چهندنموونهیهكى ئیعجازى پزیشكیى له سوننه‌تدا چه‌ند نموونه‌یه‌كى ئیعجازى پزیشكیى له سوننه‌تدا ئاماده‌كردنى: د. تریفه عبدالله محمود به‌كالۆریۆس له پزیشكى و نه‌شته‌رگه‌رى گشتيدا پێشه‌كى: ئیعجــــازى زانستى له قــــورئان و سوننهتــــدا جیــــاوازى نيیه لـــــــه جۆره‌كانى تر‌ى ئیعجاز، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئـــه‌م پهیــــامه پیرۆزه لـــه هــــه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه موعجیزه‌یه، شایه‌تیش بۆ ئه‌م رِاستيیه ئه‌و كۆمهڵانهیه له خه‌ڵكى كــــه به‌رده‌وام دێنه نــــاو ئـــه‌م دینه‌وه، كه به تایبه‌تى دڵگیردهبن به لایه‌نه رۆحى و مرۆڤایهتييهكهى. ئــــه‌وه‌ى ئه‌م لایه‌نه ئیعجازیى یه جیــــا ده‌كاتـــه‌وه لــــه لایه‌نه‌كانى تر‌ى ئیعجـــازى قورئــــان و سوننه‌ت ئه‌وه‌یه كـــه بــــهنده بــــه رِاستى یـــه زانستييهكــــانهوه, چونكه زۆرێك لـــه خه‌ڵكى باوه‌رى ته‌واویان به زانست هه‌یه و له پله‌یه‌كى به‌رزدا دایده‌نێن, به تایبه‌تى له‌لاى گه‌لانى رِۆژئاوا. لێـــــرهوه خــــــهڵكى دینــــــــدارو بانگهوازكــــار بـــــۆ به‌رنامه‌كه‌ى خودا ده‌توانن سوود له‌م پله به‌رزه‌ى زانست وهربگــــرن بـــــــۆ سهلمـــاندنى رِاستى پهیـــــامهكهى پێغـــــهمبــــــهر (صلى الله عليه وسلم), لــــــه لایه‌كى تره‌وه پێویسته ئێمــــهى موسوڵمان ئاگادارى ئه‌وه بین كه نابێت ئێمه زانست بكه‌ین به برِیاردهر له سه‌ر دین كـــــه رِاستى و نــــــارِاستى فه‌رمووده خودایى یهكــــــان بـــــههۆى زانسته‌وه بسه‌لمێنین، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئاگادارى ئـــه‌وه بین كـــــه نـــابێت زانست بـــه شێوهیـــــهكى وا گــــه‌وره بزانین كــــه بیخهینــه ســـهرووتر ليَيان, كــــهواته سه‌ره‌نجامى كۆتــایی ئه‌وه‌یه كه ئێمه كــــــاتێـــك دیــــن و زانســت پێـــكــــهوه دهبهستینــــهوه, مه‌به‌ست پيَى سوود وهرگرتنـــه لــــه پێشكهوتنــه زانستيیهكــــان بــه مه‌به‌ستى روون كردنه‌وه‌ى زیاترى ده‌قه شه‌رعیه‌كان, و بۆ زیاتر چه‌سپاندنى بــــاوهرِ لـــــه دڵى مرۆڤى ئیمـــانداردا، لێره‌دا ئـــــه‌م ئـــــایهتهى پهروهردگــــار بــــه نموونـــه دێنینــهوه: لَّـكِنِ اللّهُ يَشْهَدُ بِمَا أَنزَلَ إِلَيْكَ أَنزَلَهُ بِعِلْمِهِ وَ الْمَلآئِكَةُ يَشْهَدُونَ وَ كَفَى بِاللّهِ شَهِيدًا واتـــه: ئــه‌ى محمد (صلى الله عليه وسلم) ههرچهنـــــده ئــه‌و خه‌ڵكه باوهرِت پێ ناكه‌ن, به‌ڵام خــــــودا خۆى شایه‌ته لــــــه ســـه‌ر راستى و گــــهورهیی ئــــــه‌و قورئانه‌ى كــــه ره‌وانه‌ى كردووه بۆت, بـــــه ئـــــاگــادارى و زانیارى خۆیشى رهوانـــــهى كــــردووه, فـــریشتهكـانیش شـــــایهتى ده‌ده‌ن لـــــــه ســــه‌ر ئــــــه‌وه, ههرچــهنده په‌روه‌ردگار خۆى به‌سه بۆ ئه‌و شایهتييه. نموونه‌ى یه‌كه‌م: خــــــواى گــــه‌وره لـــــــه ســـــوورهتى ( الحــــاقة )دا سوێنــــد دهخـــــــوات و ده‌فه‌رموێت: فَلَا أُقْسِمُ بِمَا تُبْصِرُونَ {38} وَمَا لَا تُبْصِرُونَ {39} واته: سوێند بێت به‌و شتانه‌ى كه ده‌یبینن به چـــاوتان و به‌وانه‌ش كه نایبینن, په‌روه‌ردگار سوێند ده‌خوات به‌وه‌ى ده‌یبینین و نابینین، ده‌بێت بوونه‌وه‌ر زۆر گـــــهورهتر و فراوانتر بێت له‌وه‌ى ئێمـــــه ده‌یبینین تـــــا پـــهروهردگـــار سوێندى پێبخوات! ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه دڵ و هۆشى مرۆڤ ئاگادار ده‌كاته‌وه و وریـــاى ده‌كـــــاته‌وه كــــــــه: بــهدهر لـــــه ئـــــاسۆى بینین، و سنـــوورى هـــه‌ست كـــردندا, چهنـــدین جیهانى تر و نهێنى شــــارراوه هه‌یـــــه, كــــــه مرۆڤ بــــهشێكى كـــــهمى ئـاگــــاداره, تا زه‌وى پێ ئـاوه‌دان بكاته‌وه. – بـــا بزانین زانستى نــــــوێ لـــــه‌م باره‌یه‌وه چى ده‌ڵێت: مرۆڤ به‌هۆى رووناكى یـهوه دهتـــوانێت دهوروبـــهرى خـۆى ببینێت, زانایانى فیزیا بۆمان بــــاس ده‌كـــــه‌ن كـــــــه ئــــــــه‌و رووناكى یه‌ى مرۆڤ ده‌یبینێت بــــــهشێـــكى زۆر زۆر كــــــهمى شهپۆلهكـانى روونـــاكى یــــــان كـــارۆموگناتیسى یه, چونكــــه شـــــهپۆلهكــــــانى روونــــــــاكى درێژى شهپۆلــــهكانیان لــــــــه 0,01نانۆمیتهرهوه (كــه هـــــه‌ر یه‌ك نانۆمیته‌ر به‌شێكه له یه‌ك بلیۆن به‌شى مـــهترێك) ده‌ست پآده‌كات لــــــه شه‌پۆله‌كانى تیشكى (گامــــا)دا, تــــــا دهگــــاته شـــــهپۆلــــــه رادیۆیى یهكـــــان كـــــه درێژى یهكهیــــان نزیكه‌ى 1كیلۆمه‌تره (واته له 0.01 تا هه‌زار ملیار نانۆمیته‌ر). لـــــه كــــاتێكدا مــرۆڤ تــــهنها ئــــه‌و روونــــاكى یه ده‌بینێت كـــــه درێــــژى شهپۆلهكـــــانى لــــــــه نێــــــوان (400-700نانۆمیتــهر)دایه, كـــــهواته مرۆڤ تــه‌نها 300 نانۆمیتــــهر لـــه درێــــــژى شه‌پۆله‌كانى روونـــــــاكى ده‌بینێت, كه ده‌كاته یه‌ك به‌ش لـــــه 30ملیار به‌شى شهپۆلهكـــــانى روونـــــاكى و كـــــارۆموگناتیسى, كه‌واته دونیایه‌كى زۆر فراوان و شارراوه هه‌یه لـــه پشت ئه‌م دونیــــا بینراوه‌وه, كـــه ته‌نهـــا خــواى گه‌وره ورده‌كارى یه‌كانى ده‌زانێت. لــــه‌و شهپۆلانــــهى كـــه بـــه چــاو نابینرێن: تیشكى (گاما) كه له مادده تـیـشــــك دهرهكــــانهوه دهردهچێـــــت و مـــــاددهیهكى زۆر بـــههێزى بـــرِهرِ و زه‌ره‌رمه‌ندى هه‌موو مادده‌كانه, ته‌نها كانزاى قورِقوشم (رێاێ) نه‌بێت كه نـــاتوانێت بیبرِێت•, هه‌روه‌هـــا تیشكى سینى (X-Ray) كـــه لـه وێنه گرتنى تــیــشكىدا (ئهشیعــه)دا بهكـــــار دێت, هه‌روه‌ها تیشكى (سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی Ultra Violet Light) كــــه ئــه‌گه‌ر به رێژهیــهكى زۆر بــــــه‌ر پێستى مرۆڤ بكه‌وێت تووشى شێرپه‌نجه‌ى ده‌كات, ههروههــــا تـیـشــكى (ژێـــــر ســــــــوور), شهپۆلــه كورته‌كان (Microwaves) كـــه لــــه ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندى كردن‌دا به‌كاردێت, و شه‌پۆله رادیۆیى یه‌كان. بێجگه لــــــه روونـــاكى و شـــهپۆله نه‌بینراوه‌كان شتى تر‌ى زۆر هه‌یه كه مرۆڤ ناتوانێت بـــه چـــاو بیبینێت, و بـــه یارمه‌تى ئامێره پێشكه‌وتووه‌كان ده‌یان بینێت, وه‌ك: گه‌له ئه‌ستێره و ئه‌ستێره دووره‌كان، گه‌رد و گه‌ردیله كـــه پیكهێنـــهرى هـــه‌مــــوو تـــوخم و ماددهكـــانن لــــه كاتێكدا نایان بینین، یه‌كێكى تر له‌و شتانه‌ى مرۆڤ به چاو نـــایبینێـــت, و ئــــــهمــــــرِۆ بـــــههــــۆى مایكــــرۆسكـــۆب (Microscope) و ئامێره زانستى یه‌كانه‌وه دۆزراونه‌ته‌وه, زینــــدهوهره زۆر ووردهكــــانن, وه‌ك: ڤــــــایرۆس, و بــــهكتریــــا, و خــــــانــــه سهرهتــــایى یه‌كان, و زینده‌وه‌ره مشه خۆره‌كان, كه به ته‌واوى ده‌وروبه‌رى ئێمــهیــــان گــــرتووه و لــــــه هـــــهمــوو شوێنێكدا هه‌ن: لـــه هه‌وادا, له ئاودا, له خاكدا, و ته‌نانه‌ت لــــه خۆراكیشدا هــــهن, كــــه هۆكــــارێكى كاریگه‌رن لــه ژیانى رۆژانـهمــــاندا, و ده‌بنـــه هـــــۆى تــووش بــوونى مــرۆڤ بـــــه نـــهخۆشى جۆراوجۆر. پاك و بێگه‌ردى بۆ په‌روه‌ردگار…. چونكه ئه‌م وته‌یه هى مرۆڤ نى یه و هیــچ زانستێـــك و كـــــــهسێكى ئــه‌و سه‌رده‌مه نهى نه‌زانیوه كه دونیایه‌كى ئـــاوا ئاڵۆز و سهرسورِهێنهر لـــه شته نهبینراوهكـــــان هه‌یـــه, ئـــه‌ى ده‌بێـــت سه‌رچاوه‌كه‌ى لــــــه كوێوه بێـــــت؟! تــــهنها ده‌توانین دان به‌وه‌دا بنێین كه دروست كه‌ر و پهروهردگــــارى هه‌موو جیهانه بینراو و نه‌بینراوه‌كان به نیگا پشتگیریى نێردراوهكــــهى كـــــردووه: إِنَّـهُ لَقَوْلُ رَسُولٍ كَرِيمٍ {19} ذِي قُوَّةٍ عِندَ ذِي الْعَرْشِ مَكِينٍ {20} التكویر ئیسلام بـــــهرنامـــهیهكه بـــــۆ دابین كردنى هه‌مـــــوو لایهنهكــــانى دین و دنیاى مرۆڤ, وه‌ك چـــۆن بنه‌ماكانى دهسهلاَت و په‌یوه‌ندى یه كۆمه‌ڵایه‌تى و یاسا ئابوورى یه‌كان دیارى ده‌كات, به‌رنامه‌یه‌كى گشتگیرى بێ وێنهشى بـــۆ تــــهندروستى مرۆڤ هـــــه‌یه, كـــه تـــــهندروستى لاشـــــه و ژیـــریى و ره‌ووشت و ده‌روونیش دهگرێتـــهوه, لێره‌دا به یارمه‌تى خواى گه‌وره چه‌ند لایــــهنێكى ئــــه‌م بهرنـــــامهیـــــه روون ده‌كه‌ینه‌وه سهبـــارهت به پارێزگاری كردنى ته‌ندروستى, كــــه لـه رۆژگارى ئهمرِۆدا زانستێكى تایبه‌ت بـــۆ ئه‌و بوواره دانراوه كــــه پى ی ده‌وترێت (الطـــب الــوقــائی Preventive or Community Medicine) یـــــان (زانستى خۆپارێزى). له زانستى خۆپارێزى هۆكاره سه‌ره‌كى یهكـــانى تــووش بــــوون بــــه نه‌خۆشى بریتین له: 1-زینده‌وه‌ره وورده‌كان. 2-مادده ئـــهندامى و نـا ئه‌ندامى یه‌كان. 3-ئه‌و نه‌خۆشى یانــــهى بـــههۆى تێك چوونى بـــــــارى دهروونـى و نـــــهفـسـى یــــــهوه تووشى مرۆڤ ده‌بن. زینـــدهوهره ووردهكـــان هۆكــارى سه‌ره‌كى تووش بوونى مرۆڤن به نه‌خۆشى, وه‌ك باسمان كرد له هه‌موو شوێنێكدا هه‌ن: له هه‌وادا, له ئاودا, لــــه خـــاكدا, لــــه‌سه‌ر له‌شمان و له‌ناو ده‌مماندا, ته‌نانه‌ت له‌و خۆراكانهشدا كـــــه دهیخـــۆین، چـــهنــدین جــــــۆرى جیاوازیان هـــه‌یه, قه‌باره‌یان جیاوازه, ڤایرۆسهكــــان بچووك ترینیـــانن كـــه قه‌باره‌یان لــه (10-30نانۆمیته‌ر)دایه، پاشـــان میكرۆبهكــــان (بهكتریـــــا) كـــه دهگهنــــه 1000 نـــانۆمیتهر, پاشــــان كهرِووه سه‌ره‌تایى یه‌كان. پاشـــان كرمــــه مشهخۆرهكــــان و مێرووه‌كان, له‌شى مرۆڤ زه‌وى یه‌كى به‌پیته بۆ زۆرێك له‌م زینده‌وه‌رانه, به تــــایبهتى لــــهناو لــووت و قــــورِگ و كۆئه‌ندامى ههنــــاسه و له‌ســـه‌ر رووى پێست و كۆئهنــدامى هـــهرس (واتــه ریخۆله‌كان), لـــــهگهڵ ئـــــهوهى لــهشى مرۆڤ لـــــه جه‌نگێكى به‌رده‌وامدایه له دژى ئـــــــه‌م زینده‌وه‌رانه لــــــه رِێگهى كۆئه‌ندامى به‌رگرى یه‌وه•, كه چه‌ندین رێگه‌ى جۆراوجۆر به‌كار ده‌هێنێت كه بـــــه شێوهیــــهكى ســــهرهكى خـــــرۆكه سپى یهكــــانى خوێنــن, بــه‌ڵام هـــهندێ جـــار لــــهشى مرۆڤ تـــووشى شكست ده‌بێت به‌رامبه‌ر بـــــهم زینده‌وه‌رانه و مرۆڤ تووشى نــــهخۆشى ده‌كه‌ن, هه‌ر بۆیه له ئیسلامدا زۆر گرنگى دراوه به خۆپاراستن لــــه نه‌خۆشى. لـــه فهرموودهكـــــانى پێغهمبـــهردا (صلى الله عليه وسلم) چه‌ندین ئامۆژگــارى به‌سوود ده‌بینین كــــه بنهمـــا سه‌ره‌كى یه‌كانى زانستى خۆپـــارێزى پێك ده‌هێنێت، پێغه‌مبه‌رى مه‌زن و په‌یامه‌كه‌ى سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى مرۆڤى موسوڵمان به‌دوور بگرن لــه تووشى زیان بوون بــــه‌م زیندهوهرانــــه, و كـــار كراوه بۆ ئه‌وه‌ى كۆگهكــــانیان له‌نـــــاو ببرێــــت, ئێستــــا بــــا بچینــــه خزمـــــــــهت فهرموودهكــــانى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بــــۆ ئه‌وه‌ى بزانین چــــۆن ئامۆژگــــاریمان ده‌كات، نمــــوونهى یهكهممــان لـــه‌سه‌ر ده‌ستنوێژ گرتنه: لـه فه‌رمووده‌یه‌كدا پێغه‌مبه‌رى خوا ده‌فه‌رموێت: الطَّهُورُ شَطْرُ الإيمان رواه مسلم واتـــه پــاك وخاوێنى به گشتى, یــــان ده‌ســـــت نوێـــژ گــــرتن, به‌شێكى گـــهورهى ئیمانه, هه‌روه‌ها له فهرموودهیــــهكى تــــردا هــــانى چـــــاك دهستنــــوێــــژ گرتنمــــــان ده‌دات و ده‌فه‌رموێت: مَن تَوَضَّأَ فَأَحْسَنَ الوضوء خَرَجَت خَطاياهُ مِن جَسَدِهِ حَتَّى تَخْرُجَ مِن أَظْفارِه رواه مسلم واته: هه‌ر كه‌سێك بــــه بــــاشى ده‌ستنوێژ بــگرێت, ئــــه‌وا تــــاوانهكانى لــــه‌گه‌ڵ چــــۆرِینى ئــاوى ده‌ستنوێژه‌كه‌ى لــــه نینۆكهكــانى یه‌وه تاوانهكانیشى ئــاوا لێده‌بێته‌وه و پاك ده‌بێته‌وه, وه‌ك ههمــوومــان دهزانیــن مرۆڤى موســـوڵمـــان رۆژانـــه (5)جــار ده‌ست نوێژ ده‌گرێت, كــه تیایدا ده‌م وچاو و ده‌ست و قۆل و قـــاچهكانى ده‌شوات, ههروههــــا پێغه‌مبه‌ر (دروود و ســــهلامى خــــواى لــــه ســــه‌ر بێــــت) ئامۆژگاریمــــان ده‌كــــات كــــه هــــــه‌ر ئه‌ندامه‌ى سێ‌جار بشۆردرێت, ئاو هۆكارى سه‌ره‌كى خۆ پاكردنه‌وه‌یه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له بارى پاكیى ئاسایىدا ئــــاو ژینگهیــــهكى نهگونجــــاوه بـــــۆ گه‌شــه كردنى میكرۆبه‌كان, سه‌رچاوه پزیشكى یهكــــان ده‌رى دهخـــــهن كــــه پێست كۆگهیهكه بۆ ژماره‌یه‌كى زۆرى به كتریا و كه‌رووه‌كان، له‌سه‌ر پێستى ئاسایىدا ژماره‌یان نزیكه‌ى (10هه‌زار-100هه‌زار) ده‌بێت له هه‌ر سانتیمه‌تر چوارگۆشــــهدا, و لــــه‌و شوێنانه‌ى كه به‌ده‌ره‌وه‌ن (1-5ملیوَن), و لـــه شوێنه شێدارهكانیشدا ده‌گاته (10ملیوَن) لـه هـــه‌ر سم چوارگۆشه‌یه‌كدا، كردنى ئاو به‌سه‌ر رووى پێستدا له‌كاتى ده‌ست نوێژدا ده‌بێته هۆى لابردنى له 90%ى ئــــه‌و میكرۆبــــانه، ئه‌گه‌ر تێبینى ئه‌و ئهندامـــــانه بكــــهین كــــه لــــه كـــــاتى دهستنـــوێژ گرتنــدا ده‌یــــان شـــــۆین, به‌راستى ئیعجازى قورئان و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌ست پآدهكــــهین, چونكه ده‌م و لووت كه سهرچــــاوهى سه‌ره‌كى چوونه ژوره‌وه‌ى میكرۆبن بۆ ناو له‌ش، پاشان قۆل و قاچهكـــان كــه زۆربـــهى كــــات بـــه ده‌ره‌وه‌ن رێـــژهى میكرۆب تیایاندا زۆر زیاتره (وه‌ك باسمـــان كرد 1-5 ملیۆن/ سانتیمه‌تر چوارگۆشه‌دا), هه‌روه‌ها له‌بـه‌ر گرنگى ده‌سته‌كان له گواستنه‌وه‌ى میكرۆبدا, چونكه لــــه به‌رئه‌وه‌ى بـــه‌ر خـــــواردن دهكهوێــت, جگــــه لــــه كـــــاتى ده‌ست نوێژیش ئــهمرمــــان پێكـــراوه كـــــه بیشۆیـــن, پێــــش خـــــواردن و دواى خواردن، و پاش له خه‌و هه‌ستان. لێــــرهدا پێـــم بـــــــــــاشـــــه ئــــــــه‌م نموونهیـــهتــــان بــۆ بــــاس بكـــهم كـــه (د. عبــدالصبـــور شـــاهین) هێناویه‌تى سه‌باره‌ت به سه‌ربازه موسوڵمانه‌كانى نــــاو سوپـــاى فه‌ره‌نســـا لـــــه جـهنگى جیهــــانى دووهـــــهمدا, كــــاتێك كــــــه ئهفسـهرهكـــــانى سوپــــــاى فـــــــهرهنسا تێبینى ئــــهوهیان كرد كــــه زۆرێك لــه سهربازهكـــانیان تـــووشى هه‌وكردن و ره‌ش بــــوونهوهى پهنجهكـــانى پێـــیــان ده‌بوون, بـــه‌ڵام بینى یان ئــه‌و سه‌ربازه جه‌زائیرى ومهغریبى یه موسوڵمانانه‌ى كــــه لــــه سوپـــاكهیاندا بــــوون بــههیچ جۆرێـــك دووچــــارى ئــــه‌و حــــاڵهته نه‌ده‌بوون, كــــه لێكۆلینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كرد بـــۆیان ده‌ركه‌وت كه هۆكارى ئه‌م پاراستنــــه بریتى بــــووه لــــهوهى كـــــه سه‌ربازه موسوڵمانه‌كان هه‌موو رِۆژێك پێنج جـــار پۆستاڵهكـــان و گــۆرهوى- یه‌كانیان داده‌نا, و قاچیــــان دهشــۆرد له كاتى ده‌ست نوێژ گرتندا, كــه ئه‌مه بووه هۆى پاراستنیان له توش بوون به‌و حاڵه‌ته ترسناكه. له لایه‌كى تره‌وه (د. ڕحمد شه‌وقى ئیبراهیــم) كــــه ئــــهندامى (كۆمــــهڵهى پزیشكیى شاهـــــانهى بهریتـــانیا)یه, باسى ئه‌وه‌مان بۆ ده‌كات كه زانایان گه‌یشتوونه‌ته ئــــه‌و راستى یه‌ى كـــه: كاتێك تیشكى روونـــــاكى دهكــــهوێته سه‌ر رووى ئـه‌و ئاوه‌ى به رووخسارى مرۆڤى ده‌ستنوێژ گرهوهیــــه, ده‌بێتــه هۆى په‌یدا بوونى ئایۆناتى سالب و كه‌م كردنه‌وه‌ى ئایۆناتى موجه‌ب, كه ئه‌مه هۆكارێكه بۆ هێمن بوونه‌وه و خـــــــاو بوونــــــهوهى دهمارهكـــان و ماسولكه‌كانى له‌ش و مرۆڤ رزگارى ده‌بێت له ئازاره ماسولكه‌یى یه‌كان و حاڵــــهتى دڵــــهراوكێ و خــــه‌و زرِان, كه‌واته ئاو هێزێكى ئه‌فسوناوى هه‌یه، وه‌ك یه‌كێك له زانا ئه‌مریكى یه‌كان دهڵێــــت: (پرژه ئــــاوهكانى ســــه‌ر ده‌م و چاو و دهستهكـــان (كــــه مهبــــهستى ده‌ستنوێژ گرتن)ه باشترین هۆكاره بۆ هێمن بوونه‌وه و لابردنى دڵهرِاوكێ). سهرهرِاى ده‌ست نوێژگرتن مرۆڤى موسوڵمان فهرمـــانى پێكراوه هه‌موو ئهندامهكــانى لـــهشى بشوات (ســـهرو له‌شى), ته‌نــانه‌ت له 17 شوێن و كاتدا خۆشتن سوننـــهته, و پێغــهمبهر (صلى الله عليه وسلم) ئامۆژگــــارى ئیمــاندارانى پآكردووه, ته‌نانه‌ت وه‌ك حهقێكى خودایی به‌سه‌ر به‌نده‌كانه‌وه باسى كردووه, پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: حَقُّ الله عَلى كُلِّ مُسْلم أَن يَغْتَسِلَ في كُلِّ سَبْعَةِ أَيّام يَغْسِل رَأْسَهُ وَ جَسَدَهُ رواه البخاری ومسلم. واته: مرۆڤى مـــوسوڵمان لــهسهرى واجبه هـــه‌ر حه‌وت رِۆژ جارێك خۆى بشـــوات (ســــه‌ر و لــــهشى), لــــه كاتى خۆشتنیشــــدا زیــــاتر لــــــــــه 90%ى میكرۆبه‌كان لــــه سه‌ر رووى پێست لا ده‌برێن, ئێستا بــــا بچینــــه ســــــه‌ر نموونهیــــهكى تــــر لــــه سوننـهتهكـانى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كه بریتین له: سوننه‌ته‌كانى “فیطره‌ت “: لـــه فهرموودهكـــانى پێغـــــهمبهردا (صلى الله عليه وسلم) هـــــاتووه كــــه (10)شت هــــه‌یه سوننه‌تى هــــه‌موو پێغه‌مبه‌ران بووه, ئه‌و سوننه‌تانه‌ش له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا هاتووه: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: عَشْرٌ مِنَ الفِطْرَةِ: قَصُّ الشّارِبِ, وَ إِعْفاءُ اللِّحْيَةِ, وَ السِّـواكُ, وَ اسْتِنْشـاقُ الماءِ, وَ قَـصُّ الأَظـافِرِ, وَ غَسْلُ البَراجِمِ, وَ نَتْفُ الإِبْـط, وَ حَلْـقُ العـانَةِ, وَ انْتِقاصُ الماءِ ( الإِسْتِنْجاء ), قال الراوی: وَنَسیتُ العاشره إلاّ ن تَكون (مضمضة ) رواه مسلم ئه‌م سوننهتــــانه بریتین لــــه بنهمــــایهكى گه‌وره و گرنگى پـــاك وخاوێنى له‌شى مرۆڤ, چونكه هیچ شوێنێكى له‌شیان نه‌هێڵاوه‌ته‌وه كــــه گرنگ بێت بــــۆ گه‌شه كردنى میكرۆبه‌كانى نه‌خۆشى, كــــه فهرمـــان نه‌كرا بێـــت بــــه پـــاك كردنه‌وه‌ى به به‌رده‌وامى. بۆنموونه: ( مضمضة ) كه بریتى یه له ئاورِادان لهنــــاودهم, كه ژماره‌یه‌كى زۆر میكرۆبى جـــۆراو جــــۆرى تێــدایه كه300 جۆرن به رِێــژهى 100ملیــوَن لــــه هــــه‌ر میللیمهترێكدا, بـــه ئـــــاو تێرِادانى لـــــه كـــــاتى ده‌ست نوێـــژدا سێجـــــار, وه‌ك پێغـــهمبـــــــــهر (صلى الله عليه وسلم) ئامۆژگاریمــــان دهكــــــــات, ژماره‌یه‌كى زۆریــــان له‌نـــــاو دهچـــن, ســـــــهرهرِاى ئــــه‌و كـــهرِوانهى كه له‌سه‌ر پاشماوه‌ى خــــۆراك دهژیــــن لــــه نـــــاودهمدا, و ددانه‌كان ناشرین ده‌كــــه‌ن و بۆنى ده‌م ناخۆش ده‌كه‌ن, كــــــه ئه‌مانه‌ش به ئاو تێرِادان پاك ده‌بنه‌وه, بۆیه ئه‌مرمان پێكراوه كه زیادرِهوهى بكه‌ین له ئاو له‌ده‌م رِاداندا. پاشان ( إستنشاق ) كــه بریتى یه له هه‌ڵمژینى ئــــاو بۆ ناو بۆشایی لووت, و كردنــــه ده‌ره‌وه‌ى, كـــــه چــــــهندین ســــوودى پزیشكى هــــه‌یه, لــــهوانه: لینجى و ته‌پ و تۆزى ناوپۆشى لووت كــــــه لــــه هه‌وادا هه‌یه لایدهبــــات, و رووپۆشهكه تهرِدهكات, تا باشتر رێگه لــــه چوونه ژووره‌وه‌ى میكرۆب و ته‌پ و تــــۆز بگرێــــت بــۆ نــــاو كۆئه‌ندامى ههنــــــاســـه, هـــهروههــــا لـــهنـاو بردنى زینده‌وه‌ره وورده‌كان, لهلێكۆلینهوهیهكدا كــه بـــۆ كاریگه‌ریى ده‌ستنوێژ كــــراوه له‌سه‌ر پاكیى لووت ده‌ركه‌وتووه كه: ئـــه‌و كه‌سانه‌ى نوێژ ناكه‌ن ناوپۆشى لووتیـــان چــــهندین كـــۆگهى میكرۆبــه جیاواز و ترسناكهكــانى تێدایه, وه‌ك مــیــكــرۆبــهكـــــــانـى (بـهكـتـریـاكــانـى): (Diphtheria, Proteus, Klepsiella), بــه‌ڵام ئه‌وانه‌ى ده‌ستنوێژ ده‌گرن هیچ كۆگهیــهكى میكرۆبى تێــدا نى یــــه, و لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه رێژه‌ى له‌ناو چوونى میكرۆبه‌كان زیاد ده‌كات به‌پێى جاره‌كانى ئاورِادان و سى یـــهم جـــار بـــه تـــهواوهتى پـــاك ده‌بێته‌وه. نینـــۆك هێشتنه‌وه ده‌بێته هــــۆى كۆبوونه‌وه‌ى میكرۆب و گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆشى, بۆیه ئه‌مرمان پێكراوه كه نابێـــت نینۆك درێــژ بكــــهین, شتنى گرێكانى په‌نجه‌كان ده‌بێتـه هۆى له‌ناو بردنى ئه‌و میكرۆبانهى ئــــه‌م شوێنه دهكهنــــه كۆگــــه بـــۆ خــۆیان، هه‌روه‌ها لــهبـــــهر ئـــــهوهى مـیـكـرۆبـهكــــــان و كــــهرِووهكان گرێكــــانى پــهنـجـهكــــان دهكـــــهنـــه كــۆگهیــــهك بـــۆ خــــۆیان ئـــهمرمــان پێكـــراوه بــه شتنى گرێكانى. سیواك كردن: پــــــاك كـــــردنهوهى نـــاودهم بــههــۆى دارى سیواكه‌وه یان(سیواكردن) یـــهكـێــكـى تـــــره لــــــــه فهرمــــانهكانى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كــــــه ده‌فه‌رموێت: لَو لا أَنْ أَشُقَّ عَلى أُمَّتي لَأَمَرْتُهُم بِالسِّواكِ عِنْدَ كُلِّ صَلاة ئیمـــامى موسلیم ریوایه‌تى كردووه، واته: ئــه‌گــه‌ر بــــه گــرانم نه‌زانى یایه لــه‌ســه‌ر ئوممهتهكـــهم ئــه‌وا فه‌رمانم پآدهكردن بــــه سیـــواك كــــردن لــــه‌گــــه‌ڵ هــه‌موو نوێژێكدا. یاخوود ده‌فه‌رموێت: تَسَوَّكوا فَإِنَّ السِّواكُ مُطَهِّرَة لِلفَم مَرضات لِلرَّب رواه ابن ماجه, واتــه: بـــه سیواك كردن پاك بوونـــــــهوهى نـــاو ده‌م, و رهزامــــهنـدى خواى گــــه‌وره به‌ده‌ست دێنین, لــــــه رووى زانستى یه‌وه سهلمــــاوه كـــــه چینێكى میكرۆب لـــــه ســـــه‌ر رووى ددانهكـــان دروســــت ده‌بێــــت, كــــه لێپرسراوه لـــــه داخورانى دانه‌كان و نه‌خۆشى یهكـــان و هـــهوكردنى پـووك، ژماره‌ى میكرۆبه‌كان تیایدا 100بلیۆنه له‌هه‌ر سانتیمهترێكدا, له به‌رئه‌وه‌ى له كاتى خه‌وتندا لیك كه‌متره گه‌شه‌ى میكرۆبه‌كان زۆرتــــره, و ئــــه‌م چینــــه زیاتر دروست ده‌بێت, بۆیه ده‌بینین له فهرمــوودهیهكدا هـاتووه: كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)هه‌ر كاتێك لـــه خه‌و هه‌ڵبستایه سیواكى ده‌كرد, هــــه‌روه‌ها ئـــه‌م چینه میكرۆبـــه پهیوهنــدى بــــه خـــواردنهوه نى یه, بـــۆیه لــه كاتى رِۆژووشدا هه‌ر گـــهشــــه ده‌كــــات و سیــــواك كـــــردن سوننه‌ته. سیواك كــــردن چــه‌ندین سوودى پزیشكى هه‌یه, له‌وانه: 1- مـاددهیهكى دژ به به‌كتریای تێدایه كــــه لـــه (پـــهنـسیـلیــن Penicillin) ده‌چێت. 2- مـــاددهى (سنجرین)ى تێـــدایه كــه دژه بهكتریـــایه و پێنج جۆر به‌كتریاى نـــــــاودهم لـــه‌ناو دهبــــات لــهوانــــه: (Streptococcus), كـــــه زانایـــــــان (جاكوب و براون) لـــــه ساڵى 1979دا سه‌لماندیان. 3- مــــاددهى (سیلیس)ى تێــدایه كـــه ددانه‌كان ده‌دره‌وشێنێته‌وه. 4- مادده‌ى (Tannic acid)كه دژه بهكتـریــایـــه, و هــهوكردنى پووك چاك ده‌كاته‌وه. 5- مادده‌ى (Trimethyl amine) كه گه‌شه‌ى میكرۆب كه‌م ده‌كاته‌وه, له لێكۆلینهوهیــــهكدا لـــه‌سه‌ر ئــــهوانهى سیواك به‌كـــار ده‌هێنن, بینــراوه ئــه‌و توێژاڵه به‌كتریایه لاده‌بات, و ته‌نانه‌ت هه‌وكردنى پووكیش چاك ده‌كاته‌وه, بۆیــــه لێكۆڵهرهوهكــــان داوایـــان كـــرد به‌كـــار بهێنرێت بۆ پاراستنى خه‌ڵكى له نه‌خۆشى یه‌كانى پووك وددانه‌كان. خۆ پاككردنه‌وه: یهكێـــكى تــــر لـــه سوننهتهكـــــانى فیگره‌ت خۆ پاك كردنه‌وه‌یه به ئاو له پاشهرِۆكان, ته‌نانه‌ت له فه‌رمووده‌یه‌كدا هــــاتووه: پێغــهمبــــهر (صلى الله عليه وسلم) بــــــــهلاى قهبرێكـــدا رۆیشــت و فــــهرمووى ئــه‌م كهســـــه سزایـــهكى تونـــد دهدرێــــت, له‌به‌رئه‌وه‌ى خۆى لـــه پیسی بــه باشى پاك نه‌ده‌كرده‌وه, ئه‌میش له‌به‌ر ئه‌و ژماره زۆره‌ى میكرۆب كه تیایاندایه, ووڵاتانى ئه‌وروپا له نیوه‌ى دووه‌مى ســـهدهى بیسته‌مدا ههستیـــان بـــه‌م راستى یه كرد, له لێكۆلینه‌وه‌یه‌كدا كه له زانكۆى (مانشیسته‌ر) كرا بینى یان كه به‌كتریا 8چین دهسرِى ته‌والێت دهبرِێت, بـــه‌ڵام موسوڵمانــــان پێش 14سه‌ده ئهمریــان پێكراوه كه به ئاو خۆیان پاك بكه‌نه‌وه باشتره. پاك وخاوێنى جل وبه‌رگ: لـــــه ئیسلامدا پـــاك وخاوێنى جـل وبه‌رگیش وه‌ك له‌ش گرنگه، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَ ثِيَابَكَ فَطَهِّرْ {4} المدثر واتـــه: ئـهى محمد (صلى الله عليه وسلم) جل وبهرگهكانتت به پاك وخاوێنى رابگره, جابیر (رِهزاى خواى لێبێت) كه هاوه‌ڵێكى پێغه‌مبه‌ره دهگێرِێتهوه: كه پێغه‌مبه‌رى خوا كابرایه‌كى بینى جله‌كانى پیس بوو, فـــهرمووى ئـــایا ئــه‌م پیــــاوه هیچى ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت جله‌كانى پێ پاك بكاته‌وه, هه‌روه‌ها له فـــهرموودهیهكى تردا ده‌فه‌رمووێت: أَحْسِنوا لِباسَكُم وَ أَصْلِحوا رِحالَكُم, حَتّى تَكونوا كَأَنَّكُم شامَة في النَّاس واتـــه: جــلــهكــــانـتـــان پــــاك بــێــــت, و باره‌كانتان رێك و پێك بێت, با وه‌كو چـــــۆن خاڵ به له‌شه‌وه دیاره, ئاوا ئێوه‌ش له‌ناو خه‌ڵكدا دیاربن. بــــه‌م ئـــــامۆژگارى یه چـــــرِوپـــرِانه سهبـــارهت به: پاك وخاوێنى له‌ش و جل وبـــهرگ, و شوێنى دانیشتـــن, و نوستـــن, و نوێژ كـــــردن, دهتـــــوانین خۆمان بپارێزین له زینده‌وه‌ره وورده زیان به‌خشه‌كان ســــهرهرِاى ســــــووده ده‌روونى یه‌كانى پاك وخاوێنى له‌سه‌ر مرۆڤ, سهرهرِاى له‌ناو بردنى كۆگه‌ى زینده‌وه‌ره وورده‌كان، بنه‌مایه‌كى تر‌ى زانستى خۆپارێزى ئه‌وه‌یه كه نه‌هێڵین ئــــه‌م زینده‌وه‌رانه بگــــهن بـــه مرۆڤ و رِێگهیان لێبگیرێت, شه‌ریعه‌تى ئیسلام له‌مه‌شدا پێشرِهو بووه, ئه‌مه‌ش به‌م شتانه ده‌بێت: وه‌ك پـــاك و خــاوێنى ژینگه كه ئه‌مه‌ش گرنگى پێدراوه وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت: إِنَّ الله طَيِّبٌ يحب الطيب, نَظيفٌ يُحِبُّ النَّظافَة, فَنَظِّفوا أَفْنِيَتَكُم وَ لا تَشَبَّهوا بِاليَهود رواه الترمذی كـه تیایدا پێغه‌مبه‌ر داوامــان لێده‌كات كه وه‌كو جوله‌كه‌كان نه‌بین و ناوماڵهكانمـــان پـــــاك رِابگریــــن، لـــــه فه‌رمووده‌یه‌كى تردا سه‌باره‌ت بـــه پاك راگـــرتنى رێگـــاوبــان و شهقــــامهكــــان پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: عُرِضَت عَلَيَّ أَعْمالُ أُمَّتي حَسَنها وَ سَيِّئها, فَوَجَدتُ في مَحاسِن أَعْمالِها الأَذى يُـماطُ عَـن الطَّريق, وَ وَجَـدْت في مَساويءِ أَعمالِها النُّخامَة تَكون في المَسْجِد لا تُدْفَن. رواه مسلم واته: كرداره‌كانى ئوممهتهكهمم پیشــــــاندرا, بینیــــــم لـــــــــه كـــــرده‌وه باشهكانیاندا ئهوهیــــه كـــــــه پیسى و نارِهحهتى لهرآى خه‌ڵكى لاده‌برێت, و بینیم له كرده‌وه خراپهكانیشیاندا كه به‌ڵغه‌م فرِآ ده‌درێت له مزگه‌وتدا و كه‌س نى یه بیشارێتــــهوه و پـــــاكى بكاته‌وه, ههروههــــا له فه‌رمووده‌یه‌كى تریشــدا ده‌فه‌رموێـــت: إِتَّقوا اللَّعانَيْن, قالوا: وَ مـا اللَّعّانين يا رسول الله, قال: الَّذي يَتَخَـلَّى في طَريـقِ النَّـاس وَ في ظِلِّهِم رواه مسلم واتـه: خۆتان بپارێزن له‌و دوو شتـــهى لــــــه ره‌حمه‌تى خودا دوورتان دهخــــاتهوه, پرسى یــان: ئه‌و دوو شتـــه چى یـــه؟ پێغهمبــــهر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووى: ئـــه‌و كه‌سه‌یه كــه لـــه رآى یان له شوێنى سێبه‌رى خه‌ڵكىدا پیسى ده‌كات, كه باسى ئه‌و دووشته ده‌كات كه مرۆڤ له ره‌حمى خودا دوور ده‌خه‌نه‌وه كه ئه‌ویش رێگاى خه‌ڵكى و شــــوێنى سێبــــهر پیس بكـــرێت، له رووى زانستى یــــهوه شوێنى شێ‌دار (سێبه‌ر) ژینگهیـــــهكى گونجــــاوه بــۆ گهشــــه كردنى زۆربـــــهى جۆرهكــــانى بهكتریـــــا و هێلكــــــهى كرمهكـــــان, له‌بـــــه‌ر ئــــه‌وه‌ى تیشكى ســـــــهروو وه‌نه‌وشه‌یی كــــــه میكرۆب كوژه له‌و شوێنــــانـــــه نــــــادرێت، هــهروههــــــــا له‌به‌ر ئــــه‌وه‌ى میز و پاشه‌رۆى مرۆڤ سهرچــــاوهیـــهكى گــــــهورهى ئــــــــه‌و میكرۆبـانهن, كـــــه 1گرام لـــه پاشه‌رۆ زیـــاد لــــه 100,000 ملیۆن میكرۆبى تێــدایـــــه, بـــۆیـــه پـێــغــــهمــبــــهر (صلى الله عليه وسلم) ئامۆژگاریمان ده‌كات كه له‌و شوێنانه دووربكهوینــــهوه, وه‌ك باسمان كرد بنه‌مایه‌كى زانستى خـۆپارێزى ئه‌وه‌یه نه‌هێڵین میكرۆبــهكان بگـــهنــه مــرۆڤ و رێگهیــــان لێبگیــرێــت، میكــرۆبـهكــــان بـــه شێوهیــــهكى ســــهرهكى لـه رِێگهى خــــــــــۆراك و هــــــــهوا و ئــــــــــــاوهوه دهگوێزرێنــــهوه, بــــۆیه شــــهریعهتى ئیسلام ئهمرمــــان پآدهكـــــات بـه پاك راگرتنیان، با بزانین چۆن: سه‌باره‌ت بهپاراستنى خۆراك: خـــــۆراك ســــهرچــــاوهى سه‌ره‌كى گواستنــــهوهى نه‌خۆشى یه‌كانى وه‌ك: گرانــــهتا, و زهحیــــرى, و ئیـفـلـیـــجى مـــنــــداڵ, و هــــــهوكردنى جگـــــــهرى ڤــــایرۆسى, لــــه رِێگـــهى به‌ركه‌وتنى پاشهرِۆى مرۆڤى تووش بوو, یاخوود هه‌ڵگرى نه‌خۆشیه‌كه‌وه, كه له رِێگهى ده‌ستى یــــــان بهكـــــار هێنــــانى قـــــاپ ده‌بێت، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌مه‌ى لــهبیر نهچـــــــووه لــــــهو ســـــهردهمـــــــهدا, و (عائیشه)ى هــــــاوســــهرى پێغه‌مبه‌ر (رِهزاى خواى لێبێت) دهگێرِێتهوه: كه پێغه‌مبـــــه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌ستى راستى بــــۆ دهستنوێـــژ گرتــــن به‌كــــار ده‌هێنا, و ده‌ستى چه‌پى بــــۆ خۆپــــاك كردنه‌وه له‌پیسى, واته به‌كار هێنــانى ده‌ستى چه‌پ بۆ خۆ پاككردنه‌وه تا دوور بێت له به‌ركه‌وتنى خۆراك. پاك رِاگرتنى هه‌وا: ئه‌و پرژانـهى له كاتى هه‌ناسه‌داندا دهچنـــــه ده‌ره‌وه دهبنـــــــه هــــــــــــۆى گواستنــــــهوهى نـــــهخـــــۆشى, وه‌ك: ئینفلـــــوهنزا, و ئیفــــلیجى منـــــداڵ, و ملـــــــهخرِه (نكـــــاف), و ســـــــوورێژهى ئهڵمــــانى, و هـــــهڵامهت, و هـهوكردنى قـــورگ, و سیل, و هه‌روه‌ها چه‌ندین نه‌خۆشى تر، به تایبه‌تى نه‌خۆشى یه ڤایرۆسى یـــــهكـــان, بــــــۆیه دهبینیـــــن پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئهمرمــــان پآدهكــات بـــــهوهى فـــــوو نهكـــــــهین و ههنــــاسه نهدهینـــــهوه به‌ســـــه‌ر خـــــــــواردن و خواردنـــــــهوهدا، ههروههــــا پێغه‌مبـــه‌ر خـــۆى (صلى الله عليه وسلم): كـانَ إِذا عَطَسَ غَطَّى وَجْهَهُ بِيَدِهِ أَو بِثَوْبِهِ رواه الترمذی واتـه: كــــــاتێك دهپژمیى ده‌م و چــــاوى بـــــه ده‌ستى یــــان بـــه جل وبــــهرگهكانى دا ده‌پۆشى. هـــــهروهها پێغهمبــــهر (صلى الله عليه وسلم) بـــــهرگرى كـــردووه لــــــهوهى مـــــــرۆڤ خـــواردنى گه‌رم بــــه فووكردن سارد بكاته‌وه, واته فوو بكات به‌ناو ده‌فرى خواردنــــــدا, تـــــــــا ببێتـــــه هــــــــۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى میكرۆبى نه‌خۆشى. لـــــــه نموونه‌یه‌كى تر‌ى ئه‌م جۆره خۆپاراستنــــــهدا, لــــه پێغهمبــــهرهوه دهگێرِنــــهوه: إِتَّقُوا الذَّر (و هو الغبار) فـإِنَّ فِيـهِ النِّسْمَةَ (أي الميكروبات) واتــــه: خۆتـــان له ته‌پ و تۆز و پرژ بپــارێزن له‌بـــــه‌ر ئـــــهوهى (نیسمـــهى تێــدایه), له (القاموس المحیط)ى زانا (الفیروزآبادی) هـــــــاتووه: ( النسمـــة: تطلــق على أصغر حيـــــوان ), واتـــــه: ( نيسمـــة ) بـــــــه بچووكتریــــن ئــــاژهڵ ده‌ووترێت, ئه‌م ئاماژه‌یه ئیعجازێكى گه‌وره‌ى تێدایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئهمرِۆ به میكرۆسكۆب و ووردبینـــــه گه‌وره‌كان سهلمــاوه كــــه ووردتـــرین زینـــدهوهر بریتیـــن لـــه میكرۆبهكــان (ڤایرۆس و بهكتریـــا) و ئــــه‌م نــــاوه ( نيسمة ) زۆر گونجــــاوه بۆیـــــان لهبــــــهر ئـــــــهوهى میكرۆبهكــــــان سیفـــــــهتى ژیـــــــــان و جــــووڵاوى یــــــان تێدایـــــه, واتـــــه بــــه نــــارِاستـــــــــهوخۆ پێغهمبـــــــهر (صلى الله عليه وسلم) ئــامۆژگـــــــارى كـــردووین بـــــــه دوور كــــهوتنهوه لـــــه‌و پرژانهى كه میكرۆب هه‌ڵده‌گرن (وه‌ك ئــــه‌و پرژه‌ى له كاتى كۆكیـــن و پژمینــــــدا لـــــه نهخۆشــهوه بڵاو ده‌بێته‌وه). پاراستنى ئاو له پیس بوون: سه‌باره‌ت به پاراستنى ئاو له‌پیس بوون پیغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: لا يَبُولَنَّ أَحَدُكُم في الماءِ الدائِمِ الَّذي لا يَجْري ثُمَّ يَغْتَسِلُ فِيه متفق علیه واته: هیچ یه‌كێك لــــه ئێوه میز نه‌كاته نــاو ئاوى وهستـــــاوهوه, له‌بــــه‌ر ئـــــهوهى ئــــاوى وهستـــــاو ژینگهیــــــهكى باشـــــه بـــــۆ گه‌شه كردنى بهكتریـــای وه‌ك: كۆلێرا, و ســـهلمۆنێللا, و شیگێللا, و هـهندێك كرمى وه‌ك كرمـــه پانهكـــان, و كــــرمى بهلهارزیــــا لـــه ئـــاودا سوورِى ژیانیان تـــه‌واو ده‌كــــه‌ن, ههروههــــا پێغه‌مبــه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دهفهرمـــــوێت: غَطُّوا الإِنـاء, وَ أَوكـوا السِّقاء رواه مسلم, واتـه: ئێوه كـــــووپ و قـــــاپ و مهنجهڵهكـــانتـــان داپۆشن و بــــه سه‌ر به‌ره‌ڵڵایی جآیان مه‌هێڵن, هه‌روه‌ها: نَهَى النَّبِيُّ (صلى الله عليه وسلم) أَن يُشْرَبَ مِن في السِّـقاء رواه البخاری, واتـــه پێغه‌مبه‌ر به‌رگرى له‌وه كردووه لـــه ده‌مى گـــۆزهوه ئـــاو بخورێته‌وه, چونكـــه هــــه‌ر یــــه‌ك میللیلیتر لــه لیك بلیۆنههــا میكرۆبى تێدایه, كه گه‌شه ده‌كـه‌ن و كه‌سى تر كه لێى ده‌خواته‌وه زیانى پێده‌گات. زانســــتى خـــۆپـــــارێـــزى كـــــــاتێك پهیـــدابوو كــه زینده‌وه‌ره وورده‌كان به جۆره جیاجیاكانیانه‌وه دۆزرانه‌وه, و تهكنۆلۆژیــــاى پێشكه‌وتوو هۆكــــانى تووش بوون به نه‌خۆشى دۆزى یه‌وه, و ئه‌مه‌ش لـــــه سه‌ده‌ى بیسته‌مدا بوو، به‌ڵام پێش ئــه‌وه مرۆڤه‌كان دوو جۆر بـــوون: موسوڵمانــــهكان كــــه بنــهمـــا ووردهكانى زانستى خۆپارێزى یان ده‌زانى, ئه‌ویش به‌هۆى دینه‌كه‌یانه‌وه و زۆر به ئاسانى پهیرِهوى یان ده‌كرد, و وه‌ك په‌رستشێك بۆ په‌روه‌ردگاریان ده‌زانى, به‌ڵام ئه‌وانه‌ى موسوڵمان نه‌بوون، با بزانین زاناكانیان چى ده‌ڵێن ده‌رباره‌یان: زاناى ئه‌ڵمانى (زبجرید هۆنكه) له كتێبى (شمس العـــــرب تشـــرق على الغرب)دا بـــاسى سهرسورِمانى زاناى موسوڵمـــــان (گرگوسی) ده‌كـــات لــــه پیس و پۆخڵى رۆژئاوایى یه‌كان, كــــه سه‌ردانى رۆژئاواى كردووه لـــــــــه سه‌ده‌ى هه‌ژده‌یه‌مدا, كــــــه چۆن ئه‌م پێنج فه‌رزه ده‌ستنوێژى گـــرتووه, و ئه‌وان ته‌نانه‌ت له‌ساڵدا یـــه‌ك یـــــان دووجار به ئاوى سارد خۆیان ده‌شت, و جله‌كانیشیان نه‌ده‌شت, نــــهوهكو بدرِێت، پاشان روونى ده‌كاته‌وه كـــــه چۆن وولاَتانى رۆژئاوا كاریان تێكرا به رهووشتى موسوڵمانه‌كان, و وورده وورده رهووشته ئیسلامى یهكـــــانیان وه‌رگرت لــــــه پــاك وخـــاوێنىدا, ئه‌مه شــــــــایهتى زانــــــایهكى رۆژئــــــاوایه, به‌ریتانى یهكـــان وایان ده‌زانى خۆشتن زه‌ره‌رى بـــــۆ تهنــــدروستى هه‌یـــه, لـــه كۆشكى (ڤێرســــاى) كــــــه خــــانووى پاشاكـــانى فه‌ره‌نسا بووه یه‌ك حه‌مام نهبــــووه, زۆر عه‌یب بووه له كۆشكى سپی ئــــهمریكیشدا حهمـــام هــه‌بێت, ته‌نانه‌ت یه‌كه‌م حه‌مام له‌وێ لـــه ساڵى 1851دا دروست كـــــرا, هـــــهروههــــا (بـــهرنــــارد شــــۆ) كــــــــــــه دكتۆرێـــكى به‌ریتانى یه, لــــه كتێبى سهرسورِمانى پزیشكێكدا ( حيرة طبيب) باسى ئه‌وه ده‌كات كه چۆن كاتێك به‌ریتانى یه‌كان دوورگهكــــانى (ساندویش)یــــــان لــــــه زهریـــــــــاى هێمنـــــــدا داگیــــر كــــــــرد, خهڵكهكهیـــان ناچـــار كرد كــــه واز لــه دینى ئیســــلام بهێنـــن, و ببــــن بــــه مه‌سیحى، ئـه‌م دكتۆره باس ده‌كات كه چۆن دوایى توشبوون به چه‌ندین نهخـۆشى, پــــــاش واز هێنانیــــان لــــه ئامۆژگارى یهكــــانى ئیســلام سه‌باره‌ت به پاك و خاوێنى. لـــــــه سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم) جیهـانى زینده‌وه‌ره وورده‌كان غه‌یبى و شـــارراوه بــــوو, كه‌س نهیـدهزانى, بـــه‌ڵام رێنومایى یهكـــــانى ئیســـــــلام دهربــــارهى پاك وخاوێنى ئاماژه به‌وه ده‌كـــــه‌ن, كـــــهواته زانســـــت خـــــۆى دهیسهلمێنێــت كـــه قورئـــانى پیرۆز و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر پێشرِهو بــوون لــه باس كردنىدا, و باشترین رێنمایى یان هه‌بووه بۆ له‌نـاو بردنیان, و پاراستنى مرۆڤ لى یان, لێره‌دا زانایان بــــهچـاوى خۆیـــان راستى نیگـــــاى خـــوایـــــــان بــــــۆ پێغه‌مبــه‌ر بــۆ دهركـــهوت, وئه‌و ئایه‌ته‌ى قورئانه‌كه‌ى خواى گـــهورهش هاته دى كــــه دهفـــهرموێـت: وَيَرَى الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ الَّذِي أُنزِلَ إِلَيْكَ مِـن رَّبِّكَ هُـوَ الْحَقَّ وَ يَهْدِي إِلَى صِـرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ . نموونه‌ى دووه‌م: دۆزینه‌وه‌یه‌كى نوێ كه پشتگیریى له راستى یه‌كانى سوننه‌ت ده‌كات: كۆمــــهڵـــه زانـــــا و پزیشكێــك لــــــه زانكۆى (لـیــدز Leeds) له ئینگلته‌را هه‌ستان بـــــه تاقى كردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر تازه بووان، بــــۆ زانینى كـــــاریگهریى پێـــدانى چـــــه‌ند برِێــك لـــــه گیـــراوهى شــهكرى سوكــهرۆز لــــه ســـه‌ر گریــــان و هـــــهست كردنیــــان بـه ئازار له‌كاتى راكێشـــــانى خوێـــن لى یــــان بــه سرنج، گـۆڤارى پزیشكى به‌ریتانى BMJ)) لــــه ساڵى 1995 دا ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ى بڵاوكرده‌وه، 60منداڵى كـــورِ و كــــــچ هه‌ڵبژێردران لــه تهمــــهنى (1-6 رۆژ), و ههمـــوویان ئه‌م تاقى كردنه‌وه‌یان له ســه‌ر كــرا, لـــه هۆڵى لــــهدایك بــوونى نهخۆشخــــانهى نـــاوبـــــراو (Leeds), كــران بــــه دوو گروپه‌وه،30كهسیــان پێش لێدانى ده‌رزى یـــهكه ته‌نها ئـاوى (معقم)یان دانێ،30 كه‌سه‌كه‌ى تر كران به 3 گرووپه‌وه, به پێى رێژه‌ى ئه‌و شــــهكــرهى پێـــيـان دان, بـــه رێـــژهى: 12.5%، 25%، 50%. هــــه‌موو ئـــــه‌م گیراوانـــه دران بـــه منداڵهكــــان پێش دوو دهقیقــــه لــــــه لێدانیــــان بـــه دهزى وه‌رگرتنى خوێن لى یان, بـــــه مهبــهستى پێوانى رێژه‌ى زهردوویى لــــه خوێنیـــــاندا (كـــه تاقى كردنه‌وه‌یه‌كه بۆ هه‌موو منداڵێكى تازه بـــــوو دهكــــرێت)، ئـــه‌م ده‌رزی لێدانـــه ده‌بێته هۆى گریانى تازه بووه‌كان بـــۆ مـــاوهیهك بــــه هۆى ئــــازارهوه، پــــاش سێ دهقیقـــه لـــــه چـــاودێریى گریانى منداڵه‌كان, ئه‌م ئاكامانه‌ى هه‌بوو: 1- ئـــــه‌و گیــراوه شــهكرى یه لـه ده‌مى منداڵهكــاندا زۆر بــــه بــــاشى هه‌ســت كــردن بــه ئازار و لێـدانى خێــرای دڵى منداڵه‌كانى كه‌م كرده‌وه. 2-باشترین ئاكام له‌و منداڵانه‌دا بوو كه رێژه‌یه‌كى به‌رزى شه‌كریان درایه واته 50%. 3-خستنه نــــاو ده‌مى مــــاددهیهكى شهكریى بـــــۆ منداڵ بــــه شێوه‌یه‌كى سهرسورِهێنهر ده‌بێته هــــــۆى كـــه‌م بوونه‌وه‌ى ئازار, و بــــهكار نه‌هێنانى ده‌رمانى ئازار شكێنهر. – پزیشكى هـــــه‌موو مرۆڤـــــــایهتى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) یه‌كه‌م كه‌س بوو كه له مێژوودا هــــــهستا بـــــهم كاره, به‌وه‌ى شتێكى شیرینى ده‌خسته ناوده‌مى منداڵى تازه‌بوو، كاتێك بۆیان ده‌هێنا خــــورمــــــــایهكى دهجـــــوو و لـــــــــه شیرینى یهكــــــــهى دهخستــــــه دهمــــى منداڵهكــــــهوه .. سوننهتـى (تحنیك المولود). Post Views: 284 Related posts كاريگهريی ژه‌هری مار له‌سه‌ر مناڵ له‌بارچوون و نابینایی کاریگەريی قورئان لە سەر لابردنی فشارە دەروونییەکان هەڵسەنگاندنی لێدانەکانی دڵ و فشاری خوێن لە جووڵە جیاوازەکانی نوێژدا ئەو ڕێنماییانەی پێغەمبەر كە دەبنە هۆی پاراستن لە نەخۆشیی وەك (پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا) زەیتون و زەیتی زەیتون لە زانستی نوێ‌دا