مەرگی كتوپڕ
مەرگی كتوپڕ
هۆكاری یەكەمی مردن لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بریتییە لە (جەڵتەی دڵ) بە ڕێژەی نزیكەی ( 28% )ی كۆی مردنەكان دەبێت، ئەو پیاوانەی تەمەنیان لە نێوان ( 45 – 75 ) ساڵیدا بووە (60%) یان بەمەرگی كتوپڕ مردوون بەبێ هیچ نیشانەیەكی پێشتر!!
كەس ناتوانێت پێشبینی زۆربوونی مەرگی كتوپڕ بكات، لەبەرئەوەی كەس نەیتوانیوە ئەم دیاردەیە بناسێت هەتا ئەم چەند ساڵە كەمەی دوایی نەبێت، كاتێك زانایان توانییان سەرژمێری ورد بكەن، سەیریش لەوەدا بوو كە ئەو ژمارانەی دەستیان كەوتبوو پێشبینی نە دەكرا چونكە ژمارەی ئەوانەی بەمەرگی كتوپڕ مردبوون زۆر بەرز بوو. زانایانی ئەمڕۆ دەڵێن: دیاردەی مەرگی كتوپڕ جیانەكراوەتەوەو نەناسراوە هەتاوەكو ( 50 ) ساڵ پێش ئێستا! لێكۆڵینەوەی پزیشكی بۆ نەكرابوو هەتاوەكو (20) ساڵ پێش ئێستا. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كەوا ئەم دیاردەیە لە زیاد بوونێكی بەردەوامدایە ئەمەش ڕاستی وتەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەردەخات كە دەفەرموێت: (إن من إمارات الساعە أن یظهر موت الفجأە) واتە: (لە نیشانەكانی كاتی ڕۆژی دوایی مەرگی كتوپڕ دەردەكەوێت).
Related posts
Leave a Comment
You must be logged in to post a comment.