كه‌لێنی نێوان پلێته‌كانی زه‌وی و ئیعجازی قورئان
كه‌لێنی نێوان پلێته‌كانی زه‌وی و ئیعجازی قورئان
زانایانی زه‌ویناسی له توێژینه‌وه‌كانیاندا له‌سه‌ر چینه‌كانی زه‌وی، ده‌ریانخست كه توێكڵی زه‌وی یه‌ك پارچه نییه و له شێوه‌ی پلێت پلێتدایه. ئه‌م پلێتانه‌ش درز و كه‌لێن له نێوانیاندایه، كاتی وا هه‌یه به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون و ده‌بنه‌هۆی دروستبوونی بومه‌له‌رزه، یان له یه‌كتر دوورده‌كه‌ونه‌وه و به‌وه‌ش ئاگراویی گڕكان دێته ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها بۆیان ده‌ركه‌وت هه‌موو ئه‌و كه‌لێنانه‌ی نێوان پلێته‌كان پێكه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و درز و كه‌لێنانه‌ش به تایبه‌تی كه‌لێنه گه‌وره‌كان له ژێر دهریاكاندان و نایان بینین.
زانایانیش به‌م دواییه توانییان وێنه‌ی ناوچه‌یه‌ك له هاوای بگرن كه ئاگراوی لێ هه‌ڵده‌قوڵا.. له وێنه‌كاندا زه‌وی دهقڵشێت و به توندیی ئاگراوی لێ هه‌ڵده‌قوڵێت كه پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی له (1500) پله‌ی سه‌دی زیاتره.
ڕاستی زانستی:
له‌م سێ سه‌ده‌ی دواییدا و له سه‌ره‌تای شۆڕشی زانیاری‌دا ئه‌وه زانرا كه كه‌لێنێكی قوڵ به‌شه‌كانی توێكڵی زه‌وی له یه‌ك جیا ده‌كاته‌وه و پێی ده‌وترێت (كه‌لێنی نێوان كیشوه‌ره‌كان)، هه‌روه‌ها زه‌وی به تۆڕێكی چڕ له قڵش و كه‌لێن ده‌وره دراوه و هه‌مووشیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر یه‌ك قڵشی گه‌وره كه به(قڵشه گه‌وره‌كه) ناسراوه و كه‌وتۆته ناوه‌ڕاستی (ئۆقیانوسی ئه‌تڵه‌سی)یه‌وه.. ئه‌م كه‌لێنه گه‌ورانه له هه‌موو لایهكهوهن و هه‌زاران كیلۆمه‌تر درێژن به قوڵایی نزیكه‌ی (65) تا (70) كیلۆمه‌تر له ژێر بنی ئۆقیانوسه‌كان و زه‌ریاكان، وه (100) تا (150) كیلۆمه‌تر له ژێر كیشوه‌ره‌كان.
له ئه‌نجامی ئه‌م گۆڕانكارییهشدا كه به‌رگه به‌ردینی زه‌وی دووچاری دێت ئه‌وا چه‌ندین دیارده‌ی گرنگی زه‌وی ده‌بینرێن، له‌وانه فراوان بوونی بنی ده‌ریاكان و ئۆقیانوسه‌كان و، ناوه‌ڕاستی ئۆقیانوسه‌كان زنجیره‌یه‌ك شاخی تیا ده‌رده‌كه‌وێت كه درێژیان له(64)كیلۆمه‌تر زیاتر ده‌بێت، كه هه‌ر له بناغه‌دا له بوركان دروست بوون و له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ی ده‌ریا تێكه‌ڵ بوون.
ڕووی ئیعجاز له‌م وێنانه‌دا:
ئه‌م دیمه‌نانه به ده‌گمه‌ن نه‌بێت ناتوانرێت ببینرێت، له ناوچه‌ی زۆر دوور له دورگه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری (صل لله عليه وسلم ) تێدا ژیاوه، ئیتر له كوێوه ده‌توانێت ئه‌م زانسته بهێنێت و سوێندی پێ بخوات: وَالْأَرْضِ ذَاتِ الصَّدْعِ الطارق١٢، واته: سوێند به زه‌وی خاوه‌ن درز و كه‌لێن..
له ڕاستیشدا له سه‌ره‌تاكانی دروستبوونی وشكایی زه‌ویدا یه‌ك كیشوه‌ر هه‌بووه كه پێی وتراوه (كیشوه‌ری دایك)، به‌ڵام له ئه‌نجامی دروستبوونی قڵش و كه‌لێنه‌وه كیشوه‌ره‌كان له یه‌ك جیابوونه‌وه.
شێوه‌ی كیشوه‌ره‌كان ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنن كه ته‌واوكه‌ری یه‌كترین، بۆ نموونه ده‌ریای سوور به ئاشكرا دیاره كه ئه‌مه قڵشێكی دروست بووه له نێوان كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌فریقیادا. واته هه‌رچه‌نده ئه‌م شه‌قبوونه له سه‌ره‌تای دروستبوونی زه‌وییه‌وه هه‌یه، به‌ڵام هه‌تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه.
بێگومان خوای په‌روه‌ردگار سوێند به دیارده‌یه‌ك ناخوات كه مه‌زن نه‌بێت و گرنگییه‌كی گه‌وره‌ی نه‌بێت. ئه‌م دیارده‌یه هۆكاری دروستبوونی كیشوه‌ره‌كان و نزیكبوونه‌وه‌ی ئاوه له زۆربه‌ی ڕووبه‌ره وشكاییه‌كان و گه‌یشتنی باران به زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی جیهان كه ئه‌وه‌ش هۆكارێكی گرنگه بۆ به‌رده‌وامی و پێشكه‌وتنی جیهان. هه‌روه‌ها زانایان دۆزییانه‌وه كه هه‌موو ئه‌و درز و قڵشانه به یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه و پێكه‌وه یه‌ك قڵشی گه‌وره پێك ده‌هێنن، بۆیه خوای گه‌وره له ئایه‌ته‌كه‌دا نافه‌رموێت: قڵشهكان، به‌ڵكو هه‌ر به یه‌ك قڵش باسی ده‌كات، چونكه تۆڕێكی به‌یه‌كه‌وه به‌ستراون و یه‌ك قڵش و كه‌لێن پێكده‌هێنن. بێگومان ئه‌وه‌ش درێژ ده‌بێته‌وه بۆ هه‌زاران كیلۆمه‌تر و كیشوه‌ره‌كان ده‌بڕێت ئه‌وروپا و ئۆقیانوسی ئه‌تڵه‌سی و .. تاد، به‌ڵام هه‌موو پێكه‌وه به‌ستراون.
خوای گه‌وره له دوای سوێند خواردن به‌م دیارده مه‌زنه ده‌فه‌رموێت: إِنَّهُ لَقَوْلٌ فَصْلٌ (13) وَمَا هُوَ بِالْهَزْلِ (14)الطارق، واته: ئه‌م قورئانه وته‌ی ڕاست و جیاكه‌ره‌وه‌یه، ئه‌م قورئانه گوفتارێكی گاڵته نییه.
سه‌رچاوه:
– كتێبی (هذا محمد رسول الله و براهین رسالته/ د. عبدالله المصلح)
– ئەنتەرنێت
– kaheel7.com
Related posts
Leave a Comment
You must be logged in to post a comment.