You Are Here: Home » بابەتەكانمان » زیاده‌ڕۆیی نه‌كردن له‌ خواردندا

زیاده‌ڕۆیی نه‌كردن له‌ خواردندا

زیاده‌ڕۆیی نه‌كردن له‌ خواردندا

و: سه‌میره‌ ته‌یب ڕه‌شید

astera981@yahoo.com

خوای گه‌وره‌ له‌ ئایه‌تی(31)ی سوره‌تی (الاعراف)دا ده‌فه‌رموێت: ۞ يَا بَنِي آدَمَ خُذُوا زِينَتَكُمْ عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ وَكُلُوا وَاشْرَبُوا وَلَا تُسْرِفُوا ۚ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ، واته‌: ئه‌ی ئاده‌میزاد خۆتان بڕازێننه‌وه‌ بۆ چونه‌ ناو مزگه‌وت و بخۆن و بخۆنه‌وه‌ به‌ مه‌رجێك زیاده‌ڕۆیی تێدا نه‌كه‌ن، چونكه‌ خوای باڵاده‌ست حه‌زی له‌ زیاده‌ڕۆیی نییه‌ و زیاده‌ڕۆیانی خۆش ناوێت.

هه‌روه‌ك سه‌روه‌رمان( صل لله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت:(خراپترین تاسه‌ كه‌ ئاده‌میزاد پڕی ده‌كا ورگێتی -واته‌ گه‌ده‌ی-). ڕێنمایی ده‌دات كه‌ مرۆڤ ده‌بێت گه‌ده‌ی بكات به‌ سێ به‌شه‌وه‌: به‌شێكی بۆ خواردن و به‌شێكی بۆ ئاو و به‌شێكیشی بۆ هه‌ناسه‌. (ئیمام ئه‌حمه‌د و تیرمزی گێڕاویانه‌ته‌وه‌).

ئه‌وه‌تا له‌ قورئان و فه‌رمووده‌شدا باس له‌ بنچینه‌ی دروستی خواردن كراوه‌، هه‌روه‌ك زانستی سه‌رده‌میش بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، واته‌ هه‌ردووكیان یه‌ك ئامانج و مه‌به‌ستیان هه‌یه‌.

ڕاستی زانستیی:

توێژینه‌وه‌ یه‌كبه‌دواییه‌كه‌كانی بواری خواردن و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ  ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ زۆرخواردن و زۆرخواردنه‌وه‌ زیان به‌خش و له‌ناو به‌رن. له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك كار له‌ كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌ قه‌ڵه‌ویه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات و گران هه‌رسكردن و كۆتایی دێت به‌ كشانی گه‌ده‌ و ده‌ركه‌وتنی برین(قورحه‌)ی گه‌ده‌ و چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه‌.

هه‌روه‌ها خواردنی گۆشت و چه‌وریی زۆر، ده‌بێته‌ هۆی ڕه‌ق بوونی ده‌ماره‌كان. زۆر خواردنی گۆشت، به‌تایبه‌ت له‌وانه‌ی كه‌ به‌ بۆماوه‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یان هه‌بووه‌، زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌ ده‌رده‌شا (دا‌ء الملوك)  ده‌بێت. هه‌روه‌ها قه‌ڵه‌ویی ده‌بێته‌ هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی چالاكی و به‌رهه‌می تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا.

قه‌ڵه‌ویی سه‌ره‌تای كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشیه‌ وه‌كو (شه‌كره‌، په‌ستانی خوێن، شێواندن و شڵه‌ژاندنی گه‌ده‌ و هه‌ڵچونی كوێڕه‌ڕژێن – الغدة الصماء -).. یه‌كێك له‌ كۆمپانیاكانی دڵنیایی ئه‌مریكا ده‌ری خست كه‌ (تاوه‌كو پشتوێنی سك (ورگ) زیاتر بخوێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ ته‌مه‌ن كورت تر ده‌بێت، به‌هۆی تووش بوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانه‌وه‌ به‌تایبه‌ت (نه‌خۆشی میزه‌شه‌كره‌) كه‌ زیاتر كه‌سی قه‌ڵه‌و ئه‌گه‌ری تووش بوونی زیاتره‌ وه‌ك له‌ كه‌سانی ئاسایی، هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ خانه‌كانی له‌شدا به‌تایبه‌ت كار له‌ ماسولكه‌ی دڵ ده‌كات و كار له‌ به‌ڕێ چوونی كاره‌كانی ده‌كات. هه‌ندێك كه‌سیش بۆ ڕزگاربوون له‌و نه‌خۆشییانه‌ په‌نا بۆ داو و ده‌رمان ده‌به‌ن، كه‌ به‌داخه‌ ئه‌ویش كاریگه‌ری لاوه‌كی و خراپی هه‌یه‌.

‌ڕووه‌ ئیعجازیه‌كه‌ی:

كه‌واته‌ وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ زانست و دین یه‌ك رێچكه‌یان هه‌یه‌ و هه‌ردوولا جه‌خت له‌سه‌ر زیانه‌كانی زیادخۆری و خراپییه‌كانی ده‌كه‌ن، كه‌واته‌ پێویسته‌ له‌سه‌رمان كه‌ واز له‌ زۆر خۆری و زیاده‌ ڕۆی له‌خواردندا بهێنین.

كتێبی/ (هذا محمد رسول الله و براهین رسالته/ د. عبدالله المصلح).

 

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top