ئیعجازی قورئان سەبارەت بە ژمارەی دەرگاکانی بەهەشت و دۆزەخ
ئیعجازی قورئان سەبارەت بە ژمارەی دەرگاکانی بەهەشت و دۆزەخ
نوسینی عبدالدائم الکحیل
وەرگێرانی ئەحمەد نەقاش
الحمدلله الذي جعلنا خلفاء في الأرض، وأفضل صلاة والسلام على رسول الله صلى الله عليه وسلم،أما بعد:
خوای گەورە دۆزەخ و بەهەشتی دروست كردووە كە دۆزەخ بۆ كافر و بێباوەڕەكانە و بەهەشتیش بۆ بڕوادارانە خوای گەورە لەو كەسانەمان بگێڕی، بەڵام لێرەدا ئەوەی شایەنی باسە كە لە یەكێك لە فەرموودە (صحيح)ەكانی پەیغەمبەری نازدار( صلى الله عليه وسلم) كە(ابو هریرە)گێڕاویەتییەوە، پەیغەمبەری نازدار ( صلى الله عليه وسلم ) دەفەرمووێت:
( أُوقِدَ عَلَى النَّارِ أَلْفَ سَنَةٍ حَتَّى احْمَرَّتْ ثُمَّ أُوقِدَ عَلَيْهَا أَلْفَ سَنَةٍ حَتَّى ابْيَضَّتْ ثُمَّ أُوقِدَ عَلَيْهَا أَلْفَ سَنَةٍ حَتَّى اسْوَدَّتْ فَهِيَ سَوْدَاءُ مُظْلِمَةٌ)
واتە: (هەزار ساڵ لەسەر ئاگر چاوڕێ كرا تا ڕەنگی بوو بە(سوور) وە دواتر هەزار ساڵی تر چاوەڕێ كرا تا ڕەنگی بوو بە(سپی) وە دواتر هەزار ساڵی تر چاوەڕێ كرا تا ڕەنگی بوو بە(ڕەش) كە ڕەشێكی تاریكە)، لەم فەرموودەیەدا ئیعجازێكی زۆر سەیر دۆزراوەتەوە ئەویش ئەوەیە، كە زانستی سەردەم ئەوەی سەلماندووە كە هەر ڕەنگێكی ئاگر پلەی گەرمی تایبەت بە خۆی هەیە پلەی گەرمی ئاسایی لە نێوان(١١٠٠-١٥٠٠) پلەی سەدییە كە ئەو پلەی گەرمییەش ڕەنگی(سوور)ە، وە پلەی گەرمی ڕەنگی(سپی) كە لە سوور زیاترە، پلەی گەرمییەكەی(٥٥٠٠) پلەی سەدییە، وە پلەی گەرمی ڕەش كە ئەم پلەی گەرمییە گەرمترین پلەیە لە دەرەوەی سنوورەكانە ئەویش(١٢٠٠٠)پلەی سەدی بەرەو سەرەوەیە واتە زیاتریش لە(١٠٠٠٠) پلە، وە لە فەرموودەییەكی تردا پەیغەمبەر نازدار(صلى الله عليه وسلم) كە(ابو هریرە)گێڕاویەتییەوە پەیغەمبەری نازدار(صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی :
( نَارُكُمْ هَذِهِ الَّتِي تُوقِدُونَ جُزْءٌ وَاحِدٌ مِنْ سَبْعِينَ جُزْءًا مِنْ حَرِّ جَهَنَّمَ)
لەم فەرموودەیە دا دیارە كە ئەو ئاگرەی لە زەویدا هەیە بەشێكە لە حەفتا بەشی ئاگری دۆزەخ، باشە ئێمە زانیمان كە پلەی گەرمی ئاسایی(١٥٠٠)پلەی سەدییە وە ئەم ئاگرەی كە هەمانە بەشێكە لە حەفتا بەشی ئاگری دۆزەخ، ئەوا با بێیین لێكی بدەین(٧٠X١١٠٠=٧٧٠٠٠) كە ئەمەش پلەی گەرمی ڕادەبەدەر زۆرە. ئینجا با بێیین زیاتر بچینە ناو قوڵایی بابەتەكەو بزانین ژمارەی دەرگاكانی دۆزەخ چەندن، خوای گەورە بۆمانی باسكردووە لە سوڕەتی (الحجر)ئایەتی(٤٤) خوای گەورە دەفەرمووێت:
(لَهَا سَبْعَةُ أَبْوَابٍ لِكُلِّ بَابٍ مِنْهُمْ جُزْءٌ مَقْسُومٌ)
خوای گەورە ئاماژە بەوە دەكات كە دۆزەخ حەفت دەرگای هەیە، وشەی(الجهنم) واتە دۆزەخ(٧٧)جار لە قورئان دووبارە بۆتەوە، بەڵام با بزانین بگەڕێیین بە دوای ڕەنگی ڕەش لە قورئان، خوای گەورە(٧) جار ووشەی(أسود)ی بەكارهێناوە كە ئەمەش یەكسانە بە ژمارەی دەرگاكانی دۆزەخ،كە لەم ئایەتانە دووبارە بۆتەوە:
١)لە سوڕەتی(البقرە:١٨٧)،خوای گەورە فەرموویەتی(وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ۖ ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ ۚ) ٣
،٢)لە سوڕەتی(ال عمران:١٠٦)،خوای گەورە فەرموویەتی (يَوْمَ تَبْيَضُّ وُجُوهٌ وَتَسْوَدُّ وُجُوهٌ ۚ فَأَمَّا الَّذِينَ اسْوَدَّتْ وُجُوهُهُمْ أَكَفَرْتُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنْتُمْ تَكْفُرُونَ).
٤)لە سوڕەتی(النحل:٥٨)،خوای گەورە فەرموویەتی (وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِالْأُنْثَىٰ ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ).
٥)لە سوڕەتی(فاطر:٢٧)،خوای گەورە فەرموویەتی (أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجْنَا بِهِ ثَمَرَاتٍ مُّخْتَلِفًا أَلْوَانُهَا ۚ وَمِنَ الْجِبَالِ جُدَدٌ بِيضٌ وَحُمْرٌ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَانُهَا وَغَرَابِيبُ سُودٌ).
٦)لە سوڕەتی(الزمر:٦٠)،خوای گەورە فەرموویەتی(وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ تَرَى الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى اللَّهِ وُجُوهُهُمْ مُسْوَدَّةٌ ۚ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِلْمُتَكَبِّرِينَ).
٧)لە سوڕەتی(الزخرف:١٧)،خوای گەورە فەرموویەتی (وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُم بِمَا ضَرَبَ لِلرَّحْمَٰنِ مَثَلًا ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ).
وە دەربارەی ژمارەی دەرگاكانی بەهەشت خوای گەورە تەنها باسی ڕەنگی بەهەشتی كردووە بەڵام باسی ژمارەی دەرگاكانی نەكردووە، پەیغەمبەری نازدار(صلى الله عليه وسلم) باسی ژمارەی دەرگانی بەهەشتی كردووە كە دەفەرمووێت(للجنة ثمانية أبواب)، وەئەمەش هەر سرووش(وحي)یێكە كە لەلایەن خواوە بە پەیغەمبەری نازدار ووتراوە، وەدەربارەی ڕەنگی بەهەشت خوای گەورە فەرموویەتی لە سوڕەتی(الكهف:٣١)،(أُولَٰئِكَ لَهُمْ جَنَّاتُ عَدْنٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهِمُ الْأَنْهَارُ يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِنْ ذَهَبٍ وَيَلْبَسُونَ ثِيَابًا خُضْرًا مِنْ سُنْدُسٍ وَإِسْتَبْرَقٍ مُتَّكِئِينَ فِيهَا عَلَى الْأَرَائِكِ ۚ نِعْمَ الثَّوَابُ وَحَسُنَتْ مُرْتَفَقًا).كەواتە پەیغەمبەری نازدار(صلى الله عليه وسلم) پێمانی ووتووە كە بەهەشت(٨) دەرگای هەیە وە خوای گەورەش تەنها باسی ڕەنگی بەهەشتی كردووە، بەڵام گەر بێتوو بچینە ناو قوڵایی بابەتەكە و بە جوانی لە قورئاندا بگەڕێیین شتێكی سەیر دەدۆزینەوە، هاوەڵناوی(سەوز)كە بە زمانی عەرەبی(خضر) ە، لە قورئاندا(٨) جاران هاتووە كە بەم شێوەیەیە:
١)لە سوڕەتی(الأَنْعَام:٩٩)،خوای گەورە فەرموویەتی(وَهُوَ الَّذِي أَنزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجْنَا بِهِ نَبَاتَ كُلِّ شَيْءٍ فَأَخْرَجْنَا مِنْهُ خَضِرًا نُّخْرِجُ مِنْهُ حَبًّا مُّتَرَاكِبًا وَمِنَ النَّخْلِ مِن طَلْعِهَا قِنْوَانٌ دَانِيَةٌ وَجَنَّاتٍ مِّنْ أَعْنَابٍ وَالزَّيْتُونَ وَالرُّمَّانَ مُشْتَبِهًا وَغَيْرَ مُتَشَابِهٍ ۗ انظُرُوا إِلَىٰ ثَمَرِهِ إِذَا أَثْمَرَ وَيَنْعِهِ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكُمْ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ).
٢)لە سوڕەتی(یوسف:٤٣)،خوای گەورە فەرموویەتی(وَقَالَ الْمَلِكُ إِنِّي أَرَىٰ سَبْعَ بَقَرَاتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ وَسَبْعَ سُنْبُلَاتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ ۖ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَفْتُونِي فِي رُؤْيَايَ إِنْ كُنْتُمْ لِلرُّؤْيَا تَعْبُرُونَ).
٣)لەسوڕەتی(یوسف:٤٦)،خوای گەورە فەرموویەتی(يُوسُفُ أَيُّهَا الصِّدِّيقُ أَفْتِنَا فِي سَبْعِ بَقَرَاتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ وَسَبْعِ سُنْبُلَاتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ لَعَلِّي أَرْجِعُ إِلَى النَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَعْلَمُونَ).
٤)لە سوڕەتی(الكهف:٣١)،خوای گەورە فەرموویەتی(ولَٰئِكَ لَهُمْ جَنَّاتُ عَدْنٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهِمُ الْأَنْهَارُ يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِنْ ذَهَبٍ وَيَلْبَسُونَ ثِيَابًا خُضْرًا مِنْ سُنْدُسٍ وَإِسْتَبْرَقٍ مُتَّكِئِينَ فِيهَا عَلَى الْأَرَائِكِ ۚ نِعْمَ الثَّوَابُ وَحَسُنَتْ مُرْتَفَقًا).
٥)لە سوڕەتی(الحج:٦٣)،خوای گەورە فەرموویەتی(أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَتُصْبِحُ الْأَرْضُ مُخْضَرَّةً ۗ إِنَّ اللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٌ).
٦)لە سوڕەتی(یس:٨٠)،خوای گەورە فەرموویەتی(الَّذِي جَعَلَ لَكُم مِّنَ الشَّجَرِ الْأَخْضَرِ نَارًا فَإِذَا أَنتُم مِّنْهُ تُوقِدُونَ).
٧)لە سوڕەتی(الرحمن:٧٦)،خوای گەورە فەرموویەتی(مُتَّكِئِينَ عَلَىٰ رَفْرَفٍ خُضْرٍ وَعَبْقَرِيٍّ حِسَانٍ). ٨)لە سوڕەتی(الإنسان:٢١)،خوای گەورە فەرموویەتی(عَالِيَهُمْ ثِيَابُ سُندُسٍ خُضْرٌ وَإِسْتَبْرَقٌ ۖ وَحُلُّوا أَسَاوِرَ مِن فِضَّةٍ وَسَقَاهُمْ رَبُّهُمْ شَرَابًا طَهُورًا).
كەواتە قورئانی پیرۆزیش باسی لێ كردووە. فسبحان رب العزة عما يصفون وسلام على المرسلين، والحمدلله رب العالمين،وأخر دعوانا أن الحمدلله رب العلمين.
Related posts
Leave a Comment
You must be logged in to post a comment.