You Are Here: Home » 2012 » تشرینی یه‌كه‌م

زانایانی ئیسلام، شەریفی ئیدریسی

     زانایانی ئیسلام                                                        شەریفی ئیدریسی   م.جەمال موحەممەد ئەمین شەریفی ئیدریسی ناوی ئەبووعەبدوڵڵە كوڕی محەمەد كوڕی عەبدوڵڵە كوڕی ئیدریسە ، لەساڵی (1100 ز ) لەشاری سبتەی مەغریبیدا لەدایك بووە ، وهەر لەوێ‌ خوێندویەتی وە زۆرحەزی لەگەشت و گوزار بووە ، و كەنارەكانی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی و كەنارەكانی بەریتانیا و فەرەنسا گەڕاوە , ئینجا گەڕاوەتەوە بۆ باكوری ئەفەریق ...

Read more

بوونەوەر.. حەوت چینی ئاسمان و حەوت چینی زەوی

  بوونەوەر.. حەوت چینی ئاسمان و حەوت چینی زەوی   وەرگێڕانی: سیروان محسن أنور گەردوون یان بوونەوەر پێكهاتووە لەچەند شتێكی خاوەنی بوون كە جیاوازن لە ڕووی پێكهاتەوە, وەك: (ماددە، ووزە، كات و شوێن) و ئەوەیشی كە لەمانە پێكهاتووە لە هەموو ماددەكان و زیندەوەران، لەبەر ئەوە بەشێكی گرنگی زانستی مرۆڤایەتی تەرخان كراوە سەبارەت بە تێگەیشتن لە نهێنییەكانی بوونەوەر, كە باسی بوونەوەر دەكرَیت مەبەست پێ‌ی تەنها مرۆڤەكان نیی ...

Read more

تيشك / 6

  مەریوان ئەحمەد رەشید لە ژمارە (3)ی گۆڤاری (علوم المستقبل)دا برای بەڕێزم (د. أیاد عبدالعزیز العانی) مامۆستای گەردوونزانی لە زانكۆی (النهرین) بابەتێكی بە ناونیشانی (التنجیم بین الحقیقة و الوهم) (ئەستێرەگەری لە نێوان راستیی و خەیاڵ)دا بڵاوكردەوە, كە تیایدا بە شێوەیەكی زانستی باسی لە دیاردە گەردوونییەكان دەكات و زانستی گەردوون (علم الفلك) بە تەواوی لە ئەستێرەگەری (التنجیم) جیا دەكاتەوە. كاتێك لە بەغداد سەردان ...

Read more

موعجیزەی هێنانی ناوی خوا لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ دا

  موعجیزەی هێنانی ناوی خوا لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ دا   ئا: تیمێكی زانستی لە پزیشكان و پسپۆڕانی بواری زانستی بەشی یەكەم: ئەوە شارستانی سەدەی بیستەو داهێنانە سەردەمییەكانی مرۆڤەكان لە چڵەپۆپەی پێشكەوتندان، زەویش ژمارەیەكی زۆر دانیشتوانی لەخۆگرتووە بە شێوەیەك كە زەوی پێشتر نموونەی وای بەخۆوە نەبینیوە، بەڵام لەهەمانكاتدا هەڵگری جۆرەها نەخۆشیی كوشندەشە بەمەش وەك ئەوەی لێهاتووە كە بەردەوام ڕیسەكەی خۆی دەكاتەوە بە ...

Read more

كتێبی: (إِنَّهُ الحَقّ)

  كتێبی: (إِنَّهُ الحَقّ)   لەبڵاوكراوەكانی: دەستەی ئیعجازی زانستی لەقورئان و سوننەتدا لە (رابیتەی جیهانی ئیسلامی) لە مەككەی پیرۆز دەستەی ئیعجازی زانستی چاپێكی نوێ‌ی كتێبی (إنە الحق)ی بە وێنەی تازەوە خستە بەردیدی خوێنەران، ئەم كتێبەش قەبارەی بچووكە و (126)لاپەڕەی لەخۆ گرتووە، چواردە دیمانەی تێدایە لەگەڵ زانا گەردونناسەكان و پێشەنگەكانی زانستی هاوچەرخ لەبوارە جیاجیاكاندا، مەبەست لەم دیمانانەش دەرخستنی ئەو را ...

Read more

پەڕتوكی “ئایا مەسیح موسڵمان بوو؟” لە ئەمریكا مشت و مڕێكی زۆری لێدەكەوێتەوە.

  پەڕتوكی "ئایا مەسیح موسڵمان بوو؟" لە ئەمریكا مشت و مڕێكی زۆری لێدەكەوێتەوە. دكتۆر (رۆبرت شتینغر) سەرۆكی بەشی ئایین و بیروباوەڕەكان لە زانكۆی (لۆسەر) لە هەرێمی (ئیوا)ی ئەمریكی پەڕتووكێكی بە ناوی "ئایا مەسیح مسوڵمان بوو؟" بڵاوكردەوەو بەمەش مشت و مڕێكی زۆری لە ئەمریكا درووست كردو كەنیسەكانی ئەمریكا بەتایبەتی كەنیسەی (ئینجیلی)یەكان زۆر بە توندی رووبەرووی بوونەوەو لە پێگە ئەلكترۆنییەكان و بڵاوكراوەكانیاندا هێر ...

Read more

(26) ی ئۆكتۆبەر یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە

  (26) ی ئۆكتۆبەر یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە   (د. شرف السفیاني) جێگرێ سەرۆكی كۆمەڵەی گەردوونی سعودیی لە لێدوانێكیدا رایگەیاند: كە ئەمڕۆ 16/10/2012 تەواوكەری مانگی ذوالقعدة دەبێت و رۆژی چوارشەممە 17/10/2012 یەكەم رۆژی مانگی ذوالحجة ساڵی 1433 ك دەبێت. واتە رۆژی (9)ی ذو الحجة پێنچ شەممە بەرامبەر 25/10/2012 رۆژی وەستان لەسەر كێوی عەرەفە دەبێت و رۆژی هەینی  26/10/2012 یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت. سەرچاوە: http: ...

Read more

كاتی گونجاو بۆ ئاو خواردنەوە

كاتی گونجاو بۆ ئاو خواردنەوە ئاو خواردنەوە كەڵكی زۆری بۆ لاشەی مرۆڤ هەیە، بەڵام لە هەندێ‌ كاتدا سوودەكانی ئاو بۆ لەشی مرۆڤ چەندجارە دەبێتەوە. ئەو كاتانەی كە گونجاون بۆ ئاو خواردنەوە: - (2) پەرداخ ئاو لە پاش هەستان لە خەو، سوڕی خوێن لە لەشی مرۆڤدا چالاك دەكات. - (1) پەرداخ ئاو نیو كاتژمێر پێش نانخواردن، یارمەتی كرداری هەرس دەدات. - (1) پەرداخ ئاو پێش خۆششتن، یارمەتی كەمكردنەوەی پاڵەپەستۆی خوێن دەدات. - (1) پ ...

Read more

وَمَا مِن دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ إِلَّا عَلَى اللَّـهِ رِزْقُهَا

وَمَا مِن دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ إِلَّا عَلَى اللَّـهِ رِزْقُهَا وَمَا مِن دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ إِلَّا عَلَى اللَّـهِ رِزْقُهَا وَيَعْلَمُ مُسْتَقَرَّهَا وَمُسْتَوْدَعَهَا ۚكُلٌّ فِي كِتَابٍ مُّبِينٍ ﴿٦﴾ هود. واته: هیچ زینده‌وه‌رێك نیه له‌م زه‌ویيه‌دا ڕزق و ڕۆزیه‌که‌ی له‌سه‌ر خوا نه‌بێت و ئاگاداره به‌شوێنی حه‌وانه‌وه و شوێنی ده‌رچوونیان، هه‌موو شتێك تۆماره له دۆسیه‌ی ئاشکرادا له (لوح المحفوظ) دا.   وَكَأَ ...

Read more

موعجیزەی پزیشكی لە فەرموودەكانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەربارەی كلێنچكە (عجب الذنب)

  موعجیزەی پزیشكی لە فەرموودەكانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەربارەی كلێنچكە (عجب  الذنب)   نووسینی : دكتۆر محمد علی البار/ راوێژكار لە كۆلیژی پزیشكی (مەلیك فەهد) وەرگێڕ و ئامادەكاری: عوسمان محمد ئەحمەد چەند فەموودەیەكی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كە پێش (1400) ساڵ فەرموویەتی باسی شوێنێكی گرنگی لەشی مرۆڤی كردووە كە لەم دوایییانەدا مەڵبەندە زانستییەكان توێژینەوەیان لەسەر بڵاوكردووەتەوە كە راستی فەرموودە ...

Read more

زەیتی زەیتوون لە ڕوانگەی قورئان و سوننەتدا

خوای گەورە (سبحانە وتعالی) لە زۆر ئایەتدا لە قورئانی پیرۆز سوێند بە دروستكراوەكانی دەخوات، جا ئەم سوێند خواردنەش هەر وەك زانایانی ئیسلام دەفەرموون زیاتر دەگەڕێـتەوە بۆ دوو هۆكار یاخود دوو مەبەست: یەكەمیان لەبەر گەورەیی و گرنگیدان بەوەی سوێندی پێ‌ دەخوات هەروەها دووەمیش بۆ ئەوەی ئێمەی بەندە لێی بروِانین و بیری لـێ‌ بكەینەوە تاكو گەورەیی و دەسەڵاتی خوای گەورەمان بۆ دەركەوێت. بۆ نموونە: خوای گەورە كە سوێند بەخ ...

Read more

درەختی سەوزو ئاگری ژیان

خوای پەروەردگار لە قورئانی پیرۆزدا ئامۆژگاری بەندەكانی دەكات بە بیركردنەوە و ووردبوونەوە لە ئاسمانەكان و زەوی, لە دروست كراوەكانی بەهەموو شێوە و جۆرەكانییەوە ئەوەش بۆ پتەوكردنی ئیمان و قوڵكردنەوەی لە ناخی مرۆڤەكاندا تاوەكو سووربن لەسەر زیاتر باوەڕبوون بە گەورەیی دەسەڵاتی پەروەردگار و پاشان پتەو بوونی باوەڕیان بە قورئان وەكو بەرنامەی خودا بۆ مرۆڤەكان تاوەكو بیكەنە دەستووری ژیانیان. بڵاوكراوەی زۆر نوسراون لە ...

Read more

ئیعجازی زانستی لە ئایەتەكانی بیستن و بینین لە قورئانی پیرۆزدا

  ئیعجازی زانستی لە ئایەتەكانی بیستن و بینین لە قورئانی پیرۆزدا   ئامادەكردنی: د. تریفە عبدالله محمود [إِنَّ السَّمْعَ ۆالْبَصَرَ ۆالْفُۆَادَ كُلُّ أُولـئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْۆُولاً]الإسرا‌ء 36 پێشەكی -ووشەی بیستن(السمع) و لێ‌وەرگیراوەكانی (185)جار لەقورئانی پیرۆزدا هاتوون, بەڵام ووشەی بینین(البصر) و لێ‌وەرگیراوەكانی تەنها (148)جار هاتوون, لەكاتێكدا ووشەی بیستن(السمع) لەهەر شوێنێكدا هاتبێت بەواتای بیستنی دە ...

Read more

كۆنگرەی نێودەوڵتی سێیەم بۆ ئیعجازی زانستی ژمارەیی لە قورئانی پیرۆزدا

  كۆنگرەی نێودەوڵتی سێیەم بۆ ئیعجازی زانستی ژمارەیی لە قورئانی پیرۆزدا   لە رۆژانی 22-23 ی ئەیلولی 2012 دا لە وڵاتی مالیزیا لە شاری كوالالامپور لە ئۆتێلی (Grand Seasons) سێیەمین كۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ ئیعجازی زانستی ژمارەیی لە قورئانی پیرۆزدا ئەنجامدرا ... شایەنی باسە لە كۆنگرەكەدا چەندین لێكۆڵینەوەو بابەتی گرنگ لە بواری ئیعجازی ژمارەییدا پێشكەشكرا ... هەروەها بەڕێز( د. محمد جمیل الحبال ) ئەندامی ناوەندی كور ...

Read more

بەو مەبەستە قورئانی خوێندەوە كە هەڵەی لێبگرێت كەچی موسڵمان بوو

دكتۆر (میلەر) یەكێك بوو لە قەشە هەرە چالاكەكانی بانگ خوازی مەسیحی، یەكێك بوو لەوانەی كە شارەزایییەكی زۆری هەبوو لە (ئینجیل)دا, زۆر حەزی لە بیركاری بوو بۆیە زۆر حەزی لەبەدواییەكا هاتنی كارەكان بوو, رۆژێك دەستی كرد بە قورئان خوێندنەوە بۆ ئەوەی هەندێك هەڵەی لێ‌بگرێت تا هەڵوێستی خۆی پێ‌بەهێز بكات لەكاتی بانگهێشت كردنی موسوڵمانەكان بۆ سەر بیڕوباوەرەكەی خۆی. وا دەهاتە پێش چاوی كە قورئان كتێبێكی كۆنی پێش (14)سەدە ...

Read more

تيشك / 5

ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زانست لەبرەودایە، بیردۆز و یاساكان دادەڕێژرێن، توێژینەوە ولێكۆڵینەوەكان لەزانكۆ و پەیمانگا و مەڵبەندە زانستییەكان چڕوپڕتر دەبن، زانایان و زانستخوازان  بە پەرۆشن لە بەگەڕخستنی هەموو ئەمانەدا لە بوارە جیاجیاكاندا بۆ خزمەتكردنی مرۆڤ و ئاوەدانكردنەوەی ئەم سەر زەوییە, مرۆڤیش هەر لەسەرەتاوە كە چاوی كردووەتەوە ژینگەیەكی گونجاو و لەباری بینیوە كە پەروەردگار بۆی ڕەخساندووە [هُۆ الَّذی خَڵقَ ڵكُم مَّا ...

Read more

قوڵترین وێنە بۆ گەردوون

قوڵترین وێنە بۆ گەردوون لەم وێنەیەدا كە بە تیلسكۆبی هابڵ گیراوە توانرا قوڵترین وێنە بۆ گەردوون بگیرێت كە 5500 مەجەڕە پیشان دەدات لە ماوەی 13,2 ملیار ساڵی رووناكیدا. سەرچاوە: http://www.gmx.net/themen/wissen/weltraum/069pnqi-hubble-liefert-tiefsten-blick-kosmos ...

Read more

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top