خۆر به‌خێراییه‌كی زۆر گوزه‌ر ده‌كات
خۆر به‌خێراییه‌كی زۆر گوزه‌ر ده‌كات
له ڕوانگه‌ی ڕاستییه زانستیه‌كانه‌وه ئه‌وه ڕوونبووه‌ته‌وه، كه خۆر به‌خێراییه‌كی زۆر گوزه‌ر ده‌كات و له‌ناو ئه‌م گه‌ردوونه به‌رفراوانه‌دا مه‌له ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌م دواییانه‌دا نه‌بێت زانایان ده‌ركیان پێ نه‌كردبوو، كه سه‌لماندنی ئایه‌ته‌كانی خوای تاك و ته‌نهایه و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه قورئان له‌لایه‌ن خوای حه‌كیم و خهبیرهوه نێردراوه‌ته خوار.
زانایان له‌ڕاڤه‌كردنی ئایه‌تی: (وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ يَجْرِي إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى)دا ده‌ڵێن: “كه خوای گه‌وره ڕۆژ و مانگی ده‌سته‌به‌ركردووه بۆ خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی دروستكراوه‌كانی، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌پێی فه‌رمانی ئه‌و زاته بۆ كاتێك و مه‌ودایه‌كی دیاریكراو به‌ڕێوه ده‌چن”.