بيركردنه‌وه له چه‌ند ئایه‌تێكی كه‌مدا
بيركردنه‌وه له چه‌ند ئایه‌تێكی كه‌مدا:
{غُلِبَتِ الرُّومُ (2) فِي أَدْنَى الْأَرْضِ وَهُم مِّن بَعْدِ غَلَبِهِمْ سَيَغْلِبُونَ (3) فِي بِضْعِ سِنِين لِلَّهِ الْأَمْرُ مِن قَبْلُ وَمِن بَعْدُ وَيَوْمَئِذٍ يَفْرَحُ الْمُؤْمِنُونَ (4) بِنَصْرِ اللَّه يَنصُرُ مَن يَشَاء وَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ (5)} [الروم]. ?
واته: “ڕۆمیان له ئێرانیان شكستیان خواردووه و شكاون، ئه‌و شكسته له‌نزیكترین سه‌رزه‌مین به‌سه‌رزه‌مینی عه‌ره‌بان كه ناوچه و مه‌ڵبه‌ندی شامه ڕووی داوه، ڕۆمیان دوای شكستیان و ژێركهوتنیان، هه‌رچی زووتر سه‌ركه‌وتوو ده‌بن. له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا – كه كه‌متر له ده ساڵانه- هه‌موو كاروبارێك و ده‌ستوور و فه‌رمانێك هی خودایه و له‌ده‌ست ئه‌و دایه پێش ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی ئێرانیان و دوای شكستى ڕۆميانیش. له ئه‌و ڕۆژه‌دا كه ڕۆمیان سه‌رده‌كه‌ون ئیمانداران شاد و دڵخۆش ده‌بن بهیاریدهدانی خودا. خودا یاریده‌ی هه‌ر كه‌سی بوێ یاریده‌ی ده‌دا. خودا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته و میهره‌بانه.” ???
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزانه هه‌موو ئه‌م مانا و خاڵانه له خۆ ده‌گرن:
1- كاتی ئه‌و جه‌نگه‌مان بۆ دیاری ده‌كه‌ن، كه ڕۆمیان شكستیان به‌ده‌ستی ئێرانیان خوارد، چونكه ئایه‌ته‌كان مه‌ككین و له ساڵی پێنجی كۆچی‌دا هاتوون، واته به نزیكیی حه‌وت ساڵ و نیو پێش هیجره‌تكردن بۆ مه‌دینه. ?
2- كاتی هاتنی ئه‌م ئایه‌تانه موسڵمانان لاواز بوون و ده‌وڵه‌تیان نه‌بوو، كه‌چی باس له ململانێی گه‌وره‌ترین دوو هێزی ئه‌و سه‌رده‌مه بۆ باوه‌ڕداران ده‌كات -جه‌نگی نێوان ڕۆمیان و ئێرانیان-، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه پێویسته موسڵمان وشیار بێت و ئاگای له دنیاش بێت و بزانێت چی له ده‌وروبه‌ری ڕووده‌دات، به تایبه‌تی ئه‌و ڕووداوه گرنگانه‌ی كه كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر موسڵمانان. ?
3- ئایه‌ته‌كان ناوچه‌ی جهنگهكهشمان به وردیی بۆ دیاری ده‌كه‌ن، كه له‌نزیكترین شوێنی سه‌رزه‌وی له شوێنی عه‌ره‌به‌كان {أَدْنَى الْأَرْضِ} ڕووی داوه، له ناوچه‌یه‌ك كه زۆر نزیكه له باكووری دوورگه‌ی عه‌ره‌بی -له مه‌ڵبه‌ندی شام له نزیك ده‌ریای مردوو-، هه‌روه‌ها یه‌كێك له ماناكانی تری {أَدْنَى الْأَرْضِ} واته نزمترین ناوچه‌ی وشكایی له ئاستی ڕووی ده‌ریا – ناوچه‌ی ده‌ریای مردووش به پێی توێژینه‌وه‌كانی زانستی سه‌رده‌م به نزمترین داده‌نرێت-. ?
4- ئه‌م ئایه‌تانه باسی دووباره سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ی ڕۆمیان كردووه {وَهُم مِّن بَعْدِ غَلَبِهِمْ سَيَغْلِبُونَ} ئه‌وان دوای شكستیان و ژێركهوتنیان هه‌رچی زووتر سه‌ركه‌وتوو ده‌بن، له كاتێكدا كه كه‌س بڕوای به‌و بۆچوون و پێشبینییه نه‌كردووه. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نا، به‌ڵكو ماوه‌كه‌ش دیاری ده‌كات، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی كه‌مدا – كه كه‌متر له ده ساڵانه {فِي بِضْعِ سِنِينَ}-, بێباوه‌ڕانی مه‌ككه پێكه‌نینیان به‌م وته و پێشبینیيه ده‌هات و سه‌ریان با ده‌دا، چۆن له ماوه‌ی كه‌متر له ده ساڵدا هاوكێشه دهوڵهتیيهكان تا ئه‌و ڕاده‌یه هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه, به‌تایبه‌تی كه شكسته گه‌وره يه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی ڕۆم ده‌نگی دابووه‌وه، ئێرانیان ڕۆميان له دیمه‌شق ده‌ركرد -كه پایته‌ختی دووه‌میان بوو له دوای قوسته‌نتینیه- و مه‌ڵبه‌ندی حوكم كردنیان بوو, له ديمه‌شقه‌وه شامی گه‌وره‌یان حوكم ده‌كرد (سوریا و فه‌له‌ستین و ئه‌رده‌ن و لوبنان و چوار ده‌وریان)، هه‌روه‌ها له (قودس)يش دهریانكردن -كه پایته‌ختی دینییان بوو-، به‌وه‌نده‌ش نه‌وه‌ستان به‌ڵكو دوای كۆنترۆڵكردنی ئه‌م ناوچانه, ڕوویان كرده میسر و ڕۆمیان له (ئه‌سكه‌نده‌ریه)ش ده‌ركرد -كه پایته‌ختی سێیه‌میان بوو دوای قوسته‌نتینیه- و مه‌ڵبه‌ندی حوكمیان بوو له‌وێوه حوكمى هه‌موو باكووری ئه‌فریقایان ده‌كرد، به‌م شێوه‌یه دوای ئه‌م شكسته گه‌ورانه‌ی ڕۆم, مێژوو و جوغرافیاى ناوچه‌كه گۆڕدرابوو, ته‌نانه‌ت پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرا كه ئێرانيان نیه‌تی داگیركردنی قوستهنتینیهشیان هه‌بێت و كۆتایی به ئیمپراتۆریه‌تی بێزه‌نتی بهێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕووداوانه‌دا قورئانی پیرۆز دێت و هه‌واڵى ئه‌م گۆڕانكارییه كتوپڕه به هه‌موو لایه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت!! ☘️
5- ئا لێره‌دا پێشه‌وامان ئه‌بوبه‌كری سددیق -خوای لێ ڕازی بێت- (پێش حه‌رامبوونی قومار)، له‌گه‌ڵ (أبي بن خلف) و چه‌ند كه‌سێكی غه‌یری ئه‌ویش له سه‌رانی بێباوه‌ڕان گره‌و له‌سه‌ر ئه‌م هه‌واڵه ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك وشتر ڕێك ده‌كه‌ون بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێشبینیه‌كه‌ی دێته‌دی، بێباوه‌ڕان به‌و په‌ڕی دڵنیایه‌وه هاتنه ناو ئه‌م گره‌وه‌وه، چونكه كۆی هه‌موو شیكه‌ره‌وه سیاسیه‌كان و زیره‌كه‌كان و خاوه‌ن ڕا و عه‌قڵه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه بوون كه مه‌حاڵه ڕۆمیان بتوانن له‌و ماوه كه‌مه‌دا جارێكی تر دووباره سهربكهونهوه… ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه پشتگیری خاڵی پێشووتر ده‌كات، هه‌روه‌ها گه‌وره‌یی ئیمانی هاوه‌ڵانيش -خوا لێیان ڕازی بێت- به فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر -صلی الله علیه وسلم_ ده‌رده‌خات. ?
6- ئه‌مه په‌یامێكی سه‌ره‌كییه بۆ باوه‌ڕداران، ئه‌و كاته و له هه‌موو كاتێكدا و له‌مڕۆشدا, كاروبار و فه‌رمانه‌كان هی خودایه {لِلَّهِ الْأَمْرُ مِن قَبْلُ وَمِن بَعْدُ} پێش ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی ئێرانیان و له دوای شكستى ڕۆميانیش و له دوای سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ی ڕۆميانیش هه‌ر {لله الأمر}, خوا له‌سه‌روو هه‌موو هۆكارهكانهوهیه نه‌ك ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان و زاڵمان, بۆیه نابێت پشت به‌كه‌س ببه‌سترێ و متمانه به غه‌یری خوا بكرێت، نابێت بێ ئومێد ببین, به بیانووی ئه‌وه‌ی گوایه ململانێكه له نێوان گه‌وره‌كاندایه و ئێمه‌ی بچووك له نێوانیاندا لاواز و داردهستهیانین و هیچمان پێ ناكرێت، چونكه هه‌موو كاروباره‌كان هی خوای گه‌وره‌ن و ئه‌و ئه‌توانێت حساباته سیاسییه‌كان پێچه‌وانه بكاته‌وه به شێوه‌یه‌ك كه به خه‌یاڵی كه‌سدا نه‌هاتبێت. ?
7- پاشان قورئان سه‌رسامبوونێكی دیكه‌ی سه‌یر و گه‌وره باس ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: {وَيَوْمَئِذٍ يَفْرَحُ الْمُؤْمِنُونَ بِنَصْرِ اللَّهِ}، هه‌ندێك له موفه‌سیران پێیان وایه كه {يَوْمَئِذٍ} ئه‌و ڕۆژه‌یه كه ڕۆمیان سه‌رده‌كه‌ون، ئه‌و ڕۆژه ئیمانداران شاد و دڵخۆش ده‌بن به یاریده‌دانی خودا و سه‌ركه‌وتنی ڕۆمیان, چونكه ئه‌هلی كیتابن و له باوه‌ڕداران نزیكترن وه‌ك له ئێرانیان كه ئه‌و كات ئاگرپه‌رست بوون، به‌ڵام ڕای به‌هێزتر ئه‌وه‌یه كه قورئان باس له {الْمُؤْمِنُونَ} ده‌كات، واته باوه‌ڕداران به یاریده‌دانی خوای گه‌وره بۆ خۆیان دڵخۆش ده‌بن و ئایه‌ته‌كه كاتوشوێنی دڵخۆشبوونهكه بۆ بڕواداران دیاری ده‌كات {يَوْمَئِذٍ}، واته ئێوه ئه‌و ڕۆژه‌ی ڕۆمیان به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌سه‌ر ئێرانیاندا سه‌رده‌كه‌ون، ئێوه‌ش ئه‌و ڕۆژه به یاریده‌دانی خوای گه‌وره بۆتان نه‌ك بۆ ڕۆم دڵخۆش ده‌بن، به به‌دواداچوونی وردیش بۆ ڕووداوه مێژووییه‌كان -ته‌نانه‌ت له سه‌رچاوه ڕۆژئاواییهكانیشدا- كاتێك ڕۆميان ته‌نها دوای 9 ساڵ به‌سه‌ر ئێرانیاندا سه‌ركه‌وتنه‌وه و -هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ش كه له ده‌ستیان دابوو گرتیانه‌وه-, به‌ڵكو گه‌یشتنه عێراق و ده‌ستیان كرد به هه‌ڕه‌شه‌كردن له پایته‌ختی فارس -مه‌دائین-، ئێرانیان ده‌ستیان كرد به دانوستاندن له‌گه‌ڵ ڕۆمیان له‌سه‌ر خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان به‌رامبه‌ر وه‌ستانییان تا ئه‌و شوێنه‌ی گه‌یشتوون. له هه‌مان ئه‌و ڕۆژه‌دا به دروستی كه واژۆی به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌ركه‌وتنی ڕۆم به‌سه‌ر فارس‌دا كرا، له‌و ڕۆژه‌دا به دروستی {يَوْمَئِذٍ} نه ڕۆژێك پێش ئه‌و نه ڕۆژێك دوای ئه‌و، به‌ڵكو به ته‌واوی له‌و ڕۆژه‌دا جه‌نگی به‌در ڕوویدا به نزیكی ساڵ و نیوێك پاش هیجره‌ت!!! بێگومان ئه‌م ته‌فسیره‌یان ته‌واوتره چونكه له ته‌رازووه‌كانی مێژوودا سه‌ركه‌وتنی بڕواداران به‌سه‌ر بێباوه‌ڕاندا، گه‌وره‌تره له سه‌ركه‌وتنه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كه‌ی ڕۆم به‌سه‌ر فارس‌دا و هه‌ردووكیشیان له یه‌ك ڕۆژدا ڕوویانداوه {يَوْمَئِذٍ}. ?
8- كۆتا وانه‌ی ئه‌م ئایه‌تانه بریتییه له: {يَنصُرُ مَن يَشَاء وَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ} خودای گه‌وره خودا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته و میهره‌بانه, هه‌ر كه‌سی بوێ سه‌ری ده‌خات با پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پێشبینییه‌كان و ڕووداوه‌كانیش بێت, هه‌ر وه‌ك چۆن ڕۆمیانی به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ و چاوه‌ڕواننه‌كراو سه‌رخست، باوهڕدارانیشی به هه‌مان شێوه سه‌رخست، كه‌واته له‌م سهردهمهشماندا نابێت باوه‌ڕدار بێ هیوا بێت، خوای گه‌وره پاكوبێگه‌ردی بۆ ئه‌و ئه‌توانێت هه‌ر كاتێك بیه‌وێت سه‌ريان بخات {يَنصُرُ مَن يَشَاء}، ئه‌و به ده‌سته‌ڵاته و له هه‌موو زلهێزه‌كان به‌هێزتره، ئه‌و میهره‌بانه به باوه‌ڕدار و ده‌زانێت چ زه‌ره‌روزیان و لاوازییه‌كى تووش بووه. ?
هه‌موو ئه‌م واتایانه و ئه‌م ورده‌كارییه سه‌یرانه له چه‌ند وشه‌یه‌كی كه‌می قورئانی پیرۆزدا، بێگومان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ڕاستیێتی موعجیزاتی قورئانی. ?
وه‌رگیراوه به ده‌ستكارییه‌وه له
https://www.facebook.com/
Related posts
Leave a Comment
You must be logged in to post a comment.