You Are Here: Home » بابەتەكانمان (Page 28)

كێوەكانی ئاسمان

كێوەكانی ئاسمان چەند وێنەیەكی نوێ لەبارەی كێوی ڕٍاستی لە هەور خراونەتەڕوو، هەر كێوێك بنی هەیە و لووتكەی هەیە و هەزاران مەتر بەرزدەبێتەوە، ئەم هەورانە كە سەرما تیاندا پێكدێت، هیچ كەس نەیدەتوانی پێش سەدەی بیستەم ئەم وێنانە ببینێت، سبحان الله، لە ئایەتێكی گەورەدا وەصفكردنێكی وردی ئەم هەورانە دەبینین: (وَيُنَزِّلُ مِنَ السَّمَاءِ مِنْ جِبَالٍ فِيهَا مِنْ بَرَدٍ فَيُصِيبُ بِهِ مَنْ يَشَاءُ وَيَصْرِفُهُ عَنْ مَنْ ...

Read more

لە نیشانەكانی ڕۆژی دوایی: مناڵی زۆڵ

لە نیشانەكانی ڕۆژی دوایی: مناڵی زۆڵ لێكۆڵینەوەیەكی ئەمریكی دەڵێت لەسەدا چلی دایكان لە ئەمریكادا شوونەكردوون، ئەو مناڵانەی هەیانە لە ڕێی پەیوەندی لە دەرەوەی پەیوەندی خێزانییەوە بوویانن، ئەم دیاردەیە لە وڵاتە ئیسلامییەكاندا دەستی بەبڵاوبوونەوە كردووە... ئایا پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) ئاماژەی بۆ ئەم دیاردەیەكردووە؟ پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) لەبارەی نیشانەكانی ڕۆژی دواییەوە دەفەرموێت: (ويكثر أولاد الزنا ح ...

Read more

هاوبەشی ژن بۆ پیاو

هاوبەشی ژن بۆ پیاو سەردەمی نوێ بە بەشداری كردنی فراوانی ژن لە هەموو بوارە سیاسی و ئابوورییەكاندا دەناسرێتەوە، ژن ئێستا پلەوپایەی لە ڕاگەیاندەكان و لە كارگەكان و لە خوێندن و لە بازرگانی دا هەیە، هەروەها چەندین دامەزراوەی تایبەت بە ژنانی خاوەنكار و هتد هەیە، ئەمە لە سەردەمی پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) شتێكی زانراو نەبووە، بەڵكو كەس پێشبینی نەدەكرد، بەڵام پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) ئاماژەی بەم دیاردەیە زۆر ...

Read more

ئایەتێك وای لە بێباوەڕێك كرد باوەڕبهێنێت

ئایەتێك وای لە بێباوەڕێك كرد باوەڕبهێنێت یەكێك لە گەورە بێباوەڕەكان لە ئەڵمانیا بڕیاریدا لێكۆڵینەوە لەبارەی قورئانەوە بكات بۆ ئەوەی هەڵەزانستییەكانی بدۆزێتەوەو لە ڕێیانەوە هێرش بكاتە سەر موسڵمانان و بەم هۆیەشەوە لەدین وەریانبگێڕێت، بەڵام ویستی خوای گەورە وابوو كە خەونێك ببینێت، لە خەویدا بینی كە خەریكە نوقم دەبێت لەو چركەساتەی نزیكی خنكانی بوو هاواری كرد: یا الله!! بەترسەوە خەبەری بووەو و دەیگوت چۆن دەبێت د ...

Read more

گەڕان بەدوای ژیاندا

گەڕان بەدوای ژیاندا پەیوەندیی ژیان بە ئاوەوەو بووەتە ڕاستییەكی بێگومان، بەجۆرێك كە زانایان ئەوەیان بۆ دەركەوتووە، كە بوونی ژیان بێ ئاو ئەستەمەو نابێت، هەر ئەمەشە پاڵیان پێوەدەنێت بۆ باوەڕبوون بەبوونی ژیان لەسەر مەریخ، دوای ئەوەی تازەكی بوونی ئاوی بەستوویان لەسەر ئەم هەسارەیە بۆ دەركەوت، ئەم ڕاستییە قورئانی پیرۆز ئاماژەی پێداوە بە ئاماژەیەكی ڕوون كاتێك خوای گەورە دەفەرموێت: (وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ ش ...

Read more

هەورە بروسكە ڕەحمەتی خوای گەورەیە

هەورە بروسكە ڕەحمەتی خوای گەورەیە زانایان دەڵێن ئەو بروسكانەی لە زەوی دەدەن بۆ سەلامەتی بەرگەهەوا زۆر پێویستن! ئەگەر هەورەبروسكە نەبێت ئەوا كەشی زەوی بە كارەبا شەحن دەبووەو ژیان نەدەماو بارانیش نەدەبوو... هەروەها زانایان دووپاتیدەكەنەوە، كە زەوی لە هەموو چركەیەكدا توشی زیاتر لە سەد لێدان دەبێت، واتا 8000000 لێدانی بروسكە لە هەر ڕۆژێكدا!! لە بەخشندەیی خوای گەورەیە، كە ئەم لێدانانە لە ناوچەی دوور لە ئاوەدانید ...

Read more

نوێژ‌و هاوسەنگی دەروونی

نوێژ‌و هاوسەنگی دەروونی نوێژ كاریگەریی دەروونی گەورەی هەیە، كاتێك باوەڕدار لە خشوعی نوێژدایە، ئەمە یارمەتی دەدات بۆ ڕامان وتەركیزكردن، كە باشترین ڕێگایە بۆ چارەسەری ماندوویەتی مێشك. هەروەها نوێژ ڕێگەچارەیەكی سەركەتووە لە چارەكردنی توڕەیی و هەڵچوون و مرۆڤ فێردەكات چۆن لەسەرخۆ‌و ڕەزامەندبێت و ملكەچ بێت بۆ خوای گەورە و فێری ئارامگرتن و خۆبەزلنەزانینی دەكات. ئەم شتانەش بەشێوەیەكی باش و پۆزەتیڤ كارلە كۆئەندامی د ...

Read more

نزمترین خاڵ

نزمترین خاڵ وێنەیەكی مانگە دەستكردەكان نزمترین ناوچە لە جیهاندا دەردەخات، ئەم ناوچەیە، ئەو شوێنەیە كە جەنگی نێوان فارس و ڕومەكان تێیدا ڕوویداوەو لەو جەنگەدا ڕۆمەكان دۆڕاون، قورئانی پیرۆز باسی ئەم ناوچەیەی كرووەو پێی ڕاگەیاندووین، كە جەنگەكە لە نزمترین ناوچەی وشكانی زەویدا ڕوویداوە، دەفەرموێت: (غُلِبَتِ الرُّومُ * فِي أَدْنَى الْأَرْضِ وَهُمْ مِنْ بَعْدِ غَلَبِهِمْ سَيَغْلِبُونَ * فِي بِضْعِ سِنِينَ) [الروم: ...

Read more

نەیزەكەكان

نەیزەكەكان زانایان دەڵێن ملیۆنان نەیزەك هەیە، كە ڕۆژانە دەكەونە سەرزەوی و زۆربەیان دەسووتێن لە سنووری بەرگەهەوای زەویدا، بەڵام ئەو نەیزەكانەی دەتوانن بەرگەهەواكە ببڕن لە ناوچەی دوور لە ئاودانی دەكەونە خوارەوە، ئەگەر وانەبووایە ئەوا مرۆڤ تووشی زەرەرو زیانی زۆر گەورە دەبوون... پاكی و بێگەردی بۆ ئەوخوایەی لە شەڕی ئەم نەیزەكانە پاراستوینی و دەفەرموێت: (وَجَعَلْنَا السَّمَاءَ سَقْفًا مَحْفُوظًا وَهُمْ عَنْ آَيَا ...

Read more

مس و ئاسمان

مس و ئاسمان زانایان دەڵێن لە ئاسماندا مس لە ئەنجامی پلەی گەرمیی زۆربەرزەوە پێكدێت، ئەم دۆزینەوەیە لەسەردەمی پێغەمبەردا كەس زانیاریی لەبارەیەوە نەبوو، بەڵام قورئانی پیرۆز باسی كردووە و خوای گەورە تەحەدای مرۆڤ و جنی پێكردووە، خوای گەورە دەفەرموێت: (يُرْسَلُ عَلَيْكُمَا شُوَاظٌ مِنْ نَارٍ وَنُحَاسٌ فَلَا تَنْتَصِرَانِ) (ئەگەر لەسنوور دەرچوون، بڵێسەی ئاگر هاوڕێ لەگەڵ مسی تواوەدا بۆ ڕەوانەدەكرێت، ئیتر شكست دەخۆن ...

Read more

كۆكردنەوەی ئاو زەویدا

كۆكردنەوەی ئاو زەویدا زانایان دەڵێن، كە بڕی ئاوی سازگاری هەبوو و كۆبووەوە لە ژێر زەویدا زۆر لە ئاوی سازگاری ڕووبارو دەریاكان زیاترە، ئەم دۆزینەوەیە تاڕادەیەك نوێیە، بەڵام بۆ پەڕتووكی خوای گەورە نوێ نییە، ئایەتێك هەیە، كە ئاماژە بە كۆكردنەوەی ئاو لەژێر زەویدا دەكات، خوای گەورە دەفەرموێت: (وَأَرْسَلْنَا الرِّيَاحَ لَوَاقِحَ فَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَسْقَيْنَاكُمُوهُ وَمَا أَنْتُمْ لَهُ بِخَازِنِ ...

Read more

كۆتایی خۆر

كۆتایی خۆر كاتێك ئەستێرە گەورە دەبێت و پیردەبێت دەتەقێتەوەو قەبارەكەی بچووك دەبێتەوەو دەبێت بە كورتەبنەیەكی سپی(قزم ابیچ)، بەجۆرێك پلەی گەرمی ئەم تەقینەوەیە دەگاتە 400 هەزار پلەی سەدی! زانایان دووپاتی دەكەنەوە، كە خۆرەكەی ئێمە دەگاتە كۆتایی خۆی و دەسوتێت، كردەی سووتانەكە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی قەبارەی خۆر بەپێی چەند قۆناغێك تا دەبێتە خۆرێكی بچووكی كز، ئایا سەیر نییە، كە ببینین قورئان باسی كۆتایی هاتنی خۆری ...

Read more

سركە (الخل)

سركە (الخل) تویژینەوە پزیشكییەكان سوودەكانی سركەیان دۆزیوەتەوەو بەردەوامیش سوودی دیكەی دەردەكەوێت، ئەوە سەلماوە كە سركە ڕێگرە لەسكچوون بەهۆی بوونی ماددەی گرەوەی تیایدا. هەروەها خواردنی سركە بەشێوەیەكی كەم و ڕێكوپێك دەبێتە هۆی پاككردنەوەی گەدە و كۆئەندامی هەرسی مرۆڤ. كردەی هەرس چالاك دەكات و مشەخۆرەكانی ناو ڕیخۆڵە دەكوژێت، هەروەها سركە بە دژەزیندەیەكی(ئەنتیبایۆتیك)باش دادەنرێت، بەهەمان شێوە سوودەكانی بۆ چارە ...

Read more

سەرچاوەی ئاو

سەرچاوەی ئاو بەردی گرانیت هەرچەندە زۆر ڕەق و پتەوەو هیچ بۆشایی تێدانییە، لەگەڵ ئەوەشدا لە كونیلەی زۆر بچووكەوە ڕێگە بە تێپەڕبوونی ئاو بەناویدا دەدات. ئەم تایبەتمەندییە وا دەكات ئاوی باران لەناو زەویدا بپارێزرێت و كۆببێتەوە لەڕێی ئەو كونیلە بچووكانەی ئەم بەردانەوە، ئەگەر ئەم تایبەتمەندییە نەبووایە، كە خوای گەورە بەم بەردانەی زەوی داوە، ئەوا ئاو نەیدەتوانی دزەبكاتە ناو قوڵاییە گەورەكانی ژێر ڕووی زەوییەوە. سەر ...

Read more

دەركەوتنی ڕۆژ

دەركەوتنی ڕۆژ زانایان دووپاتیدەكەنەوە، دیاردەی شەوو ڕۆژ لە دیاردە ئاڵۆزەكانی سروشتن، ئەفسانەی زۆرلەبارەی ئەم دوو دیاردەیەوە هۆنراوەتەوە، بەڵام هیچ مرۆڤێك زانستی دەربارەی بەدوایەكدا هاتنی شەووڕۆژ نەبووە، بەڵام قورئانی پیرۆز لە زۆر ئایەتەكانیدا باسی شەووڕۆژی بۆكردوین، كە چۆن ڕووناكی ڕۆژ خۆر دەردەخات. هەروەها ئەگەر چینی زەوی نەبوایە، ئەوا خۆر وەك ئەستێرەیەكی بچووك دەردەكەوت ! لەڕێی وێنەگیراوەكانی مانگەدەستكردە ...

Read more

خولگەی خۆرومانگ

خولگەی خۆرومانگ خولگەی مانگ لە دەوری زەوی جیاوازە لە خولگەی زەوی لە دەوری خۆر، هەرگیز ناكرێت پێكدادان لە نێوان خۆرومانگدا ڕووبدات. هەروەها مانگ بە جوڵەیەكی زۆر ئاڵۆز دەسوڕێتەوە، بەدەوری زەویدا دەخولێتەوە، لەگەڵ زەویدا بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە، لەگەڵ خۆردا بە دەوری چەقی مەجەڕەكەدا دەسوڕێتەوە، لەگەڵ هەموو مەجەڕەكەدا لە خولگەیەكی گەردوونیدا دەسوڕێتەوە، كە تەنها خوای گەورە پێی زانایە. ئەم ڕاستییە سەرسوڕهێنەران ...

Read more

ژمارە 19

  ژمارە 19 خوای گەورە تەحەدای مرۆڤ و جنی كردووە، كە بتوانن نموونەی وەك ئەم قورئانە بهێنن و دەفەرموێت: (قُلْ ڵئِنِ اجْتَمَعَتِ الْأِنْسُ ۆالْجِنُّ عَڵی أَنْ ێأْتُوا بِمِثلِ هَذا الْقُرْا‌نِ لا ێأْتُونَ بِمِثلِهِ ۆڵوْ كَانَ بَعْضهُمْ لِبَعْض ظهِیراً) [الإسرا‌ء: 88]، ژمارەی وشەكانی ئەم ئایەتە19 یە، ژمارەی پیتەكانی 76 پیتە، كە یەكێكە لەچەند جارەكانی ژمارە 19 ، واتە 19×4، هەروەها ژمارەی پیتەكانی ئەم ئایەتەیان لێ ...

Read more

شەپۆلە قوڵەكان

 شەپۆلە قوڵەكان خوای گەورە دەفەرموێت: (أَوْ كَظلُمَاتٍ فِی بَحْرٍ لُجِّیٍّ ێغْشَاهُ مَوْجٌ مِنْ فَوْقِهِ مَوْجٌ مِنْ فَوْقِهِ سَحَابٌ ظلُمَاتٌ بَعْضهَا فَوْقَ بَعْض) [النور: 40].(یاخود كردەوەیان وەك تاریكییەكانی ناو دەریایەكی قوڵ وایە، كە شەپۆل لەسەر شەپۆل بدات بەسەریداو لەسەروشیەوە هەورێكی تاریك دایگرتبێت، تاریكییەكان چین لەسەر چین نیشتبن) كاروكردەوەی كافران بە پیاوێك دەشوبهێنێت، كە لە قوڵایی زەریاكاندا دە ...

Read more

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top