موعجیزاتی قورئان
موعجیزاتی قورئان
حیكمه‌تی ئیعجاز له ڕه‌وانبێژیی قورئاندا
ن : م. سەعید نوورسی و: م. فارووق رەسوول یەحيا Faruq_r@hotmail.com
شيوەی دووەم :
وا به پێنج خاڵ «حیكمه‌تی ئیعجاز له ڕه‌وانبێژیی قورئاندا» ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه.
* خاڵی یه‌كه‌م:
پاراوییهكی ده‌راسا له «هۆنین»ی قورئاندا هه‌یه.
كتێبی «إشارات الإعجاز في مظان الإیجاز» هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی، ئه‌م پاراوی و مهحكهمییهی هۆنینی قورئانی ڕوون كردووه‌ته‌وه… چونكه هه‌روه‌ك میله‌كانی چركه و خولهك و كاتژمێری سه‌عات هه‌ریه‌كه‌یان ڕێسای ئه‌وی تر ته‌واو ده‌كات، هۆنینی شێوه و ڕوخساری هه‌موو یه‌كێ له ڕسته‌كانی قورئان و، ڕێسای نێوان وشه‌كانی و، ڕێكیی موناسه‌به‌تی ڕسته‌كانی له ئاستی یه‌كتریدا، به هه‌مان جۆره. هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌و ته‌فسیره ناوبراوه‌دا به ته‌واوی ڕوون كراونه‌ته‌وه. هه‌ر كه‌س ده‌یه‌وێت با سه‌ری لـێ بدات و بیخوێنێته‌وه، تاكو بتوانێت ئه‌م پاراوییه ده‌راسایه‌ی هۆنینی ڕسته و وشه‌كانی قورئان له جوانترین شێوه‌یدا ببینێت. به‌ڵام لێره‌دا ته‌نها دوو نموونه بۆ هۆنینی وشه ده‌ست لهملانهكانی ڕسته‌كانی قورئان، ده‌هێنینه‌وه. (كه ده‌ری ده‌خه‌ن: جگه له‌و وشانه هیچ وشه‌یه‌كی تر ئاوا به ڕێكی و وردی و ته‌واوی جێگه‌یان ناگرێته‌وه).
* نموونه‌ی یه‌كه‌م:
وَلَئِنْ مَسَّتْهُمْ نَفْحَةٌ مِنْ عَذَابِ رَبِّكَ الانبیا‌ء: ٤٦.
ئه‌م ڕسته‌یه بۆ ده‌رخستنی سام و گه‌وره‌یی سزای دۆزه‌خ هێنراوه، به‌ڵام به ده‌رخستنی كاریگه‌ریی یه‌كجار سه‌ختی كه‌مترینی ئه‌و سزایه! (تاكو ده‌ری بخات كه ئه‌گه‌ر كه‌مترینی ئه‌و سزایه هێنده سه‌خت بێت، ده‌بێ زۆره‌كه‌ی چۆن بێت)؟! له‌به‌ر ئه‌وه، هه‌موو یه‌كێ له سیما و ڕوخساره پێكهێنه‌ره‌كانی ئه‌م ڕسته‌یه‌ی كه بۆ «ته‌قلیل»(كه‌م پیشاندان) هێنراوه، بۆ ئه‌م تهقلیله ده‌ڕوانێت و به‌هێزی ده‌كات، تاكو سام و گه‌وره‌یی ئه‌و سزایه ده‌ربخات.
ئه‌وه‌تا وشه‌ی ﭽﭞﭼ بۆ گومان دروستكردنه! خۆ گومانیش «كه‌می»ی ئه‌و شته به گوێی مرۆڤدا ده‌دات.
وشه‌ی ﭽمسَّﭼ كه به‌ركه‌وتنێكی كه‌مه، ئه‌ویش «كه‌می» ده‌گه‌یه‌نێت.
ئنجا مادده‌ی وشه‌ی ﭽﭠﭼ بۆن و به‌رامه‌یه‌كی كه‌م ده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌ویش به هه‌مان جۆر واتای «كه‌می» به ده‌سته‌وه ده‌دات. هه‌روه‌ك صیغه و وه‌زنی وشه‌كه‌ش، كه مه‌صده‌ری «المرّه»یه، بۆ یه‌ك دانه‌ی بچووك به‌كار دێت، به‌پێی «عیلمی صه‌رف». كه ئه‌مه‌ش، به هه‌مان جۆر، «كه‌می» ده‌گه‌یه‌نێت.
ته‌نوینی تهنكیریش له وشه‌ی ﭽﭠﭼدا بۆ مه‌به‌ستی «كه‌می»ی نهفحهكهیه. به‌و واتایه‌ی كه شتێكی هێنده بچووكه وه‌خته هه‌ر هه‌ستی پێ نه‌كرێت، بۆیه ناناسرێت و به «نه‌كیره» ناوی ده‌برێت!
وشه‌ی ﭽﭡﭼیش بۆ «تبعیض»ه. واته به‌شێكی كه‌م، كه ئه‌مه‌ش به هه‌مان جۆر «كه‌می» ده‌گه‌یه‌نێت.
وشه‌ی ﭽﭢﭼیش كه له چاو «نكال» و «عقاب»دا جۆرێكی سووكه‌ڵه و ته‌نكی سزایه، ئاماژه بۆ ئه‌و «كه‌می»یه ده‌كات.
به‌كارهێنانی وشه‌ی ﭽﭣﭼیش له بریی: «القهار، الجبار، المنتقم» به هه‌مان جۆر «كه‌می»ی ئه‌و سزایه ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه واتای سۆز و میهره‌بانی به گوێی هه‌ستی مرۆڤدا ده‌دات!
به‌م جۆره، ئه‌م ڕسته‌یه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه:
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو «كه‌می»یه‌دا سزاكه تا ئه‌م ڕاده‌یه سه‌خت و كاریگه‌ر و توند و تیژ بێت، ده‌بێ سام و مه‌ترسیی
عیقاب و تۆڵه‌ی خوا چه‌نده گه‌وره بێت؟!
سه‌رنج له‌م «ڕسته»یه بده با به چاوی خۆت ببینیت كه چۆن: وشه و سیما و ڕوخساره پێكهێنه‌ره‌كانی، هاوكاریی یه‌كتر
ده‌كه‌ن و به‌ده‌م خواستی یه‌كه‌وه ده‌ڕۆن و، هه‌ریه‌كه‌یان له لایه‌نی خۆیه‌وه یارمه‌تیی هاتنه‌دیی مه‌به‌سته‌كه ده‌دات.
ئه‌م نموونه‌یه‌ی كه هێنامانه‌وه، «وشه» و «ئامانج»یشی ڕه‌چاو كردووه.
* نموونه‌ی دووهه‌م:
وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ ﴿٣﴾ البقرة.
ڕوخساره پێكهێنه‌ره‌كانی ئه‌م ڕسته‌یه، ئاماژه بۆ پێنج مه‌رجی قبووڵ بوونی «صه‌ده‌قه» ده‌كات:
مه‌رجی یه‌كه‌م: ئه‌وه‌یه كه له(من)ی (تبعیضیه)ی وشه‌ی ﭽﭢﭼوه‌رده‌گیرێت. واته خێره‌ومه‌ند هه‌رچییه‌كی هه‌یه نه‌یبه‌خشێت، تاكو خۆیشی موحتاجی وه‌رگرتنی صه‌ده‌قه نه‌بێت!
مه‌رجی دووهه‌م: ئه‌وه‌یه كه له وشـــه‌ی ﭽﭣﭼ وه‌رده‌گیرێت. واته له «ئه‌حـمه‌د»ی وه‌رنه‌گرێت و بیدات به «مه‌حـموود»! به‌ڵكو ده‌بێ له ماڵ و سامانی خۆی بێت. به‌و واتایه‌ی كه: له‌و ماڵ و سامانه ببه‌خشن كه ڕۆزیی خۆتانه.
مه‌رجی سێهه‌م: ئه‌وه‌یه كه له ڕاناوی «نا»ی وشه‌ی ﭽرَزَقْناﭼوه‌رده‌گیرێت. واته: به‌خشه‌ره‌كه منه‌ت نه‌كات و ئه‌و ماڵه‌ی كه ده‌یبه‌خشێت به لایه‌وه زۆر نه‌بێت. به‌و واتایه‌ی صه‌ده‌قه‌كانتان منه‌تی تێدا نییه، چونكه من ڕۆزیتان ده‌ده‌م و له ماڵ و سامانی من به به‌نده‌كانم ده‌به‌خشن.
مه‌رجی چواره‌م: ئه‌وه‌یه كه له وشه‌ی ﭽﭤﭼ وه‌رده‌گیرێت. واته: به‌و كه‌سه‌ی ببه‌خشێت كه له پێویستی و نه‌فه‌قه‌ی ناچاره‌كیی خۆیدا خه‌رجی بكات. ده‌نا ئه‌و صه‌ده‌قه‌یه قبووڵ نابێت گه‌ر بدرێت به كه‌سێك له هه‌رزه‌ییدا خه‌رجی بكات.
مه‌رجی پێنجه‌م: ئه‌وه‌یه كه ئه‌ویش له وشه‌ی ﭽﭣﭼ وه‌رده‌گیرێت. واته ده‌بێ خێركردن به ناوی خواوه بێت. به‌و واتایه‌ی كه: ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی له لاتانه هی منه، كه‌واته ده‌بێ به ناوی منه‌وه لێی ببه‌خشن..
سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو مه‌رجانه‌ش، ئایه‌ته‌كه «ته‌عمیم»ی تێدایه بۆ هه‌موو خێر و چاكه و صـهدهقهیهك. چونكه هه‌روه‌ك صــهدهقه و خێر به ماڵ و ســامان ده‌كرێت، به: زانست و گــوفتار و كردار و ئامۆژگاریش ده‌كرێت. هه‌موو ئه‌م به‌شانه‌ش وشه‌ی: «ما»ی ﭽﭢﭼ به‌و عوموومییهتهی كه تیایدایه، ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، به تایبه‌تی له‌م ڕسته‌یه‌دا. چونكه «ما» لێره‌دا به شێوازی «موتڵه‌ق» هاتووه كه عومووم و گشتیبوون ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌م جۆره، ئه‌م ڕسته كورت و پوخته‌ی كه له صه‌ده‌قه ده‌دوێت، پێنج مه‌رجی صه‌ده‌قه و خێر به «ژیری»ی مرۆڤ ده‌به‌خشێت و، مه‌یدانه فراوانه‌كه‌ی بۆ ده‌رده‌خات و، شێوه‌ی به‌خشینیشی فێر ده‌كات.
سیما و ڕوخساره پێكهێنه‌ره‌كانی ڕسته‌كانی قورئانی پیرۆز، گه‌لـێ ڕێسای هۆنینی وه‌ك ئه‌مه‌یان تێدایه. هه‌روه‌ك هۆنینی وشه‌كانیشی له به‌رامبه‌ر یه‌كتره‌وه بوارێكی فراوانی وه‌ك ئه‌مه‌یان هه‌یه و، سه‌رجه‌م گوفتار و ڕسته‌كانیشی دارای بازنه‌ی هۆنینی وه‌ك ئه‌مانه‌ن.
* بۆ نموونه:
قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ﴿١﴾ اللَّهُ الصَّمَدُ ﴿٢﴾ لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ ﴿٣﴾ وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ ﴿٤﴾ الإخلاص.
ئه‌م ئایه‌ته مه‌زنانه شه‌ش ڕسته‌یان تێدایه:
سیانی موسبه‌ت و سیانی مه‌نفی، كه شه‌ش پله‌ی «ته‌وحید» ده‌چه‌سپێنن و به‌رپه‌رچی شه‌ش جۆری «شیرك»یش ده‌ده‌نه‌وه. جا هه‌موو یه‌كێك له‌م ڕستانه، له لایه‌كه‌وه «به‌ڵگه»یه بۆ ڕسته‌كه‌ی تر و له لایه‌كی تریشه‌وه ده‌بێت به «ئه‌نجام»ی ئه‌و. چونكه یه‌ك به یه‌كی ئه‌و ڕستانه دوو واتایان تێدایه، ڕسته‌كه به‌پێی یه‌كێكیان ئه‌نجامه و به‌پێی ئه‌وی تریشیان به‌ڵگه‌یه..
واته سووره‌تی «ئیخلاص» سی دانه سووره‌تی ڕێكوپێكی «ئیخلاص»ی تێدایه كه له چه‌ندین به‌ڵگه‌ی یه‌كتر چه‌سپێن پێكهاتوون! ئه‌ویش به‌م جۆره‌ی خواره‌وه:
قُلْ هُوَ اللَّهُ : لانه أحد، لانه صمد، لانه لم یلد، لانه لم یولد، لانه لم یكن له كفواً أحد.
هه‌روه‌ها: وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ :لانه لم یولد، لانه لم یلد، لانه أحد، لانه هو الله.
هه‌روه‌هـا:هُوَ اللَّهُ : فهو أحد، فهو صمد، فإذاً لم یلد، فإذاً لم یولد، فإذاً لم یكن له كفواً أحد.
ئیتر له‌سه‌ر ئه‌م شێوه‌یه بۆ خۆت بڕۆ و قیاس بكه!
* نموونه‌یه‌كی تر:
ال‌م ﴿١﴾ ذَٰلِكَ الْكِتَابُ لَا رَيْبَ ۛ فِيهِ ۛ هُدًى لِلْمُتَّقِينَ ﴿٢﴾ البقرة.
هه‌موو یه‌كێكی ئه‌م چوار ڕسته‌یه دوو واتای تێدایه، چونكه ڕسته‌كه به‌پێی یه‌كێك له‌و دوو واتایه «به‌ڵگه»یه بۆ ڕسته‌كانی تر و، به‌پێی واتاكه‌ی تریشی «ئه‌نجام»ی ئه‌و ڕستانه‌یه. جا به‌م پێیه و به شازده هێڵی موناسه‌به و په‌یوه‌ندی، نه‌خش و نیگارێكی هۆنینی ئیعجاز دروست ده‌بێت… ئه‌مه‌ش كتێبی «إشارات الإعجاز» ڕوونی كردووه‌ته‌وه، به ڕاده‌یه‌ك كه ده‌ڵێیت هه‌موو یه‌كێكی
زۆربه‌ی ئایه‌ته‌كانی قورئان چاوێكی تێدایه و ده‌ڕوانێته زۆربه‌ی ئایه‌ته‌كان و، ڕوویهكیشی هه‌یه پێی ده‌ڕوانێته ئه‌وان و، چه‌ندین هێڵی مه‌عنه‌وی و موناسه‌به و په‌یوه‌ندییان له نێواندا
ده‌نووسێت و، به‌م كاره‌شی نیگارێكی «ئیعجاز» ده‌كێشێت. وه‌ك له وته‌ی سیازده‌هه‌مدا باس كراوه. باشترین شایه‌ت له‌سه‌ر ئه‌مه «إشارات الإعجاز»ه چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی، ئه‌م «پاراویی هۆنین»هی قورئان ڕوون ده‌كاته‌وه.
* خاڵی دووهه‌م: ڕه‌وانبێژیی ده‌راسا له «واتاكانی» قورئاندا.
ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌یت تامی ڕه‌وانبێژیی واتای ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه بچێژیت:
سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ﴿١﴾ الحدید.
ئه‌وا سه‌یری ئه‌م نموونه‌یه بكه كه له وته‌ی سیازده‌هه‌مدا ڕوون كراوه‌ته‌وه:
خۆت وا دابنێ كه له پێش هاتنی نووری قورئان و له سه‌رده‌می جاهیلییه‌ت و بیابانی ژیانی ده‌شته‌كی و نه‌زانیدا ده‌ژییت. ده‌بینیت له‌و كاته‌دا كه هه‌موو شتێك به په‌رده‌ی بێئاگایی و، تاریكیی نه‌زانی و، به‌رگی سروشت و، بیری وشك داپۆشراوه.. یه‌كسه‌ر زایه‌ڵه‌ی ده‌نگی ئایه‌تی: سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ یان
تُسَبِّحُ لَهُ السَّمَاوَاتُ السَّبْعُ وَالْأَرْضُ وَمَنْ فِيهِنَّ ۚ الإسرا‌ء:٤٤،
ده‌بیستیت و، ده‌بینیت كه ئه‌و بوونه‌وه‌ره بێ هه‌ست و مردووانه، له زه‌ینی گوێبیستاندا ده‌بووژێنه‌وه و به زایه‌ڵه‌ی ده‌نگی﴿سَبَّحَ﴾ و ﴿تُسَبِّحُ﴾ ژیانیان به به‌ردا ده‌چێت و بۆ ته‌سبیح و یادی خواوه‌ند ڕاده‌په‌ڕن و لـێ ده‌بڕێن. هه‌روه‌ها ڕووی تاریكی ئاسمانیش كه چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی بێ‌گیانی تێدا بڵێسه ده‌دات و، ڕووی زه‌ویش كه چه‌ند بوونه‌وه‌رێكی زه‌بوون و ده‌سته‌وسانی له‌سه‌ر ده‌ژین، به زایه‌ڵه و نووری: تُسَبِّحُ له به‌رچاوی گوێبیستاندا
ده‌گۆڕێت به «ده‌م و زمان»ێكی ده‌مپاراو به زیكر و ته‌سبیحی خواوه‌ند و، هه‌موو ئه‌ستێره‌یه‌كیش تیشكی نووری حه‌قیقه‌ت ده‌پرژێنێت و حیكمه‌تێكی له‌وپه‌ڕی داناییدا په‌خش ده‌كاته‌وه. ڕووی زه‌ویش، به‌و ڕووناكی و زایه‌ڵه ئاسمانییه‌ی قورئان، له‌به‌ر چاودا ده‌بێت به «سه‌ر»ێكی مه‌زن بۆ جه‌سته‌یه‌ك كه ده‌ریا و وشــكایی لــه‌و سـهرهدا دوو زمانی دهمپاراون به زیكر و تهســبیح و
ته‌قدیس و، سه‌رجه‌م ڕووه‌ك و گیانله‌به‌رانیش به وێنه‌ی چه‌ند «وشه»یه‌كی زیكر و ته‌سبیح له به‌رچاودا ده‌نوێنن، ده‌ڵێیت سه‌رتاسه‌ری زه‌وی گیانی به به‌ردا كراوه و زینده‌وه‌رێكی خاوه‌ن ژیانه!
* نموونه‌یه‌كی تر:
سه‌یری ئه‌م نموونه‌یه بكه كه له وته‌ی پازده‌هه‌مدا چه‌سپێنراوه:
يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ إِنِ اسْتَطَعْتُمْ أَنْ تَنْفُذُوا مِنْ أَقْطَارِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ فَانْفُذُوا ۚ لَا تَنْفُذُونَ إِلَّا بِسُلْطَانٍ
﴿٣٣﴾ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٣٤﴾ يُرْسَلُ عَلَيْكُمَا شُوَاظٌ مِنْ نَارٍ وَنُحَاسٌ فَلَا تَنْتَصِرَانِ ﴿٣٥﴾ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٣٦﴾ الرحمن.
وَلَقَدْ زَيَّنَّا السَّمَاءَ الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ وَجَعَلْنَاهَا رُجُومًا لِلشَّيَاطِينِ ۖ وَأَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابَ السَّعِيرِ الملك: ٥.
گوێ له‌م ئایه‌تانه ڕابگره و بیریان لـێ بكه‌ره‌وه و بزانه چی ده‌ڵێن؟
ئه‌وه‌تا ده‌ڵێن:
(ئه‌ی گرۆی جیننی و ئاده‌میزاد!
ئه‌ی له‌خۆبایی و هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان!
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ناو قوڕی كۆڵه‌واری و لاوازی‌دا چه‌قیون!
ئه‌ی سهرسهختانی لاسار كه له‌ناو هه‌ژاری و لاوازی‌دا ده‌تلێنه‌وه!
ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانم نابن، ئه‌وا -گه‌ر له تواناتاندایه- له سنووری موڵك و ده‌سته‌ڵاتی من ده‌ربچن! خۆ كه ناشتوانن ئه‌و سنووره بشكێنن و لێی ده‌ربچن، ئه‌دی چۆن پڕكێشی ده‌كه‌ن فه‌رمانی پادشایه‌كی هێنده مه‌زن پشتگوێ ده‌خه‌ن كه ئه‌ستێره و مانگ و خۆره‌كانی له‌ده‌ستدایه و، هه‌موو ئه‌وانه – به وێنه‌ی سه‌ربازی ئاماده و ملكه‌چ – گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی ئه‌و ده‌بن؟ ئێوه به‌م سنوورشكاندن و یاخیبوونهتان سنگ له فه‌رمانڕه‌وایه‌كی ئه‌وه‌نده گه‌وره ده‌رده‌په‌ڕێنن كه خاوه‌نی چه‌نده‌ها سه‌ربازی گوێڕایه‌ڵی سامداری وه‌هایه كه ده‌توانن چه‌ندین بۆمبی گه‌وره گه‌وره‌ی به ئه‌ندازه‌ی چیاكان بگرنه شهیتانهكانیشتان، گه‌ر بتوانن خۆیانی له به‌رده‌مدا ڕابگرن!
هه‌روه‌ها ئێوه به‌م كافری و ناشوكرییهتان، له وڵاتی خاوه‌ن موڵكێكی هێنده مه‌زن و شكۆداردا هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه كه چه‌ندان سه‌ربازی گه‌وره گه‌وره‌ی وای هه‌یه ده‌توانن به چه‌ندین بۆمبای گڕگرتوو و پارچه ئاگر و پزیسكی به قه‌ده‌ر زه‌وی و چیاكان بۆمبارانی دوژمنه كافره‌كان بكه‌ن، با هه‌ریه‌كه له‌و دوژمنانه‌ش به ئه‌ندازه‌ی زه‌وی و چیا سه‌خته‌كان گه‌وره و زه‌به‌لاح بن و، ده‌توانن له‌م ڕێیه‌وه له‌ت و په‌ت و په‌رته‌وازه‌یان بكه‌ن، چ جای بهدیهاتووانێكی لاوازی وه‌ك ئێوه؟
هه‌روه‌ها ئێوه سه‌رپێچی له یاسایه‌كی جێبهجێكراوی ئه‌وتۆ ده‌كه‌ن كه كه‌سانێك په‌یوه‌ستی بوون ده‌توانن – به ئیزن و فه‌رمانی خوای گه‌وره – بۆمب و ڕاجیمه‌ی به ئه‌ندازه‌ی ئهستێرهكانتان تێبگرن)… له به‌ر تیشكی ڕووناكیی ئه‌م نموونه‌یه‌دا:
به‌هێزیی واتا و، ڕه‌سه‌نیی ڕه‌وانبێژی و، به‌رزیی سوودگهیاندنهكانی تر، لێك بده‌ره‌وه.
Related posts
Leave a Comment
You must be logged in to post a comment.