You Are Here: Home » 2018 » نیسان

بۆچی؟! زیناکەر و ئارەق خۆر جەڵدەیان لێ دەدرێت

ڕۆژنامەی (دەیلی مەیلی بەریتانی) بەناوبانگ وتارێکی بڵاوکردەوە لە بەرواری 2013-7-1 لە بارەی شێوازێکی نوێ بۆ چارەسەری ئالودەبوون بە سێکس و ماددە هۆشبەرەکان و ئارەق و...هتد. ئەمەش لە ڕێگای جەڵدەکردنی یان لێدانی کەسی ئالودە بوو بە چەند جارێك لەسەر پشتی. ئەمەش بەشێوەیەکی کاریگەر ڕێگەخۆشکەر دەبێ لەسەر ڕزگاربوون لە ئالودەبوون.   جه ڵدكردن به كارده هێنێت Marina Čuhrovaپرۆفیسۆر بۆ چاره سه ری ئالوده بوون زانا (ڕو ...

Read more

بەدیهێنانێکی ورد لە زیندەوەرێکی بچوکدا مێرووی تەختە شیکەرەوە

و: تارا موحەممەد بەتەنها سەیرکردن و تێ ڕامان لە بەدیهێنراوەکانی ناو ئەم جیهانە، داخوازی ئیمان هێنانه بە بەدیهێنەرێکی خاوەن دەسەڵاتی ڕەها و دانایی بێ سنوور. ئەو بەدیهێنەرەی کە جێ دەستی خۆی بە بەڵگەی ئاشکرا لەناو بەدیهێنراوەکانیدا جێ هێشتووە. پێشکەوتنی زانست و تەکنۆلۆجیا ڕێگەی خۆش کردووە بۆ وردبونەوەی زیاتری مرۆڤ لە پێکهاتەکانی ناو ئەم گەردوونە و لەناویشیاندا زیندەوەرانی تر، ئەمەش منەتێکی گەورەیە کە خوای گەور ...

Read more

وەسفکردنی سیبەر لە قورئانی پیرۆز

پێشەكی: سێبەر یەكێكە لە بەخششەكانی خوای گەورە كە منەتی پێ دەكات بەسەرماندا و، شوێنێكە پەنای بۆ دەبەین لەكاتی گەرمادا، دروست دەبێت لەكاتی بوونی بەربەستێك لەبەردەم بڵاو بوونەوەی تیشكی خۆر.. ئێمە لەم بابەتەدا ئه‌و ئایه‌تانه‌ی قورئانی پیرۆز كه‌ باسی سێبەر ده‌كات ڕوون دەكەینەوە ئەویش لە دووتەوەردا: یەكەم: ڕاڤەكردنی لایەنە زانستیەكانی ئەو ئایەتانەی قورئانی پیرۆز كە باسی سێبەر دەكەن. دووەم: هێنانی ئه‌و ئایه‌تانه‌ی ...

Read more

ئایا لە ئاسماندا زیندەوەر هەیە؟!!

ئەوەی لەناو قورئاندا هاتووە هەمووی موعجیزەیە واتە هەموو مرۆڤایەتی ناتوانن وێنەی قورئان بهێنن، ڕووەكانی ئیعجازی قورئانیش زۆرن و جۆراو جۆرن، لەوانە: (دەربڕین و زمانەوانی، هەواڵە مێژووییەكان، هەواڵەكانی ئایندە، تەشریعی، ژمارەیی، زانستی). زانایانی هەر زانستێك لەو بوارانەی سەرەوە لە هەموو سەردەمەكاندا دیراسەیان لە قورئاندا كردوە و نەگەیشتونەتە كەمێك لەوەی كە لە قورئاندا هەیە. بەڵام ئەوەی كە زیاتر خەڵكی ئەم سەردە ...

Read more

دیاری كردن و دەركەوتنی ڕەگەزی كۆرپەلە، گومانە یان موعجیزە!!

لەمیانەی ئەم توێژینەوە زانستییەدا، هەوڵ دەدەین بە بەڵگەی زانستی و لۆجیكی ڕاستییەك دەربارەی زانستی كۆرپەلەزانی لەسەر ڕەگەزی كۆرپەلە ڕوون بكەینەوە، لەلایەك تاكو چیتر خەڵكان چەواشە نەكرێن و ڕووبەری بیر و ژیرییان بە ئەفسانە و ئەجێندای ناڕاست داگیر نەكرێن... لەلایەكیش ڕەواندنەوەی ئەو گومانەی بێباوەڕان بێت كە هەردەم وەك ڕەخنە لە دژی ئیسلام دووبارەی دەكەنەوە.. بێگومان هەموو پڕۆژەیەكی زانستیش بەندە لە سەر كۆكردنەوە ...

Read more

ئادەم و حەوا بــە بەڵگەی زانستی

بە درێژایی مێژوو ئەوانەی کە بڕوایان بە خودا و كتێبه‌ ئاسمانیەکان نـەبوو تیۆری (خەلق)یـان ڕەتدەکردەوە و جێگرەوەی ماددی و هۆکاری سروشتیان دەخستە شوێنی، وە هەموو ئایینە ئاسمانیەکان کاتێك باسی بنه‌ڕه‌تی مرۆڤیان دەکرد دەیانبـردەوە سەر دوو کەس، کە باوك و دایکی مرۆڤایەتین ئەوانیش: «ئادەم و حەوا» یان (ئادەم و ئیڤە). هەموو زمانە جیاوازەکانی دونیا بەم شێوەیە ناوەکەی دێنن، واتە ئەم دوو ناوە نەگۆڕە هەتا لە هەموو کتابە ...

Read more

كۆنترین كۆپی قورئانی پیرۆز

زانا ئەڵمانیەكان كۆپیەكی قورئانی پیرۆزیان دۆزیوەتەوە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی حەوتەمی زاینی و، لە ساڵی 1864 دا گەیشتۆتە زانكۆی «توبینگن»ی ئەڵمانی و بڕوا وایە كە ئەو قورئانە پاش وەفاتی پەیامبەر موحەمەد (صلى الله عليه وسلم ) بە 20 تا 40 ساڵ نوسرابێتەوە، بە پێی زانكۆی ناوبراوی ئەڵمانی لە ڕۆژی دووشەمەی 10/11/2014 ئەو كۆپیەی قورئانی پیرۆز كە ئێستا وا لە كتێبخانەی ئەو زانكۆیە كۆنترە لەوەی كە یەكەم جار مەز ...

Read more

زانستە شاراوەكانی ئیسلام/به‌شی دووه‌م

زانستە شاراوەكانی ئیسلام/به‌شی دووه‌م و/ هاوژین طالب  hawzhin@gmx.de (هێندریك های) لە پێشەكی ئەڵقەی دووەمی بەرنامەكەیدا (جیهانی موعجیزەكان) دەڵێت: «باسی ئەمڕۆ لەسەر زانستە شاراوەكانی ئیسلامە، كە چۆن ئێمەی مەسیحیەكانی ئەوروپا ئەو زانستانەمان دەدزی و تا ئێستاش ڕاستیی سەرچاوەی زانستە تازەكانمان دەشارینەوە.» پاشان (های) دەڵێت: «دوو سەركردەی گەورە لە سەردەمی جەنگی خاچپەرستاندا بە یەكگەیشتن، (سوڵتان سەڵاحەدین) كە ...

Read more

سەبارەت بە قورئان وتوویانە

  پیكارد «ولیەم بێرچل بەشیر پیكارد William Burchell Bashyr Pickard» خەڵكی ئینگلتەرایە و، لە زانكۆی كانتەبری دەرچووە، نووسەرێكی بەناوبانگە و، ناوی هەندێ‌ لە بەرهەمە ئەدەبییەكانی بە زمانی ئینگلیزی: «مغامرات القاسم»،«عالم جدید».  لە جەنگی یەكەمی جیهانیدا بەشداری كردووە و بە دیل گیراوە. ماوەیەك لە ئۆغەندا كاری كردووە و ساڵی (1922ز) موسڵمان بوونی خۆی ڕاگەیاندووە. لە وتەكانی: «نوسخەیەكی وەرگێڕانە فەڕەنسییەكەی «سا ...

Read more

هەندێک لەو ڕەخنانەی لە قورئان دەگیرێت وەڵامی گومانی ئەوانەی دەڵێن قورئان بە مانا دابەزیوە نەک بە لەفز

    ڕەنگە جاران زۆرێك لە موسوڵمانان نەیانزانیبێت حیكمەت و دانایی چییە لەو هەموو ئاماژە قورئانییە بە دابەزینی قورئان بەزمانی عەرەبی، ئایا كەسێك هەبووە گومانی هەبێت لەوەی كە قورئان بە زمانی عەرەبی دابەزیوە؟ بەڵام ئێستا دوای پەیدابوونی هەندێك كەس لەناو موسوڵماناندا و بە ناوی ئیسلام و بیرمەندی ئیسلامییەوە كە دەڵێن قورئان بە لەفز بەسەر پێغەمبەردا دانەبەزیوە بەڵكو بەمانا دابەزیوە و پێغەمبەریش بە دەربڕینی خۆی بە ز ...

Read more

زەوی لە نێوان زانست و قورئاندا

 وتارێکی زانستیە کە دروست بون و  شێوە و جوڵەی زەوی باس دەکات بە شێوەیەکی زانستی، دواتریش بەراوردی دەکات بە.ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز.  زەوی ئەو هەسارەیەیە کە دەکەوێتە رێزبەندی هەسارەی سێیەم لە دوری خۆرەوە، هەروەها بە هەسارە شینەکە ناسراوە بەهۆی ئەوەی نزیکەی 75% روبەرەکەی بە ئاو داپۆشراوە، وە بە هەسارەی زیندوش ناوی دەهێنن چونکە تاکە هەسارەیە لە هەمو گەردوندا زیندەوەری لەسەر بێت و بۆ ژیان بشێت. وە قەبارەکەی دە ...

Read more

گەردوون وەک قوماشێکی چنراو

و: ئەندازیار هەندرێن صالح محمد امین وێنەیەكی گەردون كە ئاژانسی ناسا بڵاویكردۆتەوە، پاش 5 ساڵ لە كاركردن و بەكارهێنانی زیاتر لە 8000 كۆمپیوتەر... دەركەوتوە گەردون لەسەرەتای پێكهاتنیدا بەشێوەیەكی لەپڕ فراوانبوە لە خاڵی سفرەوە و تاڵی گەردونی پێكهێناوە و ملیۆنان كۆ ئەستێرە لەسەری هەڵدەقوڵێت، وە تاڵە پێكهێنەرەكان لێك دوردەكەونەوە لە كردارێكی ناوازەدا هاوشێوەی پەرتبونی قوماشێكی باش چنراو.. سەرنجڕاكێشیەكە لەوەدایە ...

Read more

ئةستيَرةيةكى تازة دؤزراوةتةوة، ثيَكهاتةكةى لة ئةلَماسة

ئةستيَرةيةكى تازة دؤزراوةتةوة، ثيَكهاتةكةى لة ئةلَماسة و: كاوە شارباژێڕی ئەم ئەستێرەیە نزیكەی 900 ساڵی ڕوناكی لە زەویەوە دوورە، مێژوی دروست بونی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دروست بونی بونەوەر بەر لە 11 بلیۆن ساڵ، كە لە قۆناغەكانی كۆتاییدا بووە، قەبارەی ئەم ئەستێرەیە بەئەندازەی زەوی دەبێت، بەدرەوشانەوەكەی ئاسمان دەڕازێنێتەوە و گرانبەهاترین ئەستێرەیە لە بونەوەردا...!! لێرەوە لەوە حاڵی دەبین كە پێویستە سوپاسگوزاری خ ...

Read more

چه‌مكی ژینگه‌ پارێزی له‌ ژێر سایه‌ی ئیسلامدا/2

  ئاشكرایە بەشێوەیەكی گشتی ئیسلام بایەخی تەواوی داوە بە بابەتە ژینگەییەكان، ئەمەش لە قورئان و فەرمودەكانی پێغەمبەر( صلى الله عليه وسلم ) ڕەنگی داوەتەوە، هەروەها ڕێنمایی زۆر و چڕ و پڕیشی بەیان كردوە بۆ مرۆڤەكان، هانی مرۆڤیش دەدات كە پارێزگاری لە ژینگە بكات و هەمیشە لاگیری خێر و ئاوەدانی زەوی بێت، نەك خوانەخواستە سەرقاڵی تێكدان و پشێوینانەوەی كاری خراپ و شێواندنی ژینگە، بۆ ئەو مەبەستەش ئیسلام چەندین رێسا و رێ ...

Read more

پێڵاوى زيرەك شايەتى نزيكبونەوەى قيامەت دەدات!

    دوایین داهێنانی ساڵی 2014، لە ژێر ئەم ناونیشانەدا هاتووە: پێڵاوێكی زیرەك دروست كراوە و بە مانگە دەستكردەكانەوە بەستراوە، ئەم پێڵاوە ئەو ڕێگا دروستەت نیشان دەدات كە دەبێت بیگریتە بەر!! با پێكەوە لە ئەو موعجیزە ناوازە و پێغەمبەرانەیە وردبینەوە:   یەكێك لەو داهێنانە سەرسوڕهێنەر و تازانە، پێڵاوی زیرەكە كە، لە ڕیزبەندی دا بە دوهەم داهێنان دادەنرێت، لە دوای تەلەفۆنی زیرەكەوە، بەڵام ئاخۆ ئەركی ئەم پێڵاوە چی بێ ...

Read more

لێكۆڵینەوە نوێكان فەرمايشتێكی پێغەمبەر( صل الله عليه وسلم )دەچەسپێنن

    هه‌‌موو ئه‌و شتانه‌‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر( صل الله عليه وسلم )باسیكردون زانست پشتڕاستیان ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مڕۆ زانایان فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ر( صل الله عليه وسلم )بۆ به‌شكردنی خواردن دوبارە دەكەنەوە... لێكؤڵینه‌وه‌یەكی به‌ریتانی نوێ، كه‌ ڕێكخراوێكی ناحكومی به‌ناوی (به‌رنامه‌ی كار بۆ سه‌رچاوه‌ پاشه‌ڕۆیه‌كان) ده‌ڵێت: (سێ یه‌كی ئه‌و خواردنه‌ی مرۆڤ ده‌یكڕێت چاره‌نوسی بۆ ناو ته‌نه‌كه‌ی پاشه‌ڕۆكانه‌، ته‌نها كۆمپانیای ...

Read more

شاخه‌كان ..

شاخه‌كان .. و: هێمن ئه‌حمه‌د سەرنجڕاكێشترین شت لەسەر زەوی ئەو شاخ ‌و داخە بڵندانەیە .. بۆچی دروستكراون؟ ئایا پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) نهێنی دروستكردنی ئەم شاخانەی باس كردوە؟ نهێنی دروستبونی چیە؟ ئەركی چیە؟ بۆچی خوای گەورە دروستی كردوە؟ زانایان بەوردی وەڵامی ئەم  پرسیارانەیانە داوەتەوە.. زەوی ناسەكان باس لەوە دەكەن كە زەوی لەسەرەتای دروستبونی پڕبوە لە گڕكان‌و زەمین لەرزە‌و درز.. زەوی هەرگیز جێگیر نەبو ...

Read more

لێكچواندی زیندوبوونەوەی مرۆڤ، بە چەكەرەكردنی ڕووەكەوە بە هۆی بارانبارینەوە

 لێكچواندی زیندوبوونەوەی مرۆڤ، بە چەكەرەكردنی ڕووەكەوە بە هۆی بارانبارینەوە و: دەریا کاوە   دوای ئەوەی كە بێباوەڕان  نكوڵییان كرد و هەوڵی بەدرۆخستنەوەی  پێغەمبەر( صل لله عليه وسلم ) داو ئەوەش كە هێناویەتی. بەڵام خوای گەورە هەموو شتێكی ڕوونكردۆتەوە، ئایەت ‌و بەڵگە گەردوونییەكانی پێشوو دەبنە نیشانە و بەڵگە لەسەر حەقیقەتی ئەوەی كە پێغەمبەر ( صل لله عليه وسلم ) هێناویەتی. ئەمڕۆ لەگەڵ  ئەو شیكردنەوە  زانستی ...

Read more

 تایبەتمەندیی پەیامی ئیسلام

 تایبەتمەندیی پەیامی ئیسلام موعجیزاتی پێغەمبەرانى پێشوو – دروودیان لەسەر بێت– پەیوەندیی بەناوەرۆكی پەیامەكە یاخود ڕاڤەی ئەركەكانی پێغەمبەرەكەوە نەبووە، بەڵكو زیاتر بەڵگەی پێغەمبەرایەتیی ئەو بووە, لەگەڵ ماڵئاوایی كردنیشی لەم دنیایە كاریگەریی ئەو موعجیزەیەش تەواو بووە و بەڵگە دڵنیایی بەخشەكانیش كۆتاییان پێهاتووە، مەگەر سەبارەت بەكەسێك كە ئەو بەڵگە و موعجیزانەی بەچاوی خۆی بینیبێت و لەگەڵیاندا ژیابێت. تایبەتمەن ...

Read more

دۆزینەوەی دەریایەک لە ژێر چینی سێهەمی زەویدا پێغەمبەر (صلی الله عليه وسلم)فإن تحت البحر نارا وتحت النار

دۆزینەوەی دەریایەک لە ژێر چینی سێهەمی زەویدا  پێغەمبەر (صلی الله عليه وسلم) فإن تحت البحر نارا وتحت النار و: تارا علي پێغەمبەری ئازیز(صلی الله عليه وسلم) چواردە سەدە لەمەوبەر هەواڵی بونی ئاگری پێداوین  لەژێر دەریادا، و هەروەها بونی دەریاش لەژێرئاگردا، ئاخۆ كێ‌ ئەم دۆزینەوە نۆێیەی پێ‌ ڕاگەیاند؟ گۆڤاری (دەیلی مەیل)، یەكێك لە دۆزینەوە سەیر و سەمەرەكانی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە ئاماژەی پێداوە: لە قوڵایی 600-400 ...

Read more

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top