ئیعجازی – ستیم سێل
ئیعجازی – ستیم سێل
ن : کـارزان زانست خواز
کۆرپەلە لەناو سکی دایکیدا سەرەتا لە نیوە خانەی تۆوی باوك و نیوەخانەی هێلکۆکەی دایك دروست دەبێت کاتێك [Fertilization ] ڕوودەدات ، وە ئەم دوو نیوە خانەیە کاتێك یەكدەگرن یەك خانەی تەواوی 2n پێك دێنن بە 46 کرۆمۆسۆم ، وە دواتر دابەشبوونی خانە ڕوودەدات و قەبارەکەی سەدان و هەزاران و ملیۆنان جاری خۆی گەورە ئەبێت بە چەند قۆناغێك، وە لە میانەی قۆناغەکانی دروست بوونی ئەندامەکانی کۆرپەلە Embryogenesis کە دوای هەشت حەفتە لە [Fertilization ] تەواو ئەبێت ، وە هەموو ئەندامەکانی کامڵ ئەبێت بە شێوەی سەرەتایی [ Primordial ] وە بە دروست بوونی خانە نا جیاکارییەکان [Undifferentiated Cells ] بۆ خانە جیاکاریەکان [Differentiated Cells ] وە ئەمانەش تا کۆتایی تەمەنی مرۆڤ ئەمێننەوە و خانەی توانادار نین لەسەر جیاکاری ، وە فەرمانیشیان قەرەبووی ئەو خانانەیە کە ڕۆژانە زیانیان پێ گەیشتووە ، هەروەکو ڕەگی دار [ Stem ] کۆمەڵێك لق و پۆپی لێ ئەبێتەوە ، بەهەمان شێوە خانە نا جیاکارییەکان لقیان لێ جیا ئەبێتەوە بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی جیاواز بۆ جەستەی مرۆڤ ، کە ناونراون بە خانە ڕەگیەکان یان ستیم سێل : Stem Cells ] ] ، وە نموونەش لەسەر ئەمە : نوێ بوونەوەی خانەکانی خوێن بە گۆرانی ستیم سێلی مۆخی ئێسقانەکان بۆ خەپلەکانی خوێن .
– وە پوختەی بابەت ئەمەیە کەوا کۆرپەلە کاتێك لە “گۆشتەپارە یان مضغة” ئەچیت زۆرترین خانەکانی دەگۆڕێت بۆ خانەی جیاوازی بەدیهێنراو و هەندێکی تری بەدینـەهێنراو ، (( لەبرتان بێت وتمان : بەدیهێنراو و هەندێکی تری بەدینـەهێنراو )) وە بڵاو ئەبنەوە بە ئەندامەکاندا وەکو بەلانسێکی یەدەگ بە درێژایی تەمەن سودی لێ دەبینێت بۆ چاکردنەوە و قەرەبووی ئەو بەشانەی کە لەناو ئەچێت لە ئەندامەکانی لاشە .
وە ئەم وەسفەی کۆرپەلە کە پێکهاتەکەی لێکچوێنراوە بە گۆشتەپارە یان “مضغة” بەوەی کەوا بەدیهێنراوە و بەدینەهێنراوە لەم کاتەیدا لە ئاستی خانەیی ڕێك یەکدەگرێتەوە لەگەڵ وەسفی قوڕئانی پیرۆز بۆ کۆرپەلە کە لە گۆشتەپارە ئەچێت و بەدیهێنراوی بەدینـەهێنراوە .
هەروەکو خودای باڵادەست زیاد لە 1440 ساڵ لەمەوبەر فەرموویەتی :
– ﴿ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنْ كُنْتُمْ فِي رَيْبٍ مِنَ الْبَعْثِ فَإِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ مِنْ نُطْفَةٍ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍ ثُمَّ مِنْ مُضْغَةٍ مُخَلَّقَةٍ وَغَيْرِ مُخَلَّقَةٍ … ﴾ [ 22 الحج : 5 ]
– واتە : {{ ئەی خەڵکینە ئەگەر ئێوە لە گوماندان دەربارەی زیندوو بوونەوە ئەوسا ( بزانن ) بەڕاستی ئێمە ئێوەمان دروست کردووە لە خاك ، پاشان (نەوەکان) لە نوطفەیەك (دروست دەبن) دواتر (دەبێتە) گۆشتەپارە کە بەدیهێنراو و هەندێکی تری بەدینـەهێنراوە …. }}
بەڕاستی ئەم ئایەتە پیرۆز و ڕاشکاوە لە سپێشەلایز و تایبەتی قۆناغی کۆرپەلە کە لێکچووە بە گۆشتەپارە بە هەردوو وەسفکە ( مُخَلَّقَةٍ وَغَيْرِ مُخَلَّقَةٍ ) واتە بەدیهێنراو و هەندێکی تری بەدینـەهێنراو ( ئەوەی زیاتر ئیعجازەکە دووپات ئەکاتەوە بریتیە لەوەی قوڕئانی پیرۆز لەم ئایەتەدا لەگەڵ قۆناغی گۆشتەپارە باسی ستیم سێلی کردووە کە ئەم قۆناغەی کۆرپەلەش بە شۆڕشی بەدیهێنانی خانەکانی [ سێل ] و [ ستیم سێل ]هەژمار دەکرێت ) .
– لەکۆتاییدا هەر دەتوانین ئەوەنە بڵێین : هەموو سوپاس و ستایش بۆ دابەزێنەری قوڕئانی پیرۆز و پاکی و بێ گەردی بۆ دیزاینەری گەردوون و ژیان و ئادەمیزاد .
a