پوختەی بەڵگە و نیشانەكانی پەیامی محمەد (صلی اللە علیە وسلم)
پوختەی بەڵگە و نیشانەكانی پەیامی محمەد (صلی اللە علیە وسلم)
سازكار عوسمان وەریكیراوە
نیشانەكانی پەیامی پێشەوامان محەمەد (صلی اللە علیە وسلم) :
پ/ بەڵگەكان(نیشانەكان، موعجیزەكان) كامانەن كە خوای پەروەردگار پشتگیری پێغەمبەرەكەی محەمەد (صلی اللە علیە وسلم) پێكردووە؟
و: بەڵگەكان(نیشانەكان، موعجیزەكان) ی پێشەوامان محەمەد (صلی اللە علیە وسلم) زۆرن ، لەوانە :
1- ئەو موژدانەی كە لە كتێبە ئاسمانیەكانی پێشتردا باسكراوە:
كتێبە ئاسمانییەكانی پێشتر مژدەیان داوە بە پلەو پایەی محەمەد (صلی اللە علیە وسلم) پێش ئەوەی لە دایك ببێت، وە هەواڵیان داوە لەسەر سیفاتەكانی محەمەد (صلی اللە علیە وسلم) و سیفاتی نیشتمان و نەتەوەو ئەو ڕۆژگارەی تیایدا ژیاوە.
خوای پەروەردگار دەفەرموێت: (الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الْأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوبًا عِندَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنجِيلِ يَأْمُرُهُم بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنكَرِ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَالْأَغْلَالَ الَّتِي كَانَتْ عَلَيْهِمْ ۚ فَالَّذِينَ آمَنُوا بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَاتَّبَعُوا النُّورَ الَّذِي أُنزِلَ مَعَهُ ۙ أُولَـٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ) الاعراف : 157 واته (ئه‌وانه‌ی که شوێنی ئه‌م (محمد(صلى الله عليه وسلم) پێغه‌مبه‌ره هه‌واڵده‌ره نه‌خوێنده‌واره ده‌که‌ون ئه‌وه‌ی که (گاور‌و جوو، ناو‌و نیشانیان) ده‌ستیان ده‌که‌وێت نووسراوه لای ئه‌وان له ته‌ورات و ئینجیل‌دا، فه‌رمانیان پێده‌دات به‌چاکه‌و قه‌ده‌غه‌ی گوناهو خراپه‌یان لێده‌کات و هه‌رچیه‌ک پاک‌و چاکه بۆیان حه‌ڵاڵ ده‌کات و هه‌رچی پیس و ناپوخته لێیان حه‌رام ده‌کات و ئه‌رکه قورس و سه‌نگینه‌کان له‌سه‌رشانیان لاده‌بات، ئه‌و کۆت و زنجیرانه‌ش که له‌سه‌ریان بوو لای ده‌بات (وه‌ک خۆ کۆشتن له‌کاتی ته‌وبه‌دا… هتد)، جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێ هێناوه و پشتیوانیان لێکردوه و پشتگیریان کردووه و شوێنی ئه‌و نووره که‌وتوون (که قورئانه) و هاوڕێ له‌گه‌ڵیدا ڕه‌وانه کراوه، هه‌ر ئه‌وانه سه‌رفرازو ڕزگارن)
مالومەكانی جولەكە (زانا ئاینیەكانی جولەكە) و قەشەكانی ئاینی مەسیحی مژدەیان دەدا بە هاتنی محەمەد (صلی اللە علیە وسلم) پێش ئەوەی خوای پەروەردگار بینێرێت ،وە ئەو عەرەبە هاوبەشی پەیداكەرانەی كە ئەو مژدانەیان بیستبوو لەلایەن جولەكە و گاورە وە و باوەڕیان پێیان نەدەكرد خوای گەورە وەڵامیان دەداتەوەو دەفەرموێت: (وَإِنَّهُ لَفِي زُبُرِ الْأَوَّلِينَ ﴿١٩٦﴾ أَوَلَمْ يَكُن لَّهُمْ آيَةً أَن يَعْلَمَهُ عُلَمَاءُ بَنِي إِسْرَائِيلَ ﴿١٩٧﴾) الشعراْ 196-197 واته(بێگومان هه‌واڵی ڕاستی و دروستی ئه‌م قورئانه له کتێبه پێشووه‌کاندا باسکراوه،ئایا له‌وه‌دا به‌ڵگه و نیشانه نه‌بوو بۆ ئه‌و خه‌ڵکه که زاناکانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر و قورئان، گه‌لێ شت ده‌زانن)
كاتێك خوای گەورە پیشەوامان محەمەد (صلی اللە علیە وسلم) نارد ،بەرەیەك باوەڕیان پێی هێنا و بەرەیەك بێباوەڕ بوون، ئەوانەی باوەڕیان هێنا پاڵنەری گەورەیان بریتی بوو لە بوونی ئەو نیشانانە لە پیغەمبەردا (صلی اللە علیە وسلم) كە پێشتر باسكراوە لە كتێبە ئاسمانییەكاندا، هەروەك خوای گەورە دەفەرموێت 🙁 الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ مِن قَبْلِهِ هُم بِهِ يُؤْمِنُونَ ﴿٥٢﴾) القصص 52 واته (ئه‌وانه‌ی پێشتر كتێبی ئاسمانیمان پێ به‌خشیوون، ئه‌وان به‌و قورئانه باوه‌ڕ ده‌هێنن.)
تا ئەمڕۆش موسوڵمانبوونی گاور و جولەكە هەر بەردەوامە بەتایبەت لە نێو زاناكانیاندا.
2-– موعجیزە قورئانیەكان:
خوای گەورە كتێبێكی بە پێغەمبەرەكەیدا محەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ناردووە كە موعجیزە و بەڵگەی روون ،و نیشانەی خوایی زۆری تێدایە بۆ ئەوەی لە جێگەی كۆتای پێهێنانی (ختم) ی خوایی باوەڕ پێكراودا بێت بۆ پەیامەكەی پیخەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) وە ئەم بەڵگە(نیشانە،موعجیزە)ە قورئانیانە لە چەند شێوەیەكدایە:
قورئان بەڵگەیەكی ڕوونە لە ڕەوانبێژی وتەكانی و شێواز و پێكهاتەكەیدا،قورئان ڕووبەڕووی (تەحەددا) ی ئادەمیزاد و جنۆكە دەبێتەوە لەسەر ئەوەی كە بتوانن وێنەی ئەم قورئانە بهێنن.
خوای گەورە دەفەرموێت: (قُل لَّئِنِ اجْتَمَعَتِ الْإِنسُ وَالْجِنُّ عَلَىٰ أَن يَأْتُوا بِمِثْلِ هَـٰذَا الْقُرْآنِ لَا يَأْتُونَ بِمِثْلِهِ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ ظَهِيرًا) الاسراْ :88 واته (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: سوێند به خوا ئه‌گه‌ر هه‌موو ئاده‌میزادو په‌ریه‌کان کۆ ببنه‌وه‌و (هه‌وڵی به‌رده‌وام بده‌ن تا) قورئانێکی وه‌کو ئه‌مه دانێن و بیهێننه (مه‌یدان) ناتوانن کاری وابکه‌ن و ناتوانن له وێنه‌ی بهێنن، ئه‌گه‌ر چی هه‌موو لایه‌کیان ببنه پشتگیرو یارمه‌تیده‌ری یه‌کتر)
قورئان بەڵگەو نیشانەیەكی ڕوونە بۆ ئەو ڕووداوە نادیار و شاراوانەی كە لە راِبردوودا ڕوویانداوە و لە دەروونی خەڵكیدا ببوو بە پرسیار لەو كاتەدا، وە چەند ڕووداو و هەواڵی نادیاری تر كە باسیان لێوە دەكات لە داهاتوودا ڕوودەدەن، تا ئیستاش بە تێبەڕبوونی كات ڕوودەدەن.
خوای گەورە دەفەرموێت: (تِلْكَ مِنْ أَنبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهَا إِلَيْكَ ۖ مَا كُنتَ تَعْلَمُهَا أَنتَ وَلَا قَوْمُكَ مِن قَبْلِ هَـٰذَا ۖ فَاصْبِرْ ۖ إِنَّ الْعَاقِبَةَ لِلْمُتَّقِينَ) هود: 49 واته (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌و باسانه‌ی بۆمان کردیت له هه‌واڵه نادیاره‌کانه که بۆت ده‌نێرین، نه‌تۆ ده‌تزانی و نه هۆز و نه‌ته‌وه‌که‌شت پێش ئه‌م باسه‌ی ئێمه، جا خۆگرو به ئارام به، چونکه به‌ڕاستی پاشهرۆژ بۆ خواناس و پارێزکارانه)
قورئان بەڵگەو نیشانەیەكی ڕوونە لە ڕووی كاریگەرییەكەی لەسەر دەروونی خەڵكی ، چونكە كاتێك دەیخوێنیتەوە هەست بە كارتێكردنێكی گەورە دەكەیت لەسەر دەروونت هەروەها هەست دەكەیت ئەوەی قسەت لەگەڵدا دەكات خوای پەروەردگارە، هەروەك خوای گەورە لە وەسفكردنی كتێبەكەیدا دەفەرموێت : (اللَّـهُ نَزَّلَ أَحْسَنَ الْحَدِيثِ كِتَابًا مُّتَشَابِهًا مَّثَانِيَ تَقْشَعِرُّ مِنْهُ جُلُودُ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمْ وَقُلُوبُهُمْ إِلَىٰ ذِكْرِ اللَّـهِ ۚ ذَٰلِكَ هُدَى اللَّـهِ يَهْدِي بِهِ مَن يَشَاءُ ۚ وَمَن يُضْلِلِ اللَّـهُ فَمَا لَهُ مِنْ هَادٍ) الزمر : 23 واته (خوا جل جلا له جوانترین و پیرۆزترین فه‌رمایشتی ناردۆته خواره‌وه که ئه‌م قورئانه‌یه، (له جوانی داڕشتندا) بابه‌ته‌کانی له یه‌ك ده‌چن، هه‌ندێك باسیشی به‌شێوازی جیاواز تیادا دووباره بۆته‌وه، جا کارکردی ئه‌م قورئانه ئه‌وه‌یه که: ته‌زوو ده‌هێنێت به گیان و پێستی ئه‌وکه‌سانه‌دا که ترسی په‌روه‌ردگاریان له دڵ و ده‌رووندا هه‌یه، پاشان گیان و پێست و دڵیان نه‌رم و ئاماده و چالاك ده‌بێت بۆ یادی خوا‌و خواپه‌رستی ئا ئه‌وه هیدایه‌ت و ڕێنموویی خوایه که هه‌ر که‌س شایسته بێت هیدایه‌ت و ڕێنموویی ده‌کات بۆ پله‌و پایه به‌رزانه، ئه‌وه‌ش که ڕێبازی خوا ون بکات که‌س نیه ڕێنموویی بکات)وە كاریگەری قورئان زیاد دەبێت بە زیادبوونی بیركردنەوە و تێڕامان لە ئایەتە پیرۆزەكانی.
قورئان سەرسوڕهێنەرە لە باسكردنی ڕێنمویی و پەیڕەوە دینییەكاندا بۆ ئوممەتێك كە باشترین ئوممەتە لەناو ئوممەتەكانی دنیادا، هەروەك خوای پەروەردگار دەفەرموێت:(كُنتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّـهِ ۗ وَلَوْ آمَنَ أَهْلُ الْكِتَابِ لَكَانَ خَيْرًا لَّهُم ۚ مِّنْهُمُ الْمُؤْمِنُونَ وَأَكْثَرُهُمُ الْفَاسِقُونَ )أل عمران: 110 واته ((به‌ڕاستی) ئێوه چاکترین ئوممه‌تێکن که (بۆ سوودی) خه‌ڵکی هێنراونه‌ته مه‌یدانه‌وه، چونکه فه‌رمان به‌چاکه ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه‌ی خراپه ده‌که‌ن و باوه‌ڕی دامه‌زراوتان بخوا ده‌هێنن، خۆ ئه‌گه‌ر خاوه‌نانی کتێب باوه‌ڕیان بهێنایه (به ئاینی ئیسلام) ئه‌وه چاکتر بوو بۆیان هه‌یانه ئیماندارن، به‌ڵام زۆربه‌یان گوناهبارو تاوانکارن)
وە مەحاڵە كە نەخوێندەوارێك لە بیابانەوە بێت، كە نەخوێنێتەوە و نەنوسێت و مایەی ڕێنمویی بێت بۆ خەڵكانیك كە باشترین ئوممەت دەربچن.
وە قورئان موعجیزەیەكە بۆ ئەو ڕاستییە زانستیانەی كە ڕوودەدەن، چونكە هەتاوەكو ڕۆژگار(زەمان) زیاتر تێپەڕێ، وردی‌و ڕاستی و دروستی قورئان زیاتر ئاشكرا دەبێت.