You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ئیعجازى سوننه‌تى پیرۆزله‌ چه‌ند نموونه‌یه‌كى سه‌رده‌مدا

ئیعجازى سوننه‌تى پیرۆزله‌ چه‌ند نموونه‌یه‌كى سه‌رده‌مدا

 

 

سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پێكه‌وه‌ له‌گـــه‌ڵ قورئانــــى پیـــــرۆزدا موعجیــــزه‌ گه‌وره‌كه‌یـــان لـــــه‌ رۆژگــــارى ئه‌مــرِۆدا ده‌ركه‌وتـــووه‌ كـــــه‌ ئیعجـــازى زانستييه‌، هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ ئیعجازى زانســــتى لـــــه‌ قورئــــان و سوننـــــه‌تدا ده‌رده‌خه‌ن مه‌به‌ست ليَيان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ مرۆڤایــــه‌تى بڵێـــن:

به‌ســــه‌ رۆیشتنــــه‌ خـــواره‌وه‌ بــــه‌ هه‌ڵدێرى جاهیليیه‌ت و نه‌فامى دا و بزانه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌‌ رێكخه‌ر و به‌رِێوه‌به‌رى هه‌موو گه‌ردوونه‌ و پێویسته‌ بۆى ملكه‌چ بیت, هه‌موو ئه‌و زانستانه‌ى كه‌ له‌ رۆژگارى ته‌كنۆلۆژیاى پێشكه‌وتووى ئه‌مرِۆدا دركى پيَده‌كه‌ن و ده‌یدۆزنه‌وه‌ هه‌مووى شوێنه‌وارى ئه‌و فێركردنـــه‌ خوداییــه‌یـــه‌ بــــــۆ بـــــاوكى مرۆڤایـــه‌تى و نه‌وه‌كـــــانى

وَعَلَّمَ آدَمَ الأَسْمَاء كُلَّهَا البقرة31 .

هه‌موو توێژینه‌وه‌كــــانى ئیعجــــازى زانستیش مه‌به‌ســـت لىيَـــان ئــــه‌وه‌یه‌ كــه‌ مرۆڤه‌كـــــان بــــــزانن زۆرێــــك لـــه‌و راستييانه‌ى كه‌ زانست و توێژینه‌وه ‌و تاقى كردنـــــه‌وه‌كان پــــێى گه‌یشتــــوون په‌روه‌ردگارى زانا و دانا له‌ كتێبه‌ پیرۆزه‌كه‌يدا ئاماژه‌ى پێداوه‌ و هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى پێشه‌واش (صلى الله عليه وسلم) له‌ سوننه‌ته‌ پیرۆزه‌كانيدا به‌هه‌مان شێوه‌ ئیشاره‌تى بۆ كردووه‌ چونكه‌ هه‌ر په‌روه‌ردگار خۆى ئاگادارى كردووه‌ و فێرى كردووه‌، ده‌ى ئه‌ى مرۆڤایه‌تى هه‌ق ویست بگه‌رِێره‌وه‌ بۆ لاى خوداى په‌روه‌ردگارى به‌ هه‌ق و واز لــــــــــه‌ رێــبــــازه‌ نـــــارِه‌وا و ســـــــــــه‌ر لێشێوێنه‌ره‌كان بهێنه‌، دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ لــــه‌ شـــه‌وى ده‌یجــــوور له‌بــــه‌ر ئــــه‌وه‌ى رووناكييه‌كى دره‌وشاوه‌ له‌به‌رده‌متدایه‌، خواى گــــه‌وره‌ بـــه‌ میهره‌بــــانى خـــــۆى هیدایه‌تت بدات بۆ ئه‌و رێبازه‌ راست و تاقانه‌یه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا فه‌رمووده‌كانى خواو پێغــــه‌مبــــه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هــــه‌مــــووى پــرِن لــــه‌ حیكمـــه‌ت و ســــوود بـــۆ مرۆڤـــایه‌تى، كه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستى پێوه‌ بگرین تووشى خێر و به‌ره‌كـــــه‌تى دونیــــــا و دوارۆژ ده‌بین، من لێره‌دا پێم خۆش كه‌ ئاماژه‌ بده‌م به‌ چه‌ند نموونه‌یه‌ك لــــــــه‌ ده‌ریــــاى پرِ لـــــه‌ فه‌رِى سوننه‌تى پیرۆز كه‌ خۆم به‌ قوتابييه‌كى قوتابخانه‌ نـــــاوازه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌زانم.

نموونه‌ى یه‌كه‌م:

ئه‌و برِه‌ خواردنه‌ى كه‌ مرۆڤ پێویستى یه‌تى:

-عن المقدام بن معد يكرب قال: سمعت رسول الله (صلى الله عليه وسلم) يقول: ما مَلَأَ آدَميٌّ وِعاءً شَرّاً مِنْ بَطْنِهِ، بِحَسْبِ ابْنِ آدَمَ لُقَيماتٍ يُقِمْنَ صُلْبَهُ، فَإِنْ كانَ لا مَحالَةَ، فَثُلُثٌ لِطَعامهِ، وَ ثُلُثٌ لِشَرابِهِ، وَ ثُلُثٌ لِنَفَسِه حدیث صحیح رواه احمد والترمذی والنسائی وابن ماجه‌ وابن حبّان والحاكم ووافقه الذهبی.

واتــــــه‌: لــــــــه‌ (میقـــدامى كــــورِى معد یكرب)ه‌وه‌ كه‌ هاوه‌ڵێكى پێغه‌مبــه‌ر بـــووه‌ (ره‌زاى خـــواى لێبێــــــت) وتــــوویـــه‌تى: گوێم لـــه‌ پێغه‌مبه‌ر بوو (دروود و سه‌لامى خواى له‌ســـه‌ر بێـــت) فه‌رمــــووى: مـــرۆڤ هیـــچ ده‌فرێكى پرِ نه‌كردووه‌ كه‌ له‌ سكى خۆى خراپتر بێت (واته‌ سكتان پرِ مه‌كه‌ن به‌زیادرِه‌وى له‌خــــواردن و خواردنه‌وه‌دا)، هه‌رئه‌ونده‌ به‌ســـه‌ بــــۆ مرۆڤ كــــــه‌ چه‌ند پاروویه‌ك بخوات بۆ ئه‌وه‌ى هێزى تێدا بێت و بتوانێت خۆى راگرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر ناتوانێت خۆى راگرێت و پێویست بكات بـــا سكى بكــات به‌ سيَبه‌شه‌وه‌: به‌شێكى بۆ خـــواردن، بــه‌شێكى بــــۆ خواردنــــه‌وه‌، و به‌شه‌كـــه‌ى تـــر بــــه‌ خــــاڵى بهێڵێتــه‌وه‌ بـــــۆ هــــــاتووچۆى هــــه‌وا و هه‌نــــاسه‌كه‌ى (واتــــه‌ ئه‌وه‌نده‌ نه‌خوات كــه‌ نه‌توانێت به‌ ئاسانى هه‌ناسه‌ بدات).

له‌شى مرۆڤ بــــه‌ هــــه‌موو ئه‌ندامه‌كانى جووڵه ‌و هه‌سته‌كــــان و ئــــه‌و مێشكه‌ى مرۆڤیش كه‌ بیر ده‌كاته‌وه‌ و ته‌گبیر ده‌كات, هه‌موویان پێویستى یان به‌ وزه‌ هه‌یه‌ كه‌ خۆى له‌و خواردنه‌دا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ مرۆڤ رۆژانه‌ ده‌یخوات, و پاشان هه‌رسى ده‌كات و ده‌یگۆرِێت بۆ ئه‌و مادده‌ به‌سوودانه‌ى كه‌ هه‌موو ئه‌ندامێك پێویستييه‌تى بۆ راپه‌رِاندنى كاره‌كانى, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ خواردن خۆى له‌خۆى دا یه‌كێكه‌ له‌ له‌زه‌ته‌كان و له‌وانه‌یه‌ مرۆڤ بیكات به‌ مه‌به‌ست له‌ژیانیدا, لێره‌دا رۆڵى ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دێت كه‌ به‌ مرۆڤ ده‌ڵێت:

خواردن له‌ ژیاندا خۆى له‌خۆى دا ئامانج و مه‌به‌ست نيیه‌, به‌ڵكو هۆكارێكى به‌رده‌وام بوونيیه‌تى, كه‌ خواى گه‌وره‌ دایناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ بتوانێت به‌ كاره‌ گرنگه‌كانى هه‌ڵسێت له‌ ژیانى دا, كه‌واته‌ گرنگ له‌ خواردندا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وا له‌ مرۆڤ بكات كه‌ بتوانێت خۆى راگرێت و هێزى تێدابێت, ئه‌وه‌شمان له‌ بیر نه‌چێت كه‌ هه‌موو كه‌سێك به‌پيَى كاره‌كه‌ى و ئه‌ركه‌كانى له‌ ژیانیدا پێویستى به‌ خواردن هه‌یه‌, و مرۆڤه‌كان وه‌ك یه‌ك نابن له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا, و هه‌رگیز یه‌كێك كه‌ به‌رده‌وام له‌ كار و جووڵه‌دایه‌ وه‌ك یه‌كێك نابێت كه‌ زوربه‌ى كات دانیشتووه ‌و به‌ ئه‌ركێكى لاشه‌یی ئه‌ووتۆ هه‌ڵناسێت.

به‌ڵام پێغه‌مبه‌رى خودا به‌و به‌رچاو روونييـــه‌ى په‌روه‌ردگــــار پيَى دابـــــوو ده‌یزانى كه‌ زۆرێك له‌ مرۆڤه‌كان به‌وه‌نده‌ رازى نابن, بۆیه‌ پيَیان ده‌فه‌رموێت ئه‌گــــــه‌ر به‌وه‌نده‌ رازى نـــــه‌بوویت كـــــه‌ پێویستت پيَه‌تى له‌ ژیانى رۆژانه‌تدا ئه‌وه‌ من ئامۆژگارييه‌كت ده‌كه‌م كه‌ ته‌نها سيَيه‌كى گــــه‌ده‌ت پـــرِ لــه‌ خواردن بكه ‌و سيَيـــــه‌كى تـــــر بــــــۆ خــــواردنـــــه‌وه ‌و سيَيه‌كه‌كه‌ى تر به‌ به‌تاڵى به‌جيَبهێڵه‌, بۆ ئه‌وه‌ى سى یه‌كانت به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایی هه‌ناســـه‌ بـــــده‌ن و هــــــه‌واى رۆیشتوو بۆ ناو سى یه‌كان و ده‌رچووش له‌ سى یه‌كانه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى ئاسایی رێرِه‌وى خۆیان وه‌ربگرن, ناوپه‌نچك به‌هۆى گه‌ده‌ى پرِ بوو په‌ستانى نه‌چێته‌ سه‌ر (كه‌ كارى سيیه‌كان و دڵ و كۆئه‌ندامى سوورِانى خوێن نارِه‌حه‌ت تر ده‌كات) و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌میش په‌ستان ده‌خاته‌ سه‌ر گه‌ده ‌و ده‌ره‌نجام هه‌ناسه‌دان نارِه‌حه‌ت نه‌بێت, فه‌رمووده‌ پیرۆزه‌كه‌ ئیعجازێكى پزیشكى ترى تێدایه‌ ئه‌ویش ئاماژه‌دانه‌ به‌ په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ناسه‌دان و پرِێتى یان خاڵێتى گه‌ده‌ كه‌ زۆر نوىَ ئه‌م په‌یوه‌ندى یه‌ به‌شێوه‌یه‌كى زانستى یانه‌ سه‌لمێنراوه‌.

قه‌ڵه‌وى ( السمنة Obesity) كه‌ نه‌خۆشى یه‌كى گرنگى سه‌رده‌مه‌, وه‌ك له‌ كتێبه‌ پزیشكييه‌كاندا هاتووه‌ بریتييه‌ له‌ زیادرِه‌وى له‌ خواردندا كه‌ كاریگه‌رترین چاره‌سه‌رى بریتيیه‌ له‌ خواردن به‌ڵام تێرنه‌بوون, وته‌یه‌كى به‌ناوبانگ و رِاست هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ى زۆر بخوات زۆر ناژى, مه‌به‌ست له‌ زۆرخۆریش ته‌نیا زیادرِه‌وى نييه‌ له‌ خواردنى چه‌وريدا كه‌ زۆرێك له‌ خه‌ڵكى وا تێده‌گه‌ن كه‌ ته‌نیا زۆر خواردنى چه‌ورى ده‌بێته‌ هۆى قه‌ڵه‌و بوون, به‌ڵام زۆرخواردن له‌ هه‌مووجۆره‌كانى ترى مـــــادده‌ خۆراكييه‌كــــــانیشــــدا وه‌ك: كــــاربۆهیـــــدرات و شیرینييـــــه‌كان و پرۆتینه‌كان بۆ له‌ش زه‌ره‌رمه‌نده‌, و له‌ له‌شدا ده‌گۆرِێن بۆ چه‌ورى و له‌ دیوارى خوێنبه‌ره‌كاندا ده‌نیشێن و ده‌بنه‌ هۆى ره‌قبوون و ته‌سك بوونه‌وه‌یان.

بـــه‌ رِاســـتى ئــــه‌م فه‌رمـــووده‌ پیـرۆزه‌ یه‌كێكه‌ له‌ لوتكه‌كانى ئیعجازى زانستیى خۆپارێزى و خۆراكزانى, كه‌ یاسایه‌كى دان پێدانراوى زانستیی له‌ خۆگرتووه‌ كه‌ ده‌ڵێت: یاساى سروشتى له‌ خۆراكدا و خۆپــــــاراستــن لـــه‌ نه‌خـــۆشى بریتى یه‌ له‌ ئیعتیدال و ناوه‌نجینه‌یی له‌ خواردندا, نه‌ ئه‌وه‌نده‌ كه‌م كه‌ مرۆڤ نه‌توانێت كاره‌كانى راپه‌رِێنێت و نه‌ زیادرِه‌ویش كه‌ هه‌مووى زه‌ره‌ره‌.

پێغه‌مبه‌رى ئازیز (صلى الله عليه وسلم) كاتێك كه‌ داوا ده‌كات كه‌ سێیه‌كى گه‌ده‌ به‌ خاڵێتى بمێنێته‌وه‌ ئاماژه‌ى داوه‌ به‌ رِاستى یه‌كى پزیشكى زۆر نوىَ كاتێك كه‌ زاناى رووسى ئیڤـــان پـــاڤلۆڤ (Pavlov) لــــه‌ سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا دۆزى یه‌وه‌ كه‌ گه‌ده‌ چه‌ندین ده‌ردراوى تایبه‌تى هه‌یه‌ كه‌ بۆ هه‌رس كردنى خواردن ده‌یرِژێت (ئه‌م زانایه‌ پاداشتى نۆبلى له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌كانى له‌ ساڵى 1904دا وه‌رگرت), ئه‌گه‌ر مرۆڤ گه‌ده‌ى پرِبكات له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ ئه‌وا ئه‌و ده‌ردراو و ئه‌نزیمانه‌ى گه‌ده‌ شوێنیان بۆ نامێنێت تاوه‌كو له‌گه‌ڵ خۆراكه‌كه‌دا تێكه‌ڵ ببن و هه‌رسى بكه‌ن, بۆیه‌ هه‌میشه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ به‌رده‌وام گه‌ده‌ى پرِده‌كات هه‌ست به‌ نارِه‌حه‌تى و پرِبوون ده‌كات و خواردن باش هه‌رس ناكات (التخمه‌ و عسر الهضم) كه‌ له‌وانه‌یه‌ بیرِشێنێته‌وه‌و تووشى چه‌ندین نارِه‌حه‌تى تر ده‌بێت, هه‌روه‌ها گه‌ده‌ى مرۆڤ پێك هاتووه‌ له‌ تووره‌كه‌یه‌كى ماسولكه‌یی كه‌ كاتێك مرۆڤ له‌ خواردن ده‌بێته‌وه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ رِاوه‌شاندنى خواردن و خواردنه‌وه‌كه ‌و له‌گه‌ڵ ده‌ردراوه‌كانى گه‌ده‌دا تێكه‌ڵیان ده‌كـــــات (وه‌ك مه‌شكـــــه‌ى كــــورده‌وارى خۆمـــــان وایـــــه‌), ئه‌گـــه‌ر مرۆڤ به‌شێكى گه‌ده‌ى به‌ خاڵێتى بــــه‌جىَ نه‌هێڵێــــت و هه‌مووى پــــرِ بكــــات ئــــه‌وا بوارى ئه‌م راوه‌شاندنه‌ى نابێت خواردنه‌كه‌ به‌ باشى هه‌رس نابێت.

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ قورئانى پیرۆزیشدا ئاماژه‌ى بۆ كراوه‌ له‌ باسكردنى خواردنى به‌هه‌شتى یه‌كـــــاندا كـــــه‌ خــــواى گـــــه‌وره‌ ده‌فه‌رمــوێت: وَ فَاكِهَةٍ مِّمَّا يَتَخَيَّرُونَ{20} وَ لَحْمِ طَـيْرٍ مِّمَّا يَشْتَهُونَ{21} الواقعة

واتــــه‌: بـــــۆ به‌هه‌شتى یه‌كــــان هــه‌یه‌ هـه‌ر میوه‌یه‌ك كه‌ خۆیان هه‌ڵیبژێرن, پاشان گۆشتى هه‌ر باڵنده‌یه‌ك كه‌ حه‌زیان لێى بێـــت, واتـــــه‌ خواردنه‌كــــانیان بــــه‌ دواى یه‌كدایه‌ بــــه‌ مــــــاوه‌یه‌ك, ئـــــه‌م ئایــــه‌تـــه‌ ئامــــــاژه‌یه‌كى زانستیی گرنــــگى تــــرى تێدایه‌, كه‌ هاتووه‌ میوه‌ى پێش خواردنى سه‌ره‌كى خستووه‌, كه‌ ئه‌مه‌ رێگه‌یه‌كى زۆر ته‌ندروستييه‌ و ئێستا پسپۆرِه‌كانى خۆراكزانى ئامۆژگارى خه‌ڵكى پيَده‌كه‌ن (لێره‌دا خوێنه‌رى به‌رِێز یاد ده‌خه‌مه‌وه‌ كه‌ عاده‌تى لاى خۆمان كه‌ خواردنى میوه‌یه‌ دواى نان به‌ ماوه‌یه‌كى كه‌م خوویه‌كى ته‌ندروستى نيیه‌ و پێویسته‌ بگۆرِدرێت).

هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌ى دابه‌شكردنى گه‌ده‌ بۆ 3 به‌ش حیكمه‌تێك و نهێنى یه‌كى تریشى تێدایه‌ كه‌ رێده‌گرێت له‌ قه‌ڵه‌و بوونى مرۆڤ و كێشى زیاده‌, ته‌نانه‌ت ئێستـــــــا لـــــه‌ وڵاتـــــه‌ یه‌كگرتووه‌كـانى ئه‌مریكادا رێگه‌یه‌كى نوێ بۆ دابه‌زاندنى كێشى له‌ش به‌كارده‌هێنرێت, ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ باڵۆنێك (میزه‌ڵانێك)ى تایبه‌تى ده‌خرێته‌ ناو گه‌ده‌وه‌ و هه‌واى تێده‌كرێت تا سيَيه‌كى گه‌ده‌ پرِده‌كات و دوو به‌شه‌كه‌ى ترى به‌ به‌تاڵى ده‌هێڵرێته‌وه‌ بۆ خواردن و خواردنه‌وه‌, بینراوه‌ كه‌ ئه‌م رێگه‌یه‌ زۆر سوودبه‌خشه‌ بۆ دابه‌زاندنى كێشى زیاده‌, هه‌روه‌ها سوودێكى ترى (د. محمود الجزیری) مامۆستا له‌ كۆلیژى پزیشكى زانكۆى (دیمه‌شق) له‌ سووریا باسى ده‌كات و ده‌ڵێت:

سه‌ره‌تا كه‌ دامه‌زرام وه‌ك مامۆستا له‌ كۆلیژى پزیشكى زانكۆى دیمه‌شق, برِیارى سوودى ئاو خواردنه‌وه‌مدا له‌گه‌ڵ خۆراكدا ئه‌ویش به‌ پشت به‌ستن به‌ فه‌رمووده‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم):  فَثُلُثٌ لِطَعامهِ, وَ ثُلُثٌ لِشَرابِهِ, وَ ثُلُثٌ لِنَفَسِه

و ئامۆژگارى نه‌خۆشه‌كانى خۆمم پێده‌كرد كه‌ ژماره‌یان گه‌یشته‌ زیاتر له‌ نیو ملیۆن و له‌سه‌ر خۆشم جآبه‌جێم ده‌كرد, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شــــــدا كـــــه‌ قوتابييه‌كــــانم لــــه‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌ى مندا نه‌بوون, چونكه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ بێگانه‌كاندا ده‌یووت ئه‌م كرداره‌ زه‌ره‌ى هه‌یه‌, منیش سوور بووم له‌سه‌ر ئه‌و رایه‌ى كه‌ له‌كاتى خواردنــــدا چــــه‌ند خـــــۆراك ده‌خـــــۆیت ئه‌وه‌نده‌ش خواردنه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بخۆ, و به‌گويَى ئه‌و كتێبانه‌م نه‌ده‌كرد, ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ بـــــه‌ره‌و پێـــش چــــــوونى زانســتى پزیشــــكى و لـــــه‌م ساڵانـــــه‌ى دوایــــيدا توێژینه‌وه‌كان هاتنه‌ سه‌ر ئه‌و رایه‌و پشتگیرى ئه‌و وته‌یه‌ى پێغه‌مبه‌رمانى كرد, چونكه‌ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ خواردنه‌وه‌ى ئاو و شله‌مه‌نى له‌گه‌ڵ خواردندا ده‌بێته‌ هـــۆى زیـــاد كردنى رژاندنى ده‌ردراو و ئه‌نزیمه‌كــــــانى گـــــه‌ده‌ و جگــــــــــــه‌ر و ریخۆڵه‌كانیش, و یارمه‌تى هه‌رس كردنى خواردنــــــه‌كه‌ ده‌دات لـــــه‌ ريَى نـــــه‌رم كردنه‌وه‌ى و ئاماده‌كردنى بۆ هه‌ڵمژینى ئه‌و ده‌ردراوه‌ هه‌رسكه‌رانه‌و قه‌بزیش كــــه‌م ده‌كــــــاته‌وه‌, بۆیــــه‌ منیش هــــــه‌ر لــــه‌ كۆنه‌وه‌ ئامۆژگارى ئه‌و نه‌خۆشانه‌م ده‌كرد كه‌ قه‌بزیى درێژخایه‌نیان هه‌بوو به‌وه‌ى له‌گه‌ڵ خواردندا رێژه‌یه‌كى زۆر ئـــــــــاو بخــــــۆنه‌وه‌ و ده‌رچـــــوو كـــــه‌ ئامۆژگارييه‌كى زۆر به‌سووده‌ و 100% سه‌ركه‌وتووه‌.

یه‌كێك له‌ مامۆستا موسوڵمانه‌كان كه‌ ناوى (ڕحمد حمید)ه‌ و مامۆستایه‌ و مامۆستایه‌ له‌ كۆلیژى ( الشريعة و أصول الدين ) هه‌ستا به‌ جيَبه‌جيَكردنى ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ له‌سه‌ر خۆى و بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌رى, ئاكامى ئه‌م كرداره‌ى زۆر جێى دڵخۆشى و رێز بوو كه‌ بینى كێشى له‌ 115 كیلۆگرامه‌وه‌ دابه‌زى بۆ ته‌نها 75 كیلۆگرام, كه‌واته‌ ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ یه‌كێكه‌ لـــــه ناوازه‌تریـــن و ره‌وانبێژتریــــن ئـــــه‌و فه‌رموودانــــه‌ى كــــه‌ ئیعجازى زانستــــييان لــــــه‌خۆ گرتـــــووه‌, ته‌نانــه‌ت دوور له‌دینــــان و دوژمنانـــــیش دانیـــــان بــــه‌ گــــــه‌وره‌یی و دانـــــایی ئــه‌م وته‌یــــــه‌دا نــاوه‌, ( د.عبدالباسط السيد ) ســــه‌رۆكى بــــه‌شى كیمیاى ژیـــانى لـــــه‌ په‌یمانگاى توێژینه‌وه‌ى نیشتمانى له‌ قاهیره‌-میێر ده‌ڵێت: له‌ سه‌ردانێكمدا بۆ شارى (شتوتگارت) ى ئه‌ڵمانیا چووم بۆ نه‌خۆشخانه‌ى سه‌ره‌كى له‌و شاره‌دا كه‌ هـــــــه‌زاران پزیشــــك و كــــــارمـــــه‌ندانى ته‌ندروستى كارى تێدا ده‌كه‌ن, كاتێك چوومه‌ هۆڵى سه‌ره‌كى نه‌خۆشخانه‌كه‌وه‌ شتێـــــكى سه‌یـــــرم بینى! بینیـــم لــــــه‌ چوارچێوه‌یه‌كى گه‌وره‌دا نووسینێك به‌ هــــه‌ردوو زمـــــانى عـــــه‌ره‌بى و ئه‌ڵمـــــانى نووسراوه‌ كه‌ ده‌ڵێت:

(فَإِنْ كانَ لا بُدَّ: فَثُلُثٌ لِطَعامهِ, وَ ثُلُثٌ لِشَرابِهِ, وَ ثُلُثٌ لِنَفَسِه ), و له‌ژێرى دا وه‌رگێرِانى وته‌كه‌ به‌ زمانى ئه‌ڵمـــــــانى نووســــراوه‌, لــــــه‌ كۆتــــایيدا نووســـــراوه‌ كـــــه‌ ئه‌مـــــه‌ ووتــــه‌ى (محمد) پێغه‌مبــــــه‌رى ئیسلامــــــه‌!! خــــۆ ئــــــه‌وان باوه‌رِیان به‌ پێغه‌مبــــه‌رێتى مــحـمـد (صلى الله عليه وسلم) نى یه‌؟ به‌ڵام ئه‌م وته‌یه‌ له‌بــــه‌ر دانــــایی زۆرى و ســــووده‌كانى كردوویانـــــه‌ بـــه‌ سیاسه‌تێك بۆ خۆیان له‌ بوارى خۆراكدا.

نموونه‌ى دووه‌م:

په‌یدا بــوونى قه‌لــَه‌وى لــه‌ دوا رۆژدا:

-عن عِمران بن حُصين (رَضيَ الله عنهما) قال: قال النبي (صلى الله عليه وسلم): خَيْرُكُم قَرْني ثُمَّ الَّذينَ يَلُونَهُم, ثُمَّ الَّذينَ يَلُونَهُم, ثُمَّ إنَّ بَعْدَهُم قَوماً يَشْهَدُونَ وَ لا يُسْتَشْهَدون, وَ يَخونون, وَ لايُؤْتَمَنون, وَ يُنْذِرونَ, وَ لا يُوفونَ, وَ يَظْهَرُ فِيهِم السُّمْن رواه البخاری و مسلم, و فی روایه‌ الترمذی: يَتَسَمَّنونَ وَ يُحِبُّونَ السّمن ,

واتــــه‌: عیمــــرانى كــــورِى حوصه‌ین (ره‌زاى خوایان لێبێت) بۆمان ده‌گێرِێتـــــه‌وه‌ كــــــــه‌ پێغه‌مبــــــه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویـــه‌تى: باشتــــرین ســــه‌ده‌ له‌نـــــاو موسوڵماناندا ئـــه‌و ســـه‌ده‌یه‌یه‌ كــــه‌ منى تێـــــدام (واتــــــه‌ ســـــه‌رده‌مى پێغه‌مبــــه‌ر و هاوه‌ڵه‌كـــان), پاشــــان ئـــه‌و سه‌ده‌یه‌ى بـه‌دوامــــاندا دێــــت (واتــــه‌ ســـه‌رده‌مى تابیعيیه‌كـــــان كــــــــه‌ شوێنكــــــــه‌وته‌ى هاوه‌ڵه‌كانن), پاشــــان ئـــه‌و سه‌ده‌یه‌ى به‌ دوایانـــــدا دێت (واته‌ سه‌رده‌مى تابیعى تابیعيیه‌كـــان), پاشـــان دواى ئه‌مان و لــــه‌ داهاتوودا خه‌ڵكانێك په‌یدا ده‌بن كه‌ شایه‌تى ناهــــه‌ق ده‌ده‌ن كــــــه‌ داواشیـــان لێنه‌كراوه‌ كه‌ شــــایه‌تى بده‌ن, و خیـــانه‌ت ده‌كه‌ن و ده‌ستپاك نابـــن و كــــه‌سیش ئه‌مانه‌ت ناداته‌ ده‌ستیان, به‌ڵێن و نه‌زر ده‌كه‌ن و نایبه‌نه‌جىَ و بيَ وه‌فان, هه‌روه‌ها قه‌ڵه‌وى یــــــان تێدا په‌یــــدا ده‌بێت, یـــــان فه‌رموویه‌تى: خــــۆیان قه‌ڵـــــه‌و ده‌كــــه‌ن و حه‌زیان له‌ قه‌ڵه‌ويیه‌.

له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئاگـــــادارمان ده‌كــــــاته‌وه‌ لــــــه‌ چـــــه‌ند گۆرِانكاريیه‌ك له‌ كۆمه‌ڵگادا كه‌ له‌دواى سه‌رده‌مى پیرۆزى ئه‌وه‌وه‌ په‌یدا ده‌بن, زانایانى فه‌رمووده‌ ده‌ڵێن كــــــه‌ ئـــــته‌م نیشانانه‌ له‌ داهاتوودا روو ده‌ده‌ن و به‌ ئاشكرا خه‌ڵكى به‌چاوى خۆیان ده‌یبینن, لێره‌دا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چه‌ندین نیشانه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى بــــاس كـــــردووه‌ كــــــه‌ ئێره‌ شوێنى ئه‌وه‌ نيیه‌ لێى بدوێین, ئه‌وه‌ى به‌لاى ئێمـــــه‌وه‌ مه‌به‌سته‌ ئـــــه‌و نیشانه‌ ته‌ندروستييه‌یه‌ كـــــه‌ لـــــــــه‌ كۆتـــــایی فه‌رمووده‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت: له‌ داهاتوودا قه‌ڵه‌وى به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له‌ناو خه‌ڵكى دا په‌یدا ده‌بێت, په‌یدا بوونى قه‌ڵه‌وى له‌ خۆى دا ئاماژه‌ دانه‌ به‌ پێشكه‌وتنێكى گه‌وره‌ كـــــه‌ لـــــه‌ ژیــــانى خه‌ڵكى دا رووده‌دات, چونكــــــه‌ شێوازى ژیان له‌ سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم) واى له‌ مرۆڤه‌كان نـــــه‌ده‌كرد كـــــه‌ قه‌ڵـــــه‌و ببن, زوربـــــه‌ى هــــــه‌ره‌ زۆرى خه‌ڵكى لــــــه‌و سه‌رده‌مــــــانه‌دا یـــان بـــــه‌ كشتــوكاڵ و ئاژه‌ڵدارى یان به‌ بازرگانى یه‌وه‌ خه‌ریك بوون, كــه‌ ئــــه‌م ئیشـــــانه‌ ئه‌ركێكى زۆرى ده‌وێت تــــــاوه‌كو مـــرۆڤ بژێــــوى خۆى و خێزانه‌كه‌ى  پــه‌یدا بكــــات, چونـــكه‌ هۆكاره‌كانى كشتوكـــاڵ و كـــاركردن و هاتووچۆ زۆر ســــه‌ره‌تایی بــــوون, ئــــه‌مه‌ سه‌ره‌رِاى ئه‌و كاره‌ساته‌ سروشيیانه‌ى كه‌ مرۆڤ نه‌یده‌توانى خۆى لێ بپارێزێت و زۆر جار ره‌نجى به‌فیرِۆ ده‌برد.

به‌ڵام له‌ رۆژگارى ئه‌مرِۆدا هه‌موو شتێك له‌ ژیاندا هانى مرۆڤ ده‌دات بۆ قه‌ڵه‌و بوون, چونكه‌ شێوازى ژیان زۆرێك له‌ هیلاكى و ماندوو بوونى مرۆڤى كه‌م كردووه‌ته‌وه‌, مرۆڤ له‌ شوێنى خۆیه‌وه‌ ده‌تـــــوانێت په‌یــــــوه‌ندى بـــــه‌ هـــــه‌موو سووچێــــكى ئــــه‌م جیهانــــه‌وه‌ بكــــات و كاره‌كــــانى خـــۆى راپه‌رِێنێت و ته‌نـــانه‌ت رێكه‌وتن نامـــه‌ى بازرگــــــانى گـــه‌وره‌ش ببه‌ستێت, هاتووچۆ بۆ هه‌موو شوێنێكى دونیا زۆر ئاسانه‌و پێویست به‌ هیلاكى و ماندوو بوون ناكات, ته‌نانه‌ت كارى پیشه‌ســــازیش له‌نـــــــاو كارگــــــــه‌كاندا به‌رِادده‌یه‌ك ئاسان بــــــووه‌ مـــرۆڤ ته‌نها پێویست ده‌كات كـــــــه‌ چــــــاودێرى كارى ئامێره‌كان بكات و له‌كاتى هه‌ڵه‌ و خراپ بووندا به‌ دوگمه‌یه‌ك ده‌یان وه‌ستێنێت, ئه‌م ئیسراحه‌ته‌ لایه‌نى كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداریشى گرتووه‌تــــــه‌وه‌, له‌لایـــــــه‌كى تره‌وه‌ پێشكــه‌وتنى گه‌وره‌ لـــــه‌ بـــــوارى ئاماده‌كردنى خۆراك و خوارده‌مه‌نى داو جۆراوجۆرى یان به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ پێشتر نموونه‌ى نه‌بووه‌, واى لـــــــه‌ مرۆڤـــــه‌كان كردووه‌ كه‌ رێژه‌یه‌كى زیاتر له‌ خواردن بخۆن, له‌ كۆتایدا جمووجووڵى كه‌مى رۆژانه‌ى مرۆڤه‌كان بـــــــه‌ قاچه‌كـــــان و ده‌سته‌كـــــانى هۆكارێكى تـــــــره‌, ئه‌وه‌تا په‌یژه‌ى كاره‌بــــــــایی ســــه‌رى ده‌خـــات و دایده‌به‌زێنێت, و ئۆتۆمبیــــل بـــــۆ هـــــــه‌ر شوێنێك بیـــــه‌وێت ده‌یبـــــات, كه‌واتــــه‌ ده‌سته‌واژه‌ى (په‌یدا بوونى قه‌ڵه‌وى) زۆر موعجیزه‌ و له‌خۆى دا هه‌واڵدانى تێدایه‌ به‌و گۆرِانكـــارى یه‌ گــــه‌ورانه‌ى كــــــه‌ لــــــه‌ شێوازى ژیانى مرۆڤه‌كاندا رووده‌دات.

هاتنى ئه‌م وتــــه‌یه‌ له‌نــاو هه‌واڵدانى پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم) بــــــه‌ روودانى چه‌ندین شتى خرا

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top