You Are Here: Home » بابەتەكانمان » گوڵی ڕەنگاڵەیی موعجیزەیەكی ترە

گوڵی ڕەنگاڵەیی موعجیزەیەكی ترە

گوڵی ڕەنگاڵەیی موعجیزەیەكی ترە

rosettenebula

خوای گەورە دەفەرموێت: (فَإِذَا انشَقَّتِ السَّمَاءُ فَكَانَتْ وَرْ‌دَةً كَالدِّهَانِ ﴿٣٧﴾ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَ‌بِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٣٨)  (سورە الرحمن 37ـ 38)
واتە: سا هەر كاتێ‌ ئاسمان قڵیشی برد بە ڕەنگی گوڵ و كەوڵی سوور هاتە بەر چاو، دەسا ئێوە بە كام لە نیشانەكان حاشا دەكەن، ئەو ڕۆژە هیچ كەسێ‌ لە مرۆڤ و جنۆكە پرسیاریان لێ ناكرێ‌ دەربارەی تاوانیان.
زانای ئیسلامی سوری مامۆستا (نابلسی) دەڵێت: “لەبەرواری (31ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1990) بەهێزترین وەكالەی ئاسمانی لە جیهاندا دیمەنێكی لە ئاسمانەوە گواستەوە  ئەوەی دەیبنی وای دەزانی وێنەی گوڵە باخە، چونكە بەهەموو شێوەیەك لە گوڵە باخ دەچوو، پەڕەكانی سوری تۆخ گەڵای سەوز و لە ناوەڕاستیدا كاسەیەكی شین هەبوو، بەڵام لە حەقیقەتدا گوڵ نەبوو بەڵكو دیمەنی تەقینەوەی ئەستێرەیەك بوو لە دووری سێ‌ هەزار ساڵی تیشكی لەزەوییەوە، بەناوی چاوە پشیلە.”
ئەم تەفسیرە زانستیە تەفسیری هەمان ئایەتی سەرەوەیە و پاش دابەزینی ئەو ئایەتە بەهەزاو سێسەد ساڵ زیاتر بەڕوونی لە بونەوەردا دەبینرێ،‌ ئایا تەنها شتێكی ئاوا بەس نییە بۆ متمانەكردن بەوەی لەقورئاندا هاتوە؟؟ خوا ئەوەیشی ئاماژە پێداوە كە لەو ڕۆژانەدا هەر پرسیار ناكرێ‌ لەتاوانەكان!
 كەواتە چەندەها دیمەنی لەو شێوە دەبینرێ‌ پێش هاتنی قیامەت، ئیتر ئایا ئەوەی لە ساڵی (1990)دا بینراوە نموونەیەكی بچووكە و كاتێك ئەستێرە نزیكەكانیش وەك ئەوانە دەتەقنەوە ئیتر ئاماژەكانی كۆتایی دونیا بەدیار دەكەون چونكە خوای گەورە لە سورەتی تردا ئەم ئاماژەیەی بە نیشانەی نزیكی كۆتایی ژیانی دونیا باس فەرمووە وەك ئەفەرموێت:.( إِذَا السَّمَاءُ انشَقَّتْ ﴿١﴾ وَأَذِنَتْ لِرَ‌بِّهَا وَحُقَّتْ ﴿٢﴾ وَإِذَا الْأَرْ‌ضُ مُدَّتْ ﴿٣﴾ وَأَلْقَتْ مَا فِيهَا وَتَخَلَّتْ ﴿٤﴾ وَأَذِنَتْ لِرَ‌بِّهَا وَحُقَّتْ ﴿٥﴾ يَا أَيُّهَا الْإِنسَانُ إِنَّكَ كَادِحٌ إِلَىٰ رَ‌بِّكَ كَدْحًا فَمُلَاقِيهِ ﴿٦ ).( سورە الانشقاق الایە (1ـ 6))

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top