دەستەڵاتی خوای گەورە لە دروست كردنی ترشی ناوكییدا..
دەستەڵاتی خوای گەورە لە دروست كردنی ترشی ناوكییدا..
زانایان له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا گه‌یشتنه چه‌ندین دۆزینه‌وه‌ی گه‌وره، دۆزییانەوه كه له‌شی مرۆڤ له (100) تریلیۆن خانه‌ی قه‌باره بچووك پێكدێت.. ئه‌م خانانه ناتوانرێت به‌چاو ببینرێن.له ناو هه‌موو خانهیهكيشدا نه‌خشه‌یه‌كیان تۆماركرد، كه نه‌ك ته‌نیا وه‌سفی بارودۆخی خانه‌كه، به‌ڵكو وه‌سفی بارودۆخی هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له‌شمان ده‌كات، ئه‌مه‌یه كه زانایان ناویانناوه (ترشی ناوكیی DNA) . ترشی ناوكیی له‌م چوار پرۆتینه پێكهاتووه (A) ادنین، (C) سایتوسین، (T)ثایمین، (G) گوانین، ئه‌مه‌ی دواییان به‌ڕێگه‌یه‌كی زۆر سه‌رسوڕهێن جفرهكراوه، به جۆرێك كه ترشی ناوكیی ته‌نیا یه‌ك خانه بڕێكی زۆر له زانیاریی تێدایه، كه به‌سه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئیسكلۆپیدیایهكی حه‌وت هه‌زار لاپه‌ڕه‌یی، هه‌موو شتێكی تێدا نووسراوه: ڕه‌نگی قژ، قه‌باره‌ی لووت، ڕه‌نگی چاو، ڕه‌نگی پێست، شێوه‌ی ده‌موچاو، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خانه‌كان… زانایان كرده‌یه‌كی ژمێریارییان ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت كه بڕی كه‌وچكه چایه‌ك له ترشی ناوكیی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی ئه‌و كتێبانه بگرێته‌وه، كه تا ئێستا له جیهاندا نووسراون.