سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی پرۆفیسۆر كرۆنه‌ر و هه‌واڵه قورئانیيهكان
و/خالید حسن
(سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی پرۆفیسۆر كرۆنه‌ر و هه‌واڵه قورئانيیهكان بۆ جیۆلۆجیا و پێكهاتنی ته‌نه ئاسمانىیهكان)
پرۆفیسۆر ئه‌لفرێد كرۆنه‌ر:- بێگومان زۆر له‌و باسانه‌ی كه 1400 ساڵه محمد (صلى الله عليه وسلم) باسی لێوه كردووه به هۆكاره نوێیه زانستییه‌كان نه‌بێت له‌توانادا نه‌بوو له‌و كاتانهدابسهلمێنرێت.
مامۆستا “عبدالمجید زندانی” : پرۆفیسۆر ئه‌لفرێد كرۆنه‌ر له به‌ناوبانگترینی زاناكانی جیۆلۆجیایه له جیهاندا، له نێوان زاناكاندا به رِهخنهگرتن بۆ تیۆری گه‌وره زاناكانی تری زانستی جیۆلۆجیا ناوبانگی هه‌یه، ئێستا ماموَستاى زانستى چینه‌كانى زه‌وییه و سه‌رۆكى به‌شى جێولوَجييه له په‌یمانگای گوسینسیس له زانكوَى جوَهانس گوتێنبێرگ ، مه‌ینز له ئه‌ڵمانیا .
Professor Alfred Kröner (8 September 1939 in Kassel, Germany ) is a Professor of Geology at Johannes Gutenberg University of Mainz in Mainz, Germany.) ]
له به‌یه‌ك گهشتنێكدا چه‌ند ئایه‌ت و فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) مان نیشان دا، دوای چه‌ند وتووێژێك له وه‌ڵامدا وتی:
Professor Alfred Kroner “Thinking where Muhammad came from… I think it is almost impossible that he could have known about things like the common origin of the universe, because scientists have only found out within the last few years with very complicated and advanced technological methods that this is the case.”
پرۆفیسۆر كرۆنه‌ر: تێڕِامان له زۆرێك له مه‌سه‌له جیۆلۆجییه‌كان و پێکهاتنی ته‌نه ئاسمانییه‌كان كه چۆن ئه‌و زانیاریانه به محمد (صلى الله عليه وسلم) گه‌شتووه له كاتێكدا ئه‌و له شارستانییه‌ت دوور بووه, وامان لێده‌كات باوهڕِ به‌وه بكه‌ین و دڵنیا بین كه ئه‌و زانیاریانه ئه‌سته‌مه محمد له خودی خۆیه‌وه یان له زانیاری سه‌رده‌مه‌كه‌یه‌وه وه‌ریگرتبێت، چونكه ئه‌و زانیارییانه زاناكان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا نه‌بێت كه به هۆكارو ته‌كنۆلۆژیای زۆر ئاڵوَز و پێشكه‌وتووه‌كان ده‌ریانخست نه‌زانرابوون.
مامۆستا “عبد المجید زیندانی” : لێره‌دا پرۆفیسۆر نموونه‌یه‌كی بۆ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ى كه ئه‌سته‌مه قورئان وته‌ى محمدی نه‌خوێنده‌وار خوَی بێت هێنایه‌وه.
ئه‌و ئایه‌ته قورئانییه‌ی به نموونه هێنایه‌وه كه باس له‌یه‌ك سه‌ره‌تایی دروست بوونی گه‌ردوون ده‌كات له‌ئایه‌تی:
أولم ير الذين كفروا أن السموات والأرض كانتا رتقاً ففتقناهما وجعلنا من الما‌ء كل شيءٍ حي (سوره‌تی ئه نبیاء اڵایه 30).
واته : ئایا بێ برِواكان نه‌یان دیوه كه ئاسمانه‌كان و زه‌وى هه‌ردووكیان پێكه‌وه لكابوون، یه‌ك پارچه بوون و له‌یه‌كترمان جیاكردنه‌وه و له ئاو هه‌موو شتێكی زیندوومان فه‌راهه‌م هێنا.
كانتا رتقاً ففتقناهما وه‌ك عبدالله ی كورِی عه‌باس و موجاهید و جگه له‌وان (خوالێیان رِازی بێت) ده‌ڵێن: (كانتا ملتزمتين أو ملتصقتين ففصلتا) واته: سه‌ره‌تا ئاسمانه‌كان و زه‌وی پێكه‌وه نووسا بوون یان به‌یه‌ك دا لكابوون و له‌یه‌ك جیا كرانه‌وه.
پرۆفیسۆر كرۆنه‌ر ئه‌م ئایه‌ته‌ی به نموونه هێنایه‌وه كه هه‌رگیز ناگونجێت ئه‌و زانیارییانه هی خودی محمد خۆی بێت، نه هه‌ر هی ئه‌و، به‌ڵكوو هه‌رگیز ناگونجێت هی مرۆڤایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش بێت.
Professor Alfred Kroner “Somebody who did not know something about nuclear physics 1400 years ago could not, I think, be in a position to find out from his own mind for instance that the earth and the heavens had the same origin, or many others of the questions that we have discussed here…]
پرۆفیسۆر كرۆنه‌ر : كه‌سێك 1400ساڵ به‌ر له‌ئێستا هیچی ده‌رباره‌ی فیزیای ناوكی نه‌زانی بێت، به برِوای من هه‌رگیز ناشتوانێت به ژیری خۆی د‌رك به‌و زانسته بكات و باس له زه‌وی و ئاسمانه‌كان بكات كه هه‌مان بنه‌ڕه‌تیان هه‌یه، بێگومان زۆرینه‌ی بابه‌ته‌كانی تریش كه وتووێژمان له‌سه‌ركردن هه‌ر له‌و جۆره‌ن.
مامۆستا “عبدالمجید زندانی” : سه‌ره‌تای وتوووێژ له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆر كرۆنه‌ر به‌وجۆره بوو پرۆفیسۆر هه‌ر هه‌لێكی ده‌ست بكه‌وتایه بۆ هه‌ڵهاتن له بابه‌ته‌كه ده‌یكرد ، بۆ نموونه: ئێمه وتووێژمان له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه وڵاتی عه‌ره‌ب له دێرزه‌مانه‌وه چۆن بووه؟
پرسیارمان لێیكرد: ئایا سه‌رده‌مێك هه‌بووه نیشتمانی عه‌ره‌ب بێستان و رِووبار بووبێت؟
له وه‌ڵامدا وتی: به‌ڵێ، لێمان پرسی، له كه‌ی دا به‌و جۆره بووه؟
وتی: له سه‌رده‌می چاخی به‌فرین كه‌به‌سه‌ر زه‌وی دا رِۆشتووه، به‌سته‌ڵه‌ك له‌جه‌مسه‌ری به‌ستووی باكووردا كه‌ڵه‌كه بووه پاشان به‌ره‌و باشوور كشاوه، كاتێك به نزیكه‌یی له دوورگه‌ی عه‌ره‌ب نزیك بۆته‌وه، كه‌ش و ئاو‌و هه‌وای ئه‌و ناوچه‌یه‌ی گۆرِیوهو، به‌وه‌ش وڵاتی عه‌ره‌ب له هه‌موو شوێنێكی تر زیاتر بووه‌ته بێستان و رِووبار، جارێ تر پرسیمان: ئایا وڵاتی عه‌ره‌ب كاتێ تر ده‌بێته‌وه بێستان و رِووبار؟ وتی: به‌ڵێ، بێگومان ئه‌وه رِاستییهكی زانستییه، سه‌رمان سورِما چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌و زانیاریه په‌یوه‌ندی به داهاتووه‌وه هه‌یه بڵام ده‌ڵێت: رِاستییهكی زانستیه، ، هه‌ر بۆیه پرسیمان چوَن ئه‌وه رِاستییهكی زانستییه؟
لهوهلاَم دا وتی: چونكه چاخی به‌فرین جارێ تر ده‌ستی پێكردۆته‌وه.
كاتێك به‌سته‌ڵه‌كه‌كان له جه‌مسه‌ری به‌ستووی باكوور جارێ تر به‌ره‌و باشوور ده‌كشێن له رِێگای گه‌شته‌كه‌یاندا له وڵاتی عه‌ره‌ب نزیك ده‌بنه‌وه.
پاشان وتی: به‌ڵگه‌شمان له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌و گه‌رده‌لووله بهفراویانهیه كه ده‌بیستن هه‌موو زستانێك له‌سه‌ر شاره باكوورهكانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ده‌دات، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی زاناكانه له‌سه‌ر ئه‌وه،جگه له‌وه‌ش چه‌ندین به‌ڵگه‌ی تریان به ده‌سته‌وه‌یه كه ئه‌وه رِاستی زانستیه>
پێمانوت: ئه‌وه‌ى تۆ باسی ده‌كه‌یت له‌دوای چه‌ندین هه‌وڵی درێژ خایه‌ن و به‌كارهێنانی ئامێری ورد نه‌بێت زاناكان نه‌یان توانی بیزانن، به‌ڵام دوور بینین كه پێش 1400 ساڵه له‌سه‌ر زمانی محمد پێغه‌مبه‌رێكی نه‌خوێنده‌واره باس كراوه!!.
چونكه له فه‌رموده‌یه‌كیش دا -درودی خوای له‌سه‌ر بێت-: ده‌فه‌رموێت
🙁 لا تقوم الساعة حتى تعود أرض العرب مروجا وأنهارا) موسلیم ریوایه‌تی كردووه. له (باب الزكاة 18 حديث 60) واته : قیامه‌ت هه‌ڵناسێت تا زه‌وی عه‌ره‌ب جارێكی تر نهگهرِێتهوه بێستان و رِووبار. وتمان: ئایا كێ به محمد (صلى الله علية وسلم) ی وت كه وڵاتی عه‌ره‌ب بێستان و رِووبار بووه؟
ده‌ست به جێ وتی رِۆمان، ویستی له وه‌ڵامه‌كه هه‌ڵ بێت، هه‌ربۆیه برِیارمان دا پرسیارێكی تری به‌ره‌و رِوو بكه‌ینه‌وه وتمان:
باشه ئه‌ی كێ ههواڵًی پێدا كه له داهاتوودا ده‌بێته‌وه به بێستان و رِووبار؟
ئه‌گه‌ر هه‌لێكی هه‌ڵهاتنی بدۆزیایه‌ته‌وه هه‌ڵ ده‌هات، به‌ڵام هه‌ر كه زانسته‌كه‌ی بینی بوێرانه به ئاشكرا رِای خۆی وت: به‌وه‌ی كه هیچ گومانێك له‌وه‌دا نییه كه ئه‌و زانیاریانه به نیگا له‌سه‌ره‌وه نه‌بێت به مرۆڤ ناگات.
له‌دوای چه‌ند وتووێژێك به‌م جۆره دوا:
Professor Alfred Kroner If you combine all these and you combine all these statements that are being made in the Quran in terms that relate to the earth and the formation of the earth and science in general, you can basically say that statements made there in many ways are true, they can now be confirmed by scientific methods, and in a way, you can say that the Quran is a simple science text book for the simple man. And that many of the statements made in there at that time could not be proven, but that modern scientific methods are now in a position to prove what Muhammad said 1400 years ago.”
پرۆفیسۆر كرۆنه‌ر: برِوام وایه گه‌ر هه‌موو شته‌كان و گشت بابه‌ته‌كانی قورئان كۆ بكه‌یته‌وه كه په‌یوه‌ندی به زه‌وی پێكهاتنهكهیهوه هه‌بێت و په‌یوه‌ندی به زانسته‌كانی تره‌وه هه‌بێت، ده‌توانیت رِاشكاوانه بڵێیت: هه‌موو باسه‌كانی ناوی به هه‌موو رِێگا جیاوازه‌كانیه‌وه رِاستهقینهن و ئێستا به هۆكاره زانستیه‌كان ده‌توانرێت بسه‌لمێنرێت، وه‌ده‌توانین بڵێین: قورئان په‌رتوكێكی زانستی ئاسانه بۆ كه‌سێكی ساده ، وه زۆرینه‌ی ئه‌و باسانه‌ی كه‌له‌و كاته‌دا پێشكه‌شی كردوون نه‌توانراوه به‌ئاسانی بسه‌لمێنرێت، به‌ڵام ئێستا به هۆكاره زانستییه نوێیه‌كان ده‌توانرێت وته‌كانی1400 له‌مه‌وبه‌ری محمد (صلى الله علية وسلم) بسه‌لمێنرێت.
” مامۆستا زیندانی” : خوای گه‌وره له په‌رتوكه‌كه‌یدا رِاستی فه‌رمووه:
إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ {87} وَلَتَعْلَمُنَّ نَبَأَهُ بَعْدَ حِينٍ {88}
واته : ئه‌م قورئانه په‌ندو ئامۆژگاریه بۆ هه‌موو جیهانیان وه به‌بێ گومان هه‌واڵه كانى دواى ماوه يه كى تردهزانن.
بوَ بینینی فیلمى ئه‌م وتوو وێژه سه‌یری ئه‌م لینكانه بكه