سیفەتەكانی جولەكە لە قورئانی پیرۆزدا
سیفەتەكانی جولەكە لە قورئانی پیرۆزدا
ن: عەبدولدائم كەحیل
و: رامان عبدالخالق
هیج كتێبێك نیە وەكو قورئان تایبەتمەندی هەموو شتێكی بە وردی رونكردبێتەوە، خودای گەورە باسی جولەكەكان دەكات و كۆمەلێك جیاكەرەوە و تایبەتمەندیان دەداتە پاڵ و، مێژوش ئەمە پشت راست دەكاتەوە، هەروەك ئێمەش لە رۆژگاری خۆمان ئەو سیفاتانەیان دەبینین:
ئەوان خاوەن دڵێكی رەقن هەروەك خاوەن بانگەشەی درۆزنانەن، خودای گەورە دەفەرمێت: (وَلَا تَلْبِسُوا الْحَقَّ بِالْبَاطِلِ وَتَكْتُمُوا الْحَقَّ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿٤٢﴾) [البقرە].
واتا:( نه‌كه‌ن ڕاستی و به‌تاڵ، حه‌ق و ناحه‌ق به‌یه‌كه‌وه بئاڵێنن و حه‌ق مه‌شارنه‌وه، درۆ دامه‌پۆشن به‌ڕاست له‌كاتێكدا خۆشتان حه‌ق و ڕاستی ده‌زانن كامه‌یه).
هەروەها دڵ رەقیەكەیان زۆر سەختە، وە هیچ كەسێك نیە لە ئێمە ئەو شتەی لە مێژوو بە بەرچاو نەكەوتبێت وە لە سەردەمی ئێستاشدا، خودای گەورە دەفەرموێت: (ثُمَّ قَسَتْ قُلُوبُكُم مِّن بَعْدِ ذَٰلِكَ فَهِيَ كَالْحِجَارَةِ أَوْ أَشَدُّ قَسْوَةً ۚ وَإِنَّ مِنَ الْحِجَارَةِ لَمَا يَتَفَجَّرُ مِنْهُ الْأَنْهَارُ ۚوَإِنَّ مِنْهَا لَمَا يَشَّقَّقُ فَيَخْرُجُ مِنْهُ الْمَاءُ ۚ وَإِنَّ مِنْهَا لَمَا يَهْبِطُ مِنْ خَشْيَةِ اللَّـهِ ۗ وَمَا اللَّـهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ ﴿٧٤﴾) [البقرە]. واتا: (پاشان له‌وه‌ودوا دڵه‌كانتان ڕه‌ق بوو، (ئه‌ی جوله‌كه‌كان) هه‌ر وه‌ك به‌رد، به‌لچكو ڕه‌قتریش (چونكه) به‌ڕاستی به‌رد هه‌یه ڕووباری لێ هه‌ڵده‌قوڵێت، هه‌شیانه له‌ت له‌ت ده‌بێت و ئاوی لێ دێته ده‌ره‌وه، هه‌شیانه له ترسی خوا له لوطكه‌ی شاخه‌كان به‌ر ده‌بێته‌وه، خوایش بێ‌ئاگا نیه له‌و كار‌و كرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن).
یەكێكی تر لە سیفەتەكانیان ئەوەیە كە دژایەتی خودایان كردوە، خودا دەفەرمووێت: (لَّقَدْ سَمِعَ اللَّـهُ قَوْلَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّـهَ فَقِيرٌ وَنَحْنُ أَغْنِيَاءُ ۘسَنَكْتُبُ مَا قَالُوا وَقَتْلَهُمُ الْأَنبِيَاءَ بِغَيْرِ حَقٍّ وَنَقُولُ ذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ ﴿١٨١﴾) [أل عمران]. واتا: (سوێند بێت بێگومان خوای په‌روه‌ردگار گوفتاری (نابه‌جێی) ئه‌و (جوله‌کانه‌ی) بیست که وتیان: خوا هه‌ژاره و ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ندین!! ئێمه ئه‌و گوفتارانه یاداشت و تۆمار ده‌که‌ین له‌سه‌ریان، هه‌روه‌ها کوشتنی پێغه‌مبه‌ران به ده‌ستی ئه‌وان به ناحه‌ق، (له دۆزه‌خیشدا) پێیان ده‌ڵێین: بچێژن سزای ئاگری سوتێنه‌ر…)
هیچ كەسێكیان نەترساون لە كوشتنی پێغەمبەران، خودای گەورە دەفەرموێت: (قُلْ فَلِمَ تَقْتُلُونَ أَنبِيَاءَ اللَّـهِ مِن قَبْلُ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ﴿٩١﴾) [البقرە].واتا(كاتێك پێیان ده‌وترێت باوه‌ڕ بهێنن به‌وه‌ی كه له لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه‌كراوه، ده‌ڵێن: ئێمه ته‌نها باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه كه بۆ ئێمه ڕه‌وانه‌كراوه و باوه‌ڕ ناهێنن به هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه دوای (ته‌ورات) هاتووه وه‌كو (ئینجیل و قورئان) له‌كاتێكدا كه هه‌ر ئه‌و قورئانه حه‌ق و ڕاستی یه‌و به‌ڕاست دانه‌ری (ته‌ورات)ی ئه‌وانیشه، پێیان بڵێ: ئه‌ی كه‌واته بۆچی پێشتر پێغه‌مبه‌ره‌كانی خواتان ده‌كوشت ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن به ته‌ورات؟!)
لە تایبەتمەندی تریان ئەوەیە كە لەم رۆژگارە دا بەرچاومان دەكەوێت خۆشەویستیان بۆ دونیا، وەك لە قورئان دا هاتوە: (وَلَتَجِدَنَّهُمْ أَحْرَصَ النَّاسِ عَلَىٰ حَيَاةٍ وَمِنَ الَّذِينَ أَشْرَكُوا ۚ يَوَدُّ أَحَدُهُمْ لَوْ يُعَمَّرُ أَلْفَ سَنَةٍ وَمَا هُوَ بِمُزَحْزِحِهِ مِنَ الْعَذَابِ أَن يُعَمَّرَ ۗ وَاللَّـهُ بَصِيرٌ بِمَا يَعْمَلُونَ ﴿٩٦﴾ ) [البقرە].واتا: (سوێند بێت ئه‌و جووله‌كانه ده‌بینیت كه له هه‌موو خه‌ڵك به په‌رۆشترن له‌سه‌ر دنیا‌و ژیانی دنیا به‌هه‌ر جۆرێك بێت، هه‌تا بگره له هاوه‌ڵپه‌رست و موشریكه‌كانیش، هه‌ریه‌ك له‌وانه ئاوات ده‌خوازێت كه: هه‌زار ساڵ ته‌مه‌نی ببێت، هه‌ر چه‌نده وه‌نه‌بێت ته‌مه‌نی درێژیان له سزا ڕزگاریان بكات، خوایش زۆر بینایه به‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.)
هەروەها دوژمنایەتی سەرسەختانەیان بەرامبەر ئیمانداران، وەلەبەر ئەوە خودای گەورە دەفەرمێت: : ( لَتَجِدَنَّ أَشَدَّ النَّاسِ عَدَاوَةً لِّلَّذِينَ آمَنُوا الْيَهُودَ وَالَّذِينَ أَشْرَكُوا ۖ وَلَتَجِدَنَّ أَقْرَبَهُم مَّوَدَّةً لِّلَّذِينَ آمَنُوا الَّذِينَ قَالُوا إِنَّا نَصَارَىٰ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّ مِنْهُمْ قِسِّيسِينَ وَرُهْبَانًا وَأَنَّهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ ﴿٨٢﴾) [المائدە]. واتا: (سوێند به‌خوا ده‌بینیت و ده‌ستت ده‌که‌وێت سه‌ر سه‌خترینی خه‌ڵک له دوژمنایه‌تیدا به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه، جوله‌که‌ن و ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵیان بۆ خوا داناوه و سوێند بێت ده‌بینیت و ده‌ستت ده‌که‌وێت نزیکترینیان له سۆز و خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه ئه‌وانه‌ن که ده‌یانوت: به‌ڕاستی ئێمه نه‌صرانین، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به‌ڕاستی هه‌ندێک له‌وان قه‌شه‌ی دیندارن و هه‌ندێکیشیان گۆشه‌گیرو که‌سانی خواپه‌رستن و بێگومان ئه‌وان خۆ به‌گه‌وره دانانێن).
وە لە موعجیزەی قورئانی پیرۆز كە بەڵگەیە بۆ ڕاستگۆیەكەی؛ ئەوەی كە لە ناخی دەرونیان دا هەیە پێمان رادەگەیەنێت، كە تەحەدایان دەكات بۆ هیواخواستن بە مردن، بەڵام دەبینین ئەوان بەدوای ژیاندا وێڵن، وە سەیرنیە ئەگەر بزانین ئەو زانایانەی ئێستا هەوڵدەدەن بۆ درێژكردنەوەی ژیانی مرۆڤ بە خەرجكردنی ملیۆنان بە بێ سوود و كەڵك، زۆربەیان لە بنەڕەتدا جولەكەن وەك خودا دەربارەیان دەفەرموێت: (قُلْ إِن كَانَتْ لَكُمُ الدَّارُ الْآخِرَةُ عِندَ اللَّـهِ خَالِصَةً مِّن دُونِ النَّاسِ فَتَمَنَّوُا الْمَوْتَ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿٩٤﴾ وَلَن يَتَمَنَّوْهُ أَبَدًا بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ۗ وَاللَّـهُ عَلِيمٌ بِالظَّالِمِينَ ﴿٩٥﴾) [البقرە].واتا: (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن و باوه‌ڕتان وایه كه ماڵی ئه‌و دنیا (به‌هه‌شت) لای خوا تایبه‌تمه‌نده به ئێوه نه‌ك خه‌ڵكی تر، ده ئاواتی مردن بخوازن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن (تا زوو بچنه ناو به‌هه‌شت)!!
ئایا ئەو ڕاستیانە بەڵگە نین بۆ راستی ئەم قورئانە پیرۆزە؟ ئایا هیچ كتابێكی تر هەیە جگە لەم قورئانە باسی جولەكە بكات و بەم شێوە وردە وەسفیان بكات؟
سەرچاوە:
www.kaheel7.com/ar
تەفسیری ئاسان
وێنەیەكی جولەكەیەكی جێنشینكراو تەقە لە قوتابیانی قوتابخانەیەك دەكات لە شاری (نابلس) 3/9/2014