You Are Here: Home » ئیعجازی زانستی » پزیشکی و زیندەوەرزانی » ئیعجازی زانستی لە ئایەتەكانی بیستن و بینین لە قورئانی پیرۆزدا

ئیعجازی زانستی لە ئایەتەكانی بیستن و بینین لە قورئانی پیرۆزدا

 

ئیعجازی زانستی لە ئایەتەكانی بیستن و بینین لە قورئانی پیرۆزدا

 

ئامادەكردنی: د. تریفە عبدالله محمود

[إِنَّ السَّمْعَ ۆالْبَصَرَ ۆالْفُۆَادَ كُلُّ أُولـئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْۆُولاً]الإسرا‌ء 36

پێشەكی
-ووشەی بیستن(السمع) و لێ‌وەرگیراوەكانی (185)جار لەقورئانی پیرۆزدا هاتوون, بەڵام ووشەی بینین(البصر) و لێ‌وەرگیراوەكانی تەنها (148)جار هاتوون, لەكاتێكدا ووشەی بیستن(السمع) لەهەر شوێنێكدا هاتبێت بەواتای بیستنی دەنگەكان وقسەكان وتێگەیشتنی هاتووە, بەڵام ووشەی(البصر) تەنها (88)جار بەواتای بینینی رووناكی وتەن وشێوەكان بەچاو هاتووە ولەجارەكانی تردا بەمانای تێفكرین و تێگەیشتنی ژیرییانە بۆ دیاردەكانی بوونەوەر وژیان هاتووە.
-ووشەی بیستن(السمع) و بینین(البصر) هاوڕێ‌ لەگەڵ یەكدا لە 38ئایەتی قورئاندا هاتوون, هەروەك لەم نموونانەدا:
[ثُمَّ سَوَّاهُ ؤنَفَخَ فِيهِ مِن رُّوحِهِ ؤجَعَلَ لَكُمُ السَّمْعَ ؤالْأَبْصَارَ ؤالْأَفْئِدَةَ قَلِيلًا مَّا تَشْكُرُونَ]السجدة9.
[ؤهُؤ الَّذِي أَنشَأَ لَكُمُ السَّمْعَ ؤالْأَبْصَارَ ؤالْأَفْئِدَةَ قَلِيلًا مَّا تَشْكُرُونَ]المؤمنون78.
[ؤجَعَلْنَا لَهُمْ سَمْعًا ؤأَبْصَارًا ؤأَفْئِدَةً فَمَا أَغْنَي عَنْهُمْ سَمْعُهُمْ ؤلَا أَبْصَارُهُمْ ؤلَا أَفْئِدَتُهُم مِّن شَيْ‌وٍ]الَاحقاف26.
[ؤاللّهُ أَخْرَجَكُم مِّن بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ لَا تَعْلَمُونَ شَيْئًا ؤجَعَلَ لَكُمُ الْسَّمْعَ ؤالَاَبْصَارَ ؤالَاَفْئِدَةَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُون] النحل78.
[قُلْ هُؤ الَّذِي أَنشَأَكُمْ ؤجَعَلَ لَكُمُ السَّمْعَ ؤالْأَبْصَارَ ؤالْأَفْئِدَةَ قَلِيلًا مَّا تَشْكُرُونَ]الملك23.
[أَمَّن يَمْلِكُ السَّمْعَ والَاَبْصَارَ ؤمَن يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ ؤيُخْرِجُ الْمَيَّتَ مِنَ الْحَيِّ ؤمَن يُدَبِّرُ الَاَمْرَ فَسَيَقُولُونَ اللّهُ فَقُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ]يونس31.
[مَا كَانُواْ يَسْتَطِيعُونَ السَّمْعَ ؤمَا كَانُواْ يُبْصِرُونَ]هود20.
[إِنَّا خَلَقْنَا الْإِنسَانَ مِن نُّطْفَةٍ أَمْشَاجٍ نَّبْتَلِيهِ فَجَعَلْنَاهُ سَمِيعًا بَصِيرًا]الإنسان2.
-هەروەها ووشەی كەڕی(الصمم) هاوڕێ‌ لەگەڵ ووشەی كوێری(العمی) 8جار هاتوون كە لە زوربەیاندا كەڕی پێش كوێری كەوتووە, هەروەك لە:

[أُوْلَئِكَ الَّذِينَ لَعَنَهُمُ اللَّهُ فَأَصَمَّهُمْ ؤأَعْمَي أَبْصَارَهُمْ]محمد23.
[صُمٌّ بُكْمٌ عُمْيٌ فَهُمْ لَا يَعْقِلُونَ] البقرة171.
[صُمٌّ بُكْمٌ عُمْيٌ فَهُمْ لَا يَرْجِعُونَ] البقرة18.
[ؤالَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُوا بِيَ‌يَاتِ رَبِّهِمْ لَمْ يَخِرُّوا عَلَيْهَا صُمًّا ؤعُمْيَانًا]الفرقان73.
-ئەوەی تێبینی دەكەین لەم ئایەتە پیرۆزانەدا ئەوەیە كە هەمیشە ووشەی بیستن(السمع) پێش ووشەی بینین(البصر) كەوتووە وزیاتر گرنگی پێ‌دراوە! لێرەدا دەپرسین ئایا ئەم پێش خستنە مانایەكی تایبەتی هەیە؟
رەنگە وەڵام دانەوەی ئەم پرسیارە لەسەرەتادا لەژێر رۆشنایی ئەو زانیارییانەی هەمانە لەسەر ئەم دوو هەستە كارێكی قورس بێت و تێگەیشتنی گران بێت, چونكە ئەوەی زانراوە لەرووی هەردوو زانستی كارئەندامزانی(Physiology) و توێكاری(Anatomy)دا ئەوەیە كە دەماری بینین لەهەر چاوێكدا لەزیاتر لە (1ملیۆن) ڕیشاڵی دەماری پێك دێت لەكاتێكدا دەماری بیستن لەهەر گوێ‌یەكدا تەنها لە (30هەزار)ڕیشاڵی دەماری پێك دێت, هەروەها زانستی كارئەندامزانی بۆمان باس دەكات كە سێ‌یەكی دەمارەكانی هەست لەمرۆڤدا دەمارەكانی بینینن و ئەو زانیارییە هەستییانەی كە لەڕێ‌ی گوێ‌وە بەمێشك دەگات تەنها 12%ی زانیارییەكانە بەڵام 70%ی زانیارییە هەستییەكان لەڕێ‌ی چاوەوە دەگات بەمێشك.
-لێرەدا جارێكی تر دەپرسین ئایا هۆكاری ئەم پێش خستنەی هەستی بیستن بەسەر هەستی بینیندا بەنزیكەیی لەهەموو ئایەتەكاندا دەبێت چی بێت؟ بێ‌گومان دەبێ‌ هۆكاری گرنگ هەبێت كەهێشتا ئێمە پەیمان پێ‌نەبردووە, بەڵام ئەگەر ئێمە وورد ببینەوە لەو راستییە زانستییانەی كەلەم دوایییانەدا لە زانستەكانی (كۆرپەلەزانی, توێكاری, كارئەندامزانی وزانستی پزیشكی)دا دۆزرانەوە ئەوا وەڵامی ئەم پرسیارەمان دەست دەكەوێت وبەئاشكرا ئیعجازی زانستی ئەو ئایەتە پیرۆزانەمان بۆ روون دەبێتەوە.
لەو راستییە زانستییانەی تا ئێستا زانراون بریتییە لە:
1-گەشەكردنی كۆرپەلەیی گوێ‌ و چاو
هەردوو هەستی بیستن و بینین بەنزیكەیی لەیەك كاتدا گەشەدەكەن لە سەرەتای دروست بوونی كۆرپەلەدا, بینراوە كە پەڕەی بیستن (الصفیحة السمعیة Otic Placode) لەسەرەتای هەفتەی چوارەمی ژیانی كۆرپەلەدا گەشە دەكات كە یەكەم پێكهاتەی كۆئەندامی بیستنە هەروەها چاڵایی چاویش (اڵاخدود البصری Optic Sulci) لەسەرەتای هەفتەی چوارەم (لەرۆژی 22دا) گەشە دەكات.


گوێ‌ی ناوەوەی كۆرپەلە لەم پەڕەی بیستنەوە گەشە دەكات كە ووردە ووردە لوولپێچی گوێ‌ (حلزون اڵاذن Membraneous Cochlea) دروست دەكات (كە سەرەتا بەدرێژی دروست دەبێت وپاشان لوول دەخوات), لەهەفتەی 18یەمدا چواردەوری ئەم لوولپێچە بەكڕكڕاگە دەدرێت وگەشە دەكات تاوەكو دەگاتە قەبارەی ئاسایی خۆی لەكۆتایی هەفتەی 18یەمدا,لەكۆتاییدا بەئێسك دەورە دەدرێت كە لەم كاتەدا ئەندامی هەستیاری بیستن لەناو ئەم لوولپێچەدا دروست دەبێت كە بریتییە لە ئەندامی كۆرتی (عضو كورتی), لەناو ئەم ئەندامەدا خانە هەستیارەكانی بیستن لە چواردەوری دەماری بیستندا دروست دەبن, لێرەوە دەبینین گوێ‌ی ناوەوەی كۆرپەلە پێگەیشتووە و گەیشتۆتە قەبارەی ئاسایی خۆی و ئامادەیە بۆ هەستان بەكرداری بیستن لە كۆتایی مانگی پێنجەمەوە.
وەك دەزانین ئەم بەشەی گوێ‌یە (گوێ‌ی ناوەوە) كە دەتوانێت هەست بە دەنگەكان بكات و وەكو تەزوویەكی دەماری (إشارات عصبیة) بیگەیەنێتە مێشك بۆ ئەوەی هەستی پێ‌بكرێت بەبێ‌ ئەوەی پێویست بەگوێ‌ی ناوەڕاست ودەرەوە بكرێت (ئەم دوو بەشە تەنها كاریان گەیاندنی دەنگەكانە بۆ گوێ‌ی ناوەوە) چونكە ئەم دوو بەشە لەكۆتایی گەشەی كۆرپەلە لەهەفتەی 32دا دروست بوونیان تەواو دەبێت.
ئەگەر بێینە سەر باس كردنی گەشەی چاو دەبینین وەك زانستی كۆرپەلەزانی بۆمان باس دەكات گەشەی تۆڕی بینین (الشبكیە Retina)ی هەستیار بۆ رووناكی تەنها دوای هەفتەی 25 تەواو دەبێت, گەشەی دەماری بینین وتەواو بوونی داپۆشینی بۆ ئەوەی تەزووەكان بەباشی بگەیەنێت دوای 10هەفتە لە لەدایك بوونی كۆرپەلەوە دەبێت هەروەها پێڵوی چاوەكانی كۆرپەلە بەیەكەوە نووساون و تەنها دوای هەفتەی26 لەیەك جیادەبنەوە.
لەمەی سەرەوە باسمان كرد بۆمان روون دەبێتەوە كە گوێ‌ی ناوەوەی كۆرپەلەی مرۆڤ گەشەی تەواو دەبێت و توانای بیستنی لەمانگی پێنجەمەوە دەست پێ‌دەكات بەڵام چاوەكان لەدوای مانگی حەوتەمەوە دەكرێنەوە و چینە هەستیارەكەی بۆ رووناكی گەشە دەكات, كە هەتا ئەو كاتەش دەماری بینین گەشەی تەواو نەبووە و چاوەكانیش ناتوانن هیچ ببینن لەبەر ئەوەی لەناو سێ‌ تاریكیدان.

2-بیستن وبینین
بەشێوەیەكی زانستی یانە سەلمێنراوە كە گوێ‌ی ناوەوەی كۆرپەلە لەمانگی پێنجەمیدا هەست بە دەنگەكان دەكات كە لەو كاتەدا گوێ‌ی لە لێدانی دڵا و دەنگی ریخۆڵەكانی دایكێتی, لەئەنجامی ئەم بیستنەدا چەند تەزوویەكی دەماری لەگوێ‌ی ناوەوە و دەماری بیستن و ناوچەی بیستن لەمێشكدا دروست دەبێت كە دەتوانین ئەم تەزووانە تۆمار بكەین بەچەند ئامێرێكی تایبەتی تاقیگەیی كە ئەمەش خۆی لەخۆیدا سەلمێنەری ئەو راستییەیە كە كۆرپەلە توانای بیستنی هەیە لەم قۆناغە سەرەتایییەی ژیانیدا, بەپێچەوانەوە ئەم جۆرە تەزووە دەمارییانە تۆمار نەكراوە لەئەندامی بینینی كۆرپەلەوە تەنها لەپاش لەدایك بوونییەوە نەبێت.
ئەوە گرنگە كە بزانین دەنگەكان بەدوو رێگە دەگەنە گوێ‌ی ناوەوە و هەستی پێ‌دەكرێت:
1-لەڕێ‌ی گوێ‌ی دەرەوە پاشان گوێ‌ی ناوەڕاست كە پڕن لەهەوا لەمرۆڤی ئاساییدا پاشان بۆ گوێ‌ی ناوەوە.
2- لەرێ‌ی ئێسكەكانی كەللەی سەرەوە راستەوخۆ بۆ گوێ‌ی ناوەوە.
شەپۆلە دەنگییەكان لەڕێ‌ی یەكەمەوە بەهۆی هەوا دەگوازرێتەوە وە لەڕێ‌ی دووەمەوە بەهۆی ئێسكە كانی كەللەی سەرەوە دەبێت كە گوێزەرەوەیەكی زۆرباشە بۆ دەنگە كان, هەروەها گوێ‌ی دەرەوەی كۆرپەلە لەسكی دایكیدا پڕە لە شلەمەنی كە شلەمەنییەكانیش گوێزەرەوەیەكی زۆر باشن بۆ دەنگەكان, وەك دەبینین كاتێك خۆمان سەر نوقم دەكەین لەئاودا لەكاتی مەلەكردندا زۆر بەباشی گوێمان لە دەنگەكان دەبێت. لێرەوە بۆمان دەردەكەوێت كە كۆرپەلە دەتوانێت گوێ‌ی لە دەنگەكان ببێت كە دەگەنە گوێ‌ی ناوەوە بەهۆی ئێسكەكانی كەللەی سەرەوە یان لەرێ‌ی گوێ‌ی دەرەوە كەپڕە لە شلەمەنی, بەڵام لەلایەكی ترەوە وەك بینیمان كۆرپەلە ناتوانێت لەسكی دایكیدا هیچ ببینێت نەك تەنها لەبەر ئەوەی چواردەوری هەمووی تاریكە بەڵكو لەبەر پێكەوەنووسانی پێڵووەكانی چاوی, لەبەر پێنەگەیشتنی تەواوی تۆڕی بینین, وە لەبەر تەواو نەبوونی گەشەكردنی دەماری بینین كە هەموویان لەكۆتایی سكپڕیدا گەشەیان تەواو دەبێت.
3-تەواو بوونی گەشە كردنی هەردوو هەستی بیستن و بینین
كۆرپەلە دەتوانێت بە شێوەیەكی ئاسایی ببیستێت دوای چەند رۆژێك لە لەدایك بوونی, ئەویش پاش ئەوەی ئەو شلەمەنییانەی كە لە گوێ‌ی دەرەوە و ناوەڕاستدا دەمێنێتەوە هەڵدەمژرێنەوە, بینراوە كە كۆرپەلەی مرۆڤ تەنها زیندەوەرێكە كە دەست دەكات بە بیستن لەناو سكی دایكیدا بەڵام هەموو زیندەوەرەكانی تر كۆرپەلەكانیان لەپاش لەدایك بوونیان بەماوەیەك دەست دەكەن بەبیستن, ئەمانەش چەند نموونەیەكن:
-كۆرپەلەی مرۆڤ پێش لە دایك بوونی بە 16هەفتە دەبیستێت.
-كۆرپەلەی بەرازی غینیا پاش لەدایك بوونی بە 5-6سەعات دەست دەكات بەبیستن.
-كۆرپەلەی پشیلە پاش لەدایك بوونی بە 5-6رۆژ دەست دەكات بەبیستن.
-كۆرپەلەی كەروێشك پاش لەدایك بوونی بە 7رۆژ دەست دەكات بەبیستن.
-كۆرپەلەی سەگ پاش لەدایك بوونی بە 10رۆژ دەست دەكات بەبیستن.
بەڵام ئەگەر بێینە سەر هەستی بینین دەبینین لە كاتی لەدایك بووندا زۆر لاوازە و وەكو نەبوو وایە، زۆر قورسە بۆ تازەبوو كە ڕووناكی لە تاریكی جیا بكاتەوە، تەنها چەند وێنەیەكی لێڵ بۆ شتەكان دەبینێت, چاوەكانی دەجوڵێن بەبێ‌ ئەوەی بتوانێت بیوەستێنێت لەسەر شتە بینراوەكان, تەنها لەدوای مانگی سێ‌یەم یان چوارەم دەست دەكات بە ناسینەوەی وێنەكان وشێوەی دایكی یان شێوەی شووشەی شیرەكەی دەناسێتەوە, لەپاش مانگی شەشەم روخساری مرۆڤەكان دەناسێتەوە, ئەم گەشە كردنەی هەستی بینین تاوەكو تەمەنی 10ساڵان بەردەوام دەبێت.
4-گەشەكردنی ناوچەكانی بیستن و بینین لەمێشكی مرۆڤدا
زانستی كۆرپەلەزانی سەلماندوو یەتی كە ناوچەی بیستن لەمێشكدا گەشەدەكات و پێ‌دەگات پێش ناوچەی بینین وە توانراوە تەزووی دەماری تۆمار بكرێت لەناوچەی بیستن لە مێشكدا لەكاتی ئاگادار كردنەوەی كۆرپەلە لەسكی دایكیدا ئەویش بەهۆی بەكارهێنانی زەنگێكی ئاگادار كردنەوە لەنزیك سكی دایكەكە لەسەرەتای مانگی پێنجەمی كۆرپەلەییدا,ئەو دەنگانەی كۆرپەلە دەیبیستێت لەكاتی نیوەی دووەمی سكپڕیدا دەبێتە هۆی هاندانی ناوچەی بیستن لەمێشكیدا بۆ ئەوەی گەشەی كامڵ ببێت.
لەلایەكی ترەوە ناوچەی بینین بەهیچ جۆرە ئاگاداركەرەوەیەك لەم كاتەدا ئاگادار نابێتەوە بۆیە گەشەسەندنی زۆر بەرەو پێش ناچێت, چونكە وەك لەزانستی كارئەندامزانیدا بینراوە هۆكارە ئاگادار كەرەوەكان دەبنە هۆی هاندانی گەشەكردنی هەر ڕێرەوێكی دەماری كە پیایاندا تێ‌دەپەڕن, هەر بۆیە بەم شێوەیە رێڕەوی دەماری و دەماری بیستن لەمانگی پێنجەمەوە هاندەدرێت بۆ گەشەكردن بەڵام رێڕەوی دەماری ودەماری بینین بەو شێوەیە هان نادرێت تەنها دوای لەدایك بوون نەبێت.


لەبەر ئەم هۆكارانەی كە باسمان كرد منداڵ لەسەرەتای ژیانیدا زانیارییە دەنگییەكان زووتر فێردەبێت وەك لە زانیارییە رووناكییەكان(بینراوەكان) و زووتر لەبەریان دەكات وەك لەزانیارییە بینراوەكان, بۆ نموونە: منداڵ زیاتر ووتە و دەنگەكان لەبەردەكات و لێ‌یان تێ‌دەگات وەك لە تێگەیشتنی ئەو وێنە و نووسینانەی كە دەیبینێت, هەروەها باشتر و خێراتر ئایەتەكانی قورئان و سروودەكان لەبەر دەكات, قسەكردن لەكاتێكی زۆر زووتردا فێردەبێت لەچاو فێربوونی نووسین و خوێندنەوە, ئەمانە هەمووی لەبەر ئەوەیە كە ناوچەی بیستن لەمێشكدا زووتر پێدەگات لەچاو ناوچەی بینین, هەر بۆیە ئەم ئاماژانە لە قورئاندا دەبینین:[لِنَجْعَلَهَا لَكُمْ تَذْكِرَةً ؤتَعِيَهَا أُذُنٌ ؤاعِيَةٌ]الحاقة12, واتە: ئێمە ئەم قورئانەمان كردووە بە یادخەرەوەیەك بۆ ئەوەی بە گوێ‌یە تێگەیشتووە كانتان وەری بگرن (واتە گوێ‌كان گرنگترن بۆ تێگەیشتن و شت وەرگرتن)!!
5-گەشەكردنی ناوچەی لێكدانەوەی زمان لەمێشكدا
ناوچەی لێكدانەوەی زمان (منطقة التفسیر اللغوی Language Interpretation Area) لەتوێكڵی مێشكدا گەشە دەكات كە دەكەوێتە نزیك ناوچەی هەستی بیستن لەمێشكدا و بەشێوەیەكی زۆر بەتین و نزیك لەگەڵیدا گرێ‌ دەدرێت لەچاو ئەو پەیوەندییەی ناوچەی لێكدانەوەی زمان لەگەڵا ناوچەی هەستی بینین هەیەتی, ئەم نزیكییەی هەردوو ناوچەی بیستن و لێكدانەوەی زمان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو راستییەی كە ناوچەی هەستی بیستن و كارەكانی گوێ‌ لەكاتێكی زۆر زووتردا پێ‌دەگەن لەپێگەیشتنی ناوچەی هەستی بینین و كارەكانی چاو.
لەمانەی سەرەوە بۆمان دەردەكەوێت كە:
أ-ئەندامی بیستن وبەشەكانی گوێ‌ی كۆرپەلە زۆر زووتر لەئەندامی بینین و بەشەكانی چاو گەشە دەكات و بینیمان ئەندامی بیستن دروست بوونی كامڵا دەبێت و پێدەگات تاوەكو لەمانگی پێنجەمی ژیانی كۆرپەلەییدا دەگاتە قەبارەی ئاسایی خۆی لەمرۆڤێكی پێگەیشتوودا, بەڵام تەواو بوون و كامڵا بوونی چاوەكان بۆ قەبارەی ئاسایی خۆی لەمرۆڤێكی پێگەیشتوودا تەنها لەتەمەنی          10 ساڵیدا دەبێت.
ب-كۆرپەلە دەست دەكات بە بیستنی دەنگەكان لەسكی دایكیدا لەمانگی پێنجەمییەوە بەڵام تەنها لەدوای لەدایك بوونی نەبێت ناتوانێت رووناكی و وێنەكان ببینێت.
ج-هەموو ناوچەكان وریڕەوەكانی بیستن لەمێشكدا زۆر زووتر پێدەگەن و گەشەدەكەن وەك لە ناوچەكان و ریڕەوەكانی بینین.
لێرەدا دەبێت بگەڕێینەوە بۆ ئایەتە پیرۆزەكان:
[ؤهُؤ الَّذِي أَنشَأَ لَكُمُ السَّمْعَ ؤالْأَبْصَارَ ؤالْأَفْئِدَةَ قَلِيلًا مَّا تَشْكُرُونَ]المؤمنون78.
[ثُمَّ سَوَّاهُ ؤنَفَخَ فِيهِ مِن رُّوحِهِ ؤجَعَلَ لَكُمُ السَّمْعَ ؤالْأَبْصَارَ ؤالْأَفْئِدَةَ قَلِيلًا مَّا تَشْكُرُونَ]السجدة9.
[ؤجَعَلْنَا لَهُمْ سَمْعًا ؤأَبْصَارًا ؤأَفْئِدَةً] الَاحقاف26.
[ؤاللّهُ أَخْرَجَكُم مِّن بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ لَا تَعْلَمُونَ شَيْئًا ؤجَعَلَ لَكُمُ الْسَّمْعَ ؤالَاَبْصَارَ ؤالَاَفْئِدَةَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ] النحل78.
[قُلْ هُؤ الَّذِي أَنشَأَكُمْ ؤجَعَلَ لَكُمُ السَّمْعَ ؤالْأَبْصَارَ ؤالْأَفْئِدَةَ]الملك23.
[أَمَّن يَمْلِكُ السَّمْعَ والَاَبْصَارَ ؤمَن يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ ؤيُخْرِجُ الْمَيَّتَ مِنَ الْحَيِّ]يونس31.
[إِنَّا خَلَقْنَا الْإِنسَانَ مِن نُّطْفَةٍ أَمْشَاجٍ نَّبْتَلِيهِ فَجَعَلْنَاهُ سَمِيعًا بَصِيرًا]الإنسان2.
هەموو ئەو ئایەتە پیرۆزانە ئاماژە بۆ دروست بوون و پێگەیشتنی كۆرپەلەی مرۆڤ دەدەن, لەهەموویاندا بەبێ‌ جیاوازی باسی بیستن پێشتر كراوە لەبینین و ووشەی (سمع) پێش (بصر) كەوتووە, ئەمانە بێ‌گومان بەڕێكەوت نییە بەڵكو ئیعجازێكی خودایییە كە زانایان تەنها لەم دوایییانەدا گەیشتنە ئەم راستییە زانستییە شاراوانە كەخۆی لەخۆیدا سەلماندنی ئیعجازی زانستی ئەم ئایەتە پیرۆزانە و سەلماندنی خوداوەندی قورئانە, فەرموودە پیرۆزەكانی پێغەمبەریش(صلى الله عليه وسلم) لەگەڵ قورئاندا یەك دەگرێتەوە لەوەدا كە بیستنی پێش خستووە بەسەر بینیندا, چۆن نا چونكە هەردووكیان  بێ‌گومان لەیەك سەرچاوەوە هاتوون, پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت:[إذا مر بالنطفة ثنتان وأربعون ليلة بعث الله إليها ملكا فصورها وخلق سمعها وبصرها وجلدها ولحمها وعظامها] رواه مسلم, واتە: كاتێك كە كۆرپەلە 42شەوی بەسەردا تێدەپەڕێت خوای گەورە فریشتەیەكی بۆ دەنێرێت كە شێوەی مرۆڤی بداتێ‌ و پاشان بیستن و بینین وپێست وگۆشت وئێسقانی بۆ دروست بكات.
پاشان باسەیری ئەو ئایەتە پیرۆزانەی تر بكەین كەهەردوو هەستی بیستن وبینینی تێدا هاتوون, وەك:
[لِمَ تَعْبُدُ مَا لَا يَسْمَعُ ؤلَا يُبْصِرُ ؤلَا يُغْنِي عَنكَ شَيْئًا]مريم42.
[مَا كَانُواْ يَسْتَطِيعُونَ السَّمْعَ ؤمَا كَانُواْ يُبْصِرُونَ]هود20.
[إِنَّ السَّمْعَ ؤالْبَصَرَ ؤالْفُؤَادَ كُلُّ أُولـئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْؤُولاً]الإسرا‌و36.
[قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ أَخَذَ اللّهُ سَمْعَكُمْ ؤأَبْصَارَكُمْ ؤخَتَمَ عَلَي قُلُوبِكُم]الَانعام46.
[ؤمَا كُنتُمْ تَسْتَتِرُونَ أَنْ يَشْهَدَ عَلَيْكُمْ سَمْعُكُمْ ؤلَا أَبْصَارُكُمْ ؤلَا جُلُودُكُمْ]فصلت22.
[ؤلَوْ شَا‌و اللّهُ لَذَهَبَ بِسَمْعِهِمْ ؤأَبْصَارِهِمْ]البقرة20.
[حَتَّي إِذَا مَا جَاؤُوهَا شَهِدَ عَلَيْهِمْ سَمْعُهُمْ ؤأَبْصَارُهُمْ ؤجُلُودُهُمْ بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ]فصلت20.
لەو ئایەتە پیرۆزانەدا قورئان ئاماژە بەهەردوو كرداری بیستن وبینین دەدات , لەبەرئەوەی كە كرداری بیستن پێش كرداری بینین گەشەی كردووە وبیستنیش زۆر گرنگترە لەفێربووندا و زیاتر دەچەسپێت لە یادەوەرییەكانی منداڵدا, هەربۆیە خوای گەورە بیستنی پێش بینین خستووە, ئەو راستییە زانستییانەی پێشتر باسكران ئیعجازی زانستی ئەم ئایەتانەش دەردەخەن, بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا چەندین لایەنی تر هەیە كە هەستی بیستن بەسەر هەستی بینیندا زاڵا دەكات لەگرنگیدا, وا لەخوارەوە باسیان دەكەین و زیادیان دەكەین بۆ خاڵەكانی پێشتر:

6-لە رووی كارئەندامزانییەوە (فیزیۆلۆجییەوە) زانراوە كە مرۆڤ سەرەتا هەستی بینین لەدەست دەدات پێش هەستی بیستن لە: سەرەتای خەودا, لەكاتی وەرگرتنی مادەەی بێهۆشكەر(بەنج), لەكاتی سەرەمەرگدا پێش مردن, لەكاتی دابەزینی پەستانی ئۆكسجین لەهەوادا (كاتێك بەشاخێكی بەرزدا سەردەكەوین یان كە سواری فڕۆكە دەبین بۆ بەرزییەكی زۆر), یان لەكاتی كەمخوێنی مێشكدا (وەك لە رۆژووەوان روودەدات كاتێك رۆژوو دەشكێنێت گەدەی زۆر بەخێرایی پڕدەكات یان لەكاتی هەستانێكی زۆر كتوپڕ و خێرا لەحاڵەتی پاڵ كەوتنەوە) لەهەموو ئەم حاڵەتانەدا مرۆڤ سەرەتا هەستی بینین لەدەست دەدات پاشان بیستن.


7-كاریگەریی خێرایی وبەرز بوونەوە لەسەر بیستن وبینین
زیادبوونی خێرایی بەكتوپڕی بەتایبەتی لای فڕۆكەوانان یان كەشتیوانە ئاسمانییەكان لەكاتی فڕین لەبەرزییە زۆرەكاندا كاریگەرییەكی نێگەەتیڤانە لەسەر هەستی بینین دروست دەكات كە دەبێتە هۆی لێڵا بوونی بینین پێش ئەوەی بەتەواوی فڕۆكەوان لەدەستی بدات و تووشی كوێرییەكی تەواوی كاتی ببێت, بەڵام لەم كاتەدا بینراوە كە فڕۆكەوان هەستی بیستنی لەدەست نادات و بەشێكی زۆری دەمێنێتەوە لەو كاتەی داهاتوودا كە یارمەتی فڕۆكەوانەكە دەدات بۆ ئەوەی پەیوەندی لەگەڵا دامەزراوە كانی سەرزەوی بمێنێت.
8-بوارەكان و رووبەری بیستن وبینین
مرۆڤ دەتوانێت ئەو دەنگانە ببیستێت كە دەگەنە گوێ‌ی لەهەموو لایەك ولەهەموو بەرزییەكەوە, لەبەرئەوە دەتوانین بڵێین كە رووبەری بیستنی مرۆڤ 360پلەیە بەهەموو لایەكیدا, بەڵام ئەگەر مرۆڤ سەری لەجێگەیەكدا جێگیر بكات ئەوا تەنها دەتوانێت لەرووبەرێكی دیاری كراودا تەنەكان ببینێت كە بەنزیكەیی دەكاتە 180پلە بەرووی ئاسۆیی و 145پلە بەرووی ئەستوونی و رووبەری بینینی بۆ رەنگەكان زۆر لەمە كەمتریشە, هەروەها بینراوە كە تیشكی رووناكی هەمیشە بەهێڵێكی راست دەڕوات واتە ئەگەر تەنێكی ناڕوون رێ‌ی پێ‌بگرێت ئەوا ناتوانێت بەناویدا بڕوات یان بەدەوریدا پێچ بكاتەوە كەواتە بواری بینین زۆر دیاری كراوە, بەڵام شەپۆلە دەنگییەكان بەهەموو لایەكدا دەڕۆن ودەتوانن لەگۆشەكان و بەدەوری تەنەكاندا پێچ بكەنەوە و بەئاسانی دەگوێزرێنەوە بەناو شلەمەنی وتەنە ڕەقەكاندا و مرۆڤ زۆر بەئاسانی دەیان بیستێت, كەواتە بوار و رووبەری بیستن زۆر فراوانترە لە بواری بینین.
9-كاریگەریی نەخۆش كەوتنی مێشك لەسەر بیستن وبینین
ئەوە گرنگە كە بزانین هەستی بیستنی هەر گوێ‌یەك لەهەردوولاكەی مێشك ناوچەی كۆنترۆڵ كردنیان هەیە لەبەرئەوە ئەگەر لایەكی مێشك نەخۆش بكەوێت ئەوا ئەو كەسە هەستی بیستنی هیچ گوێ‌یەكی لەدەست نادات, سەبارەت بەهەستی بینین بینراوە  كە ناوچەی كۆنترۆڵا كردنی نیوەی هەر چاوێك دەكەوێتە لاكەی تری مێشكەوە هەربۆیە ئەگەر لایەكی مێشكی مرۆڤ نەخۆش بكەوێت ئەوا هەستی بینین لەو نیوەی هەردووچاوەكەی كە پێچەوانەیە لەدەست دەدات.
10-لای هەموو كەسێك زانراوە كە ئەو كەسەی لەدایك دەبێت بەكەڕی ناتوانێت قسەش بكات یان فێری ببێت بەڵام ئەو كەسەی كە بەكوێری لەدایك دەبێت دەتوانێت بەئاسانی فێری قسەكردن ببێت كەواتە لەدەست دانی هەستی بیستن خەتەرناك ترە وەك لەدەست دانی هەستی بینین, لەوانەیە لەبەر ئەمە بێت كە لە قورئاندا ووشەی كەڕی(صمّ) لەگەڵ ووشەی لاڵی(بكم) لەزۆر شوێندا هاتووە, وەك:
[صُمٌّ بُكْمٌ عُمْیٌ فَهُمْ ڵا ێرْجِعُونَ] البقرە.
[صُمٌّ بُكْمٌ عُمْیٌ فَهُمْ ڵا ێعْقِلُونَ] البقرە171.
11-لەكاتی لەدەست دانی هەستی بینیندا بینراوە كە ناوچەكانی بینین لەمێشكدا هەڵدەستێت بەچەندین كرداری گرێدان و لەگەڵا ناوچەكانی تری مێشكدا گرێ‌ دەدرێت بەچەندین كرداری سوودبەخش كەئەمە دەبێتە هۆی زیاتر بوونی توانای مێشك بۆ شت وەرگرتن و هەڵگرتنی زانیاری و زیادبوونی زیرەكی ئەو كەسە, بەڵام ناوچەكانی بیستن لەمێشكدا هەڵناستن بەم كرداری گرێدانە (لەبەر هۆیەكی نەزانراو) لەكاتی لەدەست دانی هەستی بیستندا, هەربۆیە بینراوە ئەو كەسانەی هەستی بینینیان لەدەست دەدەن زۆریان خەڵكانی لێهاتوو و زیرەكیان لێ‌دەردەچێت, بەپێچەوانەوە زۆر بەدەگمەن كەسانێك هەستی بیستنیان لەدەست بدەن خەڵكی لێهاتوویان لێ‌دەردەچێت, ئەمەش زۆر گرنگی پێدان بە بیستن دەگەیەنێت كە ناوچەكانی بیستن لەمێشكدا زۆر زیاتر تایبەتمەنییان وەرگرتووە بۆ كرداری بیستن.
12-لێرەدا ئاماژە بەو دەوروبەرە سەرەتایییە دەدەین كەقورئانی پیرۆزی تێدا هاتە خوارەوە, ئەو كۆمەڵگایە زیاتر سروشتێكی بیستنی (سمعی) هەبووە وەك لە بینین چونكە شوێنێكی بیابانی بووە كەزیاتر ئاگاداركەرەوەی بیستراو هەیە, هەروەها كۆمەڵگاكە خۆی كۆمەڵگا یەكی بیستن بووە وەك لەبینین و خەڵكی ئەو سەردەمە بەزۆری نەخوێندەوار بوون وخەڵكی تەنها لەرێگەی بیستنەوە شت فێر دەبوون, ئایەتەكانی قورئان دەبیستران و لەبەر دەكران لە سنگەكاندا و لەڕێ‌ی هاوەڵەكانەوە دەگەیەنران بەخەڵكی, لەگەڵا ئەوەدا كە نووسەرەوەكانی قورئان ئایەتەكانیان دەنووسییەوە بەڵام تەنها لەسەردەمی پێشەوا عپمانی كوڕی عفان دا بەنووسراوی بەسەر ناوچەكانی موسوڵماناندا بڵاوكرایەوە  لەوانەیە هۆكاری ئەمە ئەوە بووبێت كە خەڵكانێكی زۆر كەم خوێندنەوە و نووسینیان دەزانی, كەواتە لەسەردەمی هاتنە خوارەوەی قورئاندا بیستن زۆر لەبینین گرنگتر بووە.
13-خوای پەروەردگار هەستی بیستن وئەندامەكەی تایبەتمەند كردووە لەقورئاندا وكاتێك باسی گرنگی هەستی هەندێك لەبەندەكانی دەكات باسی گوێ‌ وهەستی بیستنیان دەكات, هەروەك لە:
[ؤجَعَلْنَا عَلَي قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَن يَفْقَهُوهُ ؤفِي يَ‌ذَانِهِمْ ؤقْرًا]الَانعام25.
[يَجْعَلُونَ أَصْابِعَهُمْ فِي يَ‌ذَانِهِم مِّنَ الصَّؤاعِقِ حَذَرَ الْمَوْتِ]البقرة19.
[فَضَرَبْنَا عَلَي يَ‌ذَانِهِمْ فِي الْكَهْفِ سِنِينَ عَدَدًا]الكهف11.
[جَعَلُوا أَصَابِعَهُمْ فِي يَ‌ذَانِهِمْ ؤاسْتَغْشَوْا ثِيَابَهُمْ]نوح7.
[لِنَجْعَلَهَا لَكُمْ تَذْكِرَةً ؤتَعِيَهَا أُذُنٌ ؤاعِيَةٌ]الحاقة12.
14-[لِنَجْعَلَهَا لَكُمْ تَذْكِرَةً ؤتَعِيَهَا أُذُنٌ ؤاعِيَةٌ] ئەم ئایەتە پیرۆزە ئەوە دووپات دەكاتەوە كە دەنگەزانیارییە بیستراوەكان بەگوێ‌كانی مرۆڤ باشتر دەگەنە ئاستی تێگەیشتن لەو زانیارییانەی كە لەڕێگەی ترەوە پێ‌ی دەگات وەك لەڕێگەی بینین.

15-ئەو ئایەتە كەمانەی كەووشەی بینین(بصر) تێیدا پێش بیستن(سمع) خراوە ئەوانەن كە هەڕەشەی سزادان دەكات یان باسی بێ‌باوەڕان دەكات, وە لەهیچیاندا باسی دروست بوونی ئەم هەستانە یان باسی گەشەكردن و كارەكانیان ناكات:
[ؤلَهُمْ أَعْيُنٌ لاَّ يُبْصِرُونَ بِهَا ؤلَهُمْ يَ‌ذَانٌ لاَّ يَسْمَعُونَ بِهَا]الَاعراف179.
[ؤحَسِبُواْ أَلاَّ تَكُونَ فِتْنَةٌ فَعَمُواْ ؤصَمُّواْ ثُمَّ تَابَ اللّهُ عَلَيْهِمْ ثُمَّ عَمُواْ ؤصَمُّواْ كَثِيرٌ مِّنْهُمْ]المائدة71.
[ؤنَحْشُرُهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ عَلَي وُجُوهِهِمْ عُمْيًا ؤبُكْمًا ؤصُمًّا مَّأْؤاهُمْ جَهَنَّمُ] الإسرا‌و97.
[أَمْ لَهُمْ أَعْيُنٌ يُبْصِرُونَ بِهَا أَمْ لَهُمْ يَ‌ذَانٌ يَسْمَعُونَ بِهَا]الَاعراف 195.
16-سەبارەت بەزۆری ئەو زانیارییانەی لەڕێ‌ی هەستی بینینەوە وەریدەگرین بەرامبەر ئەو زانیارییانەی لەڕێ‌ی بیستنەوە بۆمان دێت  وەك ســەرەتـا بـاسـمــان كــرد دەڵـیـَـیــــن:  

 زۆری گەیشتنی زانیارییە بینراوەكان ئەوە ناگەیەنێت كە ئەو زانیارییانە تێگەیشتنی زۆرتر دروست دەكەن لە مێشكدا, بەڵكو زانیارییە دەنگییەكان (لەگەڵ كەمیشیاندا)  بۆچوون و تێگەیشتنی زیاتر دروست دەكەن لەچاو زانیارییە رووناكییەكان, بۆ نموونە: ووتنی ووشەیەك بەچەند شێوازێك و لەرەلەرێكی جیاواز چەند بۆچوونێكی چیاواز بۆ بیسەر دروست دەكات, بەڵام نووسینی هەمان ووشە بەچەند رەنووسێكی جیاواز تەنها یەك بۆچوون بۆ خوێنەر دەگەیەنێت, هەروەها فیلمە بێ‌دەنگەكان تەنها كەمێك زانیاری دەگەیەنن لەو زانیارییانەی كە فیلمە قسەكەرەكان دەیگەیەنن بە بینەر.
ئەم راستییە زانستییانە هیچ مرۆڤێك نەیزانیوە پێش 14سەدە وهەندێكی تەنها لەم ساڵانەی دواییدا زانراون, تەنانەت هەندێك لەزانایانیش وایان دەزانی كەهەستی بینین گرنگترە لەهەستی بیستن بەڵام توێژینەوە زانستییە نوێ‌كان زۆرێك لەو راستییانەیان دۆزییەوە و بەشێوەیەك كەهیچ جۆرە لێڵییەكی تێدا نییە ئیعجازی زانستی ئەو ئایەتانەیان سەلماند كە بیستنیان پێش بینین خستووە, ئەویش لەبەر پێش كەوتنی بیستن لەدروست بوون و گەشەكردن و كاری ئەندامیدا و لەبەر ئەو جیاكەرەوە زۆرانەی هەستی بیستن هەیەتی بەسەر هەستی بینیندا, پاك و بێگەردی بۆ ئەو خودایەی كە دەفەرموێت:[ۆقُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ سَیُڕیكُمْ اێاتِهِ فَتَعْڕفُونَهَا ۆمَا رَبُّكَ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ].         
سەرچاوە
1-الإعجاز العلمی فی ایات السمع والبصر فی القرا‌ن الكریم: أ.د.صادق الهلالی, د.حسین اللبیدی/ لەبڵاوكراوەكانی: هيئة الإعجاز العلمي في القرا‌ن و السنة.
2-ا‌يات الله المبصرة-أ.د. توفيق علوان.
2-Human Anatomy & Physiology In Health & Disease: Shirley R. Burke 

ئەم بابەتە لە گۆڤاری هەیڤ ژ (5) دا بڵاوكراوەتەوە

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top