تهحهديیهكى قورئان
تهحهديیهكى قورئان
خوای گەورە دەفەرموێت: ((قُلْ فَأْتُوا بِالتَّوْراة فَاتْلُوها إِنْ كُنْتُمْ صادِقین)) (ال عمران:93)
له‌گه‌ڵ ئه‌م ته‌حه‌ددا ڕوون و ئاشــكرایهدا، هیچ كام له زانا و قهشەكانی جــوولهكه و گاوره‌كان نه‌هاتن هیچ شتێك ده‌ربخه‌ن كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بێت، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌رشتێكیان له به‌رده‌ستدا ببوایه – با زۆر كه‌میش بێت – ئه‌وا ده‌ریانده‌خست و ئاشكرایان ده‌كرد. یه‌كه‌م دیارده‌ی سه‌رنجراكێش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایینی ئیسلامه له‌ناو دوو تیره‌ی (ئه‌وس و خهزرج)ی مه‌دینه‌دا زیاتر و پێشتر له شوێنانی تر. هۆكاری ئه‌و دیارده‌یه‌ش ئه‌وه‌یه كه: جووله‌كه‌كانی (بن‌و قینقاع، بن‌و النضیر، بن‌و قریظە) له یه‌سریب و ده‌وروبه‌ری له‌گه‌ڵ دوو تیره‌ی (ئه‌وس و خه‌زره‌ج)دا ده‌ژیان و، هه‌ركات له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كاندا ده‌جه‌نگان و شكستیان ده‌هێنا، ده‌یان وت: به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له كتێبهكانماندا هه‌یه به‌م نزیكانه پێغه‌مبه‌رێك دێت و، ئێمه‌ش شوێنی ده‌كه‌وین و به‌هۆی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه به‌سه‌رتاندا سه‌رده‌كه‌وین.
ئایا ئەمە مژدە نییە بە ڕاستی هاتنی پێغەمبەر!؟