كێ ده‌یزانی تا زه‌وی به‌رزتر بیت ئه‌وه به‌رو بومی زیاتره ؟
كێ ده‌یزانی تا زه‌وی به‌رزتر بیت ئه‌وه به‌رو بومی زیاتره ؟
نوسینی: محمد عزیزی
ئه‌م زانسته‌ی كشت و كاڵه كێ فێری مومهممهدی كرد(صل الله علیه وسلم)؟
خوای مه‌زن له قورئانه پیرۆزه‌كه‌یدا فه‌رموویه‌تی : ( (وَمَثَلُ الَّذِينَ يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمُ ابْتِغَاءَ مَرْضَاتِ اللَّهِ وَتَثْبِيتًا مِنْ أَنْفُسِهِمْ كَمَثَلِ جَنَّةٍ بِرَبْوَةٍ أَصَابَهَا وَابِلٌ فَآتَتْ أُكُلَهَا ضِعْفَيْنِ فَإِنْ لَمْ يُصِبْهَا وَابِلٌ فَطَلٌّ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ) البقرة : 265 واته : نموونه‌ی ئه‌وانه‌ی ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوادا و بۆ دامه‌زراندن و ڕاهێنانی خۆیان له‌سه‌ر چاکه‌کاری، وه‌کو باخچه‌یه‌ک وایه: له به‌رزاییه‌کدا بێت و بارانێکی دڵۆپ گه‌وره بیگرێته‌وه و ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که دوو به‌رامبه‌ر به‌رهه‌می هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر بارانی دڵۆپ گه‌وره‌ش نه‌یگرێته‌وه، ئه‌وه نمه باران پاراوی ده‌کات، خوای گه‌وره‌ش بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی ده‌یکه‌ن
زاناكانی شاره‌زا له بواری كشت و كالدا ده‌ڵێن :
به‌روبومی كشت و كاڵ له به‌رزایه‌كان زیاتر‌و زۆرتره ، ئاو بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌وروبه‌ری ڕیشه‌ی ڕووه‌كه‌كه‌دا نمێنێتهوهو ڕیشه‌كان نهڕزێنیت هه‌ر چه‌ند خێراتر بیته خواره‌وه ئه‌وه باشتره بۆ ڕووه‌كه‌كه ،وه به شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونی و به‌رچاو ته‌نانه‌ت ئه‌م ڕاستییه‌ش بۆ خه‌ڵك ڕوون بوه‌ته‌وه .