قورئان باس لەسەرەتای گەردون دەكات
قورئان باس لەسەرەتای گەردون دەكات
(تەقینەوەی مەزن Big Bang)، كە سەرەتای گەردون بەوە لێك دەداتەوە كە گەردون لە بارستاییەكی یەكجار قورس پەیدا بوە كە تەقیوەتەوە و ئەم گەلەستێرانەی لـێ پێكهاتوە و، تا ئێستاش هەر بەردەوامە.
ئەم “بیردۆز”ەیە ئەمڕۆ بوە بە “ڕاستیەكی زانستی”ی دڵنیایبەخش، چونكە هەمو دیاردە و دۆزینەوە تازەكان پشتی دەگرن و جەختی لەسەر دەكەنەوە.
قورئانی پیرۆزیش دەفەرموێت: [أَۆڵمْ ێرَ الَّذینَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاۆاتِ ۆاڵاَرْض كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا ۆجَعَلْنَا مِنَ الْمَاء كُلَّ شَیْء حَیٍّ أَفَلا یُۆْمِنُونَ] (اڵانبیاء:30) واتە: (ئایا كافرەكان نازانن كە ئاسمانەكان و زەوی یەك پارچە بون ئێمە لێكمان هەڵوەشاندن. هەمو زیندەوەرێكێش ئێمە لە ئاو ژیانمان داوەتێ. هێشتا هەر باوەڕ ناهێنن)؟
لێرەدا قورئانی پیرۆز زاراوەیەكی یەكجار وردمان دەداتێ كە بریتییە لە: (رَتْق) واتە: (یەك پارچە). ئەم وشەیەش ئاماژەیەكی تێدا دەبینین بۆ پێكهاتە تانوپۆی گەردون و، بۆ بونی سیستەمیش هەر لە سەرەتای بەدیهاتنیەوە.