You Are Here: Home » بابەتەكانمان » چەمكی ژینگە پارێزی لە ژێر سایەی ئیسلامدا/ به‌شی سێیه‌م

چەمكی ژینگە پارێزی لە ژێر سایەی ئیسلامدا/ به‌شی سێیه‌م

هاندان بۆ پاراستنی گیانداران لە فەرمودەكانی پێغەمبەردا( صلى الله عليه وسلم ):

1- (مَن قتَل عصفورًا عبَثًا عجَّ إلى اللهِ يومَ القيامةِ يقولُ: يا ربِّ إنَّ فلانًا قتَلني عبَثًا ولم يقتُلْني منفعةً) صحيح ابن حبان: 5894… ئەم فەرمودەیە ئەوە دەگەیەنێت كە چۆلەكه‌یەكی كوژراو لە ڕۆژی دوایدا سكاڵای خۆی لای خوای گەورە دەكات و، دەڵێت: ئەی پەروەردگار فڵانە كەس منی بەبێ هۆ كوشتووە لە دونیادا، نەك بۆ سوودگەیاندن).

2-(عُذِّبَتِ امرأةٌ في هِرَّةٍ سجَنَتْها حتَّى ماتت، فدخَلَتْ فيها النَّارَ، لا هي أطعَمَتْها ولا سَقَتْها إذ حبَسَتْها، ولا هي ترَكَتْها تأكُلُ مِن خَشَاشِ الأرضِ). صحيح البخاري:3482… هەروەها ئەم فەرمودەیە باسی ئافرەتێك دەكات كە لەسەر گرتن و ئازاردانی پشیلەیەك كە خواردن و خواردنەوەی لێ قەدەغە كردبوو تا دەمرێت، بەهۆی ئەو كارەیەوە دەچێتە ناو دۆزەخ و سزا دەدرێت.

3-(أنَّ النَّبيَّ (صلى الله عليه وسلم) نهَى عن التَّحريشِ بين البهائمِ). صحيح، البخاري، العلل الكبير…واتە:(پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلمنەهی كردووە لە ئاڵۆزاندنی ئاژەڵان و هاندانیان دژی یەكتر).

4-(بَيْنَا رَجُلٌ يَمْشِي فَاشْتَدَّ عَلَيْهِ الْعَطَشُ فَنَزَلَ بِئْرًا فَشَرِبَ مِنْهَا ثُمَّ خَرَجَ فَإِذَا هُوَ بِكَلْبٍ يَلْهَثُ يَأْكُلُ الثَّرَى مِنْ الْعَطَشِ فَقَالَ لَقَدْ بَلَغَ هَذَا مِثْلُ الَّذِي بَلَغَ بِي فَمَلَأَ خُفَّهُ ثُمَّ أَمْسَكَهُ بِفِيهِ ثُمَّ رَقِيَ فَسَقَى الْكَلْبَ فَشَكَرَ اللَّهُ لَهُ فَغَفَرَ لَهُ قَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ وَإِنَّ لَنَا فِي الْبَهَائِمِ أَجْرًا قَالَ فِي كُلِّ كَبِدٍ رَطْبَةٍ أَجْرٌ). صحيح البخاري : 2363… واتە: پەیامبەری ئیسلام( صلى الله عليه وسلم فەرمویەتی: « كاتێك پیاوێك بە ڕێگایەكدا دەڕۆیشت و تینوێتی زۆری بۆ هێنابوو، بیرێك دێتە بەردەمی و دادەبەزێت و تێر ئاو دەخواتەوە، كاتێك دێتە دەرەوە دەبینێت وا سەگێك زمانی دەرهێناوە و ئەوەندەی تینوە لە تاودا خۆڵ دەخوات، بۆیە پیاوەكە دەڵێت حاڵی ئەو سەگە وەك ئەوەیە بە سەر مندا هات، بۆیە دابەزیەوە ناو بیرەكە و بە لێزانانە گۆرەویەكەی كە ئەوكات لە پێست دروست دەكرا پڕ كرد لە ئاو و بە دەمی گرتی و سەركەوتەوە، ئاوەكەی دەكردە ناو دەمی سەگەكە تا تێر ئاوی كرد و، ئینجا خوای گەورە سوپاسی كرد و لێی خۆش بوو، پێیان وت ئەی پەیامبەری خوا ئایا بۆ ئێمە پاداشت دەبێت لەسەر گیانداران؟ ئەویش فەرموی: لە هەموو خاوەن جگەرێكی تەڕدا (مەبەستی هەموو گیاندارێكی زیندوو)ە خێر و پاداشت هەیە.

هاندان بۆ پاك  و خاوێنی لە فەرمودەكانی پێغەمبەردا ( صلى الله عليه وسلم )

1-(تخلَّلوا ، فإنَّهُ نظافةٌ، والنَّظافةُ تدعو إلى الإيمانِ، والإيمانُ معَ صاحبِهِ في الجنَّةِ) صحيح، الترغيب والترهيب: 1/137… واتە:(لەكاتی دەستنوێژ شوشتندا پەنجە بخەنە نێوان موەكانی ڕدێن و نێوان پەنجەكانی دەست و پێیەكانتانەوە و تەڕیان بكەن، چونكە ئەوە پاكو خاوێنییە و، پاكوخاوێنیش مایەی باوەڕە و، باوەڕیش لەگەڵ خاوەنەكەیەتی لە بەهەشت).

2- (الطَّهورُ شطرُ الإيمانِ). صحيح مسلم: 223… واتە:    (بە باشی دەستنوێژ شوشتن نیوەی باوەڕە).

3-(غسلُ يومَ الجمعةِ واجبٌ على كلِّ محتلمٍ). صحيح البخاري: 879… واتە: (هەر كەسێك تەمەنی گەیشتبێتە پێویست بوونی ئەركە ئاینیەكان لەسەری، ئەوە پێویستە لەسەری ڕۆژانی هەینی خۆی بشۆرێت)… لە جێگەیەكی دیكەدا دەفەرموێت:(حَقٌّ للهِ على كُلِّ مسلِمٍ أن يَغتسِلَ في كُلِّ سَبْعَةِ أيَّامٍ يَومًا؛ يَغسِلُ فيهِ رَأْسَه وجَسَدَهُ). الألباني،  صحيح الجامع : 3154.. واتە: (مافی خوایە بەسەر هەر مسوڵمانێكەوە كە هەر حەوت رۆژەی جارێك سەر و لاشەی خۆی بشۆرێت).

4-( لولا أن أشقَّ على أمَّتي لأمرتُهم بالسِّواكِ عند كلِّ صلاةٍ). صحيح، الترمذي – العلل الكبير: 30… واتە: (گەر لەبەرئەوە نەبوایە لەسەر ئوممەتەكەمی گران بكەم، فەرمانم پێ دەدان كە بۆ هەر نوێژێك، سیواك بكەن)… لە شوێنێكی تردا پێغەمبەری خوا( صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت:(السِّواكُ مَطهَرةٌ للفمِ مَرضاةٌ للرَّبِّ) صحيح ابن حبان: 1067… واتە: (سیواك كردن مایەی پاكژی و خاوێنییە بۆ نێو دەم و رازی كردنی پەروەردگاریشە).

5- (أتانا رسولُ( صلى الله عليه وسلم اللهِ زائرًا في منزلِنا فرأى رجلًا شَعِثًا قد تفرَّقَ شعرُه فقال أما كان يَجِدُ هذا ما يُسَكِّنُ به شعرَه و رأى رجلًا آخرَ وعليه ثيابٌ وَسِخَةٌ فقال أما كان هذا يجدُ ماءً يغسلُ به ثوبَه). الألباني – السلسلة الصحيحة: 493… واتە: پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلمبـە سەردان هات بۆ ماڵمان و پیاوێكی بینی، كە سەری بژ بوو دای نەهێنابوو، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلمفەرموی: باشە ئەمە شتێكی بەرچنگ نەكەوت كە سەری پێ شانە بكات و بەوشێوەیە نەبێت، پیاوێكی تریشی بینی جل و بەرگێكی پیسی لەبەردا بوو، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلمفەرموی: ئایا ئەمە ئاوی دەست نەدەكەوت جلەكانی پێ‌ بشوات؟!).

6-(أنَّ النَّبيَّ صلَّى اللَّهُ عليهِ وسلَّمَ ؛ كانَ إذا عطسَ غطَّى وجهَهُ بيدِهِ أو بثوبِهِ وغضَّ بِها صوتَهُ). حسن صحيح، الألباني-  صحيح الترمذي: 2745… واتە: (كاتێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلمدەپژمی دەموچاوی بە دەستی یان بەجل و بەرگەكانی دادەپۆشی و، دەنگی پژمەكەی كەم دەكردەوە.

7-(إنَّ اللهَ جميلٌ يحبُّ الجَمالَ). الألباني – السلسلة الصحيحة: 4/167… واتە: (خوا جوانە و جوانیی خۆش دەوێت).

لە كۆتاییدا ئەوەندە دەڵێم: هیوادارم ئەم دەقە پڕ لە بەخششانە، بۆمان ببنە مامۆستا و پێشەنگ، كە بتوانین لێیانەوە دەربچین بۆ ژیانێكی پڕ لە پاكو خاوێنی و ژینگەیەكی پارێزراو و بە هەستی بەرپرسیارێتییەوە ڕەفتاربكەین.                          

تێڕوانینی ئیسلام بۆ ژینگە و نمونەی هەندێ ڕاستی گرنگ لەو بارەیەوە:

1- ئیسلام بۆ چونێكی گشتگیرانەی هەیە سەبارەت بە ژینگە. كە خۆی دەبینیتەوە لە (مرۆڤ و ئاژەڵ و ڕووەك و بێ گیان و ئاووهەوا)، مرۆڤیش لەم نێوەندەدا بەڕێزترین دروستكراوی خوای گەورەیە (ولقد كرمنا بنی ادم) و، گشت دروستكراوەكانی تری بۆ مرۆڤ لەسەر ڕووی زەوی  ژێربار و فەراهام كردووە بۆ سوودوەرگرتن و ئاوەدانكردنەوەی زەوی و، پاراستنی بوونەوەرەكانی ناوی.

2- ئیسلام بنەمای (ڕێگرتن لە هۆكارەكان و خراپەكاری) داناوە، وەك كۆت و بەندێك بۆ زیادەڕەویەكانی مرۆڤ لە بواری ژینگەدا، تا چوارچێوەیەك دابنێت بۆ ئارەزووە بێ سنوورەكانی مرۆڤ، ئەمەش بنەمایەكی گرنگی ئیسلامە، بۆ بەرژەوەندی بەندەكانی لە ڕوانگەی ماددی و مەعنەوییەوە، كە بتوانێت مرۆڤ لە سنورێكی دیاریكراو و ڕێگەپێدراودا مامەڵە لەگەڵ ژینگەی سروشتی دەوروبەر بكات و زیادەڕەوی نەكات لە بەكارهێنانی بەخششەكانی خودای گەورەدا.

3- ناوەڕۆكی پاراستنی ژینگە لە شەریعەتی ئیسلامدا زۆر ڕوون و ئاشكراو فراوانە، كە مانەوە و پاراستنی بوونی سەرچاوەكان دەگرێتەوە، بەگوێرەی چەسپاندنی یاساو لە چوارچێوەی سنوورێكی ڕێگە پێدراودا، هەمیشە ئیسلام هەوڵی پەرەپێدانی سەرچاوە و داهاتەكانی بۆ گرۆی ئادەمیزاد داوە، كەبریتی یە  لە گەشەسەندنێكی باشتر و گشتگیر بۆ سەرچاوەكان، ڕێگرتن لە كەمبوونەوەی بەرهەم و داهاتەكان لە ڕێگەی خراپ بەكارهێنانیان.

4- پابەندبوون بەپاراستنی پاك و خاوێنی ژینگە لە كارە سەرەكیەكانی پێغەمبەری(صلى الله عليه وسلمخوابووە، وە هەمیشە سوور بووە لەسەر ئەم تەوەرە و هەمیشە ئامۆژگاری كردووین.

5-پاراستنی ژینگە لە ئیسلامدا سپاردە و بەرپرسیاریەتیە و لە چوارچێوەی ئادابە شەرعییەكاندایە، بۆیە پێویستە مسوڵمانان داخوازییە شەرعیەكان جێ بەجێ بكەن و پەیڕەوی لێ‌ بكەن.

سەرچاوەكان :

1- بورهان محمدامین، تەفسیری ئاسان بۆ تێگەیشتنی قورئان.

2 – نەشری ئیحسان، (پوختەی سەحیحی بوخاری) وەرگێرانی (لێژنەیەك) ،چاپی یەكەم، لا 457.465.

3-د.علي أوزاك، البيئة في القرأن الكريم والحديث النبوي الشريف، ص10. 

4- نەرمین عومەر، گۆڤاری هەیڤ، ژ (26)، لا13.

5-ڕاوێژ محمد،گۆڤاری هۆشیاری ژینگەیی،ژمارە(1)،لا26-27 .                                                                                                     

6- مەلا عبدوڵڵا شیركاوەیی، ژینگەپارێزی لەڕوانگەی ئیسلامەوە، چاپی دووەم، لا115-19.

7- مەلا عمر چنگیانی، ڕۆژنامەی خەبات، ژمارە (3130)، بەرواری 27-3-2009، لا11.

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top