گۆڕانكارییه سه‌ره‌كی و فسیۆلۆژییه‌كان له ڕێگای ڕۆژووه‌وه، حیكمه‌تی ڕێگریكردن له ڕۆژووگرتنی به‌رده‌وام
خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:(وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ۖ ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ) البقرة187.
به درێژایی شه‌وگار بخۆن و بخۆنه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ودای سپیایی به‌ره‌به‌یان له نێو هه‌ودای ڕه‌شی شه‌و، له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و جیاده‌بێته‌وه، پێغه‌مبه‌ر ( صل لله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت: (مه‌به‌ست هه‌ودا و ڕشته‌ی شه‌و و ڕۆژه، نه‌ك ده‌زووی سپی و ڕه‌ش).. له پاشاندا ڕۆژووه‌كه‌تان ببه‌نه سه‌ر و ته‌واوی بكه‌ن، هه‌ر له شه‌به‌قه‌وه تا خۆرئاوا ده‌بێت.
له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا خودای گه‌وره بۆ ئێمه‌ی مرۆڤایه‌تی ڕوون ده‌كاته‌وه، ڕه‌حمه‌تی خۆی ده‌به‌خشێت به به‌نده‌كانی و مرۆڤه‌كان بۆ سه‌لامه‌تی جه‌سته و ته‌ندروستییه‌كی به‌هێز ئاڕاسته ده‌كات، خودای گه‌وره فه‌رمانمان پێده‌كات كه به درێژایی شه‌و و ڕۆژ به‌ڕۆژوو نه‌بین، به‌ڵكو ته‌نها له ڕۆژدا به‌ڕۆژوو بین و له شه‌ودا خواردن و خواردنه‌وه بخۆین تا به‌ره‌به‌یان.
هه‌روه‌ها پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صل لله عليه وسلم ) كه هیچ شتێكی له خۆیه‌وه نه‌گوتووه، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و فه‌رموودانه‌ی فه‌رموویه‌تی له خودای میهربانهوه ئیلهامی بۆ كراوه، له‌م باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت: (لا تواصلوا قالوا فإنك تواصل یا رسول الله قال إني لست كأحدكم إن ربي یطعمني ویسقیني فاكلفوا من الاعمال مالكم به طاقة).. له ڕۆژووهكانتاندا ئاگاداری به‌رده‌وامی بن، واته شه‌و و ڕۆژ به‌ڕۆژوو مه‌بن. وتیان: به‌ڵام تۆ به‌رده‌وامی له ڕۆژووهكانتدا. فه‌رمووی: من له‌مه‌دا وه‌كو ئێوه نیم، من به‌رده‌وام خودای گه‌وره خواردن و خواردنه‌وه‌م پێده‌دات، ئێوه ته‌نها ئه‌و كارانه بكه‌ن كه ده‌توانن، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام به‌ڕۆژوو بن توانا و هێزتان نامێنێت.
له فه‌رمووده‌یه‌كی دیكه‌دا، ده‌فه‌رموێت: (لا تواصلوا فأیكم أراد أن یواصل فلیواصل حتی السحر)، واته: به‌رده‌وام مه‌بن له ڕۆژووهكانتاندا، ئه‌گه‌ر هه‌ر كام له ئێوه ویستی به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا با هه‌تا پارشێو به‌رده‌وام بێت.
ڕاستی زانستیی:
ئه‌م ئایه‌ت و فه‌رمووده پیرۆزانه ئاماژه به ڕێگریكردن له به‌رده‌وامی ڕۆژووگرتن ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك كه ڕۆژووگرتنی به‌رده‌وام له مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا، له‌گه‌ڵ هه‌موو گۆڕانكارییه هۆرمۆنییه‌كانی جه‌سته‌ی ڕۆژووه‌وان، ئامانج لێی پاراستن و زیادبوونی خانه‌كانی جه‌سته و توانا و هێزێكی پێویست بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤه، تا بتوانێت ئه‌ركه سه‌ره‌كیی و فسیۆلۆجییه جیاوازه‌كان ئه‌نجام بدات، كاتێك ڕێژه‌ی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین دوای چه‌ند كاتژمێرێك له خواردنی پارشێو كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌وا هۆرمۆنی (گلوكاگون) ده‌ست ده‌كات به به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كری خوێن، بۆ ئاستی سروشتی خۆی. ئه‌و كاته‌ش كه جه‌سته هه‌ڵده‌ستێت به كرداری شیكردنه‌وه‌ی (گلوكۆجین)، جه‌سته ده‌ست ده‌كات به پشتبه‌ستن به ئۆكسیدی ترشه چه‌ورییه‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی خۆراكی.
كاتێك پشتبه‌ستنی جه‌سته به ئۆكسیده ترشه‌كان و به‌رهه‌مهێنانی (ته‌نه كیتۆنه‌كان) بۆ سه‌رچاوه‌ی وزه زیاد ده‌بێت، ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌كه‌ی له خوێندا و كه‌ڵه‌كه‌بوونی له جه‌سته‌دا، ئه‌مه‌ش به‌پێی خۆی ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری نێگه‌تیف بۆ سه‌ر ته‌ندروستی جه‌سته.
ڕووی ئیعجاز:
له ڕێگه‌ی ئه‌م ده‌قه شه‌رعیانه‌وه كه له قورئان و فه‌رمووده‌دا هاتوون، بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه سه‌لماندنه زانستییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌قه شه‌رعییه‌كاندا هاوڕان، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ڵگه شه‌رعییه‌كان بێده‌نگ نه‌بوون له‌سه‌ر به‌ڕۆژووبوون به درێژایی شه‌و و ڕۆژ، به‌ڵكو به ئاشكرا و زۆر به‌ڕوونی ڕێگریان لێكردووه، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێت: (لا تواصلوا فأیكم أراد أن یواصل فلیواصل حتی السحر)..
ئه‌م ڕاستییه ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه، كه قۆناغه‌كانی ڕۆژژوگرتنی درێژ، سه‌رده‌كێشێت بۆ ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌ی نێگه‌تیف له جه‌سته‌ی مرۆڤدا، له‌وانه زیادبوونی ته‌ركیزی (ته‌نه كیتۆنه‌كان)و زیادبوونی ترشی خوێن.. هه‌روه‌ها له‌و باره‌دا جه‌سته په‌نا بۆ به‌كارهێنانی ماسولكه‌كان ده‌بات، وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی ترشی ئه‌مینی به‌رهه‌مهێنان بۆ (گلوكۆز)، له ڕێگه‌ی كرداری دروستكردنی (گلوكۆز)ه‌وه جگه له سه‌رچاوه شه‌كرییه‌كان كه ده‌بێته هۆی له‌ڕی و لاوازی ماسولكه‌كان و بێ هێزبوونی جه‌سته به‌گشتی.
لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، كه ده‌قه شه‌رعییه‌كان و به‌ڵگه زانستییه‌كان هاوڕان، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له جوانترین ڕووه‌كانی ئیعجازی قورئانی پیرۆز.
سه‌رچاوه:
كتێبی/ (هذا محمد رسول الله و براهین رسالته/ د. عبدالله المصلح).
Related posts
Leave a Comment
You must be logged in to post a comment.