیچ شتێك بكه‌م، پێشتر هه‌ر كاتێك كێشه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووم بووبێته‌وه له ژیاندا، ته‌نها بۆخۆم چاره‌م ده‌كرد، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر پێویستم به‌پاره‌ی زیاتر ببووابه، زیاتر ئیشم ده‌كرد، پێویستم به‌چاككردنه‌وه‌ی شتێك بووایه یان خۆم چاكم ده‌كرد، یان به‌دوای كه‌سێكدا ده‌گه‌ڕام….هتد
بێگومان ئه‌زانن مه‌به‌ستم چییه?!
كاتێك ئه‌م كچه‌م له‌دایكبوو، كه ناوی(هیلین)ه ڕاسته‌وخۆ چووم بۆ یه‌كه‌ی چاودێریی ورد، جه‌سته‌ی له سنگییه‌وه بۆ خواره‌وه ڕه‌نگی شین‌و خۆڵهمێشییهكی ته‌ڵخ بوو، ئه‌مه‌ش چونكه جه‌سته‌ی ئۆكسجینی پێ نه‌ده گهيشت، جه‌سته‌ی برسی بوو بۆ ئۆكسجین. بۆیه به‌شێك له جه‌سته‌ی به‌ره‌و مردن ده‌ڕۆيشت، وه‌ك پێشتر وتم بۆیه‌كه‌م جار له‌ژیانمدا هه‌ستمكرد پێویستم به‌هێزێكی لهڕادهبهردهره، تا ئه‌و كاته بێ‌دین بووم، له‌خێزانێكدا گه‌وره‌بووم كه سه‌ر به تایه‌فه‌ی(الكویكرز)بوون، ئه‌میش ( سه‌ر به پرۆتستانت)ه، به‌ڵام په‌یڕه‌وی هیچ دینێكم نه‌ده‌كرد. كاتێك تیمێكی پزیشك‌و پسپۆڕه‌كان هاتن، ده‌بووایه ژووره‌كه به‌جێبێڵم له‌كاتێكدا ئه‌وان خه‌ریكی ئیشی خۆیان بوون، چووم بۆ ژووری نوێژكردن، بۆ یه‌كه‌م جار له ژیانمدا نوێژمكرد، به‌ڵام نوێژی نموونه‌یی بێدینه‌كان بوو،كه پێی ده‌گوترێت(نوێژی گومانبه‌ر) نوێژی گومانبهریش به‌مجۆره‌یه، ده‌ڵێت خوایه(ئه‌گه‌ر خوا هه‌یه)، رۆحم بپارێزه(ئه‌گه‌ر من رۆحم هه‌یه)، ئه‌مه‌یه نوێژی گومانبه‌ر، زۆربه‌ی بێدینه‌كان كه نوێژ ده‌كه‌ن به‌مجۆره نوێژ ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵنیانین، نوێژه‌كه‌ی منیش ئاوابوو، وتم (یا الله) ئه‌گه‌ر هه‌یت، من نازانم تۆ هه‌یت، یان نا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌یت، ئه‌وا پێویستم به‌یارمه‌تیی تۆیه، له‌و ڕۆژه‌دا به‌ڵێنێكم به‌خودا دا، ئه‌گه‌ر ژیانی كچه‌كه‌می ڕزگاركردو ڕێنمایی كردم بۆ ئه‌و دینه‌ی خۆشیدهوێتو لێی ڕازییه، ئه‌وا من ده‌بمه شوێنكه‌وته‌ی ئه‌و دینه. پاشان بۆ ماوه‌ی 15 – 20 خولهك چاوه‌ڕێم كرد، كاتێك گه‌ڕامه‌وه بۆ یه‌كه‌ی چاودێریی ورد، كچه‌كه‌م له‌لایه‌كه‌ی دیكه‌ی یه‌كه‌ی چاودێریی ورد بوو، كاتێك چوومه ژووره‌وه‌و سه‌یرمكرد پزیشكه‌كان چاویان له‌سه‌ر كچه‌كه‌م هه‌ڵگرتبوو، ده‌متوانی ئه‌وه ببینم كه شتێك گۆڕاوه، له‌سه‌ر ده‌موچاویان نیشانه‌ی سه‌رسوڕمان هه‌بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی تێنه‌گه‌ن چی ڕوویداوه، تاڕادده‌یه‌ك تووشی شۆك بووبوون، كاتێك لێیان نزیكبوومه‌وه، به‌ساده‌یی پێیان گوتم كه كچه‌كه‌م باش دهبێتو نامرێت، منداڵه‌كه به‌ته‌واویی ئاسایی ببووه‌وه، به‌ته‌واوی ته‌ندرووستیی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، پێویستی به هیچ نه‌شته‌رگه‌ریی، یان ده‌رمانێك نییه، به‌ته‌واویی حالی گۆڕاوه، شتێك هه‌یه بیڵێم پێش ئه‌وه وێنه‌ی دڵمان بۆ گرتبوو، دوای ئه‌و گۆڕانه‌ش وێنه‌ی دڵمان بۆگرته‌وه، له پێشدا ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه بۆم باسكردن، به‌ڵام دوایی ئه‌وه‌ی هه‌یبوو به‌ته‌واویی نه‌ما(مه‌به‌ست نه‌خۆشییه‌كه‌یه)، بیرمه پزیشكه‌كان ئاماژه‌یان بۆ هه‌ندێك تهفسیركرد بۆ ئه‌و حاڵه‌ته. بۆ ئه‌وه‌ی وا له حاڵه‌ته بكه‌ن، كه بۆ من‌و بۆ خۆشیان جێی باوه‌ڕبێت، به‌ڵام بیرمه كاتێك سه‌یری ئه‌وانم دهكردو له‌گه‌ڵ خۆم ده‌موت: ڕه‌نگه ئه‌م ته‌فسیرانه بۆ ئێوه باش بن، به‌ڵام بۆ من نا. واته من ئه‌و دوعایه‌م كردووه، پێویسته ئێستا دان به‌وه‌دابنێم كه خوا یارمه‌تیی داومو وه‌ڵامی دوعاكه‌ی داومه‌ته‌وه، ئه‌نجا نۆره‌ی منه كه بۆ به‌ڵێنه‌كه‌م به وه‌فا بم، به‌مجۆره گه‌شتی گه‌ڕان به دوای ئاییندا ده‌ستیپێكرد، وام گومان ده‌برد، كه هه‌ق له مه‌سیحیه‌تدا ده‌دۆزمه‌وه، سه‌ره‌تا لێكۆلێنهوهم له دینی یه‌هودی كرد، پاشان به‌ره‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌ت ڕۆشتم، وامده‌زانی كه هه‌ق له مهسییحیهتدا ده‌دۆزمه‌وه، بۆ چه‌ندین ساڵ، هه‌وڵمدا قه‌ناعه‌ت به‌خۆم بكه‌م‌و ببم به مه‌سیحی، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، چووم بۆ لای زۆر له تایه‌فه مه‌سیحییه‌كان وه‌ك (المورمون، الكویكرز، هاتوانی ڕۆژی حه‌وته‌م، كاسولیكی، ئهركهدۆسی یۆنانی، عهمدانی باشووری) به ته‌واوی نازانم چه‌ندن ئه‌وانه‌ی، كه چوومه لایان،له هه‌وڵی گه‌ڕان به‌دوای هه‌ق له مه‌سیحییه‌تدا، هه‌موو جارێك ڕووبه‌ڕووی هه‌مان شت ده‌بوومه‌وه، به‌جۆرێك كه كۆمه‌لێك شتم لاباش بوو، به‌ڵام تووشی كێشه ده‌بووم له قه‌بوڵكردنی هه‌ندێك شتی تر، كه ده‌هاتمه سه‌ر بابه‌تی بیروباوه‌ڕ، پرسیارم له قه‌شه‌كان ده‌كرد، چۆن ئه‌مه تهفسیردهكهیت، به‌ڵام نه‌یانده‌توانی ته‌فسیری بكه‌ن، چۆن ئه‌مه ته‌فسیر ده‌كه‌ن، دیسان نه‌یان ده‌توانی. بۆیه ده‌بووایه بڵێم سوپاس‌و بچم بۆ لای تایه‌فه‌یه‌كی تر.به‌مجۆره حاڵی من به‌رده‌وامبوو، تا بینیم هه‌موو پرسیاره‌كانم له ئیسلامدا وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه، به‌و جۆره بووم تا ئیسلامم دۆزییه‌وه‌و دڵنیاییم بۆ دروستبوو، ئه‌وه‌شم زانی وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره لۆجیكییهكان له ئیسلامدا كۆبوونه‌ته‌وه. پرسیار له‌م پزیشكه ده‌كرێت، كه ئه‌و پرسیارانه چی بوون، كه له گه‌وره‌ی كهنیسهكانت دهكردو نه‌یانده‌توانی وه‌ڵامی بده‌نه‌وه؟ ده‌ڵێت زۆر له‌م شتانه له كتێبهكانمدا باسیان لێوه‌كراوه، به‌ڵام پرسیارێكی زۆر ساده ئه‌وه‌یه كه من بنه‌مایه‌كی عهقیدهییم له مه‌سیحیه‌تدا نه‌دۆزییه‌وه، بۆ نموونه (بهسیانكردن- تثلیث)، ئه‌مه له‌هیچ بابه‌تێكی كتێبی پیرۆزدا باسنه‌كراوه وشه‌ی(بهسیانكردن)م له هیچ بابه‌تێكدا نه‌دۆزییه‌وه، ئه‌مه بیروباوه‌ڕێكه 300 ساڵ پاش سه‌رده‌می مه‌سیح دانراوه، من پێم ده‌گوتن ده‌بێت مه‌سیح به ڕاشكاویی باسی له‌مه كردبێت؟ بۆیه پرسیارم له‌و بیانووانهكرد، مه‌سیحییه‌كان چ بیانوویه‌ك بۆ چه‌مكی(بهسیانكردن) ده‌هێننه‌وه؟ هه‌موو كات چه‌ند ڕێڕه‌وێكی دیاریكراویان هه‌بوو، ده‌زانیت به وته‌یه‌ك وه‌ڵامده‌ده‌نه‌وه، كه خراوه‌ته پاڵ مه‌سیح ( من‌و باوك یه‌كین)، یان ( ئه‌وانه‌ی له ئاسماندان سیانن، باوك، كوڕ، رۆحی پیرۆ)ز.پێمده‌گوتن، به‌ڵی ئه‌مه له ئینجیل‌دا نووسراوه، به‌ڵام شتێك هه‌یه كاریگه‌ریی ئه‌م به‌ڵگانه ڕه‌تده‌كاته‌وه، بۆ نموونه ده‌سته‌واژه‌ی (بهسیانكردن) به‌هێزترین به‌ڵگه له‌سه‌ری ئه‌و ده‌قه وه‌رگیراوه‌یه( باوك، كوڕ، رۆحی پیرۆز)و ئه‌م ده‌قه‌ش له ده‌ستنووسه ڕه‌سه‌نه‌كانی ئینجیل‌دا نییه. ئه‌مه ته‌نها ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كه، به‌هۆی لهبهرگرهوهیهك(ناسخ)ێكه‌وه له په‌راوێزی یه‌كێك له دهستنووسهكاندا نووسراوه. پاشان دواتر ئاخنراوه‌ته ناو ده‌قه‌كه‌وه، ئاماژه‌م به‌ئه‌م خاڵه ده‌دا بۆ قه‌شه‌كان.ئه‌وه‌ی جێی بێهیوایی بوو، ئه‌وه بوو من ده‌ستم ده‌كرد به خستنه‌ڕووی پرسیاره‌كه‌و ئه‌وان ڕستهكانیان بۆ ته‌واو ده‌كردم، ده‌مگوت ئه‌م ده‌قه له ئینجیل‌دا نییه‌و له په‌راوێزدا نووسراوه، قسه‌كانی پێدهبڕیمو ده‌یگوت: به‌ڵی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كه له په‌راوێزدا نووسراوه، به‌هۆی لهبهرگرهوهیهكهوه، به‌ڵی ئه‌مه ده‌زانین، خاڵی دووه‌م، ئه‌وه‌یه، كه سه‌رم دهسوڕماو به‌خۆمم ده‌گوت: ئه‌گه‌ر ده‌زانن ئه‌مه به‌شێك له ده‌قی كتێبی پیرۆز نییه، ئه‌مه تێههڵكێشكردنێكى ناشه‌رعییه، بۆ وا مژده ده‌ده‌ن، كه ئه‌مه ده‌قێكی ڕاسته، زۆر نموونه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌مه هه‌یه، ده‌توانن له كتێبهكانمدا له‌باره‌یانه‌وه بخوێننه‌وه. خۆشه‌ویستان به‌كورتی ئه‌مه چیرۆكی ئه‌م پزیشكه ئه‌مریكییه بوو، گرنگترین وانه‌ی ئه‌م چیرۆكه له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دایه:
یه‌كه‌م: دهسهڵاتو ویستی خوای گه‌وره بێهاوتاو بێكۆتایهو هیچ شتێك بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و زاته پاك‌و بێگه‌رده قورس‌و نه‌كراو نییه.
دووهه‌م: ئێمه خوای گه‌وره نیعمه‌تی ئیسلامی پێبه‌خشیووین، كه‌چی به‌داخه‌وه زۆر كات هه‌ستی پێناكه‌ین، مه‌گه‌ر چیرۆكێكی وا كه ئه‌م نهوموسوڵمانه 17 ساڵ به‌دوای ڕاستییه‌كاندا گه‌ڕاوه، دوای ئه‌و هه‌موو ماندووبوونه ئه‌نجا گه‌شتووه به دینی پاكی ئیسلام، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه‌ش حیكمه‌تێكی خوای گه‌وره‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ته‌نها جارێكیش ئاوڕ بۆ داواوه نه‌داته‌وه‌و بێگومان بێت له‌وه‌ی گه‌شتووه به ڕاستییه‌كان پاش ئه‌وه‌ی 17 ساڵ هه‌وڵی بۆدا، دڵنیاشم ئه‌مه ده‌بێته ڕێنیشانده‌ری زۆر كه‌سانی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌م پزیشكه كه به‌دوای ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێن.
سێهه‌م: زۆر كات له‌نێوان خۆمان‌و خوای گه‌وره‌دا به‌ڵێن ده‌ده‌ین، كه‌چی به‌داخه‌وه زۆر به‌ئاسانی ئه‌و به‌ڵێنه دهشكیَنین، هه‌رچه‌نده زۆر به ڕوونیی هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین، كه خوای گه‌وره بێدڵیی نهكردووینو ئه‌وه‌ی داوامانكردبوو بۆی كردووین‌و وه‌ڵامی دوعاكانی داوینه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته زیاتر په‌یوه‌ستبین به بهڵێنهكانماوه به تایبه‌ت له كاتی ته‌وبه‌كردن له گوناهێك، هه‌وڵبده‌ین هیچ كات نه‌چینه‌وه سه‌ر ئه‌و گوناهه. داوا له‌خوای گه‌وره ده‌كه‌ین ئه‌م پزیشكه‌و ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م دینه پاكه دامهزراوبكاتو بمانكاته سه‌ربازی ئه‌م دینه.
بۆ بینینی ئه‌م چیرۆكه سه‌ردانی به‌شی ڤیدیۆ بكه‌ن