ئایا ئەم فەرموودەیە بەس نییە بۆ شایەتی پێغەمبەرایەتی موحەممەد؟؟
ئایا ئەم فەرموودەیە بەس نییە بۆ شایەتی پێغەمبەرایەتی موحەممەد؟؟
هەموو سەرچاوە پزیشكیەكان (چەندین دەزگای تەندروستی و پسپۆڕی و زانا و پزیشكە خۆرئاوایەكان)، بە ژماردنی جومگەكان هەستاون و لە تازەترین ژماردنیاندا كە بەڕێگای ئامێری پزیشكی پێشكەوتوو یاسای زانستی، گەیشتنە ئەوەی دەڵێن: ژمارەی جومگەكان لە گەورە و بچوكدا وەك یەكە و لە مرۆڤێك بۆ مرۆڤێكی تر ناگۆڕێت،هەموو مرۆڤێك جومگەكانی (360) جومگەیە. فەرموودەیەكی پێغەمبەر (صلی الله عیە وسلم) كە بەچەندین ڕێگا هاتووە، لەوانە لەفزی موسلیم، پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت: إنه خلق كل إنسان من بنی ادم علی ستین و ثلاثمائة مفصل (صحیح مسلم) واتە: پەروەردگار هەموو مرۆڤێكی نەوەی ئادەمی لە (360) جومگە دروستكردووە. ئایا دەركەوتنی ئەم ڕاستیانە بۆمان ناسەلمێنن كە هەموو بەڵێنەكانی تری قورئان و فەرموودە ڕاستن و دێنە دی؟