You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ئایا لە ئاسماندا زیندەوەر هەیە؟!!

ئایا لە ئاسماندا زیندەوەر هەیە؟!!


ئەوەی لەناو قورئاندا هاتووە هەمووی موعجیزەیە واتە هەموو مرۆڤایەتی ناتوانن وێنەی قورئان بهێنن، ڕووەكانی ئیعجازی قورئانیش زۆرن و جۆراو جۆرن، لەوانە:

(دەربڕین و زمانەوانی، هەواڵە مێژووییەكان، هەواڵەكانی ئایندە، تەشریعی، ژمارەیی، زانستی).

زانایانی هەر زانستێك لەو بوارانەی سەرەوە لە هەموو سەردەمەكاندا دیراسەیان لە قورئاندا كردوە و نەگەیشتونەتە كەمێك لەوەی كە لە قورئاندا هەیە.

بەڵام ئەوەی كە زیاتر خەڵكی ئەم سەردەمانەی پێشكەوتنی تەكنەلۆژیای سەرسام كردووە ئەوەیە هەواڵەكانی قورئان دەربارەی دەرەوەی گۆی زەوی و بونەوەری فراوان هەروەها هەواڵەكانی ناخی مرۆڤ و پێكهاتەی زۆر ورد و سەرسوڕهێنەرن بەشێوەیەك دوای زۆرێك لەگەڕان و لێكۆڵینەوە ئەوجا زانایان ئەگەنە ڕاستییەكانی قورئان

 ئایا لە ئاسماندا زیندەوەر هەیە؟!!

وَلِلَّهِ يَسْجُدُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ مِن دَابَّةٍ وَالْمَلَائِكَةُ وَهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ (49)النحل.

واتە: «ئەوەی لە ئاسمانەكان و زەویدا هەیە لەگیاندار و فریشتەكان كڕنووش بۆ خوا دەبەن، ئەوان خۆ لە خوا بە گەورەتر نازانن، لە خوای بانی سەر دەترسن هەرچی فەرمانێكیان پێ بكرێ جێبەجێی دەكەن.»

وَمِنْ آيَاتِهِ خَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَثَّ فِيهِمَا مِن دَابَّةٍ ۚ وَهُوَ عَلَىٰ جَمْعِهِمْ إِذَا يَشَاءُ قَدِيرٌ (29) الشورى.

واتە: «دروستكردنی ئاسمانەكان و زەوی لە نیشانەكانی خوایە و ئەوەشی له‌ زینده‌وه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ زه‌وی و ئاسمانیشدا، ئەگەر ویستی هەبێت دەتوانێ‌ كۆیانبكاتەوە.»

خوێنەری بەڕێز:

لەو ئایەتاتەی سەرەوە ئەم خاڵانەی خوارەوە بەدی دەكەین:

1/ ئاسمانەكان و زەوی دروستكراوی خوان و لە هەردووكیاندا زیندەوەری داناوە.

2/لە ئایەتی یەكەمیاندا (دابە)ی بە جیا و (ملائكە)یشی بە جیا باسكردووە كەواتە ئەوانیش دروستكراوی جیاوازن لە فریشتەكان.

3/ ئەگەری ئەوە هەیە زینده‌وه‌ری  ئاسمانەكان و زینده‌وه‌ری زەوی پێكەوە كۆببنەوە.

ئەمانە هەمووی هەواڵی نادیارە و خوا داوییەتی، پێشبینیە و هەموویشی هەقە بەڵام ڕێگە بۆ گەیشتن بەمانە چییە؟!

 ئایەتەكانی خوا هەمووی هەقە، ئەگەر موسڵمانان بیانەوێ‌ بەهەق شوێنكەوتەی قورئان بن دەبێت لە هەوڵی پڕاكتیزەكردنیان بن تا بەخەڵكی بسەلمێ‌ خوا ڕاستی  فەرمووە و محەمەدیش گەیەنەری  پەیامی خوایە.

بەڵام بەداخەوە موسڵمان قورئان خوێندنەكەی تەنها بۆ وەرگرتنی پاداشتی قیامەتە و ئەوەی لا ونبوە كە قورئان بەرنامەی ژیانی دونیایە و بۆ دەسەمۆكردنی هەموو بونەوەرە لە دەستی مرۆڤ، واته‌ كاتێك مرۆڤ قورئان دەخوێنێ‌ و تەدەبوری دەكات و دەیخاتە بواری كارپێكردن ئەوكات هەموو پاداشتێكی گەورەی دونیا و قیامەتی دەست دەكەوێ‌.

لەو زانیارییەی سەرەوە دەربارەی زیندەوەری ئاسمانەكان و گەشتی دەرەوەی ئەم كۆمەڵەی خۆرە كە خوا لە قورئاندا هەواڵی پێداوین (زانایانی ئەمریكا و روسیا و ئه‌ڵمانیا و یابان بۆیان دەركەوتووە كە لە قوڵایی ئاسمانەكاندا گوێ یان لە قسەی ژیرانە دەبێت و دەڵێن پێویستە گوێ یان لێ بگرین، یەكێك لەو زانایانە وتویەتی: ئەگەر دەتانەوێ‌ لە تەرجەمەی ئەو قسانە بگەن دەبێت كەشتیەك ئامادە بكەین كە توانای ئەوەی هەبێت لەم كۆمەڵەی خۆرەی خۆمان دەربچێت، ئەوكاتە زیاتر ئەو بیستن و حاڵی بوونە ئاسان دەبێت)1

جا ئایا محەمەدێكی نەخوێندەوار دەتوانێ ئەو هەموو زانیارییە بدات كە زانایانی سەدەی بیست و یەكیش نەگەشتبنە یەكدەرسەدی ئەو زانیاریانە یان دەبێت بڵێین خوا تاقانەیە خاڵقی بونەوەرە، موحەمەدیش لە نێردراوەكانی خوایە بۆلای بەندەكانی خوا.

1 -الموسوعة الذهبية في اعجاز القران الكريم د/ احمد مصطفى متولي ص30/2005

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top