خێراییی ڕووناكی
خێراییی ڕووناكی
زانایان بۆ دیاریكردنی خێراییی ڕووناكی چەندین هەوڵیاندا تا لە ساڵی 1983 لە كۆنگرەی پاریس خێرایی ڕووناكی جێگیر كرا كە بریتی بوو لە 299792.458 كم/چركە.
خوای گەورەش دەفەرموێت:{یُدَبِّرُ اڵاَمْرَ مِنْ السَّمَاء إِڵی اڵاَرْض ثمَّ ێعْرُجُ إِڵیْهِ فِی ێوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ أَلْفَ سَنَەٍ مِمَّا تَعُدُّونَ}(السجدة 5)
ئەم ئایەتە باس لە جێگیرترین خێرایی و ئەوپەڕی خێرایی دەكات و، هاوكێشەیەكمان پێدەدات كە خێرایی ڕووناكی تێدا دەدۆزرێتەوە، ئەو ژمارەیەی لە هاوكێشە قورئانیەكەوە دەردەچێت هەمان ژمارەی پەسەندكراوی خێرایی ڕوناكیە لە گۆنگرەی پاریس!!
هاوكێشە قورئانیەكە بەمجۆرەیە:
ئەو دووریەی دەیبڕێَت لە ڕۆژێكی زەویدا ئەندازەكەی یەكسانە بە هەزار ساڵ بەحیسابی ئەو كاتە (مما تعدون) (كە حیسابی مانگیە) (الحساب القمری)، كەواتە: مانگ چەند دووری دەبڕێت لە هەزار ساڵدا یەكسانە بەو دووریەی ڕووناكی لە 24 كاتژمێر دا دەیبڕێت.
دووری مانگ لە هەزار ساڵدا = 12000 جار خولانەوە بە دەوری زەویدا، چونكە لە ساڵێكدا 12 جار بە دەوری زەویدا دەسوڕێتەوە.
ئەو دووریەش = 25.83134723 (بلیۆن كم).
لاكەی تر: ئەو دووریەی كە خێرایی ڕووناكی لە ڕۆژێكی زەویدا دەیبڕێت= 299792.458 كم/چركە.. لێكدانی ڕۆژێكی زەوی كە ( 86164.09966) چركەیە.. لە ئەنجامدا = 25.83134723 (بلیۆن كم)!!
لەمەوە دەركەوت هاوكێشە قورئانیەكە چۆن خێرایی ڕووناكی لێوە دەردێت و هەمان نرحی پەسەندكراوی نێودەوڵەتیە كە بریتیە لە 299792.458 كم/چركە، لە ناو خەڵكیدا بۆ ئاسانی دەوترێت ( 300.000كم/چركە).. ئەمەش یەكێكی ترە لە ئیعجازە ڕۆشنەكانی قورئانی پیرۆز و دەریدەخات كە قورئان لە لایەن دروستكەری گەردونەوە دابەزێنراوە