مێش له قورئانی پیرۆزدا
مێش له قورئانی پیرۆزدا
خوای گه‌وره ته‌حه‌دای ته‌واوی بێ باوه‌ڕو مولحیدان ده‌كات كه ئه‌وه‌نده بێ هێزو لاوازن ته‌نانه‌ت ناتوانن مێشێك دروست بكه‌ن ، مێشی ماڵی… نه‌ك مێش هه‌نگ ….!!!
ته‌نانه‌ت پشت و په‌نای بی باوه‌ڕان و مولحیدان له مێش به لاوازتر‌و بێ هێزتر وه‌سف ده‌كات و له گه‌ڵ باسكردنهكهشیدا ئیعجازێكی گه‌وره‌ی زانستیمان پیشان ده‌دات و بۆ ده‌رده‌كه‌وێت .با پێكه‌وه بچینه خزمه‌ت ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ ضُڕبَ مَثَلٌ فَاسْتَمِعُوا لَهُ إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ لَنْ يَخْلُقُوا ذُبَابًا وَلَوِ اجْتَمَعُوا لَهُ وَإِنْ يَسْلُبْهُمُ الذُّبَابُ شَيْئًا لَا يَسْتَنْقِذُوهُ مِنْهُ ضَعُفَ الطَّالِبُ وَالْمَطْلُوبُ (73)} [الحج] واته: ئه‌ی خه‌ڵکینه: نموونه‌یه‌ك هێنراوه‌ته‌وه چاك گوێی بۆ بگرن؛ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که هاناو هاواریان لێده‌که‌ن له‌جیاتی خوا، هه‌رگیز ناتوانن تاکه مێشێك دروست بکه‌ن، هه‌رچه‌نده بۆ ئه‌و کاره کۆببنه‌وه و (یارمه‌تی یه‌کتریش بده‌ن) و ئه‌گه‌ر مێشه‌که شتێکیان لێ بفڕێنێت، ناتوانن لێی بسه‌ننه‌وه، داواکارو داوالێکراو هه‌ردووکیان لاواز و بێ ده‌سه‌ڵاتن.
لێره‌دا زاناكانی ئه‌م بواره‌و لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كانیان له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێن:
مێش گیانله‌به‌رێكی زۆر سه‌یرو سه‌رسوڕهینه‌ره كه خوای گه‌وره به‌دیهێناوه ، وه كاتێك مێش شتێك ده‌خواد جۆره { لیكیكی} هه‌یه كه دوای خواردنه‌كه یه‌كسه‌ر به سه‌ر خواردنه‌كه‌دا ده‌ڕژێنێت ، وه دوای ڕژاندنی ده‌س به جێ بۆ مادده‌یه‌كی تر ده‌گۆڕێت وه كه‌س نازانێت چی خواردووه ، هه‌ر بۆیه خوای گه‌وره به جوانی ئه‌م باسه‌ی له ئایه‌ته‌كه‌دا كردووه { وَإِنْ يَسْلُبْهُمُ الذُّبَابُ شَيْئًا لَا يَسْتَنْقِذُوهُ مِنْهُ ضَعُفَ الطَّالِبُ وَالْمَطْلُوبُ}.گرنگییه‌كه لێره‌دایه ئه‌گه‌ر مێش شتیكت لێ ببات نا‌توانیت لێی بسینیتهوه وه‌ك ئایه‌ته‌كه به ڕوونی باسی كردووه.
ئایا له‌و سه‌رده‌مه‌ی موحه‌ممه‌د (صل الله علیه و سلم) ئه‌م زانست و زانیارییانه بووه ؟
كام زانای ئه‌و سه‌رده‌مه ته‌نانه‌ت تاكو ئه‌م نزیكانه‌ش، باسی ئه‌و گۆڕانكارییه ده‌س به جێیه ده‌كات ؟
له‌وانه‌یه ئه‌مڕۆش له‌م ده‌م و سه‌رده‌مه فول زانستییه زۆر له‌و كه‌سانه‌ش له وڵاتانی ئێمه‌دا كه خۆیان به { سۆپه‌ر خوینهوارو شۆرشگێر‌و نیشتیمان په‌روه‌ر}ده‌زانن بڕوا به‌م زانسته كه‌م وێنه‌یه نه‌كه‌ن و بۆیان هه‌زم نه‌كرێت ….!!
باشه ئه‌وانه‌ی كه‌وا شه‌ڕ به‌رانبه‌ری خوای گه‌وره ده‌كه‌ن و به ته‌واوی هێزو ده‌سه‌ڵات و دام و دزگاكان و ئۆرگانه‌كانیان ، ناتوانن مێشێكی ماڵی دروست بكه‌ن ، بۆچی سه‌ر شۆڕ ناكه‌ن له به‌رانبه‌ر به دیهێنه‌ری ڕاستی و خۆیان خه‌جاڵه‌ت ناكه‌ن و ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕێگای ڕاستی و واز ناهێنن له شوێنكه‌وتنی هه‌واو هه‌وه‌س و ئاره‌زوو ڕێچكه ده‌سكردو دهسههڵوهس و پڕ له پینه‌و پڕۆو كۆیلایه‌تی …….. ؟!
باشتر نییه به‌ر له‌وه‌ی ده‌رگاكانی ته‌وبه و په‌شیمانی دابخرێت هه‌ر ئیستا ده‌ستی په‌شیمانی به‌رز بكه‌نه‌وه بۆ لای به‌دیهێنه‌رو ژێنهرو مرێنه‌ر زیندوكه‌ره‌وه‌ی ڕاستی…..!
وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی به ڕافه‌ی تایبه‌ت / محمد عزیزی