مێشكی دڵ (Heart Brain)
مێشكی دڵ (Heart Brain)
ن: د. دیاری أحمد
پێشتر وا دەزانرا كە وشیاری (الوعی) تەنها لە مێشكەوە دەردەچێت، بەڵام لێكۆڵینەوەكان ئەوەیان سەلماندووە كە وشیاری لە لاشەشەوە سەرچاوە دەگرێت، و دڵیش ڕۆڵی لەبەرچاوی هەیە لەو كارەدا. دڵ تەنها ئەو ترومپایە نیە كە خوێن پاڵ پێوە دەنێت. زانایان دۆزیویانەتەوە كە دڵ سیستمێكی ئاڵۆزی هەیە و (مێشكی) خۆی هەیە و ئەندامێكی هەستیارە و سەنتەرێكی پێشكەوتووە بۆ دەرككردن و چارەسەركردنی زانیاریەكان. ئەم سیستەمە دەمارییەی كە لە دڵدایە – مێشكی دڵ- توانای فێربوون و بیرهاتنەوە و بڕیاردانی هەیە، بێ گەڕانەوە بۆ مێشك –واتە توێكڵی مێشك-. هەروەها دۆزراوەتەوە كە بەردەوام ئەو ئاماژانەی كە لە دڵەوە دەردەچێت بەرەو مێشك، كاردەكاتە سەر كاری سەنتەرە بەرزەكان لە دەركپێكردن (إدراك) و سۆز ومەعریفە. كەواتە بێ مەبەست نیە گرینگیدانی قورئانی پیرۆز بە دڵ، و تەئكیدكردنەوە لەسەر ئەوەی دڵ كاری مەعریفی و دەروونی هەیە.. بۆیە گرنگە بۆ موسڵمانان كە بە قوڵی قورئان بخوێننەوە، و لە ئاماژەكانی تێبگەن..
سەرچاوە: هەیڤ ژ (30)